.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه پسپۆڕانی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و بۆرییه‌کانی خوێن له ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی (رت ج) ده‌بێژن که به‌رزه په‌ستانی خوێن یه‌کێکه له نه‌خۆشییه‌کانی هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌ک هاوکات وا مه‌زه‌نده ده‌کرێت که له %۵۰ ئه‌وکه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌روو شه‌ست ساڵه‌وه‌یه نه‌خۆشی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه..
له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ۵۰ ملیۆن مرۆڤ توشی به‌رزه په‌سانی خوێن بووه ،دڵی مرۆڤ وه‌ک پۆمپکه‌یه‌ک وایه له ڕێگای له ڕێگه‌ی سوڕانی خوێنه‌وه ، خوێنی پاک له دڵه‌وه له شاخوێنبه‌ردا خۆراک و ئۆکسجین ده‌گوێزریته‌وه بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی تری له‌ش پاش ئه‌و سوڕه ، خوێنه‌که له خوێنهێنه‌ره‌کانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دڵ..
په‌ستانی خوێن به‌نده له‌سه‌ر هێزی دڵ هه‌رکاتێک دڵ به هێزێکی زۆره‌وه پاڵ بنێت بۆ به‌شه‌کانی دڵ ، ئه‌وه په‌ستانی خوێنه‌که به‌رز ده‌بێت وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه په‌ستانه‌که نزم ده‌بێت .
ئاسایی په‌ستان خوێن له نێوان ۸۰/۱۲۰ ملیمه‌تر جیوه‌دایه ..
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ژماره‌ی ۱۲۰ که بریتییه له به‌رزه په‌ستان ، واته ئه‌و په‌ستانه‌ی خوێن گرژبوونه‌وه‌ی دڵ له نێو خوێن به‌ره‌کاندایه و به‌ڵام ۸۰ ملم ، بریتییه له به‌رزه په‌ستان واته ئه‌و په‌ستانه‌ی خوێن خاوبوونه‌وه‌ی دڵ له نێوان دوو لێدانی دڵ دا هه‌یه ، له نێو خوێنبه‌ره‌کاندا هه‌یه ..
زۆربه‌ی زۆری پسپۆڕانی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌رزه په‌ستانی 140
ملم ه وه نزمه په‌ستانی سه‌روو ۹۰ملم ه وه به به‌رزه په‌ستان ده‌ست نیشان ده‌که‌ن کاتێک که نه‌خۆش هیچ نیشانه‌یه‌کی تیا ده‌رنه‌که‌وتبێت ئه‌وسا له‌وانه‌یه خراپی لێ په‌یدا ببێت ..
جۆره‌کانی به‌رزه په‌ستانی خوێن :
۱- سه‌ره‌تا نزیکه‌ی له %۹۵ به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌گرێته‌وه ، زۆر جاران هۆی نه‌زانراوه ...
۲-لاوه‌کی چه‌ندین هۆ ده‌بێته هۆی ده‌رکه‌وتن په‌یدابوونی گرنگیرینیان بریتین له :
- نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌کانی گورچیله ..
- نه‌خۆشییه‌کانی بۆرییه‌کانی خوێنی گورچیله ..
-تێکچوونی هۆڕمۆن
-شێرپه‌نجه
پاش تێڕوانین گه‌ر پزیشک گومانی کرد که نه‌خۆش توشی جۆری لاوه‌کی بووه :باشتروایه تێستی خوێن ، میزو ، هیڵکێشی دڵ EGG بۆ ئه‌نجام بدرێت
هۆزانی :
یه‌کێک له‌و نه‌خۆشییانه‌ی که هۆی ده‌رکه‌وتنی زۆره و هاوکات کۆمه‌ڵێک هۆکار ڕۆڵی خۆیان له ده‌رکه‌وتن یان به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێندا ده‌بینن ... بۆ نموونه ته‌سکبوونه‌وه‌ی خوینبه‌ره‌کانی گورچیله ، ده‌دری Chshing یان Conn .... تاد
نیشانه‌کان:
- سه‌رئێشه ، گێژبوون ، ماندووبوون ..
کۆکه‌ى خوێناوی ، نه‌مان یان که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ست له ده‌ست و پێکاندا..
گیروگرفتی هه‌ناسه‌دان ، سنگ ئێشه خوێن به‌ربوونی لووت ...
مه‌ترسی هه‌یه ئه‌م که‌سانه توشی به‌رزه په‌ستانی خوێن ببن ..
- - قه‌ڵه‌و
- جگه‌ره‌کێش
- شه‌کره داری جۆری یه‌ک و دوو ..
- - گورچیله نه‌خۆش
- مه‌یخۆر
- ئه‌و که‌سانه‌ی چه‌وری نێو خوێنیان به‌رزه
- ئه‌و که‌سانه‌ی خۆراکی سوێر و چه‌ور ده‌خۆن ..
- ئه‌و که‌سانه‌ی دایک و باوکیان په‌ستانی خوێنیان هه‌بووه ..
- ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌رزش زۆر که‌م ده‌که‌ن ..
- هه‌ندێک ده‌رمان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌رمان دژی قه‌ڵه‌وی به‌کارده‌هێنن ..
ده‌ستنیشانکردن
هه‌میشه پێوسته پاش ۵-۱۰ خوله‌ک پشوودان ( به دانیشتنه‌وه باشتره له پاڵ که‌وتن) ۲-۳ جاران په‌ستانی خوێنی باڵی چه‌پی نه‌خۆش ده‌پێورێت ..
پێوسته تێستی چه‌وری نێو خوێن ، شه‌کر و میز ئه‌نجام بدرێت..
به پێی ( ێ ت ج ) ی له ساڵی ۱۹۹۱ په‌ستانی خوێن به‌م شێوه‌یه دانراوه
- په‌ستانی خوێن له‌ژێر ۸۰/۱۲۰ ملم ه وه یه ..
- په‌ستانی خوێنی ئاسایی له ژێر ۸۵/۱۳۰ ملم ه وه یه
په‌ستانی خوێنی به‌رز- ئاسایی له نێوان ۸۵/۹۰ ۱۳۰/۱۳۹ ملم ه وه یه
پله ۱‌ی په‌ستانی خوێن ( مامناوه‌ندی) له نێوان ۹۹-۹۰ - 140/159ملم ه وه‌یه
پله‌۲ی په‌ستانی خوێن (به‌رز) له نێوان 160-179/100-109 ملم ه وه‌یه
پله ۳ په‌ستانی خوێن (قورس) له له سه‌روو 180/ 110 ملم ه وه‌یه
به ده‌ستکارییه‌وه سود له سه‌رچاوه‌ی 6 وه‌رگیراوه
هه‌ندێک پسپۆر وای به‌باش ده‌زانن که له‌ماوه‌ی ۳ مانگدا ۳ جار په‌ستان خوێن بپێورێت بۆ دڵنیا بوون له ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشییه‌که
خۆپاراستن :
- ناوبه‌ناو کۆنترۆڵی په‌ستانی خوێن و چه‌وری خوێن بکه ..
-جگه‌ره مه‌کێشه------------ ، گه‌ر مرۆڤه‌که قه‌ڵه‌وه پێوسته کێشی خۆی داببه‌زێنێت ..به ڕێک و پێکی وه‌رزش بکه ..
خۆراکی زۆر چه‌ورو سوێر مه‌خۆ
ئه‌لکهول که‌م بکه‌ره‌وه
چاره‌سه‌کردن
جۆری چاره‌سه‌کردن به‌نده له‌سه‌ر:
- په‌ستانه‌که {په‌ستانی گرژبوونه‌وه‌یه یان خاوبوونه‌وه‌یه}
- تێکه‌ڵ بوونی نه‌خۆشییه‌که له‌گه‌ڵ شه‌کره‌دا یان له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌ویدا
-پێویسته به‌رده‌وام نه‌خۆش ده‌رمانی دژه په‌ستانی خوێن وه‌ربگرێت و باشتریشه ساڵانه ۲ جاران کۆنتڕۆڵی دڵ و خوێن میز بکات ناوناوه‌ش په‌ستانی خوێبی بپوێت .
فب

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه