❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نامه‌یه‌ک له‌ کچێکی باڵاپۆشه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-04-16 06:12:32

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

نامه‌یه‌ک له‌ کچێکی باڵاپۆشه‌وه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a9ee926a05.jpg


من کچێکى تەمەن بیست ساڵى شارى هەڵەبجەم و خوێندکارى دوانزەى زانستیم وشەوى 2/2/2012 یەکێک بوو لەشەوە جەوهەرییەکانى تەمەنم، چونکە لەو شەوەدا ئەو بڕیارەى کە پێنج ساڵ پێشتر حەزم ئەکرد کە بیدەم لەو شەوەدا بڕیارمدا ئەو بڕیارەى کە دڵمى کردە ماڵێک لە ڕووناکى و خۆشبەختى ئەو بڕیارەى کە کردمیە ئاسودەترین مرۆڤ لەسەر ڕووى زەوى ئەویش لە دواى هەوڵێکى زۆر بۆ نزیک بونەوەم لە خۆشەویستى خوداو کێبڕکآ لەگەڵ نەفسدا.

لە ڕۆژى 31/1/ 2012 لەگەڵ هاوڕێکەم چون بۆ کۆڕى بانگخواز(حاجى کاروان)خودا پاداشتى بداتەوە. باسى لە (خۆشەویستى خودا) دەکرد زۆر کاریگەر بوو بەڕادەیەکە کە ئێوارەى دواى نوێژى خەوتنان هەستم بەخۆشى و کامەرانى کرد کە هیچ ووشەو پێنوسێک ناتوانێت گوزارشتى بکات، بڕیارمدا بەبآ(عابا) لە ماڵ نەچمەدەر چونکە عابا تاکە پۆشاکى ئیسلامیە.
ئێستە زۆر دڵم خۆشە، چونکە توانیم ئەو بڕیارە گرنگە بدەم کە خودا پێى خۆشە، هەرچەندە لە لایەن کەسانى دەوروبەرمەوە تانەم لێ دەدرێت دڵم بریندار دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە هاوڕێکانم هانم دەدەن و بەلایانەوە شتێکى زۆر جوانە.
بۆیە بڕیارم دا بەرگەى هەموو شتێک بگرم لە پێناو خۆشەویستى خودا سوێند بەگەورەى خودا هەرگیز لە دوا ڕۆژدا بەهەشتم ناوآ، چونکە من عاشقى خودام چى لە بەهەشتبکەم تەنها ئەمەوێت لە ژیانەکەى دیکەدا لەنزیک خۆشەویستەکەم(خودا)بم. ئەوساتانەم زۆر خۆشە لەگەڵ خودا بەسەرى دەبەم چێژى ژیانم لەو سوجدەیەمدا ئەبینم کە لە شەوێکى تاریکدایەو بەتەنها بۆ خوداى دەبەم زۆر سوپاسى دەکەم. لە ئاخیرەتدا بە خۆشەویستەکەم بگەم بە پەروەرێنەکەم(إنشاالله). هیوادارم هەرشتێک هەرکارێک لە ژیانمدا ئەیکەم لەبەر ڕەزامەندى پەروەرێنم بێت و زیاتر نزیکم بکاتەوە لێى. داوا لە پەروەردگارم دەکەم چۆن خۆشەویستى خۆى خستە دڵمەوە بەو جۆرەیش خۆشەویستى خۆى بە هاوڕێکانم و کەسوکارم و گەنجەکانى دیکەیش ببەخشێت امین.
دوعام بۆ بکەن پەیوەندیم باشتر بێت لەگەڵ خواداو خۆشەویستى خۆم و بەخودا شادبم منیش دەپاڕێمەوە خۆشەویستى خۆى بخاتە دڵەکانتانەوە بەنورى خۆى ئەو کەسەى ئاسودەیە کە چێژى ئیمان دەکات و هەست بە ئامێزى پەروەردگار دەکات.
إنشا الله لە دونیا لاى خودا یەکتردەبینینەوە تکایە لەلاى پەروەردگار دوعام بۆ بکەن.
ناو : ف أ س


سه‌ربه‌ست

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net