.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














كجيك به سةرهاتى خؤى ئةكيريتةوة
دوای ئەوەی زانکۆی تەواو کرد دواتر دامەزرا و خەریک بوو بە دەوامی خۆی و چەندین داوای دەهات بەڵام هەمووی ڕەت ئەکردەوە بە هۆی ئەوەی دایکی تەنیا مابوو رۆژان هات و ڕۆیشت کچە تەمەنی گەیشتە زیاتر لە 30 ساڵی ئینجا هەستی بە تەمەنی خۆی کرد بۆیە ئەمجارە دایکی ڕازی کرد بۆ ئەوەی بیرێک لە خۆی بکاتەوە کوڕێکی باش هاتە داوای کە دوو ساڵ لە خۆی گەورەتر بوو رێک کەوتن لەسەر هاوسەرگیری کوڕەکە داوای ناسنام...ەکەی کرد تا بۆ کارو بارە رەسمیەکانی هاوسەرگیریان پێ تەواو بکات ،بەڵام لە ڕۆژی دوایی باوکی کوڕەکە تەلەفۆنی بۆ کچە کرد گووتی تۆ تەمەنت ئەوەندەیە کە لە ناسنامەکەت نوسراوە ؟
ئەویش وەڵامی دا بەڵێ ..
کەواتە ئەم هاوسەرگیریە نابێت ببێت تۆ ناتوانی مناڵت ببێط بەم تەمەنە ئیتر باوکی کورە هاوسەرگیریەکەی هەڵوەشاندەوە دوای شەش مانگ بەسەر ئەم ڕوداوە کچەکە بڕیاری دا بچێت بۆ عمرە بەڵکو خوا بۆی ئاسان بکات و لەم حاڵەتە دەرونیە ڕزگاری بێت ..
لە عمرە داوای لە خوای گەورە کرد کە بۆی ئاسان بکات و دەربچێت لەم حاڵەی دوای تەواو بوونی دواکەی گوێی لە دەنگێکی زۆر خۆش ئەبێ کە قورئان ئەخوێنێت زۆر سەرسام بوو چوو بۆ لای بینی أنێکی زۆر نوڕانیە هەر ئەم ژنە پێی گووت خوای گەورە بە زوترین کات وەڵامی داواکانت ئەداتەوە ..
دوای تەواو بوونی لە فڕۆکە لە تەنیشت کوڕێک دانیشتبوو کە هاوڕێی مێردی هاوڕێیەکی خۆی بوو لە فرۆکە خانە لەگەڵ هاوسەری هاوڕێکەی هاواڵ پرسینیان کردوو ئینجا لەگەڵ براکەی چوو بۆ ماڵەوە دوای ئەوەی لە ماڵ تۆزێک حەسایەوە هاوڕێکەی تەلەفۆنی بۆ کرد گووتی هاوڕێی مێردەکەم زۆر تۆی کەوتۆتە دڵ ئێستا ئەیەوێت بتبینێت و بزانن ئەگەر بگونجێن هاوسەرگیری ئەبەستێ کچەش دوای ئەوەی ڕەزامەندی دایکی وەرگرت چوو بۆ ماڵی هاوڕێکەی ڕێک کەوتن هەمووی مانگێک و نیوی نەخایاند هاوسەرگیریان بەست دوای چەند مانگێک هیچ نیشانەیەکی سک پڕی دەرنەکەوت بۆیە داوای لە مێردەکەی کرد بچن بۆ لای دکتۆر چونکە بە هۆی تەمەنی لەوانەیە پێویستی بە چارەسەر بێت دوای کردنی هەندێ فحس دکتور گوتی پیرۆزە تۆ پێویستت بە چارەسەر نیە سکت هەیە ئیستا ..
دوای چەند مانگێک سکەکەی زۆر ئازاری ئەدا و زۆریش گەورە بوو بەڵام ڕازی نەبوو سۆنەر بکا گووتی نامەوێت بزانم چیم ئەبێ ئەوەی خوای گەورە پێم بدات ڕازیم ئەم ئازارەش هی ئەوەیە کە تەمەنم گەورەیە ...
کاتی مناڵ بوون هات مناڵەکەی بوو ئنجا دوای بە هۆش هاتنەوەی دکتۆرەکە چوو بۆ لای گووتی : حەز ئەکەی چی بێت مناڵەکەت ئەویش گووتی هەر چی بێت گرنگ نیە بەس سەلامەت بن ..
دکتۆڕ : کەواتە پیرۆزە خوای گەورە حەسەن و حسێنێک پێ بەخشیوی
ژنە سەری سوڕما چۆن تێناگەم
دکتۆر: تۆ بە یەک سک ]دوو مناڵت بوو
ژنەکە زۆر دڵخۆش بوو سوپاسی خوای کرد کە ماندوو بوونی هەموو مناڵەکانی بە یەک سک لە کۆڵ کردەوە ئینجا گریاو گووتی خوای گەورە هەموو کات ئەوەی بتەوێت و بزانی باشە بۆت هەر ئەوەت بۆ ئەکا
س:جيرؤك و بةسةرهات
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن دلان88 (2012-06-23 10:50:50)
لهسهر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez mandw na bet barezm

لهسهر هێڵ نییه








dastakan xosh bet zor kare gar bw
sar kaw tw bet


لهسهر هێڵ نییه