❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیان نامه‌ی شاعر (ئه‌حمه‌د هه‌ردی )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-06-26 18:07:06

Darawan shayda
خونچەی نوێ
شوێن: Kirkuk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-30
دواترین سه‌ردان: 2012-09-15
په‌یامه‌كان: 93
WindowsMSIE7

ژیان نامه‌ی شاعر (ئه‌حمه‌د هه‌ردی )

ژیان نامه‌ی شاعر (ئه‌حمه‌د هه‌ردی )

شاعیری گه‌وره‌ی كورد ناوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه حمه‌دی كوڕی حه‌سه‌ن به‌گ كوڕی عه‌زیز به‌گ ناسراو به‌ (ئه‌حمه‌د هه‌ردی)ه‌
له‌ساڵی 1922 له‌سلێمانی له‌دایكبووه‌. ساڵی 1941 بووه‌ به‌مامۆستا له‌قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا. له‌كۆتایی چله‌كاندا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی له‌وه‌زیفه‌ ده‌ركراوه‌، چه‌ندجارێكیش تووشی زیندان، دوورخستنه‌وه‌ بووه‌.

ساڵی 1957 كۆمه‌ڵێك شیعری به‌ناوی (ڕازی ته‌نیایی)یه‌وه‌ به‌چاپگه‌یاندووه‌. ساڵی 1959 له‌گه‌ڵ‌ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی تریدا (كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی ژیانه‌وه‌ی یه‌كێتیی كورد) (كاژیك)یان دامه‌زراندووه‌و هه‌ر خۆیشی بووه‌ به‌به‌رپرسی یه‌كه‌می.

.

شارةزاي زؤري لة زماني كوردی، فارسی‌و عه‌ره‌بیدا هه‌بوو ة هه‌روه‌ها ئه‌و له‌بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورددا به‌شداربووه‌. پاش به‌ستنی په‌یمانی جه‌زائیر ئه‌و چوو بۆ ئێران‌و دواتر له‌١٩٩٣ كۆچیكرد بۆ وڵاتی به‌ریتانیا.

ئه‌حمه‌د هه‌ردی له‌زانكۆی سلێمانی‌و دواتریش له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌كو مامۆستا وانه‌ی‌ وتووه‌ته‌وه‌.



ماوةيةك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌ندی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بووه‌، سه‌رده‌مێكیش سه‌رۆكی لقی سلێمانی بووه پاشان له‌ ساڵی 1963 په‌یوه‌ندیی كردووه‌ به‌شۆڕشی كوردستانه‌وه‌.

لة ساڵی 1966 له‌سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن ده‌زگای موخابه‌راتی ئێران (ساواك)ه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، له‌گه‌ڵ‌ به‌ربوونیشیدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستانی عێراق. پاش رێكه‌وتننامه‌ی 11ی‌ ئازاری ساڵی‌ 1970، ساڵی 1973، تا ساڵی‌ 1974 له‌كۆلێژی ئادابی زانكۆی سلێمانی مامۆستای موحازیر بووه‌.
له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕدا، ساڵی 1974 دیسانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی كردووه‌ به‌شۆڕشه‌وه‌. پاش هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلوول، له‌ئێران ئاواره‌ بووه‌ تاساڵی 1979، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا شه‌ڕی ناوخۆی‌ حزبه‌كان نائومێدی ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بڕیارده‌دات بۆ پاراستنی هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆی خۆی، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سلێمانی.


پاش ڕووخانی رژێمی به‌عس گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان‌و ساڵی 2004 لێكۆڵینه‌وه‌ عه‌رووزییه‌كه‌ی به‌چاپگه‌یاندووه‌. به‌هۆی ژیانی پڕ له‌ئاواره‌یی، ده‌ربه‌ده‌رییه‌وه‌، گه‌لێك لێكۆڵینه‌وه‌، ده‌قی ئه‌ده‌بی، هونه‌ریی فه‌وتاون، رووناكییان نه‌دیوه‌. ڕۆژی 29/10/2006 له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری‌ سلێمانی كۆچی دوایی كرد.


ئه‌حمه‌د هه‌ردی له‌ دوای خۆی سێ ڕۆله‌ی به‌ئه‌زمون و ڕوناكبیر ی به‌ جێ هێشت به‌ ناوه‌كانی (چۆمان و ڕێبین و ئاسۆس ) كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان جێگه‌ی په‌نجه‌یان دیاره‌ له‌ ئه‌ده‌بی كوردیدا



( ئه‌حمه‌د هه‌ردی ) له‌ شعری دڵێكی تێك شكاو دا ده‌ڵێ :

به‌سه‌ر سامی له‌ سه‌ر لوتكه‌ی بڵندی گه‌نجی وه‌ستاوم
شریــــتی عومری ڕابردوو وه‌ك خه‌و دێته‌ به‌ر چاوم

شریـــــــتی چی سه‌راپـــا سه‌رگوزشته‌ی نا ئومێدیمه‌
فلــــیمی پڕ له‌ ناســــۆری هه‌رس هێنـــــاوی لاویمه‌
تــرووسكه‌ تیـــا به‌ دی ناكه‌م سه‌رنــــجم چه‌ند لێداوه‌
له‌ تـــاپۆی نامـــورادیم و ته‌مــــی ناسۆری به‌و لاوه‌

ئه‌وی ئه‌وســـــاكه‌ ڕوناكی ئه‌دا به‌م ژیــــــنه‌ شێواوه‌
دڵێـــــكی پڕ له‌ ئاهه‌نگ بوو ئێستا پـــاكی ڕووخاوه‌
ئه‌مه‌ ته‌نها چوار دێر بوو له‌ هۆنراوه‌كه‌ی

هه‌روه‌ها له‌ م چوارینه‌یه‌دا ده‌ڵێت :

مانگی نه‌و بۆیه‌ هه‌موو شــــه‌و زیــاد ئه‌كا و ئه‌شنێته‌وه‌

تا جــــوانی خــــۆی وه‌ك ڕووی تــــــــــۆ بڕازێــنــێتـــه‌وه‌

كاتێ گه‌ییه‌ چوارده‌یه‌مین شه‌و تێ تێ ئه‌گا ناگا به‌ڕووت

جــــا له‌ داخــــا ورده‌ ورده‌ كـــز ئه‌بــــێ و ئه‌تــوێــــته‌وه‌

Kurdzhin
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ده‌مه‌وێت ئه‌گه‌ر ژیان پێمی ببخشیایه‌ نه‌م ده‌ویست چونكه‌ شتێك مانایی نه‌ده‌ما به‌ نێوی چاوه‌ڕوانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net