.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌گه‌ر هه‌ر شیعرێکت بیینی
ناسک بوو وه‌کو دڵی خۆت
ئه‌گه‌ر بینیت به سۆزه‌وه
باوه‌شی ئه‌کرێته‌وه بۆت
گه‌ر هه‌ستت کرد وا خه‌ریکه
باڵ ئه‌گرێت و له په‌ڕه‌که دێته‌ده‌رێ
ئه‌گه‌ر زانیت گیانی تیایه‌و
پیته‌کانی خوێن به له‌شیانا ئه‌گه‌ڕێ
ئه‌گه‌ر هاتوو ، مناڵ و خاکی و ساده‌بوو
ئه‌گه‌ر بیینیت به شوێنتا دێ و
بۆ سوتانیش ئاماده بوو
کاتێ زانییت پڕ به گه‌ردوون بیرکردن و سه‌دان ماچی قوڵی پێیه
دڵنیام ئه‌یناسیته‌وه شیعری کێیه.
پەنجەم پڕی لە وردە وشەی شکاوە
ئەوەی لەسەر لاپەڕەکانم ئەیبینی
هەموی خوێنە
لە شێوەی شیعرا تکاوە.
دەنا ئازیز
من زۆر دەمێکە بۆ وتن
هیچ قسەیەکم نەماوە.
هەرچیش بڵێم وای وەربگرە
پرتەو بۆڵەی . مرۆڤێکی خەڵەفاوە.
یان هەڵچوونی دڵی پیاوێکی ناسکە
ئەڕەوێتەوە و تاو تاوە.
بۆ بێده‌نگیت؟!
بۆ حه‌ز ئه‌که‌یت بیرت بکه‌م..
بۆ حه‌ز ئه‌که‌یت چاوه‌رێت بم..
بۆ حه‌ز ئه‌که‌یت له‌م شێتیه‌م.. زیاتر شێت بم؟
په‌ی به چیتری من ئه‌به‌یت..
هه‌ناسه‌که‌م شتیێک ماوه لێمی نه‌به‌یت؟!
هه‌ر به ته‌نیا ڕۆحم ماوە
ئه‌ویش ئه‌خه‌مه به‌ر ده‌ستت!
ئه‌گه‌ر ئه‌یکێشیت یاخود نا..
سه‌رپشک بە.. خۆت و هه‌ستت!
ئه‌وه‌نده رووت خۆشه
له‌وه ئه‌جی خه‌م دڵی نه‌یه بێ بۆ لات
له‌وه ئه‌چێ ، فرمێسک ببێ به پێکه‌نین
کاتێ که سه‌ر له تۆ ئه‌دات.
هێنده سیمات پاکییزهیه
له‌وه ئه‌چێ بۆ ساتێکیش بیر له گوناح نه‌که‌یته‌وه
که شیعرێکی ناسکی خه‌مبار ئه‌بینی
ئاخۆ ئه‌بێ تۆ چۆن دڵی بده‌یته‌وه"""
من دڵنیام که پشکۆی دڵت لهسنگتا
به هه‌ناسه‌ت.. جارجارێ ئه‌گه‌شێته‌وه
خه‌و بینینێ
ڕاچهنینێ
فرمێسکێ یا پێکه‌نینێ
سه‌یرانی بههارانێکت
یا له مێرگێ گوڵ چنینێ
هه‌ر منت بیر دێنێته‌وه.
ئه‌و کاته بهراوردمکه..
گه‌ر وا نه‌بو
له مه زیاتریش وردمکه..
بهراوردمکه به‌وانه‌ی خۆشیانویستوی..
بزانه له دڵی کێدا
چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک نوستوی ؟؟؟
ئـاخ هـەزاران خۆزگــــە دەریـا...
نەیـئـەهـێڵا موسافـیر بروا بە سەریا
خـوزگـە ئاسمان.. هێندەی سلێمانی ئەبوو
خۆزگە لەودیوی شارەوە... ئـیتر شەقام تەواو ئەبوو
ئەوکاتە وشەی سەفەریـش نەئەبـوو لەناو فەرهەنگا
ئەوکاتە منیش بۆ دوریت نەئەگریام ،لەشەوێکی وادڵتەنگا!
له بیرت دێ جارێ پرسیت
بۆ هه‌میشه چاوی باران ئاوا ته‌ڕه
منیش وتم وه‌ك زۆری ئێواره‌ی من و تۆ
له نێوان دوو هه‌ورا شه‌ڕه
به‌س نه‌تپرسی ، ئه‌ی چۆنی خۆشهكاتهوه
تاپێت بڵێم هه‌ورێكیان وه‌كوو من وایه
خۆی ناگرێ و ئه‌وی تر ئاشتهكاتهوه
من زۆر دڵنیام رۆژێک دێ
نه پێت ئه‌ڵێم خۆشم ئه‌وێی
نه پێت ئه‌لێم بیرت ئه‌که‌م
نه وه‌ک ئێستا نیگات ئه‌که‌م
نه هه‌رگیزیش ماچت ئه‌که‌م
به ڕاده‌یه‌ک شه‌یدات ئه‌بم
هه‌موشتێ
ئیتر له‌لام ئه‌بێ به که‌م.
له‌وانه‌یه بێده‌نگیه‌کی ئه‌به‌دی
بکه‌مه به‌ری عه‌شقه‌که‌م.
ره‌نج سه‌نگاوی

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆش بێت هاورێی گیان
هیوای ئەوەت بۆ دەخوازم لە نوسینی کارە جوانەکانت بەردەوام بیت
هەردەم خامەی هۆنراوەت پر بێت لە وشەی جوان و رەنگینی کوردی
دەستت خۆش بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








هۆنراوه‌کانی ڕه‌نج هه‌موویان نایابن
ده‌سه‌کانت خۆش ڕۆشنا گیان
بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه جوان و ناسکانه
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم گوڵه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست خۆش گیانەکەم سەرکەوتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان خوشکه ئازیزه‌کانم
له‌سه‌ر هێڵ نییه