❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌رواننه‌كراو دامه‌زرێنه‌رى (فه‌یسبووك) چووه‌ نێو ژیانى هاوسه‌رییه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » بەشی facebook
  •  » به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌رواننه‌كراو دامه‌زرێنه‌رى (فه‌یسبووك) چووه‌ نێو ژیانى هاوسه‌رییه‌وه‌


#1 2012-05-23 16:06:59

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌رواننه‌كراو دامه‌زرێنه‌رى (فه‌یسبووك) چووه‌ نێو ژیانى هاوسه‌رییه‌وه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-aeef28027e.jpg
به‌شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو و چاوه‌رواننه‌كراو (مارك زوكربیرگ)ى دامه‌زرێنه‌رى سایتى كۆمه‌لایه‌تى به‌ناوبانگى (فه‌یسیووك) ، له‌گه‌ل (بریسیلا چان)ى هاورێیدا چووه‌ نێو ژیانى هاوسه‌رییه‌وه‌ و ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیریه‌كه‌ى به‌ به‌شدارى سه‌د كه‌س له‌ مالى خۆى له‌ كالیفورنیا ساز كرد.

ئاماده‌بووان له‌م ئاهه‌نگه‌ كتۆپره‌ سه‌ریان سوور مابوو ، به‌وه‌ى ئه‌وان وایان ده‌زانى داوه‌تكردنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌شدارى له‌ ئاهه‌نگى ده‌رچوونى بریسیلا چاندا بكه‌ن ، كه‌ ناوبراو له‌ كۆلێژ‌ى پزیشكى زانكۆى كالیفورنیا ده‌رچووه‌ .

زوكربرگ و چان ژماریه‌ك وێنه‌ى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیریه‌كه‌یانى له‌ په‌یجى خۆیان له‌ فه‌یس بووك بلاو كردووته‌وه‌ و هه‌ردووكیان بارى كۆمه‌لایه‌تیان له‌ سه‌لته‌وه‌ بۆ هاوسه‌ردار گوڕیوه‌.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردەوە کە زوکەربێرگ و پریسیلا ئاهەنگێکی گەورەیان ساز نەکردووە ، بەڵکو ژمارەیەک خزم و کەس و کار و هاوڕێی خۆیان بانگهێشت کردووە و لە ماڵەکەی زوکەربێرگ لە کالیفۆرنیا کۆبوونەتەوە و ئاهەنگێکی بچووکیان ساز کردووە.

زوكربرگ  و چان بۆ یەکەمجار لە زانکۆی هارڤارد چاویان بە یەکتری کەوت و ماوەی نۆ ساڵە پەیوەندییەکی خۆشەویستیش لە نێوانیاندا هەیە.

شایه‌نى باسه‌ زوكربرگ ته‌مه‌نى 28 ساله‌ و له‌ ساڵی 2004 له‌ زانكۆی هارڤارد پێگه‌ى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یسبووكی دروستكرد و ئێستاش نزیكه‌ی بلیۆنێك به‌شداربووی له‌ سه‌رانسه‌رى جیهان هه‌یه‌. هه‌روه‌ها بریسیلا چان ته‌مه‌نى 27 ساڵه‌ و ده‌رچووی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی كالیفۆرنیایه‌ ‌.

kurdistan tv

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » بەشی facebook
  •  » به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌رواننه‌كراو دامه‌زرێنه‌رى (فه‌یسبووك) چووه‌ نێو ژیانى هاوسه‌رییه‌وه‌


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net