.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




پیویستم به ڕاپۆرتیکه له سهر (خشته ی خولی) تکایه هاوکاریم که ن زۆر سوپاستان ئه که م
لهسهر هێڵ نییه






سلاو به ريز من ئه وه نده م ده ستكه ت هيوادارم به سود بيت
خشتەی خولگەیی ( بە ئینگلیزی: Periodic Table ) پێکدێت لە خشتەی ١١٨ توخمی کیمیایی زانراو کە بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش ڕیزکراون بە پێی گەردیلە ژمارە و خاسیەتەکانیانەوە. توخمەکان ڕیزکراون بە پێی بەرزبوونەوەی گەردیلە ژمارە (Atomic Number) کە پێکهاتووە لە ژمارەی پرۆتۆنەکانی ناو ناوکی گەردیلە.
مێژوو
پشێوییەک ناوەندی کیمیاگەرانی سەدەی نۆزدەیەمی گرتەوە ، بە تایبەتی ساڵی (١٨٦٠) کە (٦٠) توخمی کیمیایی هەمەجۆر دۆزرانەوە. دەبوو ئەو کیمیاگەرانە ڕەوشتی ئەو توخمانە فێرببن ، سەرەڕای ڕەوشتی ئەو ئاوێتانەی کە پێکیان دێنن کە ئەویش ئیشێکی ئاسان نەبوو ، ئەوە بوو کە لەو کاتەدا ڕێگایەکی ورد نەبوو ، کە بارستەی گەردیلەی توخمەکانی پێ دیاری بکرێت یان ژمارەی گەردیلەکانی توخمێکی دیاریکراوی کە ئاوێتەیەکی کیمیاییدا پێ بدۆزرێتەوە سەرەڕای ئەوەی کیمیاگەران بارستەی گەردیلەی جیاوازیان بۆ هەمان توخم بەکاردەهێنا ، چونکە ڕێگایەکی یەکگرتووی پێوان نەبوو بەکاربهێنرێ ، کە بووە هۆی ئەوەی پێکهاتنی جیاواز بۆ ئاوێتەکانی ئەو توخمانە پێشنیاز بکەن و لێک تێگەیشتنی ئەنجامەکانی یەکتر ببێتە کارێکی نزیکە نەشیاو.
لە ئەیلوولی (١٨٦٠)دا چەند کیمیاگەرێک لە کۆنگرەیەکی جیهانیدا لە کارلسرۆی ئەڵمانیا کۆبوونەوە بۆ یەکلایکردنەوەی دۆزی بارستەی گەردیلەیی و هەندێ بابەتی تر کەڕای جیاوازیان هەبوو دەربارەیان. ستانیسلا و کانیزارۆی کیمیاگەری ئیتاڵی ، ڕێگەیەکی قایلکەری بۆ دیاریکردنی بارستەی ڕێژەیی توخمەکان پێشنیاز کرد ، کە دوای ئەوە بە ناوی خۆیەوە ناونرا ( ڕێگەی کانیزارۆ ). ئەم ڕێگەیە وای لە کیمیاگەران کرد پشت بە سەنگێک ببەستن بۆ بەهای پێوانەیی بارستە گەردیلەییەکان و ڕێگایشی خۆش کردبوو توێژینەوە لە پەیوەندیی نێوان بارستە گەردیلەییەکان و ڕەوشتی توخمە کیمیاییەکانی تر.
زانای ڕووسی مەندەلیڤ
ھەستا بە ڕیز کردنی توخمە ئاشکرا بووەکان لە سەردەمی خۆیدا کە ژمارەیان (٦٣) توخم بوون بە نزیکی بە پێی زیادی کێشی گەردی ھەروەھا (atomic weights) تێبینی کرد دووبارە بونەوەی ڕەوشتی ھاوشێوە بۆ توخمە خولیەکان بە ڕێک و پێکی لە ھەمان ساڵدا مایر گەیشتە ئەڵمانیا لە ھەمان خشتەدا بە نزیکی
خشتەی مەندەلیف
لە ڕاستیدا ئەم خشتەیە پەیوەندی بە ناوی مەندەلیڤەوە چونکە توانی دیاری بکات رەوشتی ھەندێ توخمەکان کە نەدۆزرابوەوە لەو سەردەمەدا وە تەنیا توانی رەوشتی توخمەکان دیاری بکات جەرمانیۆم پێس دۆزینەوەی ناوی نا بە شێوەی سیلیکۆن ، بەڵام دەربارەی کەم و کوڕی ئەم خشتەیە لێرەدا بە ڕاستی دوو کەم و کوری ھەیە :
یۆد و تیلیریۆم لە جێگای گونجاودا دانەنراون بە پێی زیادی کێشی گەردیلەیی.
شوێنی گونجاو دیاری نەکراوە لە خشتەکە بۆ توخمەکان کە شوێنیکی شیاو بێت .

خوایە گیان, هەندێ جار زۆر سەختە بۆ من لەوە تێبگەم ...!!
کە دەتەوێ چی بۆ من ڕووبدات, بەڵام متمانەم پێت هەیە ..!!
ئـەوە ئـەزانــم کـە بـاشـترینــم پــێ دەبـەخشــى .. يــالله .
لهسهر هێڵ نییه



زۆر زۆر سوپاس به ڕیز( kazhan halabjay ) ده ستت خۆش ئا زیزم......هه ر سه رکه وتو بیت

لهسهر هێڵ نییه






شایه نی نیه 
خوشحالم سودی هه بووه
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
