.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بوونی ڕوه‌ك و گوڵ له‌ناو ماڵدا جوانیه‌كی بێوێنه ده‌به‌خشێته ماڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وای پاك‌و خاوێن ده‌به‌خشێت، بۆیه پێویسته كه ڕوه‌كی گونجاو بۆ هه‌موو جێیه‌كی ماڵ هه‌ڵبژێردرێت، هه‌روه‌ها پێویسته به‌جوانی چاودێری بكرێت‌و به‌خێو بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه نه‌ك ته‌نها له‌ناو ماڵدا به‌ڵكو بوونی روهك له‌هه‌موو شوێنێكی وه‌ك نوسینگه‌و شوێنه بازرگانیهكانو هۆڵو ئوتێله‌كاندا پێویسته هه‌بێت، كه سه‌رچاوه‌ی جوانی خۆشییه، هه‌وه‌ها به ره‌نگه سه‌وزه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی پشوودان و ئارامی، كه‌به‌هۆیه‌وه جوانی سروشت بۆ ماڵه‌كان ده‌گوازێته‌وه.
ڕوه‌كی ناو ماڵ پێویستی به‌ژینگه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه، زۆربه‌ی ماڵه‌كان ڕووناكی كهمو شێی كه‌می هه‌یه، كه كارده‌كاته سه‌ر كه‌می گه‌شه‌ی ڕوه‌كه‌كان، بۆیه سه‌ركه‌وتنی به‌خێوكردنی ڕوه‌ك پشت به ژینگه‌ی شوێنه‌كه ده‌به‌ستێت.
ئه‌و شتانه‌ی كه كارده‌كاته سه‌ر گه‌شه‌ی ڕووه‌ك:
-ڕووناكی: كه به‌سه‌رچاوه‌ی توانا داده‌نرێت كه ڕوه‌ك پێویستیه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنانی خۆراك، پێویستی ڕوهكیش به‌ڕووناكی ده‌كرێت به‌چوار بهششهوه:
+هه‌ندێ ڕوه‌ك پێویستی به ڕووناكی كه‌م و كز هه‌یه.
+هه‌ندێ ڕِوهك پێویستی به‌ڕووناكی مامناوه‌ند هه‌یه.
+ هه‌ندێ ڕوه‌ك پێویستی به ڕووناكی زۆر هه‌یه.
+ هه‌ندێ ڕوه‌ك پێویستی به ڕووناكی زۆر به‌هێز هه‌یه.
ئه‌و ڕوه‌كانه‌ی كه‌پێویستی به‌ڕووناكی زۆر به‌هێز هه‌یه، ده‌بێت له‌نزیك په‌نجه‌ره‌و ده‌رگای شووشه‌وه دابنرێت، یان له‌باركۆن‌و حه‌وشه‌یه‌ك كه ڕۆژانه به‌باشی ڕوناكی خۆری لێ بێته ژووره‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه ڕوناكیه‌كی مامناوه‌ندیان پێویسته، ده‌بێت له‌دووری چه‌ند مه‌ترێك له‌و شوێنه ڕووناكانه‌وه دابنرێت، و ئه‌و ڕوهكانهشی كه ڕووناكیه‌كی كه‌میان پێویسته ده‌بێت له شوێنێكی داخراودا بێت‌و كه‌مێ ڕووناكی هه‌بێت.
له‌و شوێنانانه كه ڕوه‌كی پێویست به‌ڕووناكی داده‌نرێت ده‌بێت دره‌ختی لێنه‌بێت تاوه‌كو ڕوناكی خۆره‌كه كه‌منه‌كاته‌وه، یان په‌رده‌ی په‌نجه‌ره به‌درێژایی ڕۆژ لابدرێته‌وه بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی ڕوناكی، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی ده‌ستكرده‌وه ڕوناكی بۆ ڕووه‌كه‌كان دروستبكرێت به‌دانانی گڵۆپی زۆر ڕوناك.
كه‌می ڕووناكی ده‌بێته هۆی سستی له‌گه‌شه كردن‌و ته‌مه‌ن كورتی ڕوه‌ك، هه‌روه‌ها ڕووناكی زیاده‌ش بۆ ئه‌و ڕوه‌كانه‌ی كه به‌رگه‌ی ئه‌و زۆریه ناگرن هه‌مان زیانی هه‌یه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه كه زۆربه‌ی به‌خێوكه‌ری ڕوه‌كه‌كان ده‌یانبه‌نه ده‌ره‌وه‌و بۆ وه‌رگرتنی ڕوناكی بۆ ماوه‌یه‌ك، ئه‌مه بۆ هه‌ندێ ڕوه‌ك كه‌پێویستی به‌ڕووناكی كه‌م هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌یه كه‌پێستی مرۆڤ چۆن ده‌سوتێت له‌كاتی به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕوه‌ك پێویستی به نزیكه‌ی 16 كاتژمێر ڕووناكی و 8 كاتژمێر تاریكی هه‌یه.
-پله‌ی گه‌رمی:
زۆربه‌ی ڕوه‌كه ماڵیه‌كان به‌پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ند له‌ژورێكی ئاسایی‌دا گه‌شه‌ده‌كات، گه‌رمی پێویستیش بۆ ڕوه‌ك به‌نێوان 70 –80 پله‌ی فه‌هره‌نهایت له ڕۆژداو 60 – 65 پله‌ی فه‌هره‌نهایت له‌شه‌ودا هه‌یه، هه‌ندێ جاریش زۆربه‌ی ڕوه‌ك له‌مه زیاتری پێویسته، زۆربه‌ی ڕوه‌كه‌كانیش به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی كه‌م به‌ڕێژه‌ی به‌ستن ناگرن.
هه‌روه‌ها پێویسته له‌پله‌ی گه‌رمی زۆریش ڕوه‌كه‌كان بپارێزین، تاوه‌كو ڕوه‌ك له‌له‌ناو چوون یان وشكبونه‌وه ببپارێزین، له‌هه‌مان كاتدا ئاودانی ڕووه‌ك به‌ئاوی گه‌رم له‌ناوی ده‌بات.
-ئاودان: به‌بایه‌خترین شتێك بۆ به‌هێزی و ته‌ندروستی و مانه‌وه‌ی ڕوه‌ك ئاودانه، هه‌روه‌ها زۆر ئاودانو كه‌م ئاودان هۆكاره بۆ نه‌خۆش كه‌وتنی ڕوه‌ك.
زۆربه‌ی پرسیاری به‌خێوكه‌ری ڕوه‌كه‌كان ئه‌وه‌یه كه چه‌ندو چۆن ئاوی ڕوه‌ك بدات، گرفته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه وه‌ڵامێكی دیاریكراو وه‌رناگرێت، چه‌ندێتی ئاودانیی ڕوهكیش جیاوازه، به‌پێی قه‌باره‌ی ڕوه‌ك یان جێگه یان گڵ یان پله‌ی گه‌رمی و شێی ڕوه‌كه‌كه.
زۆركه‌س هه‌ر بهوشكبوونهوهی گڵی ڕوه‌كه‌كه ئاوی ده‌دات، ئه‌مه‌ش زیاده ڕۆییه له ئاودان، چونكه زۆربه‌ی ڕوه‌ك ڕه‌گه‌كه‌ی له قوڵایی جێگه‌ی گوڵهكهدایه، كه شێ و ته‌ڕی تاماویهكی زۆر تیایدا ده‌مێنێته‌وه.
بۆیه پێویسته پێش ئاودان په‌نجه بخرێته ناو گڵی ڕوهكهكهوه بۆ قوڵایی چه‌ند سانتیمه‌ترێك تابزانێت گڵه‌كه وشكه‌و پێویستی به‌ئاوه یان هێشتا تهڕِه.
ئاوی به‌لوعه گونجاوه بۆ زۆربه‌ی ڕوه‌ك، چونكه ڕێژه‌ی ئه‌و كلۆره‌ی كهتیایدایه مامناوه‌نده‌و زیان به‌ڕووه‌ك ناگه‌یه‌نێت.
sarchawe.xwshkan kurd

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh bo am babata jwana

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤش
له‌سه‌ر هێڵ نییه