.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










بسم الله الرحمن الرحــیم
بە چـــەند وشــــەیەکی ســـــادەوســــاکار دەست پێدەکەم بۆ ئەوەی نـــــــــاوەڕۆکێکی پڕ مـــاناو تێگەیشــــــــتنمان دەســــت دەکوێــــــــــت.
ئەگەر کەسێـــــک موسڵمان نەبێت بیهەوێت موسڵمـــان بیت، یەکەم شــــت کە پێــــویستە ئــــەنجــــامی بدایت چییە؟!
ئەتــــوانیت وەڵامی بدەیتەوە و شــــی بکەیتەوە؟ لەیەکەم هــــەنگــــاوی موسڵــــمان بووندا ئینســــان فێری چیدەبێت؟؟
بۆچــی لە ڕابردوو ئێـستاش بێ بـــاوەڕان دژایەتی تەنهــــا ئەم یــــەکەم هــــەنگاوەی باوەڕهێــــنانە دەکەن، ئەگەر بەڕاســتەوخۆ نەیکەن بە نـــــاڕاستەوخـــــۆ هەزارجار خەرابترن لەوەی بە ئـــاشکرا دژایەتی بکەن.
ئـــــــــــــــــایە تۆ توانـــــای بیرکردنەوەت هەیە لـــــە بـــــــــــابەتێکی لەم شێـــــوەیەدا؟ یــــان هەر وەک وەکوو خــــەڵکانێکی ئــــــــــــــــــاسایی وەڵامێک و بیرو بۆچوونێکی ســــادەت هەیە؟ ئەگەر هێچ وەڵامێکت نییە؟! ئــــایە چۆن دەتوانیت موسڵــــمان بیت و لەیەکەم خـــــاڵی دەســــت پێـــکردنی ئەم ئــــاین و باوەڕبوونە تێگەیشتنت نەبـــــــــــــــــــــــــــــێت؟؟!
لە چـــــاوەڕوانــــــــــی گفتووگۆیەکی بـــەسوود بۆ هـــەموولایەک.
لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش ئيناس كيان
لهسهر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez bo am babata ba swda har bzhetw mandw na bet

لهسهر هێڵ نییه




لــــەســـەرەتــــای دەرکەوتنی ئــــاینی پیرۆزی ئیســـلام و لە یـــەکەم بـــانگەوازی دا بێغەمبەری خوا سەلامی خوای لـــەسەر بێت تەنهـــــا فەرمــــانێک کە لە لایەن خوای گەورەوە فەرمـــــانی پێکرابوو بە ئـــەنجــــامی بگەیەنێت ئەوە بــــوو کە بەم خــــەڵکە بڵێت تەنهـــــــــــــا یەک دێڕ یەک ڕســــتە هەیە بیڵێن و هیچی تر نـــــا.. هەر یەکێکیش دوای وتنی ئەم تەنهــــــــا رستەیە یان وتەیە یان وشـــەیە ئەبوو بە موســـڵمان بێ ئەوەی هیچ ئــــاکارێکی تری موســـلمانێتی جێبەجێ بکات. خو ئەگەر خوا قەدەری بکردیایە و کوچی دوای بکردایە ئەو کەسە بە مـــوســلمانێتی دە مرد.
ئـــــــــــایە ئــــەزانن ئەم وشــــەیە چی بوو؟
ئەم وشــــەیە بریتی بوو لە وشـــــەی
{ لا اله الا الله محمد رسول الله }
وشـــەیەک پــــراو پـــڕ لەمـــانا کە هەمووکەسێک پیـــاوی ئەوە نییە ئەم وشـــەی لە زاردەربچـــێت، چـــونکە ئەوانەی ئەم وشـــەیە لە زاریــــان دەرچێـــت دەزانن چی دەلێن بۆ یە دەســـــەڵات دارەکــــانی ئەو ســــەردەمە ئـــــامادەبوون هەموو شــــتێک ببەخــــشنەوە تەنهــــا ئەم وشــــەیە نەلێن یان خــــەڵکان بەزاریـــــان نەیەتوو نەی درکێنن..
ئێـــــستا بابێن لەم وشــــەیە ورد بینەوە بـــــزانین فێری چی دەبین بۆ دەســــەڵات داروو خاوەن پــــایەکان لەم وشـــەیە وا تۆقیون و بەهەموو شێــــوەیەک دژایەتی دەکەن.؟!
تۆی خــــوێـــنەری ئــــەم بــــابەتە ئــــایە لەم وشــــەیە تێدەگەیت؟
ئەگەر تێ گەیشــــتووی ئــــایە کــــاری پێدەکەیت؟ پڕاو پڕ بەقەنـــــاعەتەوە ئەم وشــــەیە بـــەزارت دادێت؟ ئــــایە ئەزانی بۆ ئەم وشـــەیە دوو بـــارە دەکەیتەوە؟ ئایە هەروا فێرکراویت و تۆش دەیڵێتەوە. یــــان خۆت لێت هــــەلێـــنجاوە؟
یان تۆ یەکێکی لەم کەســـانەی کە دژایەتی دەکەیت؟ ئــــایە ئەزانی بۆ دژایەتی دەکەیت؟ ئــــایە تۆ لەســـەرەتــــاوە لەم وشـــەیەوە دەســــت پێکردوە یــــان لە نـــاوەڕاستەکاندابووی بە باوەریخۆتەوە کیشــــەت لە گەڵ ئەم ئیســـلامەیە و ئەم ئــــاینە هەیەو تۆش پێت وایە ئەمەش تلیاکی گەلانە؟!!
دەتوانیت ئەم پرسیــــارانە لەگەڵ خۆت تاوتوێ بکەیت؟ بێئەوەی لەگەڵ کەس گفتووگۆبکەیت وەڵامی واقعـــیانەت بۆ خۆت هەبێت؟ تەنهــــا چارەگە ســـەعاتێک تەرخانکە قەنــــاعەت بەخۆت بـــکە تۆ لە چ بەرەیەک دایت؟
.............. کاتێکی تر زیاتر لەسەری دەنووسین ئنشــــائەلله ................
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش


لهسهر هێڵ نییه




ئەگەر سەیرێکی ئەم پێشـــەکییە کورتەی سەرەوە بکەین ئەوامان زانی کە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان پابەند بن بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام یەکەم هەنگاو لێرەوە دەســــت پێدەکـــەین کە دەربڕینی وشــــەی { لا اله الا الله محمد رسول الله }.. پرسیــــارمان لە خۆمان کرد ئــــایە لەم وشــــەوە چی فێردەبین؟؟
خوای گەورە لەســـەرەتا
فێری نــــان و ئــــاو خواردنــــمان نـــاکات.
فێری بەرگپۆشی و روپۆشی و خۆپۆشیمان ناکات.
فێری ئەندازیاری خانووبەرەو کارەبــــا و ئەلکترۆنیاتمان نــــاکات.
فێری نوێژ و رۆژ و زەکات و حـــەج و جیهاد و ... هتد مان ناکات.
تەنهـــــــــــا و تەنهــــــــا یەک شـــــتمان فێر دەکــــات کە لە هەموو شتێک گرنگتر لە هەموو شتێک لەپێشــــتر..
ئــــایە ئـــەزانی چـــییە؟
خوای گەورە لە یەکەم وشــــەو یەککەم هــــەنگاوی بـــــاوەڕدارێتیدا فێری وشــــەی { لا } مان دەکات واتە فێری (نەخێر) مان دەکات. فێرمان دەکات چۆن بڵــــــێن نەخێر نەخێر بۆ کێ؟ نە خێر بۆ چی..... نەخێر لە چکات و چزەمانێک نەخێر .....
پێوسیتە ئینسان فێربێت بڵێت و هـــــاوار کات پربە دەمیەوە بڕ بە بڕوایەوە بڵێـــــت ( نەخێــــر )..
( نەخێـــر ) بۆ چی؟ نە خێر بۆ هەموو شتێکی نەگونــــجاو نەخێر بۆ کەسێکی نــــاشــــایستە نەخێر بۆ هەموو سیستەمێکی گەندەڵ و بێ بەهــــاو بەزۆر سەپێندراو بە زەبری ترس و تۆقاندن نەخێر بۆ هەموو زالـم و داگیرکەرێک ..... هەزاران نــــــــــەخێر بۆ هەزاران شـــــتی نـــــا بەجێ....
فێری جورئەت دەبین فێری غیرەت و کەرامەت دەبیت سەرشۆر نــــابین بەرامبەر بە ناحــــەق مرۆڤێکی ترسنۆک نــــابین وەکو مەڕ بوەســــتین بەدوای یەکداو دەســــڵاتدار و زاڵم و بێ ئــــەمەکەکان سەرمان ببرن.. مافێ خۆمان پڕ بە گەرومان هـــاوار دەکەین داوای دەکەین و سووریش دەبین لەسەر وەرگرتنەوەی لەبەر ئەوەی فێری نەخێرێک دەبین کەکەس نــــــاتوانێت بمان ترسێنێت چونکە ئەوانەی بەرامبەرمــــان هەرچیــــەک بن هەر مرۆڤن و هیچی تریش نـــــــــــــــــــا...
لێرەوە کـــــە فێربووین بڵێـــــن نــــــــــــــــــــــەخێر . جورئـــــەتمان بوو بڵێـــــن نـــــەخێر لەم ترس و دڵــــە ڕاوکێ و گومـــــانەوە دەرچووین کە پێــــشووتر نەمــــان دەتوانی بڵێــــن نەخێر. ئێــــستا کە توانیت ئێــــــستا هەنگـــــاوت نــــــاو ئـــــامادەی ئەم نەخێرە لەهەر کــــاتێک و لە هەرشوێنێک و لەبەرامبەر هەرکەسێک و هەرشتێک کە پێوستی کرد بیڵیت سڵـــــی لێنــــاکەیتەوەو دەیڵێــــــت. تــ ـــا بەتەواوەتی فێرنەبێت و تێنەگەیت و پێی نەگەیت بەم یەکەم وشــــەیە خوای گەورە داوای هیچی ترت لێـــنالات بەڵام کەڕازیبووی....
ئنـــــــــــــــــــجا خوای گەورە شتێكـــــــــی ترمـــــان فیردەکات ئەوەش ئەوەیە ئەم چـــــەکە قورســــە ئەم چــــەکە گەورەیە کە دەتوانێت هەمووشتێک تێک بشـــکێنێت هەرچییەک بێت هەرکەسێک بێت هەرسیستەمێک بێت کەچەکی ( نـــــــــــــەخێـــــر ، نـــــــــــــــــــــا ) یە چۆن بەکاری بێنین و لەبەرامەبەر چی و کێ و کەی ... دا..
لەداهــــــــــاتوو بەپشــــتوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین
لهسهر هێڵ نییه




لەدوا پەیـــــامی ئەم بــــابەتە دەخوازم تێکرای وشـــەی یەکتــــاپەرستی ڕوون بکەینەوە و تەواوتر لەم یەکەم وشـــەی کە مرۆڤ خاڵی وەرچەرخانێتی لێیەوە لە فەزاو لێکدانـــاوەو پەیڕەو کردنی یــــاساو رێسایەکیتر دەگوزەرێ بۆ دونیــــایەکی تر لە بیرو بۆ چون و لێکدانەوەو پەیڕەوکردنی شتێکتر. تێبـــگەین و ببێتە مایەی هەڵوەستە لەسەرکردنمــــان..
وشەی یەکتاپەرستی
( لا اله الا الله محمد رسول الله )
واتاکەی
لا اله الا الله هیچ پەرستاوێک نییە بە (حق) شایەنی پەرستن بێت جگە لە (الله)، بەمەش (نەفی) پەرستراوەکان دەکەین جگە لە (الله)، وە تەنهاوتەنها دانی پێدەنێین و ئەیچەسپێنین (ثبوت) بۆ (الله)ی تاک و تەنها.
محمد رسول الله وە تەنها شوێنکەوتنی پێغەمبەر (محمد) درودی خوای لەسەربێت، گوێڕایەڵی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە قەدەغەکردنەکانی و ئەو شتانەشی کە لێی دوورکەوتۆتەوە.
لێرەوە (لا اله الا الله) دەبێتە " ولاء و براء، " و نەفی"کردن و چەسپاندن
*_ رووتێکردنە خواو ئاینەکەی و پەرتوکەکەی و رێوشوێنی پێغەمبەرەکەی و بەندە چاکەکارەکانی.
*_ پشتکردنە هەموو طاغوتێک.
(...فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى...) سورەتی بەقەرە ٢٥٦
{ ئنجا هەر کەس لەڕێی بێ بڕوایی بگەڕێتەوە (بێ باوەڕبێ بە هەرپەرستراوێک جگە لەخوا) وەبڕوابهێنێ بە خوا ئەوە بێگومان بەتوندی دەستی گرتووە بە دەستەگییرەیەکی قایمی بەهێزی وا (کە ئیسلام، یان ئیمانەکەیەتی)...}
*_ رووتێکردنە شەرع ی خوا
(اتَّبِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ) سورەتی ئەعراف ٣
{ پەیڕەوی ئەوە بکەن کە لەلایەن پەروەردیگارتانەوە هێنراوەتە خوارەوە بۆتان. وەبێجگە لەئەو (خوا) شوێن هیچ دۆست و پەرستراوانێ تر مەکەون، ئێوە زۆرکەم بیر دەکەنەوە }
(فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا) سورەتی روم ٣٠
{ کەواتە رووی خۆت رێک بکەرە ئاینی ئیسلام پاک و ڕاست بۆ خوا، (شوێن ئاینی) داهێنراوی خوا بکەوە کە خەڵکی لەسەر دروست کردووە... }
*_ پشکردنە فەرمانڕەوایی و یاساکانی نەفامی "حکم الجاهلیة"
(أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ) سورەتی مائدە ٥٠
{ ئایا ئهوانه حوکم و فهرمانڕهوایی جاهیلیهت و نهفامییان دهوێت و ئهویان لاپهسهنده؟! (ئاخر بۆ بیرناکهنهوه) کێ ههیه بهقهدهر خوا حوکمی جوان و چاك و بهجێ بێت، (بهتایبهتی) لای ئهو کهسانهی که بهوردیی سهرنج دهدهن و ویژدان و ههستی زیندوویان ههیه. }
*_ پشتکردنە هەموو ئاینێک جگە لە ئـــاینی ئیسلام
(وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ) سورەتی ئال عمران ٨٥
{ جا ئهوهی بێجگه له ئاینی ئیسلام پهیڕهوی ههر ئاینێکی تر بکات لێی وهرناگیرێت، له قیامهتیشدا له خهسارهتمهندو زهرهرمهندانه }
هەروەها ئەم وشەیە نەفی و چەسپاندنە، چوار شت نەفی و دووردەخاتەوە، چوار شت دەچەسپێنێت "اثبات"
• نەفی ( الالهة، ،والطواغیت، والانداد، والارباب ) دەکات
o الالهة: مەبەست لێی ئەوەیە، کە پێتوابێت هەرشتێک چاکەت بۆ دێنێت و بەڵات لێدووردەکاتەوە، ئەوە ئەوکات تۆ ئەو شتەت کردۆتە (ئلاهـ).
o الطواغیت: مەبەست پێی: هەر یەکێک بپەرسترێت و رەزامەندبێت بەو كارە، یان دیاری بکرێت بۆ بەرستن.
o الانداد: هەر شتێک لە ئاینی ئیسلام دوورتبخاتەوە، جاچ ماڵ ومنداڵ یان خانووبەرە یان هۆزو تیرە یان سەروەت و سامان..، ئەوە ئەو کات بۆتە (ند) وەک خوای گەورە دەفەرمووێت (وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللّهِ أَندَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللّهِ) سورەتی بەقەرە ١٦٥ {(لهگهڵ ئهو ههموو بهڵگه ئاشکرایانهدا) ههندێ کهس ههیه لهجیاتی ئهوهی که خواپهرست بێ، شتی تر دادهتاشێ بۆ خۆی و (شوێن ڕینمهنیهکانی خوا ناکهوێ و) خۆشهویستی و سۆزی دهدا بهو بت و بهرنامۆلکهو توله ڕێگایانه و خۆشی دهوێت،}
o الارباب: هەریەكیک فتوایەکی بۆ دایت و دژ و پێچەوانەی بەرنــامەی خوا بێت، تۆش گوێڕایەڵی بکەیت. بەپێی ئەم فەرمایشتەی خوای تەبارەک و تەعالا کەدە فەرمووێ (اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ ..) سورەتی تەوبە ٣١ { (گاورو جوو) حاخام و قهشهکانی خۆیان کردۆته پهروهردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکهچ و فهرمانبهرداریانن، ئهوانیش بهئارهزووی خۆیان شتیان بۆ حهڵاڵ یان حهرام دهکهن)}.
• چەسپاندن (اثبات)ی ( مەبســــت " القصد" بەوەی کە تەنهـــا مەبەستت بۆ خوای پەروەردگاربێت ) ئەم خــاڵانەش لەخۆدەگرێت.
o بەرزگرتن "التعظیم"
o خۆشــەوستی "المحبە"
هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت (وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبًّا لِّلّهِ) سورەتی بەقەرە ١٦٥ {بهڵام ئهوانهی ئیمان و باوهڕیان هێناوه خوایان زۆر زیاتر خۆش دهوێ (ههر بهراورد ناکرێت)}
o ترســـان "خـــوف"
o هیوا پێبوون "الرجاء"
هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت (وَإِن يَمْسَسْكَ اللّهُ بِضُرٍّ فَلاَ كَاشِفَ لَهُ إِلاَّ هُوَ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلاَ رَآدَّ لِفَضْلِهِ يُصِيبُ بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) سورەتی یونس ١٠٧ {(ئهی ئینسان) ئهگهر خوا تووشی ناخۆشی و زهرهرو زیانێکت بکات، ئهوه کهس ناتوانێت فریات بکهوێت و دووری بخاتهوه لێت جگه لهو، یاخود ئهگهر بیهوێت تووشی خێرو خۆشیهکت بکات، ئهوه کهس ناتوانێت بهری فهزڵ و بهخششی بگرێت، ههرکام که بیهوێت له بهندهکانی بههرهوهر دهکات (له نازو نیعمهتانی بێ شومار) بێگومان ئهو زاته زۆر لێ خۆشبوو و میهرهبانه).}
بەم شێوەیە هەرکەسێک ئەمـــانەی زانی و زانستی پێی هەبوو ئەوکات پەیوەندی دەپچڕێنێت لەگەڵ غەیری خوای گەورەو روو لە پەروەردگاری دەبێت.
هەروەک خوای گەورە دەبارەی حەزرەتی ئیبراهیم سەلام و صەلاتی خوای لەسەر ئەو پێغەمبەرمان بێت بۆمـــان دەگێڕێتەوە و دەفەرمووێت (قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَءاؤا مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاء أَبَدًا حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَا أَمْلِكُ لَكَ مِنَ اللَّهِ مِن شَيْءٍ رَّبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ) سورەتی مومتەحینە ٤ {(ئهی ئیمانداران) بهڕاستی له ئیبراهیم و ئهوانهی لهگهڵیدا بوون نموونهیهکی چاکتان (خراوهته بهرچاو)، کاتێك که به قهومهکهی خۆیانیان وت: (دوای سالهها بانگهواز) ئێمه بهرین له ئێوهو لهو شتانهش که له جیاتی خوا دهیپهرستن، ئێمه باوهڕمان بهو دین و ئاینهی ئێوه نیه، ئیتر دوژمنایهتی و ڕقهبهرایهتی له نێوانماندا بهرپابووه تا ئهو کاتهی که باوهڕ به خوای تاك و تهنها دێنن، جگه لهو قسهو (بهڵێنهی) ئیبراهیم دای به باوکی و وتی: داوای لێخۆش بوونت بۆ دهکهن، بێگومان دهسهڵاتی خوایشم نیه (ئهگهر کارهساتێکت بهسهر بێنێت)، (ئینجا وتی): پهروهردگارا ههر پشت به تۆ دهبهستین و ڕوودهکهینه دهروازهی ڕهحمهتی تۆ، گهڕانهوهشمان بۆلای تۆیه.}
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن E_NaS (2012-07-15 22:52:39)
لهسهر هێڵ نییه