❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گفتۆگۆیەك لەگەڵ مامۆستا عبداللطيف سەبارەت بە سەلەفیەت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-05-28 19:07:59

peshen
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 230
ویبگه‌
WindowsFirefox

گفتۆگۆیەك لەگەڵ مامۆستا عبداللطيف سەبارەت بە سەلەفیەت

مامۆستا عبداللطيف ئیمام و خەتیبى مزگەوتى گەورەیى چوارقوڕنەيه و مامۆستاى زانكۆيه و هەڵگرى بڕوانامەى دكتۆرایە لە زمانى عەرەبى دا و خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەرى گۆڤارى (ڕێگاى ڕاست)ه
ئەم گفتوگۆیە لە سایتى ستاندەرەوە وەرمان گرتووە
گفتوگۆی‌ سەلمان كۆچەری‌ - عبدالكریم محمد
ستاندەر:تۆ وەك یەكەم كەسایەتی‌ سەلەفی‌ چۆن پێناسەی‌ سەلەفیەت دەكەیت؟
م.عبداللطیف: لەناو سەلەفیەتدا یەكەم كەسایەتی‌ و دووەم كەسایەتی‌ بوونی‌ نیە، گەر ئیمە وەك مامۆستایەكی‌ سەلەفی‌ پێناسەی‌ سەلەفی‌ بكەین، سەلەفی‌ لەزمانی‌ عەرەبیدا بەمانای‌ پێشین دێت، واتا ئەو موسڵمانانەی‌ پێش ئێمە مەنهەجیان چۆن بووەو دینداریان چۆن بووە، ئێمەش وەكو ئەوان دینداری‌ بكەین، سەلەف و پێشینی‌ ئێمەش لەدیندا پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)و هاوەڵانی‌ بەڕێزی‌ ئەون، ئەوانە لەگەڵ پێغەمبەردا ژیاون و ئاگاداری‌ وەحی‌ بوون، پاشان تابیعین دێن كەئەوانیش ئیسلامەتیان لە صەحابەكانەوە وەرگرتوە، لە دوای‌ ئەوانیش شوێنكەوتەی‌ شوێنكەوتەكان (تبع التابعین) دێن، بەم شێوەیە ئەم سێ‌ سەدە بەباشترین سەدەكان دادەنرێن بۆ ئیسلام. هەروك پێغەمەر(صلى الله عليه وسلم) لە فەرموودەیەكدا ئیشارەتی‌ بەوە داوە كە خەڵكانی‌ ئەم سێ‌ سەردەمە باشترین خەڵكانێك بوون لە ئیسلامدا، كەئەم سێ‌ سەدەیەش بە چەرخی‌ زێڕین دادەنرێن لە ئیسلامدا و وەك خۆی‌ تێیگەیشتون و كاریان پێ‌ كردووە، هەركەسێكیش لە دوای‌ ئەو سێ‌ سەدەیە ئیسلامەتی‌ وەك خەڵَكانی‌ ئەو سێ‌ سەدەیە كرد ئەوە ئیسلامەتی‌ ئەو كەسە تەواوە، ئەمەش بەبەڵگەی‌ ئایەت و حەدیس. خودای‌ گەورە دەفەرموێت ((والسّابقون الاولون من المهاجرین والا‌نصار والذین اتّبعوهم بإحسان رضی الله عنهم ورضوا عنه..)) التوبة ‌ /100. خوای‌ گەورە دەفەرموێت پێشینە چاكەكان كە صەحابە كۆچكەرەكان و پشتیوانەكان بوون وە پاشان شوێن كەوتوانی‌ ئەوانیش، ئەوانە خوای‌ گەورە لە هەموویان ڕازی‌ بووەو دەیانخاتە بەهەشتەوە. جا پێشینی‌ ئێمە هاوەڵانی‌ بەڕێزی‌ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) گەر ئێمەش شوێن ئەوان بكەوین ئەوا وەك ئەوان دەبین، بۆیە بە پێشینەكان دەوترێت:(سەلەف) وە ئەوانەش كە شوێن ئەوان دەكەون پێیان دەڵێن "سەلەفی‌" وەك چۆن دەڵێن فلان كەس شافیعیە واتا لەسەر مەنهەجی‌ شافیعیە. بۆیە هەر كاتێك دەوترێت سەلەفی‌ واتا ئەو كەسە لەسەر مەنهەجی‌ پێشینەكان دەڕوات. وە پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت "ئوممەتەكەم دەبێتە(73)گرووپ هەموویان بۆ جەهەننەمن تەنها یەكێكیان نەبێت، لە پێغەمبەریان(صلى الله عليه وسلم) پرسیار كرد، ئەو گروپەی‌ دەچنە بەهەشتەوە كامەن؟ ووتی‌: ئەوانەن كە لەسەر ئەو مەنهەج و ڕێبازەن كە من و هاوەڵانمی‌ لەسەرن (ما أنا علیه الیوم و أصحابی‌). ئێمە ناڵێین لە شتی‌ دونیاشدا سەلەفی بین وەك ئەوان، بەڵكو لە دونیادا داهێنان و پێشكەوتن پێویستەو كارێكی‌ باشە بۆ خزمەتی‌ خەڵكی‌، بەڵام دەبێت لە دیندا وەك ئەوان بین.
ستاندەر: ئایا ئەو فەرمودەیەی‌ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كە دەفەرموێت ئوممەتەكەم دەبێت بە(73) فیرقە، ئایا ئەو فیرقانە لە ڕووی‌ فكریەوە دەبن بە 73 فیرقەكە، واتا ئەو فیرقانە ئەوانە نین كە لەكرۆك و بنەماكان لادەدەن؟
م.عبداللطیف: زانایان كە شەرحی‌ ئەو فەرموودەیە دەكەن دەفەرموون یەكەم لادان لادانی‌ شیعەكان بوو، پاشان خەواریجەكان وە هەرچەندە فیكری‌ توندڕەوی‌ خەواریجەكان پێش شیعەكان بوو، بەهەرحاڵ خەواریج، شیعە، مورجیئە، موعتەزیلە، پاشان جەبری‌ و قەدەریەكان ئەوانە(6) گرووپ بوون لە مەنهەجە ڕاستەقینەكەی‌ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) جیا بوونەوە، شیعە لەوەدا لە موسڵمانان جیا بوونەوە كە ڕازی‌ نەبوون ئەبوبەكر ببێتە خەلیفە خەورایجیكان لە مەنهەجی‌ پێغەمبەرو صەحابەكان لایاندا ئەوەبوو لای‌ ئەوان وابوو هەركەسێك تاوانی‌ بكردایە بە كافر دادەنرا، مورجیئەكان پێیان وایە هەركەسێ‌ بەزمان بڵێ‌ (لا إلە اإلاّ اللە) ئەوا موسڵمانی‌ تەواوە و ناچێتە جەهەننەمەوە، جا ئەگەر ئەو كەسە تاوانیش بكات، زینا، كوشتن، هەرتاوانێكی‌ تر. وە قەدەریەكان گروپێكی‌ تر بوون ئەیان ووت هیچ كردەوەیەك بە قەزاو قەدەری‌ خوا نیە، ئەو گروپانە بناغەی‌ گروپە جیابووەكانن، ئەو گرووپانەی‌ تر كە دروست دەبن لەناو دائیرەی‌ ئیسلامدا هەموویان درێژە پێدەری‌ ئەو گروپانەن، بۆ نمونە خەواریجەكان لە سەردەمی‌ ئێمەشدا هەن، بۆ نمونە هەركەسێ‌ سەركردەیەكی‌ موسڵمانی‌ تاوانبارو ستەمكار بە كافر دابنێت، یان كوشتنی‌ موسڵمانان حەڵال بكات ئەوا خەواریجە با بەناو گروپێكی‌ جیهادی ئیسلامیش بێت، باناوی‌ خۆشى‌ نەنێت خەواریج، بەڵام عەقیدەكەی‌ هی‌ خەواریجە، كەواتە ئەو گروپانە لە ناو ئیسلام دەردەكەون بە گوێرەی‌ دەرچوونیان لە سوننەت گومڕا دەبن.
ستاندەر: كەواتە لادەران ئەو كەسانەن كە لە بنەماكانی‌ ئیسلام و دەقەكانی‌ لادەدەن؟
م.عبداللطیف: هەر كەسێك فەهم و تێگەیشتنی‌ لە دین وەك تێگەیشتنی‌ صەحابەكان بێت ئەوە ئەهلی‌ سوننەیە، بەڵام گەر بێت و تێگەیشتن و لێكدانەوەی‌ جیاوازمان هەبێت بۆ دەقەكان جیاواز لە هی‌ صەحابەكان ئەوا لامان داوەو چوینە ناو ئەو (72) گرووپە گومڕایەی‌ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) باسی‌ كردون.
ستاندەر: دەڵێن سەلەفیەت لەسەردەمی‌ ئەمەویەكان پەیدا بوون بۆ پاراستنی‌ كەلتوری‌ عەرەبی‌ وە كەلتوریان تێكەڵ بە دین كردووە بۆ پاراستنی‌ مەلەكیەتی‌ ئەمەویەكان؟
م.عبداللطیف:ئەوە زۆر دوورە لە راستیەوە هەر كەسێ‌ ئەوەی‌ وتبێ‌ ئەوە بە هەڵەدا چووە چونكە ئەوە دوورە لە مانای‌ سەلەفیەتەوە، بۆ نمونە ئیمامی‌ ئەحمەد كە یەكێكە لەزانایانی‌ سەلەفیەت لەسەر مەنهەنجی‌ ئیسلام ڕۆیشتووە، بۆ نموونە یەكێك لە ئەمەویەكان بانگەشەی‌ ئەوەی‌ دەكرد "كە قورئان مەخلوقە" قورئان دروستكراوە " وە ئەگەر بڵێیت قورئان مەخلوقە یەعنی‌ خودای‌ گەورە وەك چۆن من و تۆی‌ دروستكردووە ئاواش قورئانی‌ دروستكردووە، وە خودای‌ گەورە سیفەتی‌ قسەكردنی‌ نیە، وە كە بڵێیت خودا سیفەتی‌ قسەكردنی‌ نیە واتا خودا نیە، بۆیە ئیمامی‌ ئەحمەد ووتی‌ قورئان مەخلوق نیەو خودا سیفەتی‌ قسەكردنی‌ هەیە، قسەی‌ كردووە لەگەڵ مەلائیكەتەكان، بۆیە ئیمامی‌ ئەحمەد بەرگری لەوە دەكرد نەوەك لە سەردەمێك و لە خەلیفیەك یان لە عەرەب. بەڵام موعتەزیلەكان بڕوایان وابوو قورئان مەخلوقەو دژایەتی‌ هەر زانایەكیان دەكرد كە سەلەفی‌ بوایە.
ستاندەر: هەندێكیان ئەوە دەگێڕنەوە بۆ سەردەمی‌ ئیمامی‌ ئەحمەدی‌ كوڕی‌ حەنبەل و ئەڵێن لەو سەردەمەدا پەیدا بوون...
م.عبداللطیف: ئێمە دەبێت پێناسەی‌ هەر شتێك لە شوێن كەوتوانی‌ مەنهەجەكە وەرگرین نەك لە دوژمنەكانی‌، سەلەفیەت بە دەقی‌ ئایەتی‌ قورئان بریتیە لەو مەنهەج و ڕێبازەی‌ كە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)و هاوەڵانی‌ "ما أنا علیە الیوم و أصحابی" لەسەری‌ بوون، وە سەلەفیەكان شوێن كەوتوانی‌ مەنهەجی‌ پێغەمبەرو هاوەڵانیەتی‌، وە هەركەسێ‌ لەسەردەمی‌ ئەمەویەكان یان عەباسیەكان یا هەر سەردەمێكی‌ تر تا ئەمڕۆش كە لەسەر مەنهەجی‌ پێغەمبەرو هاوەڵانى‌ بڕوا تا ڕۆژی‌ قیامەت ئەوە سەلەفیە، كەواتە سەلەفیەت لە ئەنجامی‌ باروو دۆخێكی‌ سیاسی‌ دروست نەبووە، بەڵكو درێژبوونەوەیەكی‌ سروشتی‌ ئیسلامی‌ ڕاستەقینەیە.
ستاندەر: كەواتە كەس ناتوانێ خۆی‌ تایبەت كات بڵێ‌ من سەلەفیم چونكە سەلەفیەت مەنهەجە؟
م.عبداللطیف: هەركەسێ‌ لە سەر مەنهەجی‌ سەلەفیەت بێت و بڵێ‌ من سەلەفیم ئەوە راست دەكات، بەڵام بڵی‌ بەس من سەلەفیم و كەسیتر هەونیە ئەوە هەڵەیە. هەركەسە لەسەر بیروو باوەڕی‌ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)و هاوەڵانی‌ بڕوا ئەوە سەلەفیە، ڕوونتر بڵێین: سەلەفیەت دائیرەیەكی‌ داخراو نیە كە كەسێك دروستی‌ كردبێ‌ و ناوی‌ ئەو كەسانە بنوسێت كە دێنە ناو دائیرەكەی‌ وەك حزبیك، كابرا لە ڕۆژهەڵات بێت یا ۆژئاوا كورد بێت یان عەرەب یان تورك یان هەر زمانێكی‌ تر، ئەگەر بێت و لەسەر مەنهەجی‌ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)و هاوەڵانی‌ بێت ئەوە سەلەفیە جا ئەگەر ئەوان یەكتریش بناسن یا نەناسن ئەوە هەر سەلەفیە.
ستاندەر: بۆچی‌ سەلەفیەكان لەسەردەمی‌ ئەمەویەكان (أبو حەنیفە)یان تاوانبار دەكرد؟
م.عبداللطیف: مەسەلەكە سەردەمی‌ ئەمەویەكان نیە، بۆچی‌ ڕەخنەیان لە ئیمامی‌ أبو حەنیفە دەگرت، لەبەرئەوەی‌ ئیمامی‌ ئەبو حەنیفە "بڕوای‌ وابوو كە عەمەل"كردەوەی‌ "مرۆڤ وەك نوێژو ڕۆژو و ناچێتە ناو ئیمانەوە وە پەیوەندیان بە ئیمانەوە نیە، واتا " نوێژو و رۆژو و نابنە هۆی‌ زیادبوونی‌ ئیمان. ئەو دەیووت: "ئیمان" باوەڕبوونە بە دڵ نەوەك بە عەمەل. جا زانایان ڕەخنەیان لە ئەبو حەنیفە گرت چونكە بیرو باوەڕی‌ ئەو دژی‌ قورئان و فەرموودەكانی‌ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بوون لەم بوارەدا.
ستاندەر: چۆن پێناسەی‌ وەهابیەت دەكەیت؟
م.عبداللطیف: ئەمە ناوێكە دوژمنانی‌ دین دروستیان كردووە، شێخ" محمد كوڕی‌ عبدالوهاب"یەكێك بووە لە زاناكان هاتووە لە سەردەمی‌ خۆی‌ مەنهەجی‌ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)و هاوەڵانى زیندوو كردۆتەوە، لەو كاتەدا خەڵكی‌ خەریكی‌ شەخص پەرستی‌ بوون لە سعودیە، وە كەعبە ببوو بە چوار مینبەر (مینبەری‌ شافیعیەكان و حەنبەلیەكان و مالیكیەكان و حەنەفیەكان) كەس لەدوای‌ كەس نوێژی‌ نەدەكردو تەفرەقەیەكی‌ زۆر لە عەقیدەو بیرو باوەڕی خەڵكدا هەبوو. لەو كاتەدا ئیمامی‌ محمدی‌ كوڕی‌ عبدالوهاب بانگی‌ خەڵكی‌ كردو ووتی‌ خەڵكینە گۆڕپەرست و شەخص پەرست مەبن و وەرن خودای‌ تاك و تەنها بپەرستن، حوكمی‌ قورئان جێ‌ بەجێ‌ بكەن و موسڵمانان یەك میللەتن و ئیمە یەك قیبلەمان هەیەو دەبێت یەك پێشەوامان هەبێت نەك چوار مینبەر لە كەعبەدا، جا دوژمنانی‌ دین هەر كەسێك بە دوای‌ (محمدی‌ كوڕی‌ عبدالوهّاب) بكەوتایە پێیان دەوت وەهابی‌، لە ڕاستیدا ئەو بانگی‌ خەڵكی‌ دەكرد بۆ دینی‌ ئیسلام نەك بۆلای‌ خۆی‌، وە ئەو كتابێكی‌ هەیە (كتاب التوحید) لە فەرمودەی‌ خوداو پێغەمبەر زیاتر هیچی‌ تری‌ باس نەكردووە، بۆیە وەهابیەت بوونی‌ نیە وە بەڵگەش لە سەر ئەوەی‌ ئەم زاراوەیە لەلایان دوژمنانی‌ ئیسلام وە دانراوە، دەبینین محمدی‌ كوڕی‌ عبدالوهاب بانگەوازی‌ كردووە نەك باوكی‌ كە (عبدالوهاب)ە، بەڵام كە دوژمنان وتبایان (محمدی‌)خەڵكی‌ بە سەیر وەریان نەدەگرت، بە لە جیاتی‌ ئەوە(محمد عبد)یان لا بردو تەنها (وهاب) یان هێشتەوە، بەڵام نەیان زانی‌ كە كەوتونەتە كێشەیەكە تر كە ئەویش ئەو بانگەوازیە درایە پاڵ خوای‌ گەورە كە یەكێك لە ناوەكانی‌ (الوهاب)ە. بەڵكو محمد عبدالوهاب و ئەلبانی‌ و چەندین كەسانی‌ تری‌ خودا پەرست و موخلص بوونە نەك شتێكی‌ تر.
ستاندەر: واتا محمدی‌ كوڕی‌ عبدالوهاب بزووتنەوەیەكە چاكسازی‌ بەرپاكردووە؟
م.عبداللطیف: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت هەموو سەد ساڵ جارێك كەسێك دێت دین بۆ ئەو ئومەتە نوێ دەكاتەوە، خودای‌ گەورە لەسەرووی‌ هەموو سەد ساڵ جارێك یەكێك ئەنێرێت دینی‌ ئیسلام نوێ دەكاتەوە، وە بۆیە محمدی‌ كوری‌ عبدالوهاب یەكێك بووە لەو كەسانە، وە ئەو كەسانە دێن ئەو شتانەی‌ بۆ دین زیاد كراوە لایان دەبەن وئەو كۆرانكاریانەی‌ لەدیندا كراون راستیان دەكەنەوە
ستاندەر: بەڵام لە مێژوودا باسی‌ كوڕەكانی‌ محمدی‌ كوری‌ عبدالوهاب كراوە كە خزمەتی‌ بێگانەیان كردوەوە دوژمن سودی‌ لێ وەرگرتوون!
م.عبداللطیف: خۆی‌ ئەو مێژووەی‌ ئاوا باسی‌ كوڕەكانی‌ دەكات لەلایەن دەوڵەتی‌ عوسمانیەوە نووسراوە كە دەوڵەتی‌ عوسمانیش دەوڵەتێكی‌ تەصەوف بووەو شەخص پەرستی‌ پێوە دیاربوو وە ئەو كاتە سعودیە لەژێر فەرمان ڕەوایی‌ عوسمانیەكان نەبوو، بۆیە عوسمانیەكان (محمد بن علی‌)یان هانداوە بەگژ سعودیەكاندا بۆ ئەوەی‌ دەوڵەتی‌ سعودیە بڕوخێنن، وە دەوڵەتەكەیان ڕوخاندوو هەتا هاتن یەكێك لە كوڕەكانی‌ شێخ محمدیان هێناو ئافرەتی‌ ڕاقیسەو تەپڵ و زوڕنایان لە بەردەمی‌ لێدەدا تا ئازاری‌ نەفسی‌ بدەن، ئەوەبوو ئاوا شەهیدیان كرد، بۆیە دوژمن هەمیشە تۆمەت بۆ كەسی‌ خودا پەرست دروست دەكات و ناڵێن كێشەكە كێشەی‌ نێوان تەوحیدو شەخس پەرستی بووە بەڵكو تۆمەت دەخەنە پاڵ خەڵكی‌ باش.
ستاندەر: ئێوە بۆ ناوی‌ سەلەفیەتتان تایبەت بە خۆتان كردووە؟
م.عبداللطیف: ئێمە تایبەتمان نەكردووە، هەر كەسێك و لە هەر شوێنێك بێت ڕەش یا سپی‌ كورد یا عەرەب بێت بە دوای‌ مەنهەجی‌ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و هاوەڵانی‌ بكەوێت ئەوە سەلەفیە، جا ئێمە بیناسین یا نەیناسین، بۆیە دەبێت بزانین سەلەفیەت تەسككراوەو داخراو نیە، بەڵكو لە هەموو دونیادا هەیە بەڵام هیچ حزبكی‌ ئیسلامی‌ نیە لە هەموو دونیادا هەبێت، چونكە حزبە ئیسلامیەكان لە ئەنجامی‌ بارودۆخێكی‌ سیاسی‌ دروست بوون، بۆ نمونە بزوتنەوەی‌ ئیسلامی‌ لە ئەنجامی‌ زوڵم و زۆری‌ بەعس دروست بوو، چەندین خەڵك چوونە دەرەوە ئەوە بوو چەند مامۆستایەك حزبێكیان دروست كرد ناویان نا بزتنەوەی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، وە كەسێكی‌ عەرەب لەناو ئەو حزبەدا جێی‌ نابێتەوە وە بە ناوەكەیەوە دیارە، وە ئایا ئەو بزوتنەوەیە پێشتر هەبوو یا ن نا؟ بێگومان نەبوو، كەواتە حزب تەسكە بەڵام سەلەفیەت فراوانە وە لە هەموو شوێنێكدا هەیەو لە هەموو سەردەمێكیشدا بوونی‌ هەبووە، بەڵام بۆ خۆ جیا دەكەینەوە؟ هەر كەسێك فەهم و عەقڵ و ژیری‌ هەبێت دەزانێت موسڵمانان پارچە پارچە بوون، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە حەدیسێكدا دەفەرموێت " وإنه من یعش منكم فسیری‌ اختلافا كثیرا " واتا: "هەركەسێك لە ئێوە بژیەت ئەوا خیلافێكی‌ زۆر دەبینێ‌ لە داهاتوودا، كەواتە ئەو خیلافە هاتە گۆڕێ‌، چارەسەری‌ ئەو خیلافە چیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت " علیكم بسنتی و سنة‌ الخلفا‌ء الراشیدین "ئێوە دەست بە سوننەتی‌ من و خەلیفەكانی‌ راشیدینەوە بگرن، كەواتە ئەو هەموو گروپە دروست بووە ئێمە كام موسڵمانەین ئێمە موسڵمانێكی‌ كۆمەڵ نین، هی‌ یەكگرتوو نین، هی‌ موعتەزیلە نین، هەمووی‌ خۆی‌ جودا كردۆتەوە، هەمووشی‌ دەڵێت موسڵمانم جا تۆ كام لەو موسلمانانەی‌؟ (من موسڵمانی‌ كۆمەڵ و یەكگرتوو نیم) من سەلەفیم بە دوای‌ قورئان و سوننەتی‌ پێغەمبەر دەكەوم كەواتا سەلەفیەت بۆ تەعریفە نەك بڵێم خەڵكینە من سەلەفیەتم، ئێمە خەڵك بۆ دینی‌ خوا بانگ دەكەین نەك بۆ لای‌ خۆمان، وەبۆ دەست گرتن بە قورئان وسونەت بانگیان دەكەین نەك بۆ پەیڕەوو پڕۆگرامی‌ حزب، وەدەمانەوێت شوێن سونەت بكەون نەك ئێمە
ستاندەر: خۆ ئێوەش خۆتان جودا كردۆتەوە، ئایا ئێوە پێتان وایە كۆمەڵ و یەكگرتوو و سەلەفی‌ جووداییان هەیە لەفكردا؟
م.عبداللطیف: بەڵێ‌ جوداییان هەیە، ئێمە لە گەڵ كەسێكدا مامەڵە دەكەین كە لەگەڵماندا هاوبیرو ڕایە بۆیە دەڵێین جودایمان وەرگرتووە. سەلەفیەت لە زۆر شتداجیاوازی‌ هەیە لەگەڵ یەكگرتوو كۆمەڵ، لە وەسیلەو ئامانجەكانیشماندا جودایی‌ هەیە، بۆ نمونە ئامانجی‌ سەلەفیەت بریتیە لە بانگەوازی‌ پێغەمبەران (علیهم السلام)، مەبەستمان ئەوەیە خەڵك تەنیا خودا بپەرستن، پێغەمبەری‌ خۆمان قوڕەیشیەكان هەموو دەسەڵاتێكى‌ دایە قبوڵی‌ نەكرد ووتی‌ من بۆ ئەوەهاتووم خەڵكی‌ بانگ بكەم بۆ تەنها خوا پەرستی‌ (لا إلە إلا اللە) نەی‌ ووت باجارێ‌ دەسەڵات بگرمە دەست ئەوسا بانگی‌ خەڵك دەكەم بۆ ئیسلام، بۆیە سەلەفیەت لەسەر ئەو دەعوەیە دەڕوات وە گەر بڕوانیت ئێمە قسەو ووتارەكانمان تەنها بریتین لەباسی‌ تەوحید و بە تەنها پەرستنی‌ خوای‌ گەورە، بەڵام گروپەكانی‌ تر ئامانجیان بریتیە لە گەیشتن بە دەسەڵات، وەسیلەكانیشیان بریتیە لە توندوتیژی‌ و حیزبایەتی‌ و خەڵك بەكافر دانان و مل ملانێ‌ كردن لەسەر دەسەڵات، بۆ نمونە: كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ پێشتر هەوڵی‌ دەدا بە چەك بگاتە دەسەڵات، بەڵام ئەمە سەری‌ نەگرت و بڕیاریاندا چەك دابنێن ئەوەبوو بەدەستی‌ خۆیان چەكەكانیان تەسلیم كرد بەهێزی‌ ئەمریكا، بۆیە وەسیلەیەكی‌ تریان گرتەبەر وەك ئەوەی‌ كە یەكگرتوو هەیەتی‌، ووتیان لە ڕێگەی‌ پەرلەمانەوە دەگەینە دەسەڵات بۆیە ئامادەن لەگەڵ حسك و زەحمەتكێش یەكبگرن بۆ ئەوەی‌ بگەنە دەسەڵات، ئەوجا دەڵێن كە گەیشتینە دەسەڵات ئەوكات باشتر دینی‌ ئیسلام بڵاو دەكەینەوە، بەڵام ئێمەی‌ سەلەفی‌ ئاواتمان دەسەڵات نیە، لامان وایە سوڵتە بەرهەمێكە نەك هەدەف و ئامانج، وە هەوڵ بۆ تەوحید دەدەین، پێغەمبەر هەیە لە دوو كەس یا چەند كەسێكی‌ لەگەڵدابووە چونكە ئەوان تەنیا ڕێگەی‌ تەوحیدیان گرتۆتە بەر، وە هیج دەسەڵاتیشیان نەگرتبووە دەست و دەوڵەتیشیان دانەمەزراند..!! وە حزبە ئیسلامیەكان زۆر گرنگی‌ بە تەوحید نادەن و زۆر بانگەشە بۆ ئەوە ناكەن، وە باسی چونە سەر گۆڕو شەخس پەرستی‌ ناكەن لە كاتێكدا ئەوە شیركە، چونكە دەزانن ئەمە زەرەریان لێدەدات و دەنگیان كەم دەكات لە هەڵبژاردنەكاندا.
مورشیدی‌ كۆمەڵ لای‌ وایە ئەوانەی‌ شیرو خەنجەر لە خۆیان دەدەن كەسانی‌ باش و موسڵمانی‌ چاكن، ئەو لە ڕۆژنامەیەكدا وای‌ وتووە. وە لە پێش هەڵبژاردنەكان ئەمیری‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ چووە سەر گۆڕی‌ كەسێك كەپێی‌ وابوو عائیشەی‌ خێزانی‌ پێغەمبەر زینای‌ كردووە و ئەبوو بەكر و عمر كافربوون! وە نكۆلی‌ لەوەش ناكرێت كە لەناو حزبە ئیسلامیەكاندا كەسانێكی‌ خودا پەرست و چاك هەن، بەڵام حزبە ئیسلامیەكان ئەوەندەی‌ خزمەت بە حیزبایە تی و شتی‌ تر دەكەن ئەوەندە خزمەت بە تەوحید ناكەن.
ستاندەر: ئەی‌ باشە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چو بۆ مەدینەو مزگەوتی‌ دروست كردو جەیشی‌ پێكهێناو ووردە ووردە بانگی‌ خەڵكی‌ كرد بۆ ئیسلام و بانگی‌ پاشاكانی‌ كرد بۆ ئیسلام ئەمە سیاسەت نەبوو؟
م.عبداللطیف: مەبەستی‌ ئێمە كە دەڵێین نابێت هەوڵبدەین بۆ دەسەڵات مانای‌ وانیە ئێمە ڕازین حوكم بە غەیری‌ شەرعی‌ ئیسلام بكرێت، هەر حوكمێك غەیری‌ ئیسلام بێت بەلامانەوە حوكمی‌ تاغوت و گومڕایانەو كوفرەو نابێت بچینە ژێر باری‌ و پێی‌ ڕازی بین، وە ئاواتی‌ ئێمەو هەوڵی‌ ئێمە ئەوەیە كە دەمانەوێت خەڵك حوكم بە شەرعی‌ خوا بكات، بەڵام حوكمی‌ شەرع لەچیەوە دەست پێدەكات؟ خوای‌ گەورە دەفەرموێت " إن الحكم إلا للە أمر أن لاتعبدوا إلا إیاە " حوكم بەس بۆ خودایە وە یەكەم حوكمی‌ خوادەبێت لە تەوحیدەوە دەست پێ بكات نەك حوكمی‌ خودا لەوەوە دەست پێ بكات كە بڵێن بابە گومرگ حەرامە خۆ ڕاستە گومرگ حەرامە بەڵام ئەی‌ بۆ ناشڵێن شیرك حەڕامە؟ وە ئەی‌ كامیان گەورەترن؟ بێگومان شیركەكە گەورەترە، ئێمەی‌ سەلەفی‌ دەمانەوێت گەورەترین حوكم جێ‌ بەجێ‌ بكەین و لە تەوحیدەوە دەست پێ بكەین، بەڵام ئامۆژگاری‌ دەسەڵاتیش دەكەین، ئێمە لەگەڵ هەر مەسئولێك دانیشتبین ئامۆژگاریمان كردووەو پێمان ووتون كە لە خودا بترسن و حوكم بە شەرعی خوا بكەن، پێغەمبەری‌ خودا (صلى الله عليه وسلم) كە دەوڵەتی‌ دامەزراند بە جیهاد دەوڵەتی‌ دانەمەزراند، دەوڵەت هەبوو ئەوجا جیهاد فەررزكرا، وە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كارەكانی‌ بەپێی‌ وەحی‌ قورئان بوو نەوەك پەرلەمان، وە دەوڵەتەكەی‌ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەرهەمی‌ بانگەوازی تەوحیدو بە تەنها پەرستنی‌ خوای‌ گەورە بوو نەك بەرهەمی‌ هەڵبژاردن (إنتخابات) و چەكداری‌
ستاندەر: ئێوە چۆن پێناسەی‌ حزب دەكەن؟ وە لە كاتێكدا ئێوە باوەڕتان بە حزبایەتی‌ نیە و بە شتێكی‌ ناشەرعی‌ دەزانن، كەچی بوونی‌ پەیوەندی‌ و ئیداری‌ لە نێو ئێوەدا شێوەی حزبی‌ وەرگرتووە هەروەك یەكگرتوو كۆمەڵ، گۆڤارو ماڵپەڕیشتان هەیە؟
--- ئەندامی‌ حزب بەڵێن و بەیعەت بە سەركردەكانیان دەدەن و، وە حزب نیزامی‌ داخلی‌ هەیە و هەر كەسێكیش بە گوێرەی‌ ئەو نیزامە كار بكات ئەوا لەناو ئەو حزبەدایە، گەر بەو نیزامەش كار نەكات و مامەڵە نەكات ئەوا لە دەرەوەی‌ ئەو حزبەیە، وە حزب كات و و شوێنی‌ دروست بوونی‌ هەیە، بەڵام سەلەفیەت كات و شوێنی‌ دروست بوونی‌ نیە، چونكە سەلەفیەت بریتیە لە دینە ڕاستەقینەكەی‌ خودا وە پێشەوای‌ ئێمە محمدە (صلى الله عليه وسلم) نەك سەرۆك حزب، تەحەددا ئەكەم كەسێك بێت سەرۆكی‌ سەلەفیەت بدۆزێتەوەو بڵێ‌ ئەوە سەرۆكی‌ سەلەفیەت و سەلەفیەكانە وەهیج پەیرەوو پرۆگرامی‌ ناوخۆمان نیە وەك حزبەكان وە بەیعەتمان بە هیچ زانایەكی‌ سەلەفی‌ نەداوە و لەهەر وڵاتێكی‌ مسوڵنیش بین ئەوا سەر ۆكی‌ ئەو ووڵاتە بە سەركردەی‌ خۆمان و تێكرای‌ خەڵكی‌ وڵاتەكە دادەنێین هەرچەندە مسوڵمانێكی‌ كەم تەرخەم و تاوانبار و ستەم كاریش بێت، وە سەلەفیەكان دەوڵەت دروست ناكەن لە نێو دەوڵەتدا "ئێستا هەر حزبێك دەبینی‌ دەوڵەتێكە لە ناو دەوڵەتدا، گەر حاكم و دەسەڵاتدار موسڵمان بوو ئیمە بە هیچ شێوەیەك ململانێی‌ لەگەڵَناكەین بۆ گرتنە دەستی‌ دەسەڵات وە ئەوەش بە ڕەوا نازانین، كەواتە جیاوازی‌ زۆرە لە نێوان حزبی‌ ئیسلامی‌ و سەلەفیەكان، بەڵام ئێمەش مەنهەج و پڕۆگراممان هەیە كە لەسەری‌ دەڕۆین، بەس ئەو پەیڕەوو پڕۆگرامە مامۆستا سەلەفیەكان دایان نەناوە، بەڵكو مەنهەجی‌ ئێمە قورئان و فەرمودەیە، وە ئێمە پەیڕەوو پڕۆگرامی‌ ناو خۆمان نیە وە ناوی?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net