.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










زیكری سرووشت
بیركه‌ره‌وه،،
له تاریكی شه‌و
له فرمێسكی بریسكه‌داری ئه‌ستێره‌كان
كه ورد ورد ئه‌ڕژێنه سه‌ر كولمی ڕه‌شی ئاسمان
له ڕووخساری له‌تبووی شیرینی مانگ
له تیشكی چاوه گریاناوییه‌كانی
له مانای گریان تێئه‌گه‌ی...
بیركه‌ره‌وه،،
له قژه زه‌رده‌كه‌ی خۆر‌و
سنگه فراوانه‌كه‌ی زه‌وی و
فه‌نابوونی ڕووبار‌و
گه‌رمبوونی دڵۆپ دڵۆپی ده‌ریاكان
له گه‌رمی ژیان تێئه‌گه‌ی...
بیركه‌ره‌وه،،
له هه‌ناسه‌ی گه‌رمی سه‌حه‌ر
ورده زیكری چێشتهنگاوو
شنه‌بای پاییزی ته‌مه‌ن
له به‌هاری ڕۆح تێئه‌گه‌ی
ڕاچلهكێ
له ده‌نگی گریانی ئاسمان
له جریوه‌ی چۆله‌كه‌كانی دوای باران
به‌ئاگابێ
كه پێت ئه‌ڵێن ئیتر به‌سه
هه‌سته‌ره‌وه له‌خه‌وی قوڵی ناو غه‌فڵه‌ت
بزانه
كه گریانی بێ هوده‌یی و
گه‌رمداهاتنی ژین و
به‌هاری ڕۆح
كه ورد ورد بۆ پاییز ئه‌چێ
كز كز ڵه‌گه‌ل مؤمی ته‌مه‌نتدا
ئه‌توێنه‌وه...
هه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه تیای ئه‌ژیای به نه‌فامی
له سكیا ئازار ئهچێژی
هه‌ر ئه‌و خاكه‌ی گه‌وره‌ی گه‌وره‌ی كردووی
به قهڕگی خۆی قوتت ئه‌دا
میحراب كۆساری


له‌سه‌ر هێڵ نییه