.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












سوودەكانی شیری دایك تەنیا تێركردنی منداڵ نییە، توێژینەوەیەكی ئەمەریكایی ئاشكرای كردووە كە ئەو شیرە منداڵ له نهخۆشیی ئایدز دهپارێزێت.
پوختەی توێژینەوەكە دوای ئەوەی ژمارەیەك زانا توێژینەوەیان لەسەر مشك كرد كە دەستكاری جینیان كرابوو و لە شێوەی جینی مرۆڤ لە لەشیاندا هەبوو، ئاشكرای كرد كە ئەو مشكانەی وایان لێكرابوو وەك مرۆڤ تووشی نەخۆشییەكە بن، كاتێك مشكەكە ئەو ڤایرۆسە لە رێگەی شیری مرۆڤەوە وەردەگرێت تووشی نەخۆشییەكە نابێت.
دكتۆر ڤیكتۆر گارشیای سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە و مامۆستای زانكۆی نۆرس كارۆلینا، گوتی: توێژینەوەكە بینینێكی روون دەردەخات لەسەر توانای لەبننەهاتووی شیری دایك لە لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسەدا كە دەبێتە هۆی ئایدز و رێگە لە گواستنەوەی دەگرێت.
گارشیا روونی كردەوە هیچ منداڵێكی شیرە خۆرە تووشی ئەو نەخۆشییە نەبووە مەگەر لە دایكیەوە وەری بگرێت و ئەوەی توێژینەوەكە ئاشكرای كردووە یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی زیاتر لەوە بگەین بۆچی دایكانی نەخۆشی منداڵەكانیشیان تووشی هەمان نەخۆشی دەكەن.
دكتۆر ئەنجێلا، گوتی: ئەم توێژینەوەیە بایەخێكی زۆری هەیە، چونكە دەیسەلمێنێ شیری دایك رێگرە لەوەی ڤایرۆسی نەخۆشییەكە بەهۆی شیرەوە بگوازرێتەوە و رێَگە نادات بە هیچ جۆرێك ئەو ڤایرۆسە بەهۆی ئەوەوە بە سەلامەتی بگوازرێتەوە.
سةرجاوة:مالبةرى سةربةست
لهسهر هێڵ نییه








das xosh

لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤش
لهسهر هێڵ نییه





زؤر سوباستان دةكةم
لهسهر هێڵ نییه