❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئافره‌تان چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ پیاوه‌کانیاندا بکه‌ن؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-06-08 19:22:53

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsOpera

ئافره‌تان چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ پیاوه‌کانیاندا بکه‌ن؟

هاوسەرگیریی لە كۆمەڵگەی كوردیدا هێندەی لە پرۆسەی موڵكداری هاوسەران بۆ یەكتر دەچێت، نیو هێندە لە پرۆسەی پێكەوە ژیان ناچێت. هەریەك لە ئافرەتان و پیاوان ئەوی دی بە موڵكی خۆیان دەزانن لەچوارچێوەی ژیانی هاوسەرییدا، بەڵام لەڕاستیدا هیچ كامیان موڵكی ئەوی دی نین، بەڵكو تەنها هاوبەشی ژیانە و ئەم هاوبەشییەش بەپێی گرێبەستێكی یاسایی و شەرعی ڕێكخراوە.
ئەگەر ئافرەت بە هەستی موڵكداری هاوسەرە پیاوەكەیەوە پێبنێتە ژیانی هاوسەریی ئەوا ئەو مافە بەخۆی دەدات كە قسە لەسەر هەموو وردەكارییەكانی ژیانی هاوسەرە پیاوەكەی بكات، بەڵام لەڕاستیدا ئەم ڕەفتارانەی ئافرەتان زیاتر دەچنە خانەی دەستێوەردانەوە لەژیانی پیاو، هەربۆیە ئەم ڕەفتارانەی ئافرەتان‌ نیگەرانی لای پیاوان دروست دەكات و هەندێجار سەردەكێشێ بۆ ناكۆكی و ئاژاوەی خێزانی.
باری سایكۆلۆژی ئافرەتان بەتایبەتی هەستكردنی بەئیرەیی وەها دەكات كە چوونە دەرەوە و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و پەیوەندییە ئەلكترۆنییەكان و سەفەر و تەنانەت پۆشاك پۆشینی هاوسەرەكانیان، بخەنە ژێر پرسیاری بەردەوامەوە. ئەوە لەكوێ بوویت؟، بۆ درەنگ هاتیتەوە؟، بۆ كوێ دەچیت؟، مەڕۆ دەرەوە، واز لەم هاوڕێیانەت بهێنە، خێرە وا خۆت پۆشتە دەكەیت؟، خێر بوو مۆبایلەكەت داخرا بوو؟، …تد، لەو پرسیار و سەرنج و فەرمانە بەردەوامانەن كە ئافرەتان ئاڕاستەی هاوسەرە پیاوەكانیان دەكەن و دەبنە مایەی نیگەرانی پیاوان.
سەرچاوەی هەموو ئەم پرسیارانە، گومانە، نەبوونی دڵنیایی و متمانەیە، ترسە. تێكڕا ئەم بارە دەروونیانەش بەرجەستەی حاڵەتی نائارامی و دڵەڕاوكێ دەكەن لای ئافرەتان. ڕەنگە یەكێك لە فاكتەرە بەهێزەكانی پشت ئەم دڵەڕاوكێیەی ئافرەتان لەژیانی هاوسەرییدا ترس بێت لە هاوڕەگەزەكانی خۆیان، بەجۆرێك ئافرەتانی تر بتوانن لەدەرەوە سەرنجی هاوسەرە پیاوەكانیان بۆ لای خۆیان ڕابكێشن و چیدی خۆیان لە پێگەی گرنگیپێدانی هاوسەرەكانیاندا نەمێننەوە. ئەگەرچی مافێكی سروشتی ئافرەتانە كە بیانەوێت لە لوتكەی گرنگیپێدانەكانی هاوسەرەكانیاندا بن، بەڵام بە زێدەڕۆیی كردن لەو ڕەفتارانە نەك هەر ئامانجەكانیان ناپێكن، بەڵكو هەندێجار هاوسەرە پیاوەكانیان دووچاری پەرچەكرداری نەخواستراو دەكەن و دواجاریش ڕەفتاری هەردوولایان بەخراپ لەسەر پەیوەندییە ڕۆحی و كۆمەڵایەتی و سێكسیی و سۆزدارییەكانی نێوانیان دەشكێتەوە.
ئەگەرچی ئافرەتان مافی خۆیانە كە پیاوەكانیان ناپاكییان بەرامبەر نەكەن و ڕاستگۆ بن لەگەڵیاندا و لە هەڵخلیسكانی ڕەفتاری بیانپارێزن، لەپێناوی مانەوەی ئاسوودەیی خێزان و دوور خستنەوەی هەر هەڕەشەیەك لەسەر ڕەوشی سەقامگیری خێزان، بەڵام لای بەشێك لە ئافرەتان ئەم هەستە دەروونییانە زێدەڕۆیی تێدا دەكرێت، تەنانەت ئەگەر پیاو زۆر پەیوەستیش بێت بە ژیانی هاوسەرییەوە و هیچ ڕەفتارێكی گوماناویشی نەبێت، بەڵام ئەوان هەر ئەو مافە بەخۆیان دەدەن كە كەی و چۆن بیانەوێت دەستوەربدەنە ژیانی هاوسەرەكانیان.
بۆ نموونە، پیاوان بەر لەچوونە ژیانی هاوسەرگیریی چەندین پەیوەندی كۆمەڵایەتیان هەیە لەگەڵ هاوڕێكانیاندا، هاوڕێی خوێندن، كاركردن، سەفەركردن، …تد، پاش چوونە ژیانی هاوسەرگیریش پیاوان دەخوازن بەشێك لەم پەیوەندییانەی بمێنێت، تەنانەت لەزۆرباردا بوونی ئەم پەیوەندییانەش پێویستە بۆ پیاوان. بەڵام زۆرێك لە ئافرەتان ناخوازن هاوسەرەكانیان ئەمجۆرە پەیوەندییە سروشتییانەیان بمێنێت. ئەمەش زەوتكردنی بەشێكە لە ئازادی پیاوان، پیاوان بە ئەندازەیەك توڕە دەكات كە هەستبكات هاوسەرەكەی هەڕەشەیە لەسەر تێكڕای تایبەتمەندییەكانی ژیانی و وەك هاوبەشێك مامەڵەی ناكات بەڵكو وەك پاوانخوازێك بۆ ئازادییەكانی مامەڵەی لەگەڵ دەكات، ئەم حاڵەتانەش وێنای زینداێك بۆ ژیانی هاوسەریی لای پیاوان دروست دەكات.
هەتا ئافرەت لە قۆناغی كچێنیدا بێبەشبووبێت لە سۆز و گرنگیپێدانەكانی باوك، هێندە بەتوندی وابەستەی هاوسەرەكەی دەبێت، چونكە لەڕێی پرۆسەیەكی نەستییەوە دەیەوێت جێی ئەو بۆشاییە سۆزدارییە گەورەیە پڕ بكاتەوە كە پێشتر لەدەستی ناڵاندوویەتی. ڕاستە ئافرەتان زیاتر لەپیاوان گرنگی بە لایەنی سۆز و ڕۆمانسیەت دەدەن و ئەم لایەنەش بەیەكێك لە پێكهێنەرە سەرەكییەكانی باری سایكۆلۆژی ڕەگەزی مێینە دادەنرێت، بەڵام نابێت ئەم حاڵەته لای ئافرەتان لە ڕەفتاری هەراسانكاردا خۆی ببینێتەوە و زێدەڕۆیی تێدا بكرێت، چونكە لەهەمان كاتدا دەبێت ئافرەتان ڕەچاوی پێكهاتەی سایكۆلۆژی پیاوان بكەن.
هەندێجار ڕەفتاری پاوانخوازانەی بەشێك لە ئافرەتان سەردەكێشێت بۆ دەستێوەردان لە هاتووچۆ كردنی پیاوان بۆ ماڵە باوانیان، بەجۆرێك كە ئافرەتان ئەو هەستە ناشارنەوە كە دەخوازن پەیوەندی نێوان هاوسەرەكانیان و ماڵە باوانیان بپچڕێت، لەبەرامبەردا بەردەوام كار دەكەن بۆ ڕاكێشانی سەرنجی هاوسەرەكانیان بۆ لای ماڵە باوانی خۆیان. ئەم ڕانەگرتنی هاوسەنگییە لەلایەن ئەوجۆرە ئافرەتانەوه، دەبێتە مایەی تووڕەبوونی پیاوان و هەندێجار دروستبوونی پەرچەكرداری توند بەرامبەر هاوسەرەكانیان.
بۆئەوەی ئافرەتان لە ڕەفتار و بیركردنەوە و گومانی نابەجێ دوور بكەونەوە لەژیانی هاوسەرییدا، پێویستە لەسەر ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكات:
1- نابێت ئافرەتان لەخودی خۆیانەوە تەماشای پیاوان بكەن، چونكە دەبێت بزانن كە پیاوان لەڕووی پێكهاتەی سایكۆلۆژی و فسیۆلۆژییەوە وەك ئەوان نین، بۆیە دەبێت ئافرەتان لە سروشتی پیاوان بگەن وەك ئەوەی كە هەن نەك وەك ئەوەی كە دەخوازن.
2- پێویستە ئافرەتان ڕێز لە بەشێك لە ئازادییەكانی پیاوان بگرن (لەچوارچێوەی پاپەندبوونی پیاوان بەژیانی هاوسەرییەوە) و پاوانخوازانە ڕەفتاریان لەگەڵ نەكەن، چونكە دواجار پیاوان دووچاری وەڕسی دەروونی دەبن، لەڕووی ڕۆحییەوە تووشی شكست دەبن بەرامبەر هاوسەرەكانیان.
3- نابێت ئافرەتان خۆپەرست بن، هەمیشە هەوڵی خۆ سەپاندن و فەرمانكردن بن، بەڵكو دەبێت هەمیشە كار لەسەر ڕاگرتنی هاوسەنگی بكەن لەنێوان خواستەكانی خۆیان و هاوسەرە پیاوەكانیاندا، لەجیاتی زمانی فەرمان پێدان، زمانی دیالۆگ بگرنە بەر.
4- ئافرەتان دەبێت بزانن كە پیاوان زیاتر لەوان گرنگی بە پەیوەندی سێكسیی دەدەن، هەربۆیە لەم پەیوەندەدا سەبارەت بە پەیوەندییە سۆزداری و سێكسییەكانی نێوان هاوسەران، وتەیەك هەیە دەڵێت: (ئافرەتان سێكس دەكەن بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی، بەڵام پیاوان خۆشەویستی دەكەن بۆ بەدەستهێنانی سێكس)، واتە ئامانجی كۆتایی لای ئافرەتان خۆشەویستییە، بەڵام ئامانجی كۆتایی لای پیاوان سێكسە، كەواتە گرنگە كە ئافرەتان تێگەیشتنیان بۆ ئەم جیاوازییە گرنگەی نێوان خۆیان و هاوسەرەكانیان هەبێت.
5- دەبێت ئافرەتان ڕەچاوی جۆری كار و پلەی ماندووبوون و ئەو فشارانەی لەسەر هاوسەرەكانیانە بكەن، تاكو بتوانن ڕەفتاری دروست بكەن بەرامبەریان، نەك گرنگی نەدەن بەو لایەنانەی ژیانی پیاوان، چونكە دواجار پیاوان ئەو هەستەیان لادروست دەبێت كە هاوسەرەكانیان تێیان ناگەن، وەكئەوەی ئەمان لە دۆڵێك بژین و ئەوان لە دۆڵێكی تر، ئەمەش دووركەوتنەوەی ڕۆحەكانی لێدەكەوێتەوە لەیەكتر.
6- هەر كاتێك ئافرەت گومانێكی دەربارەی ڕەفتارێكی هاوسەرەكەی لادروست بوو، باشتر وایە نەیشارێتەوە و بەزمانێكی هێمن و دیالۆگ كردن بۆ هاوسەرەكەی دەرببڕێت، تاكو متمانە كاڵ نەبێتەوە لەنێوانیاندا، چونكە دەرنەبڕینی هەر گومانێك لای ئافرەتان فشارێكی دەروونی قورس دەكات، كە ژیانی دەروونی دەشێوێنێت.
7- پێویستە ئافرەت بەپێی توانا هاوبەشی هاوسەرەكەی بكات لە ئارەزوو و گرنگی پێدانەكانی، چونكە ئەم حاڵەتە پیاوان خۆشحاڵ دەكات، ئەگەر ئافرەت نەخوازێت ئەو هاوبەشییە بكات ئەوا نابێت سوكایەتی بە ئارەزوو و خواستەكانی هاوسەرەكەی بكات، چونكە بەمجۆرە تووڕەیی پیاوان لەخۆیان دەوروژێنن.
8- پێویستە ئافرەتان خۆیان لە ئیعازی پێشوەخت بەرامبەر پیاو ڕزگار بكەن، بۆ نموونە، ڕەنگە ئەزموونێكی سۆزداری شكستخواردووی ئافرەت لە قۆناغی كچێنیدا، یان بوونی باوكی توندوتیژ، یان ئەزموونی كەسانی نزیك ئافرەتەكە، بۆچوونێكی نەرێنی پێشوەختی لای ئافرەت دروست كردبێت بەرامبەر كەسایەتی پیاوان و ئەو بۆچوونەی گشتاندنەوە بەسەر هەموو پیاوێكدا و بەو بۆچوونە نەرێنییەوە هاتبێتە ژیانی هاوسەرییەوە، بۆیە ئەم حاڵەتە كاریگەری نەرێنی لەسەر بیركردنەوە و ڕەفتاری ئافرەت دروست دەكات، بەجۆرێك هەمیشە خۆی لە ئامادەباشیدا دەبینێتەوە بۆ ململانێ و پەرچەكرداری توندوتیژ بەرامبەر پیاو، تەنانەت هەندێجار خودی ئافرەتەكە نائاگایانە كار لەسەر دروستكردنی تەنگژە دەكات لەناو ماڵدا، یان نائاگایانە كەسێتی هاوسەرەكەی دەكاتە ئامانج بۆ تۆڵە كردنەوە لەو كەسانەی كە كاتی خۆی دەسەڵاتی بەسەریاندا نەشكاوە.
9- هەرچەندە هاوسەران پەیوەندی ڕۆحی و كۆمەڵایەتی و یاسایی و شەرعی و سێكسیی كۆیان دەكاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەریەكەیان خاوەن كیانێكی بایۆلۆژی و دەروونییە كە كەسایەتی هەریەكەیان پێكدەهێنێت، ئەم كیانە سنوری كەسیی مرۆڤەكان دادەڕێژێت، بۆیە هەرچەندە ئەو هەموو پەیوەندییە لەنێوان هاوسەراندا هەیە بەڵام دواجار دەبێت ڕێز لەو سنوورانە بگیرێت، تاكو تاك هەستنەكات بێڕێزی بەرامبەر دەكرێت.



دەروونناس
سامان سیوەیلی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-06-10 20:08:18

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

Re: ئافره‌تان چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ پیاوه‌کانیاندا بکه‌ن؟

دةست خؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤش كيانةكةم

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-06-11 14:42:19

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

Re: ئافره‌تان چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ پیاوه‌کانیاندا بکه‌ن؟

awdastanat xosh bet hawrey aziz mandw nebit w herdam serkawtwbit

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-06-12 11:09:26

KURE_KOYE
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1236
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئافره‌تان چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ پیاوه‌کانیاندا بکه‌ن؟

dast xosh hawre barez mandw na bet

Kurdzhin
كرفتارم بة عة شقى تؤ سالانيكة كرفتارم   مة حالة بتوانم بئ تؤ  من بة بئ تؤ نية جارم

تؤش هة ر جاريك هة ست بة م ئازاري من ناكة ى  جاريك نالى ئة م ئازارة تا كة ي
ئاخر دلى من بؤ  وابيت(A)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net