.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











رووداو - webmd
ژاوەژاوی زۆر: بەردەوام كاركردن لە تەنیشت دەنگی بەرزەوە دەبێتە هۆی لاوازبوونی هەستی بیستن و هەندێكجاریش لە دەستدانی. نزیكەی 30 ملیۆن ئەمریكی لەبەردەم مەترسی لەدەستدانی هەستی بیستندان بەهۆی كارەكانیانەوە، وەرگرتنی پشوو یان بەكارهێنانی پارێزەری گوێ پێویستە بۆ ئەو كەسانەی لە تەنیشت دەنگی بەرزەوە كاردەكەن.
برینداری یان لێدانی تووند: لێدان یان بەركەوتنی تووند بە سەر لەوانەیە ببێتە هۆی جوڵاندنی ئێسكەكانی گوێی نێوەڕاست، یان زیانگەیاندن بە دەمارێك. گۆڕانی لەناكاوی پەستانی دەرەكی، وەك فڕین یان نقومبوون لەئاودا مەترسیدارە، بەكارهێنانی چیلكە یان گوێ پاككەرەوە بۆ ناوەوەی گوێ لەوانەیە ببێتە هۆی تەقاندنی پەردەی گوێ.
دەرمان: كاریگەری لاوەكی هەندێك دەرمان دەبێتە هۆی لاوازكردنی هەستی بیستن، هەندێك لە دژە بەكتریاكان، یان چارەسەری شێرپەنجە، بۆیە دەبێ بە راوێژی پزیشك نەبێ و لە ناچاریدا نەبێ هیچ دەرمانێك بەكارنەهێنرێت. هەروەها بەكارهێنانی ئەسپرین بۆ ماوەیەكی زۆر هەستی بیستن لاواز دەكات.
نەخۆشی درێژخایەن: هەندێك نەخۆشی درێژخایەن كە پەیوەندییان بە گوێوە نییە دەبنە هۆی لاوازكردنی بیستن، ئەویش بەهۆی كەمبوونەوەی هاتنی خوێن بۆ گوێی نێوەڕاست و مێشك، لەوانەش: نەخۆشییەكانی دڵ، شەكرە، جەڵتە و دابەزینی بەرگری لەش.
دەنگی بەرزی لەناكاو: نزیكەی 71%ی پێگەیشتووانی ئەمریكا دابەزین هەیە لە ئاستی بیستنیاندا، هەندێك جار بەهۆی دەنگی زۆر بەرز و لەناكاوەوە دەبێ وەك تەقەی دەمانچە، تەقینەوە، یارییە ئاگرینەكان، یان ئەوانەی شەپۆلی دەنگی بەهێزیان هەیە.
گوێ زرنگانەوەی ئاهەنگ یان كۆنسێرتەكان: دەنگی گۆرانی بەرز، دواتر لە گوێتدا دووبارە دەبێتەوە، ئەوە پێیدەگوترێ گوێ زرنگانەوە، هەندێكجار رێژەی بەرزی دەنگی كۆنسێرتێك دەگاتە 110 دیسیبڵ، ئەوەش هێندە بەرزە ببێتە هۆی لەدەستدانی بیستن دوای 15 خولەك. لەدەستدانی بیستن روودەدات ئەگەر كەسێك بۆ ماوەیەكی زۆر لەبەردەم دەنگێكی 85 دیسیبڵیدا بێت، لەوانەیە گوێ زرنگانەوە بۆ چەند خولەكێك، چەند كاژێرێك، هەفتەیەك یان هەتا هەتایی بەردەوام بێت.
هێدفۆن: لەكاتی گوێگرتندا لە موزیكێك یان هەر شتێك بە هێدفۆن تەنیشتەكەت گوێی لێت دەبێت؟ كەواتە پێویستە دەنگەكەی كزبكەی، بەرزی دەنگی هێدفۆن، بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زیاتر، مەترسی زیاتر دروستدەكات، لەوانەیە گۆڕانی كاتی یان هەمیشەیی لەبیستندا دروستبكات.
كۆبوونەوەی مۆمی ناو گوێ: ئەو مۆمەی لەناو گوێدا هەیە، كەناڵەكە دەپارێزێ لە پیسی و بەكتریا، بەڵام هەندێكجار ئەو مۆمە كۆدەبێتەوەو رەقدەبێ، ئەوەش كاردەكاتە سەر بیستن و لەوانەیە ئازاری گوێش دروستبكات، ئایا وابیر دەكەیەوە مۆم لەنێو گوێتدا هەیە؟ هەرگیز هەوڵ مەدە بەگوێ پاككەرەوە لای ببەیت، مەترسیدارە، پزیشك رێگەی سەلامەتتر و ئامێری تایبەتی پاككردنەوەی لایە.
نەخۆشی منداڵان: هەندێك نەخۆشی منداڵان كاریگەری لەسەر بیستنی منداڵەكە دروستدەكات، هەوكردنی گوێی نێوەڕاست دەبێتە هۆی پڕبوونی لە شلە، ئەوەش بەشێوەیەكی ئاسایی پاكدەبێتەوە هەركاتێك نەخۆشییەكە كۆتایی پێهات. هەروەها سورێژە، ملەخڕە، هەڵامەت، لەوزەتێن و هەوكردنی پەردەی مێشك كاریگەریان دەبێ لەسەر بیستن، كوتان دژی ئەو نەخۆشییانە منداڵ دەپارێزێت.
پیری: لەگەڵ سەركەوتنی تەمەندا هێزی بیستنی گوێیەكان لاواز دەبن، ئەگەر بە هەموو تەمەنیشت پارێزگاریت لە گوێیەكانت كردبێ، هەر لاواز دەبن . رێگەیەك نییە بۆ بەرگرتن لە لاوازبوونی بیستن لە بەساڵاچوواندا، بەڵام رێگە هەیە یارمەتیت دەدات لە زاڵبوون بەسەریدا، وەك چارەسەرە پزیشكییەكان.
لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش براكةم كاك كارؤخ هيواى بابةتى باشترو بةسوودتر هاورئ
لهسهر هێڵ نییه





zor sopas
لهسهر هێڵ نییه







dastakant xosh kak korokh sarkawtw bet hawre

لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش
لهسهر هێڵ نییه





sopas bo ewey berez
لهسهر هێڵ نییه