.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














سکێچێک بۆ ئاو
کە دائەنیشم ،
بۆنی چک بوونی خۆم ئەکەم..
لەو سەحرای بەشەریە وشکەدا ،
بۆنی ئاو چەند خۆشە ،
بۆنی ئاوم بۆ دێت ،
بە بۆنی ئاوی ئارووێک لە سەراب ئەبم و
رائەچەنم...
بەو راچەنینەش بە ئاگا دێمەوە....
ئاوێک دێت و ئاوێک ئەڕوات ،
من هەر دانیشتووم..
بە رۆیینی ئاویش من بە سەرابێکی تر ،
سەرخۆشم ئەبم...
ئاو ئەڕوات وناگەڕێتەوە..
ئەو ئەڕوات ومن هێشتا دانیشتووم ،
لەسەر بەردێک ئاسەواری تنۆکێک لە چۆڕانەوە ئەبینم ،
هەست بە چۆڕانەوەی خۆم ئەکەم ،
ئاوڕ لە سڕانەوەی جێ پێی خۆم ئەدەمەوە...
من هەر لێرە دانیشتووم..
ئەو لە خوڕەیەکی بەخوڕ دایەو
منیش لە خوڕەی خۆم ئەکەوم...
بۆنی پونگی بن پێی ئاوێکم بۆ دێت ،
کاتێک ئەو ئەکەوێتە چرپە و
ئاویش ئەپونگێتەوە...
بۆنی بۆگەی پونگی چڵی خۆم ئەکەم ،
کاتێک من لە پێ ئەکەوم و
چرپەش لە من ئەکەوێت ،
ئاویش لە مندا بۆنی پونگ دائەشۆرێت...
دەبا جێ پێی ئاوێک هەلگرم ،
تا جێپێەکم لە سەر ئەو چیمەنە دێمەکارە ،
وشک نەبۆتەوە..
دۆم بە دانیشتن ماڵی چەند وێرانە ،
من لەگەل ئاودا هەمیشە لە جێی ژوانێکدا ،
دۆمێکی ماڵ وێرانم..
من لەگەل ئاودا قەت خانەخوێی دوو ماڵی جیابەیەک نەبووینە ،
هەمیشە ماڵمان لە ناو یەک ماڵدا بووە...
بۆنی ئاوم بۆ دێ وبۆنی ئاو ئەکەم ،
بۆنی خۆشم لە بەهەڵم بوونێک دایە...
بە بۆنی خەزەڵی پەلکەکانی خۆم وڕوکاسم ،
لە وەرانێکی خەزاندا ،
جگە لە ئاو هیچ کەس ناناسم....
لە ئاوێک ئەگەڕێم تا رەگەکانم ئاو بدەم...
خۆم تەڕ کەمەوە...
تا هەستم وچیتر دانەنیشم...
بۆنی خەزان لە رەگەکانم دێت و
پاییزیش وەکو بنێشت لە ئاوی بن زمانم ئەگەڕێت ،
تا بوەرێم...
خۆشم لە بۆنی بەهارێک ئەگەرێم..
تا رەگەکانم بە خوناوێک ،
کزر * بکەمەوە..
تا من لەگەل باڵای ئاوێک ،
ببمە ئاوو دووبەدوو بەیەکەوە بڕۆین و
پێکەوەش شۆڕ ببینەوە...
ئاو ئەڕوات ومن هێشتا دانیشتووم ،
من لە تەنکایی ئاوێک ،
وێنەیەکی تەنکی ئاویی شینی خۆم و
نیشتنەوەی خۆم لە دانیشتنێکدا ،
ئەبینمەوە...
شوان عوسمان

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
لهسهر هێڵ نییه








dastakant xosh bit barez honrawayaki naska 
لهسهر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆشبێت سەرکەوتوبیت

لهسهر هێڵ نییه








dastakant xosh
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن cholaka_kurd (2012-06-12 08:02:32)
لهسهر هێڵ نییه





Ledsen Flicka نووسی:
دەستەکانت خۆشبێت سەرکەوتوبیت
لهسهر هێڵ نییه








دهستی تۆ و نوسهرهکهشی خۆش بێت کاکه دهروونهیی
سهرکهتوو تهمهن درێژ بیت
لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش جوانه سةركةوتووبى
لهسهر هێڵ نییه