.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













[color=#333300]بە پێی دوایین لێكۆلینەكانەوە برسییەتی و دڵەڕاوكێ دەبێتە هۆی كەم و زیادبوونی هۆرمۆنی (سێرۆتۆنین)ـی مێشكی مرۆڤ بۆیەشە كاتێك مرۆڤ برسی دەبێ ئەگەری هەڵچوون و دەمارگیریی پتر دەبێت.
كاتێك خەڵك تووشی ستێرێس دەبن یان بەباشی خواردن ناخۆن ڕێژەی ڕژانی (سێرۆتۆنین)ـی مێشك گۆڕانی بەسەردا دێت.
شایانی باسە ئەو هۆرمۆنە یارمەتیی ڕێكخستنی ڕەوتاری مرۆڤ دەدات.
توێژەرانی زانكۆی (كەمبریج)ـی بریتانی بەپێی دەرئەنجامی لێكۆلینەوەكانیان ئەو بابەتەیان ڕاگەیاندووە. ئەو توێژەرانە لە تاقیكردنەوەیەكدا ڕژێمی خۆراكیی بەشداربووانیان كۆنتڕۆڵ كرد.
دواتر مێشكیان لە لایەن توێژەرانەوە بەهۆی سیستەمی (FMRI)ـەوە سكەن كرا و لە هەمانكاتیشدا دەموچاوی بەشداربووانیش خرایە ژێر چاودێرییەوە بۆ ئەوی ئاسەواری تووڕەیی و هەڵچوونەكانیان تۆمار بكرێت.
ئەنجامی تاقیكردنەوەكان دەریانخست كە دابەزینی هۆرمۆنی(سێرۆتۆنین) دەبێتە هۆی لاوازبوونی پێوەندییەكانی نێوان بەشە ناوەندییەكانی مێشك.
زانایان وای بۆ دەچن كاتێك ئەو پێوەندییانە لاواز دەبن ئەركی مێشك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕەوتاری عاتیفی و تووڕەیی زۆر قورس‌تر دەبێت و ناتوانێ بەباشی فەرمانی ددانبەخۆداگرتن دەربكات.
هەر لەو تاقیكردنەوەیەدا چەندین فۆڕمی تایبەت بەسەر بەشداربوواندا دابەشكرا بۆ ئەوەی لە ڕێی پرسیاری جۆراوجۆرەوە مەیلی بەشداربووان بۆ هەڵوێستی توندڕۆیانە هەڵبسەنگیندرێت.
هەر بە پێی ئەنجامەكانی ئەو توێژینەوەیە دەركەوت كە برسییەتی هۆرمۆنی (سێرۆتۆنین) دادەبەزێنیت و پەیوەندییە ئەلەكتریكییەكانی مێشك كەمتر دەكات و لە ئەنجامدا مرۆڤ ئامادەی ڕەوتاری توندوتیژ دەبێت.
دكتۆر (لۆكا یاسامۆنتی) ئەندامی تیمی توێژینەوەكە وای بۆ دەچێ كە ئەنجامە وەدەستهاتووەكانی لێكۆلینەوەكە یارمەتیی پزیشكە دەروونناسەكان بدات بۆ ئەوەی باشتر لە هەڵسوكەوتی نەخۆشەكانیان بگەن. شایانی باسە ئەنجامی ئەو تاقیكردنەوەیە لە گۆڤاری (Biological psychiatry)ـی بریتانیدا بڵاو بووەتەوە.
سةرجاوة:يانةى كولى سور
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ماردين نةوزاد (2012-05-10 20:38:11)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستت خؤش بئ كولةكةم بؤئةم زانياريانة
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوباس دلان كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بابه‌تێکی زۆر به‌سووده
سه‌رکه‌وتووبیت دڵه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زؤر سوباس بةقوربان سةركةوتو بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆشبێت سەرکەوتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستخۆش
هههههه به‌خوا راسته‌کا من هه‌ر کاتێک برسیم ئه‌بێت داروبه‌رد ئه‌یه‌م به‌یه‌کا ههههههههه

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستى ئيوةش خؤش بؤ بةيامةكانتان
وةلا روشناكيان منيش هةروام كةبرسيم ئةبئ ههههههها
له‌سه‌ر هێڵ نییه