.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












بە رای پزیشكان ، ئەوانەی زۆر دەجوڵێن یان كوردەواری پێیاندەڵێن جرت و فرتكەرن، تەمەنیان درێژ دەبێت، چونكە دانیشتن یان پاڵكەوتن بۆ ماوەیەكی زۆر خراپە بۆ تەندروستی.
بەسەربردنی كاتی زۆر لەو كارانەی جوڵەیان تێدا نییە، هەروەك تەماشاكردنی تەلەفزیۆن، یان دانیشتنی زۆر لەسەر كۆمپیوتەر، دەشێت ژیانت كورتبكاتەوە. هەروەها مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە زیاد دەكات.
بەڵام پچڕاندنی دانیشتن و پاڵكەوتنی دورودرێژ بە هەستان و پیاسەكردن یان جوڵەیەك ئەگەرچی كورتیش بێت و سادەش بێت و ماوەكەی لە خولەكێك یان دووان تێنەپەڕێت، دەتوانێ رووبەڕووی ئەو كاریگەرییە ئازاربەخشانە ببێتەوە كە بەهۆی دانیشتنی زۆرەوە تووشتدەبن، بەشێوەیەكی گشتیش دەبێتە هۆی تەندروستییەكی باشتر.
هەروەها پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن بۆ ئەنجامدانی چالاكییەك یان جوڵەیەك لانیكەم رۆژانە 25 خولەك بێت، ئەوەش بێگومان سوودی دەبێ بەپێی جۆری جوڵەكە.
لەوانەیە ئەو جوڵەیەی تۆ دەیكەی بە وەرزشی نەزانی، بەڵام بێگومان سوودی خۆی هەیە، بۆ نموونە هەستانە سەر پێ لەكاتی تەماشاكردنی تەلەڤزیۆنداو قاچ راكێشان و باڵ بە بادان، یان پیاسەكردن لەكاتی ریكلامە تەلەڤزیۆنییەكاندا بۆ كەسانێك كە بە دیار زنجیرە یان بەرنامەیەك یان فیلمێكەوە دانیشتوون.
د.وێڵبی ویلیامسۆن شارەزا لە تەندروستی نیشتیمانی بەریتانی لەبواری وەرزش و پزیشكیدا دەڵێ " رۆژانە خەڵك نزیكەی 4 كاژێر تەماشای تەلەڤزیۆن دەكەن، هەروەها نزیكەی 60-70%ی ژیانیان بەشێوەیەكی نەجوڵاو بەسەردەبەن، ئەوەش بەهۆی جۆری ژیانمانەوەیە".
كەمكردنەوەی ماوەی دانیشتنمان وامان لێدەكات باشتر شەكر و چەوری لەشمان تێكبشكێنین، ئەوەش مەترسی تووشبوونمان بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە. د. وێڵبی یارمەتی بەرنامەیەكی نیشتیمانی دەدات بۆ هاندنی جوڵاندنی خەڵك و بەپێویستی دەزانێت.
لێكۆڵینەوەكان ئاشكرایان كردووە كە دانیشتنی زۆر و بێ جوڵە پەیوەندی بە كورتكردنەوەی ماوەی ژیانەوە هەیە، بێجگە لەوەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات.
د.وێلبێ هۆشداریدەدات و دەڵێ "هۆكارە مەترسیدارەكانی توشبوون بە نەخۆشی دڵ دەسپێدەكات كاتێك كەسێك 2 كاژێر لە رۆژێكدا بەردەوام تەماشای تەلەڤزیۆن بكات، لەبەرئەوەی دووربێ، دەبێ تەماشاكردنی تەلەڤزیۆن بە جوڵەوە بەسەر بەرێت".
ئاگاداربە بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر یەك بەشێوازێك دامەنیشە، لێكۆڵینەوەكان دەڵێن بۆ شكاندنی كاریگەرییە خراپەكانی دانیشتنی زۆر دەبێ هەر 20 یان 30 خولەك جوڵەیەك هەبێ ئەگەرچی ئاسان بێت و كاتێكی كەمیشی بوێت.
rudaw.net
لهسهر هێڵ نییه








دەس خۆش بەسوودە

لهسهر هێڵ نییه