.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









ئاوڕ دانەوەیەک بەرەو مناڵی .....
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
دەستی چەپم حەزی ئەکرد وەک دەستی منداڵی پۆشتەی دراوسێمان ....
سەعاتێکی تیا بێ ئەویش,
وڕکم ئەگرت....
دایکم ناچار گازی ئەگرت لە مەچەکم
بە جێگەی ـ ددان سەعاتێکی بۆ ئەکردم!!!
ئای . . . کە دڵخۆشی ئەکردم !
لە کاتێکا کە مناڵ بووم
واتای کامەرانی لای من ...
لەوەدا بوو :
لە حەمامە
بەسەر پشتە ماڵی جاما
فووو بە کەفی سابونا بکەم
......
گلۆپێکی سەوز و سوری لێ دروست کەم
لە کاتێکا کە منال َبووم
لە زستانا
لەبەر تینی ئاگردانا
دائەنیشتم
سەرنجم ئەدا لە پشکۆی
گەشاوە و ئاڵ
وام حەز ئەکرد منی مناڵ
بچمە ناو پشکۆکانەوە
دابنیشم بیکەم بە ماڵ
کە مناڵ بووم زۆر ئێوارە
ئەیانناردم
لە ماڵی پورە مەنیجە
ترشیات بکڕم
کام تام لەو تامە خۆشتربوو
لە دوای ئاوڕ
لە پێچی تەنگی کۆڵانا
کاتێ یەک دوو قومی خێرام
ئەدا لە ترشیتی ناو جام
لە کاتێکا کە مناڵ بووم
خۆشەویستی لام ئەوەبوو
شەوی جەژن تا بە یانی چاو ھەڵدێنم
لەگەڵ خۆمە دەست لە ملان
پێلاوی تازە بنوێنم
..........
کە گەورە بووم
دەستی چەپم زۆر سەعاتی راستەقینەی جوانی بینی
... بەڵام ھیچیان وەک سەعاتی جێگە دانی دایکم . ...
لە سەر قۆڵ و دەستم وەھا دڵخۆشیان نەکردم.
کە گەورە بووم
ھیچ چل چرا و گڵۆپێکی ژوورەکانم
وەک گڵۆپی کەفی سابوون
پێکەنینیان . . پێ نەگرتم .
کە گەورە بووم
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستام
نەکردە ماڵ و تیا بژێم
............
کە گەورە بووم
ھیچ خواردنێ
تامی ئەو قومە ترشیاتەی پێنەبەخشیم
.............
کە گەورە بووم
ھیچ کراس و بۆینباخ و قاتێکی نوێم
نەھێنایە ژێر جێگەوە
وەکوو پێڵاوەکەی جەژن
تا بەیانی چاو ھەڵدێنم
لە گەڵ خۆما بیان نوێنم
ھیچیان . . . ھیچیان
شێرکۆ بێ کەس
لهسهر هێڵ نییه








دهستهكانت خۆش بێت سه رکه وتوبیی 
لهسهر هێڵ نییه








دهستهکانت خۆشبێت زۆر هۆنراوهیهکی جوان بووووووو

لهسهر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆش بیت , هۆنراوەیەکى زۆر جوانه

لهسهر هێڵ نییه