❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆنراوه‌ی: که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-04-19 22:45:04

كورديــار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: قـةلاومــناره
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-18
دواترین سه‌ردان: 2013-06-13
په‌یامه‌كان: 268
WindowsXPFirefox

هۆنراوه‌ی: که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

هۆنراوه‌ی: که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

1
2 گوڵی دڵم دەنكە هەنارێكی سوورە
بۆ هەمیشە پێ دەكەنێ
باڵندەیەكی سپی پۆشی بەربەیانە
شعر لەباوەشیا هەڵئەگرێ
گوڵی دڵم تریفەی
بای بارانی بەهاران و
قوڵپی خوێناوی هاوین و
پرچی شەوانی پایزو
كلوەبەفری زستانێكە
چواروەرزی ساڵ خۆشەویستی
تیا گەورە ئەبێ

ئاوێنەی هەتاوی ڕووتم هێنا و
وەك و گۆزەیەكی دەستی كیژۆڵەیەكی سەركانی
لە بەردەمیدا ڕاوەستام
ڕەنگ و ڕوخساری خەیاڵی خۆمم
لە ژوورەكەمدا نەدیبوو
كراسێكی باخچەی دڵت پێ دام
لە بەرم كرد
كراسی و گوڵ گوڵی جوانم
لەژیانمدا نەپۆشی بوو
كاتێكیش ماچێكت دامێ
بووم بەتاسەو هەناسەیەكی خەم ڕەوێن
هەرگیز شعرم نەنووسیبوو
3
گەر شعر حەرفی وشەكانی
ماڵئاوایی لێ كردم و، بە جێی هێشتم
گەرستران باوەشی بۆنەكردمەوە
باڵندەی ڕەزەكان هەڵنەفڕین و
نۆتەی مۆسیقای مۆسیقارێك و
تابلۆ جوانەكانی دەستی نیگاركێشێك
سەراسیمەی نەكردم
ئەو ڕۆژە دڵم دەبێتە وێرانەو
منیش ئەمرم
4
پایزدێت و خەیاڵی وەرزی تەمەنی
گەڵاكانی دەنووسێتەوە
دڵم دەبێتە هێلانەو
ئازارێك دەگێڕتەوە
ئەوە وەرزی نیشتمانە
باڵای لە هەمووان جوانترە
بەردەوام نمەی باران
سەروقژی ئەشواتەوە
لقەكانی لە دەستی بەفر دەچێ
ڕەنگی زەردی لەنێو دڵماندایە و
تەمەنی هەڵوەرینی لەمن دەچێ
5
لە سووچێكی ئەم تەمەنە ناكامەدا
هەر یەكەمان جیاواز دەژین
هەندێ سەركردە و، هەندێ كۆیلە و
هەندێ عاشق، هەندێ ئازادیخواز
كە مردیشین
دادپەروەر و یەكسانیخواز
6
قەڵەمەكانم چوون یەك نین
هەندێكیان بۆباخچەی جوانی
هەندێكیان بۆشەوچەرەی شەوانی زستان
هەندێكیشیان كورت ئەنووسن
بۆ بیرەوەری و بەجێماو و
شەقەی باڵی چركەی نائومێدی و
هەندێكیشیان هێندە گەورەن
بە قەد گەورەیی سنگی ئاو
بە قەد وەرزی پڕ تەمومژ
هەناسەی دەشت و ڕووباری خوڕ و
تاریكی هەتاو
7
ئەوكاتانەی شعرێكت بۆئەنووسم
هەندێ جار شەو كۆتایی نایەو
هەندێ جاریش ڕۆژی تەزیوو
كەباس لەعەشقت دەكەم
تیشكی خۆر جێم ناهێڵێ
كەباسی زیزبوونت دەكەم
مانگەشەو ئەبێ بەهاودەم و جێ ناهێڵێ
جێم ناهێڵێ
8
وەرە بۆلام
هەمیشە بە بەرچنەی هەژارانەوە وەرە
وەك شەقامێكی ڕاستەرێ
وەك پەیڤێكی سپێدەباش و بەجەرگ وەرە
وەرە وەك خوێندنی گمەی كۆتر
وەك شەونمی چرایەكی داگیرساو
وەك شەپۆلێكی هێمن و
سنەوبەرێكی باڵابەرزو
شاسۆیەكی پێشەنگ
وەك شەونمی بەربەیان وەرە
9
ئەوكاتانەی هاژەدێت و
ئەبی بەروبارێكی سەرشێت
بەرێگاو بانی عەشقا وەرەو
رووبكەرە دەریایی چاوانم
بمدەرە بەر شەپۆلەكانت
قژم پركە لە بێ گەردی بەرفراوانت
رقی دڵم پاكژپاكژبشۆرەوە
تێكەڵی كە بەروناكی هەتاوت
10
تیشكی تەڕی نیگاكانت
روخساری شەپۆلی دەریایە
خۆشەویستی لەناودڵ و لەدەستمایە
سحری شەوێكی دەیجورەو
دەبێتە لێزمەو ڕێژنەی باران
دەبێتە زناری تاڤگەو
سینەی شینایی زەوی و
وەرزی خۆشەویستی ئینسان
11
بەفر ناتوانێ
وەرزی جوانی خۆی بسپێرێت
بە ئینجانەی پایزی خەم
بەفر ناتوانێ، دەست بەر دا
لە ڕووتانەوەی چیا
عەشق دڵی پەپوولەیەكی ناسكە
چركەیەك لەخۆی داببڕێ
دەبێتە وەرزی تاریكستان
12
نێرگز ماچم دەكات
بولبول كە دەمبینێ بۆم دەخوێنێ
كە شەو دادێ دەبمە هاوڕێی باران
دەبمە ئەشكی كچانی شۆخ و شەنگ
دەبمە ئاواز و گۆرانی و چڵێ لاولاو
دەبمە ماچی سەررومەتی
كیژۆڵەیەكی پەنجەناسكی بەر هەتاو
13
ئەو كاتانەی كە دێت بۆ لام
دەبیتە گوڵێكی پەمەیی
دەبیتە شەونمێكی
بەربەیانی وەنەوشەیی
دەبیتە گوڵێكی ژاڵەی هەمیشەیی
14
ئێوارەیەك بێدەنگی هاوڕێمە و
لەگەڵ تیشكی زەرده‌پەڕدا
خۆت ئەكەی بەماڵی دڵمدا
كراسێكی پەپولەیت لەبەردایەو
بۆنی مێخەك لەجەستەت دێ
توند توند دەتگرمە باوەشم
هەناسەمان بۆنی شعرەو
تێكەڵاوی خەممان دەبێ
15
تۆ هەندێ جار
وشەكانم دەخوێنیەوەخۆشت دەوێن
هەندێ جاریش دەستەو وەسستان
لەبەردەمیان دائەنیشی
هاوار دەكەی و هیچ تێ ناگەم
ئەبی بە وشەیەكی پڕ لە خەیاڵ و
خۆت ون دەكەی
16
وشەی جوانیش
پڕن لەنیگای عەشق و
پرشنگی چركەكانی تەمەن
وشەی جوانیش پڕن
لەئەستێرەی بەربەیان و
پرچی ژاكاوی زەمەن
17
هەندێك جار
بەدیار كزی چراێكەوە
ڕوو لە ئاوێنەی وەرینی تەمەن دەكەم
مات و مەلوول دادەنیشم
دەبمە دەروێشی تەریقەت
ناچار دەبم
ئێوارەیەكی پڕ لە زامم بنووسمەوە و
پەڕاو و پێنوس فڕێ دەم
18
بە بیرت دێ
لە قەراغی شەقامێكدا
بە خۆت و گوڵێكی شپرزەوە
دەهاتی و دەچووی
چاوێكت لەسەر كاتژمێری دەستت و
ئەوی تریان لەسەر كۆڵانەكەی ماڵی ئێمە
نە سەعات ئەهات و ئەڕۆشت
نە تۆش لە تەماشام بێزار ئەبوویت.
***

2012



سةرجاوه .......فةيسبووك

Kurdzhin
زۆر حەز ئەکەم تێرتێر بگریم  چونکە گریان زۆر پیرۆزە ...
ئاشق بوونم پرسیارێکە      وەڵامەکەی زۆر ئاڵۆزە ...
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2ad385f7d1.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-04-20 08:39:17

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: هۆنراوه‌ی: که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

دەست خۆش جوانە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-04-20 11:48:13

كورديــار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: قـةلاومــناره
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-18
دواترین سه‌ردان: 2013-06-13
په‌یامه‌كان: 268
WindowsXPFirefox

Re: هۆنراوه‌ی: که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

زؤرسوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net