❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سەلەفی واتائ چیە؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-05-23 11:04:29

peshen
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 230
ویبگه‌
WindowsFirefox

سەلەفی واتائ چیە؟

لە ڕاستیدا خۆدانە پاڵ پێشین(السلف) شانازییەكی گەورەیە بەڵكو هیچ شتێك نییە بەقەد ئەو شانازی یە گەورە و بەڕێز بێت . چونكە ووشەی سەلەفیەت یان سەلەفی لەلای زانایانی ئەهلی سوننەو جەماعە بە ستایش و ڕێزەوە باس دەكرێت و جێگەی ڕێزوسەربەرزییە .
وەسەلەفیەت تاكە ڕێگەی شەرعی ڕەسەنە كە هاو واتای ووشەی (ئــەهلی سوننــەو جەماعە) و (ئەهلی الَاثر) و(ئەهلی فەرموودە ناسان) و (تاقمی ڕزگار بوان) و (كۆمەڵی سەرفرازان) و(شوێن كەوتوانی قوڕئان و فەرموودە) یە.
وە ئەو پێشینە چاكەی كە سەلەفییەكان شانازییان پێوە دەكەن بریتین لە میرات گرانی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) لە كۆچ كردووان و پشتیوانان (المهاجرين و الَانصار ) وە شوێن كەوتوانی ئەوان بەڕاستی و هەروەها پێشەوایانی ئاینی ئیسلام و ڕێ‌ی ڕاست , وە كەسی سەلەفیش ئەو كەسەیە كە ڕازی دەبێت بەم میراتە و هەوڵی شتی تر نادات و پەیوەست ئەبێت بە قوڕئان و سوننەتەوە بەتێگەیشتنی زانایانی پێشەوا لە هاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەر ) صلى الله عليه وعلى اله وسلم) و پێشەوایانی دوای ئەوانیش , ئەگەر كەسێك ئەمە مەنهەجی بوو ئەوا پێ‌ی دەوترێ‌ سەلەفی .
لەڕوانگەی زمانەوانییەوە : إبن منظور دەڵێت:{پێشینە ئەوانەن كە پێش تۆ ژیاون لە باو باپیران و خزمان كە لەسەرو تۆوەن لە تەمەن و ڕێزدا بە بەڵگەی فەرموودەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) بۆ كچەكەی (فاطمة الزهرا‌ء ) (خوا لێ‌ی ڕازی بێت): {فإنه نعم السلف أنا لك } .
واتە: بەڕاستی چاكترین پێشینەیەك بۆ تۆ منم یاخود بەڕاستی من چاكترین پێشینەم بۆ تۆ.
لەڕوانگەی شەرعەوە : قلشانی دەڵێت: {پێشینەی چاك (السلف الصالح) بریتین لە سەدەی یەكەم , ئەوانەن كە قووڵ بونەتەوە لە زانستی شەرعیدا , ئەوانەن كە هیدایەت دراون بەڕێنمونی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) وە پارێزگاریان كردووە لە سوننەت و لەسەری بەردەوام بوون , وە خوای گەورە هەڵی بژاردوون بۆ بەڕێوەبردنی ئاینی ئیسلام . ڕازی بووە لێیان و كردوونی بە پێشەوا بۆ گەلانی موسوڵمان , وە تێكۆشاون لە پێناوی خوای گەورەدا بەڕاستی , وە خۆیان تەرخان كرد بۆ ئامۆژگاری ئوممەت و سوود گەیاندن پێیان وەخۆیان بەخت كرد لە پێناو ڕەزامەندی خوای گەورە. خوای پەروەردگار دەفەرموێت: {ؤالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ ؤالْأَنْصَارِ ؤالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ ؤرَضُوا عَنْهُ } (والسابقون الَاولون) ئەوانەن كە پێش ئەم ئووممەتە كەوتن وە دەست پێش خەریان كردووە لە ئیمان هێنان و كۆچ كردن لەبەر خوا بۆ مەدینە, هەروەها تێكۆشاون و بەردەوام لەسەر ئەو ئاینە بوون كە خوای گەورە ناردوویەتییە خوارەوە كە ئاینی ئیسلامە, (من المهاجرین) كە دەركران لە ناو ماڵ و سامانیان وە بەتەمای پاداشتی خوای گەورە بوون و ڕەزامەندی ئەویان دەویست وە مەبەستییان سەرخستنی دینی هەڵبژێراوی خواو پاشان پێغەمبەرەكەی بووە(صلى الله عليه وعلى اله وسلم).
بەڕاستی ئەوانە ڕاستگۆن,( والَانصار) وە لە پشتیوانان كە ئیمانیان هێنا و لە دڵ و دەروونییان و ماڵەكانیاندا جێگیربوو , وە ئەو كۆچ كردوانەیان خۆش دەویست كە دەهاتن بۆ لایان وە پێش خۆیانیان دەخستن ئەگەر لە شتێكیشدا بوایە كە تایبەتی خۆیان بووایە . (والذين إتبعوهم بإحسان) ئەوانەش كە بەچاكی شوێن كەوتەی ئەوانن لە بیرو باوەڕ و گووتار و كردەوەدا چونكە ئەو پێشینە چاكە (كە هاوەڵانن ) لە هەموو زەم كردنیك ڕزگاریان بووە و ئەوپەڕی ستایش كراون و باشترین ڕێزیان لێ‌ گیراوە لە لایەن خوای میهرەبانەوە. (رضي الله عنهم) خوای گەورە ڕازی بووە لێیان وە ئەوەش گەورەترین نیعمەتە لە بەهەشت دا , (ورضواعنه) ئەوانیش بەو بەشە ڕازین كە خوا پێ‌ی بەخشیون
كەواتە سەلەفیەت بریتییە لە پەیڕەو كردنی ڕێبازی پێشینی چاك لە هاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) (خوا لێیان ڕازی بێت ) , وە سەدەی دوای ئەوان كە بە ( تابعین ) ناو دەبرێن و هەموو ئەوانەش كە شوێن كەوتویانن لە چوار پێشەوا بەڕێزەكە و زانایانی فەرموودەناس ( أصحاب السنن).
هەروەها هاو ڕێبازانیان لە سەردەمە جیاواز و یەك لەدوای یەكەكاندا بە وێنەی ( إبن تيميه و إبن القيم و صديق حسن خان و محمد بن عبدالوهاب و محمد ناصرالدين الَالباني و عبدالعزيز بن باز و محمد صالح العثيمين و مقبل بن هادي الوادعي...) (ڕەحمەتی خوایان لێ‌بێت) هەتا ڕۆژی دوای بەو مەرجەی هەستن بە جێ‌بەجێ‌ كردنی فەرمانی خوای گەورە و پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) كە بریتییە لە باوەڕهێنان بە بیروباوەڕ و ڕێبازو ڕێگەیان .
هەروەها سەلەفیەت گروپێكی حزبی تازەی داهێنراو یان تەریقەتێك یا مەزهەبێكی فیقهی تازەداهاتوو نییە,بەڵكو درێژبوونەوەیەكی سروشتی (الإمتداد الطبيعي) ئیسلامە و هەموو ئەو خەڵكە موسوڵمانە دەگرێتە خۆی كە لەسەر فیترەتی ئیسلامەتی ماون, هەربۆیە پێویستییان بەناو تۆمار كردن و هەویە و پێناس نییە و بەپێچەوانەی گروپە تازە لەدایك بووەكان كە كورت هەڵهاتون و لەسەر ئەندامانیانن بەتەنها و خاوەنی پێناسی تایبەتن .

ئامادەكردنی : عبدالوالی عبدالرحیم علی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-05-28 14:36:32

peshen
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 230
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: سەلەفی واتائ چیە؟

السلام علیکم   داوالەهەموبرایان و هاوڕیانم دەکەم     هەموتان ڕای خۆتان بەرامبەر سەلەفی دەرببڕن  بەڕاسگۆیی   بەباش یان خراپ بۆ ئەوەی لەیەک تێبگەین   سوپاس بۆ بەژداری بونتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net