❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌پرسن خوای گه‌وره‌ له‌ كوێ یه‌؟؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-05-28 10:55:10

روئياa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2014-02-09
په‌یامه‌كان: 84
WindowsVistaMSIE7

بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌پرسن خوای گه‌وره‌ له‌ كوێ یه‌؟؟؟؟

بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌پرسن خوای گه‌وره‌ له‌ كوێ یه‌؟؟؟؟
بێ باوه‌ڕان له‌ أبی حنیفه‌ یان پرسی: له‌ چ ساڵێكدا خواكه‌تت دۆزیه‌وه‌؟
ئه‌ویش ووتی: خوای گه‌وره‌ پێش مێژوو و كات بوونی هه‌بووه‌ و هیچ شتێكی تر له‌ پێشی دا نه‌بووه‌.
ووتیان: ئێمه‌ نمونه‌یه‌كی ڕاستمان لێت ده‌وێت.
ووتی: پێش چوار چی یه‌:
... ووتیان: سێ ...
ووتی : پێش سێ چی یه‌؟
ووتیان : دوو...
ووتی : پێش دوو چی یه‌؟
ووتیان : یـه‌ك...
ووتی : پێش یه‌ك چی یه‌؟
ووتیان : پێش یه‌ك هیچ نی یه‌...
پێی ووتن: ئه‌گه‌ر ژماره‌ یه‌كی حسابی هیچ شتێك له‌ پێشیه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌ی چۆنه‌ یه‌كی واقیعی (كه‌ خوای تاك و ته‌نهایه‌) هیچ شتێ له‌ پێشیه‌وه‌ هه‌بێت؟
ووتیان: خواكه‌ت له‌ چ ئاڕاسته‌یه‌ك دایه‌؟
ووتی: ئه‌گه‌ر گڵۆپێ یان چرایه‌ك بهێنن له‌ ناوچه‌یه‌كی تاریك داینێن ڕووناكی یه‌كه‌ی به‌ره‌و چ ئاڕاسته‌یه‌كه‌؟
ووتیان : بۆ هه‌موو شوێنێكه‌....
ووتی: ئه‌گه‌ر نورێك ده‌ستكرد بێت هه‌موو شوێنێك ڕووناك بكاته‌وه‌ ئه‌ی ئه‌بێت نوری ئاسمانه‌كان و زه‌وی چۆن بێت؟
ووتیان: شتێكمان ده‌رباره‌ی زاتی خواكه‌ت پێ بڵێ،ئایا ڕه‌قه‌ وه‌ك ئاسن؟ شله‌ وه‌ك ئاو؟ غازه‌ وه‌ك دوكه‌ڵ و هه‌ڵم؟
وتی: ئایا له‌لای نه‌خۆشێك ماونه‌ته‌وه‌ كاتێك كه‌ گیانی ده‌رچوو بێت؟
ووتیان : به‌ڵێ دانیشتووین....
ئایا دوای ئه‌وه‌ی مرد قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن؟
ووتیان: نه‌خێر
ووتی : ئایا پێش مردن قسه‌ی ده‌كرد و ده‌جوڵا؟
ووتیان : به‌ڵێ
ووتی : چی وای لێكرد دوای مردن بگۆڕێت؟
ووتیان: گیانی ده‌رچوو
ووتی: ئایا گیانی ده‌رچوو؟
ووتیان : به‌ڵێ
ووتی: وه‌صفی ئه‌و ڕۆحه‌م بۆ بكه‌ن، ئایا ڕه‌قه‌ وه‌ك ئاسن؟ شله‌ وه‌ك ئاو؟ غازه‌ وه‌ك دوكه‌ڵ و هه‌ڵم؟
ووتیان: هیچ شتێ له‌ باره‌یه‌وه‌ نازانین.
ئه‌ویش ووتی: ئه‌گه‌ر ڕۆحێكی دروست كراو نه‌توانن وه‌صفی بكه‌ن ،ئه‌ی چۆن ئه‌تانه‌وێ‌ من وه‌صفی زاتی خوایه‌ك بكه‌م خالقی ئه‌و ڕۆحه‌یه‌؟


سه‌رچاوه‌:facebook

Kurdzhin
كێ ده‌ست بۆ ده‌رگای هه‌ژارێ ئه‌با؟
كێ ئــه‌یكاته‌وه‌ غـه‌یری ڕه‌شــه‌بـــا؟
ده‌ست وقه‌له‌می ئه‌م چه‌رخه‌ شینه‌
بۆسه‌رسپی وسور دایم ڕه‌ش ئه‌با...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-05-28 14:32:33

kazhan halabjay
جوانی کوردژین
شوێن: "HALABJA"
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-21
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 582
WindowsXPSafari

Re: بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌پرسن خوای گه‌وره‌ له‌ كوێ یه‌؟؟؟؟

dast xosh
zorrrrr gwana

Kurdzhin

خوایە گیان, هەندێ جار زۆر سەختە بۆ من لەوە تێبگەم ...!!
کە دەتەوێ چی بۆ من ڕووبدات, بەڵام متمانەم پێت هەیە ..!!
ئـەوە ئـەزانــم کـە بـاشـترینــم پــێ دەبـەخشــى .. يــالله .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-05-28 15:44:27

MirDin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-24
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 951
WindowsMSIE7

Re: بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌پرسن خوای گه‌وره‌ له‌ كوێ یه‌؟؟؟؟

دةس خؤؤش بؤ دانانى ئةم بابةتة هاورئ

Kurdzhin
[b]
كات و زەردەخەنه دوو شتى گرنگن له ژيان
هەندێك جار كات وامان لى دەكات خەنده له بيربكه ين
هەنديك جاريش خەندەى كەسێك كاتمان له بيردباتوه.....[/b]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-06-01 18:57:47

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308
WindowsSafari

Re: بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌پرسن خوای گه‌وره‌ له‌ كوێ یه‌؟؟؟؟

دەستت خۆش بێت
سودێک :خوای پەرەوەردگار لە ئاسمانە لەسەر عەرشە.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net