.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











خه‌ونامه‌ی کوردی
به‌شی حه‌وته‌م
(1): گۆڕ :: گۆڕ له‌خه‌ودا زیندانه ، زیندانیش گۆڕه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ به زیندویی
له ناو گۆڕ دانیشتوه ئه‌و که‌سه دست گیر ئه‌کرێت و زیندانی ئه‌کرێت ،دروست کردنی گۆڕ
له‌خه‌ودا مانای ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له لایه‌ن بێ هاوسه‌ران ژن هێنانه
یان شو کردنه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له شوێنێکی بێ دیوه‌ردا مانای دونیای داهاتوه ، چونه ناو گۆڕه‌که‌ش
مردنه ،گۆڕی ناسراو کارێکی ڕه‌وایه و گۆڕی نه‌ناسراویش کارێکی ناڕه‌وایه ، گۆڕ هه‌ڵکه‌ندن له سه‌ربان
ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌وه‌ی سه‌ردانی گۆڕستان بکات سه‌ردانی که‌سێکی به‌ند کراو ئه‌کات ، له خه‌ودا
باران ببارێته سه‌ر گۆڕ ئه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه ، تێك دانی گۆڕێکی به تاڵ مانای چاك بونه‌وه‌ی
نه‌خۆشه یان ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌و که‌سه‌ی به زیندویی له ناو گۆڕێك دا بنێژرێ کار‌و باری تێك ئه‌چێت ،
هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕێك وپشکنین و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌که مانای په‌یڕه‌و کردنی رێبازی ئه‌و مردوه‌یه ئه‌گه‌ر
مردوه‌که زانا بوبێت ئه‌ویش زانا ئه‌بێت ئه‌گه‌ر مردوه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بوبێت ئه‌ویش ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت .
(2): ماچ :: له خه‌ودا ماچ کردن زاڵ بوونه به‌سه‌ر دوژمن ، ماچ کردنی پیاو به‌دی هاتنی ئاواته ،
ماچ کردنی منداڵێکی ساوا یان بچکۆله مانای په‌یوه‌نی پته‌وه له گه‌ڵ باوکی ئه‌و منداڵه ،
ماچ کردنی ئافره‌ت مانای هاو‌ڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی کردنه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته ،
ئه‌گه‌ر پیاوێکی ئاینی یه‌کێکی جوان ماچ کات مانای قوڕئان خوێندنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا
ببینێ خوای گه‌وره ماچی ئه‌کات ئه‌و که‌سه پیاو چاکه و خوای گه‌وره ڕازی یه له کرده‌وه‌کانی ،
مردو ماچ که‌یت یان مردو ماچت کات هه‌ردوکی ده‌سکه‌وتی پاره‌یه .
(3): بیبه‌ر :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ژه‌هری ئه‌درێتێ یان کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ،
هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ئیش و کارێکی زۆر ئه‌کات و ماندو ئه‌بێت و پاره‌ی
ده‌ست ئه‌که‌وێ ، بیبه‌ری زۆر ئه‌گه‌ر نه‌خورێ پاره‌یه ئه‌گه‌ر بخورێ غه‌م و خه‌فه‌ته چونکه قوڕگ ئه‌سوتێنێ .
(4): هه‌ور :: بینینی هه‌ور له خه‌ودا مانای سه‌فه‌ره به ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی ئیمان دار‌و
مردنی نه‌خۆشه ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته سه‌ر هه‌ور ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت سه‌فه‌ر ئه‌کات ئه‌گه‌ر بێ هاوسه‌ر
بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات .
(5): ترێ :: ترێ له‌خه‌ودا رزقێکی باش و هه‌میشه‌ی یه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا نه‌بێت رزقێکی
حه‌رامه و له پیش کاتی ده‌ست نیشان کراو ئه‌گاته ده‌ستی ، ترێ ی ڕه‌ش رزقێکی کاتی یه ،
ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ئه‌گه‌ر له کاتی خۆی دا نه بێت نه‌خۆشی یه ،
ترێ ی هه‌ڵواسراو به داره‌وه ترسه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌رگای ده‌سه‌ڵات دار یان سوڵتان ترێ
وه‌ر بگرێت لێ ی ئه‌درێ ، ترێ ی سپی زۆر باشه به تایبه‌تی بۆ نه‌خۆش ، خوا‌ردنی ترێ
له‌خه‌ودا مانای مه‌ی خواردنه‌وه‌یه مه‌ی خواردنه‌وه ش له‌خه‌ودا مانای ترێ خواردنه .
(6): کوێر بوون :: کوێر بوون له‌خه‌ودا مانای لا دانه له‌ڕێ ێ ڕاست و له‌ئایین ، هه‌روه‌ها کوێر بوون
ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ کوێر بووه قوڕئانی له‌بیر ئه‌چێته‌وه ، یه‌کێك ببینێ
ئاده‌میزادێك کوێری کرد ئه‌و ئاده‌میزاده‌ی لێ وون ئه‌بێ ، کوێر بوونی بێ ئیمان گۆڕینی بیر‌و باوه‌ڕیه‌تی ،
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ هه‌ردو چاوی کوێر بوو په‌یوه‌ندی به خوای گه‌وره‌وه لاواز ئه‌بێت ،
ئه‌گه‌ر ده‌وله‌مه‌ند بێت پاره‌ی نامێنێ و ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژاریش
بێت باری ئه‌گۆڕدرێ و ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئاواره له خه‌ودا کوێر بێت ناگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی .
(7): ڵاڵ بوون :: له خه‌ودا خراپه‌کاری و به‌دکاری یه له ئایین دا ، کێ له خه‌ودا ڵاڵ بێت جوێن به پیاو
چاکان ئه‌دات ، یان ئاده‌میزادێکی به‌د کاره ، که‌ڕ بوونیش نه‌زانی و نه‌فامی یه ، ڵاڵ بوون بۆ ئافره‌ت باشه ،
ئه‌وه‌ی له خه‌ودا زمانی بگیرێ رزقی فره‌وانتر ئه‌بێت و به‌سه‌ر دوژمنانی دا زاڵ ئه‌بێت .
(8): وێران بوون یان ڕوخان یان کاول بوون :: له خه‌ودا جیابوونه‌وه‌و مردنی که‌س و کاره ، وێران بوونی
شارمانای مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شاره‌که‌یه هه‌روه‌ها مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی
شار مانای وێران بوونی شاره ، ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له ناو که‌لاوه‌دا ببینێ چاره‌نوسی له گه‌ڵ میلله‌تێك
دا ئه‌بێت ناتوانێ له‌گه‌ڵیان دا بژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ شارێك به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه وێران بوو ئه‌و که‌سه
حوکمی کوشتنی یه‌کێك ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێکی ئاوه‌دان کراوه وێران بێت و کێلگه‌کانی کشت و کاڵی
په‌کیان بکه‌وێت کاره‌ساتێك ڕووئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێك به ئاوه‌دانی و به ڕێك و پێکی ببیندرێ مانای ئه‌وه‌یه
دانیشتوانی گونده‌که ئیمان دارن ، ڕوخانی دیواری خان‌و به هۆی لافاو مانای مردنی ئافره‌تێکه ، ئه‌وه‌ی
ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخایه سه‌ری ئه‌گه‌ر تۆز‌و خۆڵی له گه‌ڵ دا بێت ئه‌وه سورێژه‌یه ئه‌گه‌ر هیچی
له گه‌ڵ دا نه‌بێت کاره‌ساته ، ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوی ڕوخاو بۆ ئایین و بۆ ژیان باشه ، ڕوخانی
خان‌و به هۆی باو هه‌وا مانای یه‌کێك به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستێکی زۆردار ئه‌مرێ ،ڕوخاندی خان‌و یان
بیناێێکی کۆن غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ ،
هه‌موو جۆره شکان و وێران بوون و روخانی خان‌و و دیوار کاره‌ساته ، ده‌سه‌ڵات دار ئه‌گه‌ر ببینێ خانوه‌که‌ی
ڕوخا له‌سه‌ر کورسی حوکم لا ئه‌بردرێ .
(9): مه‌ڕ ::مه‌ڕ له خه‌ودا کوڕێکه ئامۆژگاری یه‌کانی دایك و باوکی په‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی
هاوسه‌ره‌که‌ی دوگیان بێت و مه‌ڕی بدرێتێ کوڕیان ئه بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ڕێك سه‌رببڕێت کوڕی خۆی
یان کوڕی یه‌کێك له خزمه‌کانی ئه‌مرێ .
(10):که‌وتنه ناو ئاو :: ئه‌وه‌ی له خه‌ودا بکه‌وێته ناو ئاوێکی قول و دابه‌زێته خواره‌وه‌و نه‌گاته بن ئاو ئه‌و
که‌سه زۆر ئه‌ژێ و زۆر ئه‌بینێ چونکه ده‌ریا دونیایه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌وتنه ناو ئاو خێر‌و خۆشی دێنێ .
(11):پرچ یان قژ :: له خه‌ودا پاره‌و ته‌مه‌ن درێژی یه ، درێژ بوونی قژی سه‌ر مانای ته‌مه‌ن درێژی یه به
تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت ، که‌زی قه‌رزه ، لابردنی توکی سمێڵ و بن هه‌نگڵ نه‌مانی قه‌رزه یان نه‌مانی غه‌م و
خه‌فه‌ته ،هه‌روه‌ها که‌زی به مانای پاره کۆکردنه‌وه‌ش دێت ، ده‌رچونی توك له جێ ی نا ئاسایی باش نی یه،
سه‌رتاشین له‌کاتی حه‌ج دا هێمنی و ئاسایشه ، درێژ بوونی قژی سه‌رباز مانای باش بوون و زیاد بوونی
چه‌که‌که‌یه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ قژی وه‌ك پرچی ئه‌سپه ئه‌گه‌ر دز بێت ئه‌گیرێ یان قژی وه‌ك توکی
به‌رازی لێ بێت توشی غه‌م و په‌ژاره ئه‌بێت ،غه‌مبار پرچی درێژ بێت غه‌مه‌که‌ی زیاد ئه‌کات و غه‌مبار
تر ئه‌بێ ، یه‌کێك دڵخۆش و کامه‌ران بێت و له خه‌ودا ببینێ قژی درێژ بووه زیاتر دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ،
ئافره‌ت پرچی ڕه‌ش بێت هاوسه‌ره‌که‌ی خۆشی ئه‌وێ ، ئافره‌ت سه‌رپۆشه‌که‌ی لادات هاوسه‌ره‌که‌ی لێ
دوور ئه‌که‌وێته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببینێ سه‌ری ڕووته هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریشی
نه‌بێت تا مردن شو ناکات ، درێژ بوونی توکی بن هه‌نگڵ مانای به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌ست و ئایین پاکی یه ،
ئه‌گه‌ر ئه‌سپێ ی تیا بێت ئه‌وه منداڵه ، ڕوتانه‌وه و که‌م بونه‌وه‌ی توکی سه‌ر باش نی یه ،
توك لابردن کاره‌ساته ، قژ چه‌ور کردن به ڕۆن جوانی یه ، ده‌رچونی توك له ناو ده‌ست زۆر باشه ،
ئه‌توانین بڵێین قژی سه ر که‌س و کار‌و هاوسه‌رو کشت وکاڵ و پاره‌یه ، که‌زی ئافره‌ت پاره کۆ کردنه‌وه‌یه ،
ده‌رهێنانی ئه‌سپێ له ناو قژی سه‌ر مانای ده‌رکردنی به‌د کارانه له ناوچه‌که ، پرچی جوان کرده‌وه‌ی
چاك ده‌رده‌بڕێ ، ئافره‌تی نه‌خۆش له خه‌ودا که‌زی بۆ بکرێت ئه‌مرێ ، پرچی پیاو جوانی و پاره‌ی
هه‌میشه‌ی یه ، سپی بوونی توکی گیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه ،ئافره‌ت ببینێ پرچی ڕه‌ش بووه
به پاره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت
خه‌ونامه‌ی کوردی
به‌شی هه‌شته‌م
(1): هه‌سانه‌وه :: هه‌سانه‌وه له‌پاش ماندو بوون و هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، هه‌سانه‌وه له خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه ، له‌وانه‌یه گیروگرفتیش بێت .
(2): به‌هار :: له‌خه‌ودا پاره‌یه ، یان کوڕێکی ته‌مه‌ن کورته ، یان ئافره‌تێکه هاوسه‌ریه‌تی که‌م ئه‌خاێنێ ، یان ده‌سه‌ڵاتێکه‌و بۆ ماوه‌یکی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، به گشتی ئه‌توانین بڵێین به‌هار خۆشی و شادی و کامه‌رانیکی که‌م خایانه و زۆر زوو له ناو ئه‌چێ و نامێنێ .
(3): مافور یان فه‌رش :: له خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه یان پله‌و پایه‌ی به‌رزی ئایینه .
(4): دابه‌زین یان که‌وتن ::ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بێت مانای ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخ له باشه‌وه به‌ره‌و خه‌راب ئه‌چیت ، یان له‌ئافره‌تێکه‌وه بۆ ئافره‌تێکی تر یان له پیشه‌یه‌که‌وه بۆ پیشه‌یه‌کی تر یان له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تریان له مه‌زهه‌بێکه‌وه بۆ مه‌زهه‌بێکی ترئه‌گۆڕدرێ ، ئه‌گه‌ر خواردنێکی خۆش یان پیاو چاکێك دابه‌زێته خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخ به‌ره‌و باشی ئه‌چێت دابه‌زین بۆناو که‌لاوه‌یه‌ك یان بۆ لای ئاژه‌ڵێکی دڕنده باش نی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له سه‌ربان بکه‌وێته خواره‌وه‌و ده‌ست و قاچی بشکێ خۆی یان ماڵ و موڵکی یان هاوڕێیه‌کی زه‌ره‌ریان لێ ئه‌که‌وێت.
(5): پۆلیس :: له خه‌ودا پادشای ڕوح کێشانه ، یان غه‌م و خه‌فه‌ته ، پۆلیس له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی بێت ترس و خه‌فه‌ت و ئازار‌و مه‌ترسی یه ، هه‌روه‌ها ووتراوه پۆلیس ده‌سه‌ڵات دارێکی شه‌ڕ خواز و فێڵ بازه .
(6): ئه‌ستێره :: له خه‌ودا مه‌زنترین و به‌شه‌ڕه‌ف ترین که‌سه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵی خۆی دا ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه ببینێ چه‌ند سه‌رۆك و پێشه‌وا له ماڵی دا کۆده‌بنه‌وه ،ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌کان گه‌شاوه نه‌بوون ئه‌و سه‌رۆك و پێشه‌وایانه بۆ کاره‌سات کۆده‌بنه‌وه ، که‌وتنی ئه‌ستێره له ئاسمانه‌وه بۆ خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یه له‌و جێ یه دا پێشه‌وایه‌ك کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت ،ئه‌ستێره پیاوی زانا‌و ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزو ده‌سه‌ڵات دار‌و شه‌ڕه‌ف مه‌نده ، بینینی ئه‌ستێره‌ی زۆر له‌ماڵه‌وه مانای منداڵی زۆره ، بینینی حه‌وت ئه‌ستێره گه‌شاوه‌کان له ئاسمان دا مانای پیشه‌و بازرگانی وزانست وده‌سه‌ڵاته ، بینینی ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاو خێروخۆشی یه .
نه‌مانی ئه‌ستێره له ئاسمان دا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زیان وزه‌ره‌ر وهه‌ژاری یه بۆ هه‌ژاریش مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ستێره‌ی له‌سه‌ر سه‌ر دا بێت له هاوڕێکانی باشتر ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سواری ئه‌ستێره بێت پله‌و پاییه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌ستێره‌ی ناو ماڵ باش نی یه ، ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره بخوات پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات ، قووت دانی ئه‌ستێره جنێو دانه به پیاو چاکان ، مژینی ئه‌ستێره فێربوون و وه‌رگرتنی زانسته له زانایان ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ستێره مردنی پاشایه یان روودانی جه‌نگه ، ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌ستێره بکه‌وێته خواره‌وه مانای زۆر که‌س ئه‌مرێ یان ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه که‌چه‌ڵ ئه‌بێت ، بینینی ئه‌ستێره به ڕۆژ ئاشکرا بوونی کرده‌وه‌ی نهێنی و ڕیسوا بوونه ، ئه‌ستێره‌ی سه‌ر له به‌یانی زه‌ماوه‌نده .
(7) : ڕیگا :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له ڕێ ی خۆی لای داوه ئه‌و که‌سه باری ئایینی باش نی یه ، ده‌سه‌ڵات دار یان کاربه‌ده‌ست به ڕێ ی سه‌خت دا بڕوات دادپه‌روه‌ری ڕه‌وای باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ئه‌کێشێ ، ڕێگه‌ی ڕاست کتێبی خوا‌و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕیگای ڕاست دا بڕوا خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌دات ، ڕێگه‌ی زۆر‌و جۆراو جۆر دوو دڵی و سه‌ر سوڕمانه ، ڕێگای ده‌ریا ڕزگار بوونه له ناخۆشی وگیروگرفت یان ده‌ست که‌وتی حه‌ڵاڵه ، ڕێگای دۆڵ و چه‌م مانای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵ بازی یه ، ڕێگای بناری شاخ ڕزگار بوونه له گیروگرفت یان سه‌فه‌ره .
(8): توینیه‌تی :: له خه‌ودا مانای وه‌ستانی بیناکاری و کشت و کاڵه ، هه‌روه‌ها ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و نه‌مانی قازانجه ، ئه‌ڵێن توینی بوون خراپه‌کاریه له‌بواری ئایین دا ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك توینی بێت و بیه‌وێت له ئاوی ڕوبار بخواته‌وه و خۆی ئاوه‌که نه‌خواته‌وه له غه‌م وخه‌فه‌ت ڕزگاری ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر توینی بێت و نه‌توانێ له ئاوی ڕوبار بخواته‌وه هیواو نیاز‌و مه‌به‌ستی به‌دی ناێێت ، کوڕ و کچی گه‌نج له خه‌ودا ببینن توینیانه پێویستیان به هاوسه‌ر هه‌یه .
(9): پژمین یان پشمین :: له‌خه‌ودا دووپات کردنه‌وه‌ی کارێکه که گومانی لێ ئه‌کرێت پژمین مانای مردنی نه‌خۆشه یان غه‌م و خه‌فه‌ته ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا بپژمێ له ته‌نگانه‌دا بێت ڕزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌ژار بێت خه‌ڵکی یارمه‌تی ئه‌ده‌ن و دوعای خێری بۆ ئه‌که‌ن ، دوور نی یه پژمین هه‌ڵامه‌ت بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار به‌توندی بپژمێ باش نی یه .
(10): هه‌نگوین :: پاره‌یه‌کی حه‌ڵاله ، هه‌روه‌ها شیرینی ئایین و قوڕئان خوێندن و کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌نگوین له ئاسمانه‌وه ببارێت مانای ئه‌وه‌یه ئایین له بوارێکی چاك دایه ، ئه‌ڵێن له‌وانه‌یه هه‌نگوین غه‌م و خه‌فه‌ت و گیروگرفت و حه‌سودی بێت چونکه هه‌نگوین مێش و زه‌رده‌واڵه‌و مێروله کۆ ئه‌کاته‌وه ، هه‌نگوینی پاڵاوتراو له‌سه‌ر ئاگر مانای خێر‌و خۆشی یه یان پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه‌و زه‌کاتی له‌سه‌ر دراوه ، یان رێگه‌یه‌کی پاك و ڕاسته ، نه‌خۆش له خه‌ودا هه‌نگوین بخوات چاك ئه‌بێته‌وه ، خوا‌ردنی نان به هه‌نگوین ده‌ست که‌وتێکی به‌رده‌وامه ، هه‌روه‌ها ووتراوه هه‌نگوین ماچ کردنی خۆشه‌ویسته .
(11): به‌ندیخانه یان زیندان :: به‌ندیخانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت ئه‌وه پێداویسته‌کانی ئایینه ، به‌ندیخانه‌ی ده‌سه‌ڵات دار بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ، زیندانی نه‌ناسراو دونیایه به‌ندیخانه ژنێکی مه‌کر بازه یان مانای بێ ده‌نگی یه یان پیلان گێڕانه بۆ دوژمنان ، به‌ندیخانه گۆڕه یان هه‌ژاری یه یان بینینی دۆست و خۆشه‌ویسته ، ده‌رچون له به‌ندیخانه مانای رزگار بوونه له نه‌خۆشی ، ئه گه‌ر یه‌کێك به‌ڕاستی له به‌ندیخانه‌دا بێت وله‌خه‌ودا ببینێ ده‌رگای زیندانه‌که‌ی کراوه‌ته‌وه و ڕوناکی دێته ژووره‌وه یان ببینێ سه‌ره‌وه‌ی زیندانه‌که‌ی نه‌ماوه ئه‌و که‌سه له به‌ندیخانه رزگاری ئه‌بێت و به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، به‌ندیخانه یان زیندان بۆ نه‌خۆش مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له زیندانی ده‌سه‌ڵات دار دا به‌ستراوه‌ته‌وه کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت یان غه‌مباره‌و حه‌ز ئه‌کات غه‌مه‌که‌ی نه‌مێنێ ، له زیندان مانه‌وه مردنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ماڵی خۆی دا ببه‌سترێته‌وه رزقی فره‌وان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له مالێکی نه‌ناسراودا ببه‌سترێته‌وه ژنێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌خوازێ و سوود له پاره‌که‌ی وه‌رئه‌گرێت و کوڕیشی ئه‌بێ ، له‌وانه‌یه به‌ندیخانه دۆزه‌خ بێت .
س.خه‌ونامه‌ی کوردی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر زۆر جوان و به‌سووده..یاخوا ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت ،به‌رده‌وام به...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





زۆر سوپاس هاوڕێی ئازیز سه‌رکه‌وتووبیت.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دة ست خو ش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



دەستت خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دەستت خۆش بێت بەڵام نازانیت ئەم زانیاریانە لەسەر چ بنەمایەک داڕێژراون؟
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دەستت خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه