❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » چـیـرۆک و ڕۆمـــان
  •  » جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة


#1 2012-03-29 12:31:47

zhmarayastirakan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-25
په‌یامه‌كان: 233
WindowsFirefox

جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

* گوێ بگرە بۆ ئەحمەد کە دەڵیت:
ڕۆێژێکیان بەرەو ماڵ دەگەڕامەوە، لە ناو سەیارەکەم لەکار کەوت منیش لەسەر شەقامەکە ڕاوەستام نەمدەزانی چی بکەم!
بەبیرداهات سەیارەکەم جێبهێڵم و تەکسیەک بگرم و بچەمەوە بەیانی بێمەوە، ئینجا ئەوکات چارەسەری سەیارەکەم بکەم،
لەو بیرکردنەوەنەدابووم تەکسیەک بەوێداهات، منیش دەستم لێ بەرز کردەوە و ڕاوستا و سەرکەوتم لەگەڵیدا، من هەر وەک عادەتی خۆم بێ دەنگ دانیشتم،
کابرای سایەق ووتی: جەنابت چ کارێک دەکەی؟

ووتم: لە کارگەیەک کار دەکەم.
ووتی: مانگانە چەندت هەیە؟
هەر لە خۆمەوە ووتم، هەزاروو دووسەد دینار.
ووتی: دەنا من مانگانە پێنج ئەوەندەم هەیە.
ووتم بەچی؟و چۆن؟
ووتی: بە عارەق.. بە ئافرەتی جوان.. بە حەشیشە.. ئایا دەتەوێت؟
ئەلبوومێکی لەبن گوشینی سەیارەکەی دەرکرد پێی دام، کردمەوە بینیم وێنەی ئافرەتە.
ووتی کامەت دەوێت هەڵیبژێرە.
منیش ئەلبوومەکەم پەڕە پەڕە هەڵدەدایەوە، چاوم کەوتە سەر ئافرەتێک کە لە جوانی وێنەی نەبوو
پێم ووت: ئەمەم دەوێت.
ووتی: ئەوە بەوەندەیە، بە هەرحاڵ ڕازیم کرد بە پارەیەکی دیاری کراو..
ووتی دە باشە ماڵتم پێنیشاندە، منیش بردمە بەر دەرگای شوقەکەم.
ووتم بیهێنە ئێرانە.
ژمارەی تەلەفۆنی لێ وەرگرتم و هی خۆشی پێ دام.
ووتی بەیانی بۆت دەهێنمە ئێرانە.
بەڵی: کە چوومەوە گەر لە خەیاڵی ئەم ئافرەتدا بووم، ئارامم لێ هەڵگیرابوو، بەردەوام چاوەڕوانی تە؛ەفۆنم دەکرد دەبێت کەی بیهێنێت! بۆ نەهات!لە ناکاو زەنگی تەلەفۆن لێیدا، بینیم سایەق تەکسیەکەیە.
ووتم: هێناوتە یان نا؟
ووتی: تۆ پارەکەت ئامادە کردووە کە لە سەریپێک هاتبووین؟
ووتم: بەڵی.
ووتی وەرە دەرەوە دەرگا بکەوە.
کە چووم دەرگام کردەوە بینیم وا ئافرەتەکە لە ناو تەکسیەکەیە.
ووتی: سەرەتا پەرەکەم بدێ.
منیش پەرەکەم دایەو ئەویش ئافرەتەکەی پێدام.
ئافرەتەکەم هێنایە ژوورەوە دانیشت، سەیرم کرد
ووتم: ماشااللە چەندە جوانە!
من هەر لە جوانیەکەیم دەڕوانی، بەڵام شتێکی زۆر سەیرم لێ بەدی دەکرد!
دەمبینی ئەم ئافرەتە نوقەی لێوە نایەت، وا پێ دەچوو زۆریان لێکردبێ هێنابیان.
پێش نەدەچوو ئەم ئافرەتە بێ ڕەوشت بێت، یان پێویستی بە پارە بێت، بە ئافرەتێکی خانە دان دەچوو، بە هەر حاڵ پێم ووت: ئەوە چیتە وا هەست دەکەم پەشۆکاوی؟
ووتی: نا..نا هیچ نییە.
کە ئەم ئافرەتەم بەم شێوەیە بینی ڕابواردنەکەم هەر لە بیر نەما.
بەڵکو هەر بیرم لە کێشەی ئەم ئافرەتە دەکردەوە. ئەو ئافرەتەش بێ دەنگ دانیشتنوو نوقەی نەدەکرد. ئەم دیمەنە وای لێکردم کە دڵنیابم بە زۆر هێناویانە.
پێم ووت: من وا دەبینم کە تۆیان بە زۆر بۆ من هێناوە، بەڵام تۆ لێم دەشاریتەوە، پێم بڵی کێشەی تۆ چییە؟
ئافەرەتەکە کە گوێی لەم قسانەم بوو بینیم کەمێک ئارام بۆوە، بەڵام ترسێکی هەر پێوە دیار بوو .
پێم ووت: کێشەی خۆتم پێ بڵی پەیمان بێت بە کەس نەڵیم و یارمەتیشت بدەم.
کە وام گوتت ئافرەتەکە لە پڕمەی گریانی دا.
منیش خۆم پێڕانەگیرا دەستم کرد بە گریان بە جۆڕیک کە ئەوەندە تووڕە بووم هەموو جەستەم دەلەرزی، وەکو ئەوە کە خوشکمە و چەند ناپیاوێک ستەمیان لێکردوە.
بە هەرحال دەنم بە خۆما گرتوو و ئەویشتم هێور کردەوە.
پێم ووتڵ دە کێشەکەی خۆتم بۆ باس بکە، خوا شایەت پەیمانت پێ دەدەم چارەی بکەم.
ئافەرەتەکە دەستی کرد بە قسەکردن و ووتی: من ئافرەتێکم نزیکەی ساڵ و نێوێکە شوم کردووە.
ڕۆژێکیان پێش ئەوەی پیاوەکەم بچێتە کار پێم ووت: ڕێگام پێدەدەی بچمە بازار بۆ دووکانی فڵان کەس، تاکو هەندی شت و مەک بکڕم؟
پیاوەکەم ووتی: بۆ ڕێگات نادەم فەرموو.
منیش بەیانی چوومە سەر شەقام دەستم لە تەکسیەک ڕاگرت، ئەم سایەقە بوو کە تازە منی بۆ تۆ هێنا.
پێم ووت: بمگەینە بازار.
بەڵام خۆزگە بمردمایە نەک بچوومایە بازار، نازانم چیان بەسەر هێنام، کاتێک بە ئاگا هاتمەوە بینیم من بە ڕووتی لە ژوورێک لە سەر قەڕوێڵەیەکدامە. کابرای سایەق و هاوڕێیەکەی چیان پێ خۆش بووە لەگەڵ مندا کردبوویان.
منیش هاوارم کرد ئەوە چیدەکەم لێرانە نا پیاوانە چیتان بەسەر هێنام!
بە گریانەوە پۆشاکەکەم لە بەر کردوو هەر بەردەوام بووم لە گریان، زۆر پەرێشان بووم نەمدەزانی چی بکەم!
بیرم لە پیاوە بەستەزمانەکەم دەکردەوە کە بزانێ من وام بە سەر هاتووە دەبێت چی بکات، بیرم لە شەڕە و دوا ڕۆژ و خانەوادە و دایک و باوک و خوشک و براکانم دەکردەوە.
بەڵام کابرای سایەق بیرکردنەوەکەی لێ بچراندم.
ووتی: بیر لە هیچ شتێک مەکەوە بە هەموو جۆریک وێنەکەمبە ڕووتی گرتووی، کەوابوو بیر لە هیچ مەکەوە چیم پێ ووتی بە گوێم بکە.
بەڵی: پاشان پێی ووتم، خۆت کۆ بکەوە با بت بەمەوە ماڵی خۆتان، سواری سەیارەکەی کردم و بردمیەوە بەرەوە ماڵو ماڵ ،
جا کاتێک ویستم دەببەزم پێی ووتم: هانی ئەم ژمارە تەلەفۆنە بگرە کە گەیشتیەوە ماڵ خێرا تە؛ەفۆنێکم بۆ بکە، ئەگەر نا ئەوە وێنەکانت لە سەر دەرگای ماڵەکەتان هەڵدەواسم،
کە گەیشتمەوە ماڵ تەلەفۆنم بۆ کرد ئەویش ووتی: من هیچم لە تۆ ناوێت تەنها حەوەندە کە تەلەفۆنم بۆ کردی وەرە دەرەوە لەگەڵم ئەگەر نا بۆ خۆت دەزانی.
یەکەم جار لە دڵی خۆم ووتم: دەی جارێ پێی دەڵیم باشە تاکو ئابڕووم نەبات ، بەڵام پاشان کە تەلەفۆنی بۆ کردم وەڵامی نادەمەوە،
بەڵام ئااااخ!
جا کاتێک پیاوەکەم هاتەوە لێمی پرسی ، ئەری چوویە بازار؟
نەمزانی چ وەڵامێکی بدەمەوە، لە دڵی خۆمدا ووتم باشە بە سەرهاتەکەی بۆ باس بکەم!
بەڵام من لە ئابڕۆ و دوا ڕۆژی هاوسەرگیریمان دەترسام.
وەڵامم دایەوە نەخێر ، نەچووم.
پێم وور: خواردنی مەغریبت بۆ بێنم؟
ووتی: نا کەمێک ماندووم دەچم دەخەوم.
پیاوەکەم چوو بخەوێت، بەڵام من نوقم ببوم لە لەگەڵ خەیاڵ هەر ئەوەندەم زانی زەنگی تەلەفۆن لێیدا، هەڵم گرت کابرای سایەق بوو منیش تەلەفۆنەکەم لە سەری داخست،
دیسانەوە لێیدایەوە منیش دیسان لە سەریم داخست، بۆ جاری سێیەم هەڵم گرت!
پێی ووتم: خانم بڕۆ سەیری وێنەکانت بکە لە سەر دەرگای حەوشەکەتان.
بەپەلە چوومە دەرەوە ئااااااااااای چیم بینی!!!
بینیم جۆرەها وێنەی ڕووتی منی هەڵواسیوە لە سەر دەرگاکەمان، هەر بەپەلە هەموو وێنەکانم لێکردەوە و دڕاندم.
ئەم جارەیان لە ترسان چاوەڕیم دەکرد تەلەفۆن بکات تاکو وەڵامی بدەمەوە،
بەڵی ئەو گورگە تەلەفۆنی بۆ کردم ووتیڵ دەبێت بێێیت بیریش لە هەڵاتن نەکەیتەوە.
پێم ووت: دەترسم پیاوەکەم گوێی لێبێت و هەڵسێ، من ئافرەتێکم شووم کردووە تکات لێ دەکەم وازم لێبێنە چەند پارەت دەوێر دەتدەمی بەس وازم لێ بێنە.
ووتی ئەگەر میلیونێکیشم بدەیتی ڕازی نابم.
ووتی: گوێ بگرە بەیانی شەوەکەی دێم دەتبەم.
ووتم: ناتوانم چونکە پیاوەکەم لە ماڵە.
بە هەرحاڵ لەگەڵم ڕێکەوت کە پیاوەکەم چووە کار ئینجا بمبات.
لەوکاتیەوە تا ئێستا دوو مانگە بومەتە دیلی دەستی ئەو دڕندەیە ، کێ داوای منی لێ بکردبایە دەمیبرد بۆلای، پارەکەشی بۆ خۆیەتی یەک فلسی بۆ من نییە، ئا ئەوە کێشەی منە کە نازانم چی بکەم!
ئەحمەد دەلێت: کە گوێم لەم قسانە بوو دەستم کرد بە گریان ، دەتوت گرکانێک لە ناخم دایە، خەریک بوو لە توڕەیدا بتەقم.
پێم ووت: ئەو کارەبۆ من لێگەڕی من چارەسەری دەکەم بە مەرجێک، من چیم پێ ووتی بە گوێم بکەی، پەیمانیش بێت ئەم کارە لای کەس ئاشکرا نەکەم.
پاشان بەڕیم کردەوە بۆ ماڵی خۆتاب. کاتێک ئافرەتەکە ڕۆیی زۆر ڕقم هەڵسابوو لە کابرای سایەق، بەو شەوە نەمدەزانی چی بکەم!!
کێشەی ئەو ئافرەتە زۆر کاری تێکردم، بۆیە خۆم بێ نەدەوەستا لە گریان من لە ژیانمدا بەم شێوەیە نەگریابووم.
بەڵی: بەدەم گریانەوە داوام لە خوا دەکرد کە ئەم ستەمەی لەو ئافرەتە کراوە بۆی داپۆشی و بڵاو نەبێتەوە ئابڕووی بچێت.
بە کۆل دەگریام نەمدەزانی چی بکەم!
دەستی تەوبە و پەشیمانیم بەرز کردەوە بۆ خوای لێبووردە دەم ووت: خودایە ئەوە گەڕامەوە بەر دەرگای تپ، خودایە کێشەی ئەو ئافرەتە داماوە چارەسەر بکە بەم شەوە کە کاتژمێر (٣)ی شەو بوو ئۆقرەم لێ هەڵگیرا بوو خەوم لێ نەدەکەوت،
بۆیە هەڵسام چوومە دەرەوە نەمدەزانی چی بکەم لە ناوکاو شتێک بە خەیاڵم داهات، دەزانن چی بوو؟!
لە دڵی خۆمدا ووتم: دەچمەوە دەخەوم پاشان کارەکە جی بە جێ دەکەم.
جا کە چوومەوە لە بەر بیرکردنەوە هەر خەوم لێ نەدەکەوت، بۆیە بەو شەوە هەڵسام دەستم کرد بە شەونوێژ ، پاشان نوێژی بەیانیشم کرد ، لە ژیانی خۆمدا ئەوە یەکەم جارە نوێژم کردبێت، داوام لە کرد کە یارمەتیم بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ئافرەتە.
دوای ئەوە بەیانی ڕۆژ هەڵات هەڵسام ئەم شتەی بە خەیاڵم داهات چی بەجێی بکەم، بە بیرم داهات بچن بۆ لای یەکێک لەو مامۆسرا ئاینیە ناسراوە دڵسۆزانەی شارەکەمان، دەزانن ئەو مامۆستایە کێیە؟ ئەگەر بزانن بڕوام پێناکەن!
ئەو مامۆستایە ئەو کەسەیە کە کاتێک من کاری لاساریم داکرد و چاوچاوانێم دەکرد، ئەو مامۆستایە ئامۆژگاری دەکردم.
هەر بۆیەش من زۆر ڕقم لە مامۆستایە دەبۆوە بە جۆڕیک خۆزگەت مردنیم دەخواست.
کە چوومە نوسینگەکەی لە وێنەبوو ووتم: مامۆستا لە کوێیە؟ ووتیان دەرچووە.
ووتم: کارێکی زۆر گرنگم پێیەتیکە ژیانی کەسطکی پێوە بەندە ئەوانیش تەلەفۆنیان بۆ کرد ، ئەویش بەپەلە گەیشتە ئەوێ.
لە سەیارەکەی دابەزی چاوی بە من کەوت ووتی بەخێر بێیت.
بڵێ کێشەکەت چیە؟ چیت بەسەر دا هاتووە؟
پێم ووت: کارێکی زۆر گرنگم پێتە، ئەویش ژیانی کەسێکی پێوە بەندە ئەگەر جەنابت چارە سەری بکەی.
ووتی: بڵی خێرە ان شاء الله.
ووتم: ناوە الله . شەرە.
مامۆستا پەنای بە خوا گرت ووتی: تۆ چیت دەوێت؟
پاشان بەسەرهاتی خۆم و ئەفراتەکەم هەمووی بۆ گێڕایەوە بەڵام ئەو گومانی لە قسەکانم هەبوو چونکە من زۆر خراپ بووم،
هەر بۆیە دەستم کرد بە گریان ووتم: والله ڕاست دەکەم.
ووتی: دە باشە ئێستا چی دەکەیت؟!
ووتمڵ پێش هەموو شتێک من مەرجێکم هەیە ئەگەر نا یارمەتیت نادەم.
ووتی: مەرجەکەت چیە؟
ووتم: نامەوێت کەشەی ئەو ئافرەتە بڵاو ببێتەوە و بگاتە پیاوەکەی و خزم و کەسی.
هەر پرسیارێک و هەر شتێکت ویست بە من بڵی من جێ بەچێی دەکەم ئەقتان بە ئافرەتەکەوە نەبێت.
ئەویش پەیمانی پێدام کە وا بکات کێشەی ئەو ئافرەتە بڵاو نەبێتەوە.
بەڵی: وا ڕێکەوتین تەڵە بۆ کابرای سایەق دابنێێن و بخەینە داوەوە و بیگرین م منیش تەلەفۆنم بۆ ئافرەتەکە کردوو بەسەکەم تێگەیاند و پێم ووت کاتژمێر ئەوەندە وەرە.
بەڵام ئەو هەر دەترسا دەیووت تکات لێدەکەم وامەکە کارەکەم لێ بڵاوببێتەوە.
ووتی: وا دابنی لە برات زیاترم، پەیمانت پێدەدەم کە کێشەکەت ئاشکرا نەبێت.
پاشان ووتم: ئاگادار بە شەونوێژ لە بیتنەکەی چونکە ئەکات خوای گەورە دێتە ئاسمانی دونیا و دەفەرمووێ: کەسێک هەیە دوعای بکات و دوعاکەی قبوڵ بکەم؟!
کەسێک داوای شتێک بکات پێی ببەخشم؟١
ئافرەتەکە زۆر بەم قسانە کاریگەر بوو. بۆیە دەستی کرد بە گریان.
ووتی: ئێستا دڵنیا ڤووم کە تۆ هەوڵدەدەی یارمەتیم بدەی، خوا سەرفرازت بکات چیت داوا کرد چی بە جێی دەکەم.
منیش ئەو کاتەی دیاریمان کردبووم تەلەفۆنم بۆ سایاقەکە کرد و پێم ووت: ئەلوو .. چۆنی .. باشی
ووتی: الحمدالله باشم ، ئەی تۆ؟
ووتم: ئەو ئافرەتەی ئەو ڕۆژە بۆت هێنام ئەو ئافرەتەم دەوێت کاتژمێت (١٠)ی شەو بۆم بێنە ماڵ.
ووتی: باشە بە سەر چاو بەڵام پارەکە ئامادە بکە.
من و مامۆستاش پۆلیسمان لێ ئاگادار کردەوە، کابرای سایەق لە کاتی دیاریکراو هات کە سەیارەکەی ڕاگرت، منیش لێی نزیک بوومەوە، ئەوکات دەست بەجی پۆلیش دەوریان گرتین، مامۆستا و دوو پۆلیش هاتن ئافرەتەلەیان برد، کە دیتم ئافرەتەکەیان برد لە ذڵی خۆمدا ووتم: ئەوە چیە ئەی مامۆستا پەیمانی نەدامی کێشەی ئافرەتەکە بڵاو نەبێتەوە!
ئەی بۆچی بردیان؟!
پاشان پۆلیس من و کابرای سایەقیان بەرەو بنکەی پۆلیس برد، کاتیک گەیشتینە بنکەی پۆلیس سەیارەکەیان پشکنی ئەلبوومێک وێنەی ئافرەت و مخەدارات لە سەیارەکە دابوو لە ناو مۆبایلەکەشی چەندان ژامرەی تەلەفۆنی ئافرەتیان دیتەوە، پاشان ئەفسەرەکە بانگی کردم بە بیانووی ئەوەی لێکۆڵینەوەم لەگەڵدا بکار، کە چوومە لای ئەفسەرەکە مامۆستاش لە وێ بوو.
منیش لە مامۆستا نزیک بوومەوە بە چرپەوە پێم ووت: تۆ پەیماندت نەدامێ کێشەکەی ئاشکرا نەبێت.
ووتی: دڵنیابە بە وا ئافرەتەکە لە ماڵی خۆیەتی بەبێ ئەوەی کەسیش پێی بزانێت، ئەگەر دڵنیاش نیت ها تە؛ەفۆنی بۆ بکە، منیش تە؛ەفۆنم بۆ کرد بە ترسەوە ووتی: ئەلوو .. ئەلوو.
پێم ووت: کێشەکەت کۆتایی پێهات. لەمەودوا پەڕەیەکی سپی هەڵدەوە. ئەم جارەیان ئاگاداری خۆت بە، ئەویش بێ دەنگ گوێی بۆ گرتبووم، مامۆستا و ئەفسرەکەش لەوێ بوون گوێیان لێبوو، پاشان پێم ووت: لە مەودوا شەڕەفی پیاوەکەت بپارێزە.
ئامۆژگاریت دەکەم پەیوەست بێت بە شەو نوێژەوە ئاگاداری بە، دوعای خێرم بۆ بکە بۆ ئەو کەسانەش کە یارمەتیان دای ئەفرەتەکە کە گوێی لەم قسانەم بوو خۆی پێڕانەگیرا دەستی کرد بە گراین دەستی کرد بە دوعا کردن بۆ من و دایک و باوکم و ئەوانەی یارمەتییان داوە.
پێش ئەوەی خوا حافیزی بکات دەزانن چی پێ ووتم!
ووتی وا دابنێ من لە خوشکت زیاترم هەر کاتێک هەر کارێکت هەبوو من لە خزمەت دامە یارمەتیت بدەم پاشان خوا حافیزی کرد.
منیش فرمێسک لە چاوەکانم وەستا بوون دەمێک سەرم داگرت، پاشان هەڵسام دەست و سەری مامۆستام ماچ کرد، ئەویش دۆعای خێری بۆ دەکردم.
بەڵی منیش لەو ڕۆژەوە تەوبەم کردووە و گەڕامەوە بۆ باوەشی ئیسلام، بە جۆرێک کە پەیوەستم بە دینی خواوە و هەموو فرزو سونەتێک ئەنجام دەدەم و شەونوێژ دەکەم سوپاس بۆ خوا.
پاشان کابرای سایەق دانی بە تاوانەکانی نا کە کۆمەڵێکن پێک هاتوون لە (٨٥) کەس هەموویان ئەمە کاریانە کە بەم شێوەیە ئابڕوو و نامووسی ئەفرەتی موسڵمان لە کەدار دەکەن و ئارەق و تیلیاکیش دەفرۆشن.

س:كوردكليك
هيوادارم سودي هةبئ بؤتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-03-29 13:16:42

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

waeeeeeeeeeeeeeeeee   

awa chy bw barasti chirokiki zooorrrrrrrrrrrrrrrrr  naxosh bu

yaxwa dastakant xosh bi

ama bbi badarsik bo awanae ka kare nabaji akan

xwa padashttt batawaaaaa

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن دایکی هانۆ (2012-03-29 17:59:57)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-03-29 17:58:06

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

dast xosh zor jwana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-03-29 20:53:52

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

دةست خو ش

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-04-08 12:52:08

zhmarayastirakan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-25
په‌یامه‌كان: 233
WindowsFirefox

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

zor supas bo paeyamakantan hawreyan daste ewash xosh be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-04-15 15:47:49

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

دەستەکانت خۆش بیت بەریز
چیرۆکیکى زۆر زۆر کاریگەرە
سەرکەوتوو بیت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-04-15 18:18:45

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

ده‌ست خۆش کاریگار بووو
سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازبیت

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2012-04-19 18:02:17

zhmarayastirakan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-25
په‌یامه‌كان: 233
WindowsFirefox

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

zor supas hawrekanm sarkawtu bn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2012-04-25 15:25:27

kalea-z
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-28
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsSafari

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

weweweewwwwwwwweeeeeeeeeeeeee
awa chya aw cheroka  dast xosh zor  kare gar bw
xwa aw pyawana bbre  ka mabaste wa afrat sar axan
dwbara dast  xosh  wala wa trsam qat  takse ra nagrm
dw bara dast xosh gyan

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5f160d812c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2012-04-26 12:35:13

AllVeN
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-25
دواترین سه‌ردان: 2012-07-20
په‌یامه‌كان: 13
WindowsMSIE7

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

Dast xosh bet yaxwa sarkwtw bet  barsty mny gryan cherokeki zor karegar bw
Dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2012-04-30 20:40:47

zhmarayastirakan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-25
په‌یامه‌كان: 233
WindowsSafari

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

zor supas hawree barez daste tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2012-05-08 14:13:18

nashmel
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-06
په‌یامه‌كان: 77
MacOSXSafari

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

dastan xosh bet absaqa sar kawtw bet  cherokeke zor karey gar bw

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2012-05-10 20:29:14

zhmarayastirakan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-25
په‌یامه‌كان: 233
WindowsFirefox

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

zor supas bo to azezakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2012-05-10 20:58:10

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ره‌ بوو ،
خودای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سه‌ خراپه‌كان بدات ، و یارمه‌تی ئه‌وانه‌ بدات كه‌ ئه‌یانه‌وێت بگه‌رینه‌وه‌ ،
ان شالله‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌یانه‌وێت له‌سه‌ر كاری خراپ به‌ردوام بن و ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ماڵی خه‌ڵكی بشێوێن و ئابروی خه‌ڵكی به‌رن ، خودا له‌ ناویان برێت ،
ده‌سته‌كانت خۆش بێت ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كان ، سه‌ركه‌وت بیت

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2012-05-11 21:28:43

zhmarayastirakan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-25
په‌یامه‌كان: 233
WindowsFirefox

Re: جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة

zor supas bo toy barez dilman geyan dlneyaba xway gawra aw kasana lanaw dabat
agar shaeyane hedaeyat nabn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » چـیـرۆک و ڕۆمـــان
  •  » جيرؤكيكى راستيى بيخوينةوةو دةرسة لئ وةركرة؟تكاية جاريكيش بى بيخوينةوة


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net