.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















باخچە// خانمی قەشەنگ! بۆ جوانکاریی و ئاڕایشت تۆ لەوانەیە ڕۆژانە سووراوی لێو بەکار بھێنێت، بەڵام ئاگاداری ناوەڕۆکی نوێترین توێژینەوەی زانستی بە کە لەسەر ئەو ماددەیە ئەنجامدراوە. بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوەی زانستی کە لەسەر سووراوی لێو ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە بەشێکی زۆر لە مارکە جیھانییەکانی تایبەت بە جوانکاری خانمان، ماددەیەک لە دروستکردنی سووراودا بەکاردەھێنن کە ھۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک.
خۆت لە ھەندێک مارکەی سووراو بپارێزە
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی کە گرووپێکی پسپۆڕ لە زانکۆی "تۆرینتۆ"ـی کەنەدی ئەنجامی داوە، دەرکەوتووە کە ژمارەیەکی زۆر لەو سووراوانەی کە ئێستا لە بازاڕەکاندان، ماددەی "قوڕقۆشم"ــیان تێدایە، ئەو ماددەیەیش بە پێی لێکۆڵینەوەی زانستی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی نێوبراو ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشکردنی خانمان بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک.
ھەر بە پێی توێژینەوەکە کۆمپانیاکانی بواری جوانکاری بۆ بەخشینی بریقە،یان بریسکەدان لە سووراودا بەکار دەھێنن.
ئاگاداری ئەم مارکە سووراوانە بە
گرووپی توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ٦٤ مارکەی جیھانیی تایبەت بە سووراو کردووە، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم مارکانە ماددەی "قوڕقۆشم"ـیان تێدایە، کە بەشێکی زۆری ئەو مارکانە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا ھەن. یانیش لە ساڵۆنەکانی جوانکاری خانماندا بەکاردەھێنرێن، مارکەکانیش بەشێکیان ئەمانەن:
١- ڕێد ئێرس "Red Earth"
٢- کریستیان دیور
٣- لانکۆم
٤- ئێڤ سان لۆران( کە بەپێی توێژینەوەکە زۆرترین ڕێژەی تێدایە، لە بازاڕەکانی کوردستانیشدا زۆرە)
٥- ئێستی لۆرد
٦- شیسیدۆ
٧- شانێل
٨- لیپ ڕێد
٩- مۆنتێس
١٠-ڕێد لەیدی
١١- دەبلیو
١٢- ماکس بیوتی
چۆن دەزانیت سووراوێک ئەو ماددەیەی تێدایە؟
ئامادەکارانی تویژینەوەکە بۆ ناسینەوەی ئەو سووراوانەی کە ئەو ماددە ترسناکەی تێدایە، ئامۆژگاریی خانمانیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن سووراوی سەلامەت لە یەکێکی مەترسیدار کە "قوڕقۆشم"ـی تێدایە. ئەویش بەم شێوەیە:
بڕێک لە سووراوەکە بخەرە سەر پەنجەت، پاشان ئەڵقەیەک یان ئەنگووستیلەیەک یان ھەر پارچە زێڕێکی دیکە بخەرە سەر سووراوەکە، ماوەیەک چاوەڕێ بکە. پاشان تەماشای سووراوەکە بکە، ئەگەر ھەستت کرد ڕەنگەکەی بەھەر شێوەیەک گۆڕاوە، ئەوە دڵنیا بە کە سووراوەکە "قوڕقۆشم"ـی تێدایە.
دڵنیابە !ئەو ڕێگەیەیش تاقی کراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە
-----------------------------------------------------------------------------------------------
سەرچاوە: رۆژنامەی ھەولێر
لهسهر هێڵ نییه



دهستهکانت خۆش بیت چۆلهکه-کورد کیان بهراستی بابهتێکی کرنکه بیزانین زۆر سوباس.......سهرکهوتوبیت هاوڕێ



لهسهر هێڵ نییه








dast xosh kchakam 
لهسهر هێڵ نییه








supas boewae gull bahewae swd
لهسهر هێڵ نییه