.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














زۆر چیرۆكی جۆراو جۆرمان بیستوه كه زۆر جار كاری گه‌ری گه‌وره‌ی زۆری له‌سه‌رمان هه‌بوو، به‌ڵام چیرۆكی ئه‌م جاره جیاواز له چیرۆكه‌كانی تر باس له ژیانی (ت-س)ی ته‌مه‌ن 44 ساڵا ده‌كه‌ین كه خاوه‌نی 1 منداڵه‌و بۆ ماوه‌ی 18 ساڵه له یه‌كێك له زیندانه‌كانی كوردستان ژیان به سه‌ر ده‌بات، ژیانێكی پڕ له مهینهتیو پڕ له ئازار. دهڵێَت گه‌رچی ئٌێستا ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م چوار دیواره‌دا ده‌ژیم، به‌ڵام هه‌میشه چاوه‌روانه رۆژێك بێت و بگه‌رێته‌وه بۆلای منداڵه‌كه‌ی ده‌ڵێت مرۆڤ زۆرجار بۆگه‌یشتن به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی په‌نا بۆ زۆر شت ده‌بات، منیش عه‌شق كوێری كردبووم مێشكم وه‌ستابوو بیرم له رێگایه‌ك ده‌كرده‌وه كه بگه‌م به‌و كه‌سه‌ی كه ماوه‌ی 4ساڵا خۆشم ویست، به‌ڵام قه‌ده‌ر نه‌ی هێشت بۆچه‌ند ساتێكیش بێت له‌ئامیزی بگرم و تێر بروانمه چاوه جوانه‌كانی كاتێك (ت_س) ده‌ڵێت ته‌مه‌نم 21 ساڵا بوو كورێكی دراوسێی خۆمانم به‌ناوی (ك-م)خۆش ویست كه‌ماوه‌ی چوار ساڵا به‌بێ یه‌كتر هه‌ڵمان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام دوای له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌م منداڵا بوو 3 برای له‌خۆی گه‌وره‌تری هه‌بوو نه‌ی ده‌توانی من بینێت براكه‌ی (ك-م) نه‌ی ده‌زانی به نێوان من و ئه‌و بۆیه داوای كردم و ماڵی باوكیشم منیان دا به‌برای ئه‌و كوره‌ی خۆشم ئه‌ویست.
رۆژ له‌دوای رۆژ له‌گه‌ڵا بینینی خۆشه‌ویسته‌كه‌م من ئازارم دهكێشتا له‌هه‌مان ئه‌و ماڵه‌ی من تیدا ده‌ژیام خۆشه‌ویسته‌كه‌شم له‌گه‌ڵا ئێمه ده‌ژیا، چونكه من له‌گه‌ڵا ماڵی خه‌سوم ده‌ژیام، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه‌ی من ماره كرام خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه برای مێرده‌كه‌م بوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێم دووركه‌وته‌وه تا رۆژیك كه به‌ته‌نیا له‌ماڵه‌وه بووین ئه‌و نوست بوو رۆشتم بۆلای پێم وت كه‌خۆشم ئه‌وێیت من به‌ته‌ماتم، به‌ڵام ئه‌و وتی تو ئێستا براژنی منیت من خۆشم ناویت بۆخۆت ژیانی خۆت بكه‌و لێم دوور بكه‌وه‌ره‌وه منیش زۆر هه‌وڵم دا به‌ڵام نهم توانی هه‌میشه بیرم له رێگه چاره‌یه‌ك ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و بگه‌م بۆیه له رێگه‌ی كچێكی هاورێمهوه پیاوێكم ناسی و رام سپارد كه مێرده‌كه‌م بكوژێت به بری 15 مسقاڵا ئالتون ئه‌وه بوو مێرده‌كه‌م له كاتی ئیش كردنی له‌یه‌كێك له باخه‌كانی خۆمان به 3 فیشه‌ك كوژرا ...........دوای ماوه‌یه‌ك داوام له خۆشه‌ویسته‌كه‌م كرد كهبم هێنیت وه پێم وت من چه‌ن ساڵه تۆم له‌دڵا ده‌ر نه‌كردوه‌و خۆشم ئه‌ویت نهێنی كوشتنی براكه‌یم بۆ باس كردوو ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و رۆژه داوای یاسایی له سه‌رم تۆمار كردوو وتی ماده‌م تۆ براكه‌ی منت كوشتووه من هیچ كات ئاماده‌نیم تۆ بینم بۆیه توله‌ی براكهمت به قانوون و دادگا لێ ده‌كه‌مه‌وه چه‌ند لێی پارامه‌وه ئیستیفاده‌ی نه‌بوو بۆیه منیش له‌دادگا دانم به تاوانهكهمدا ناو ئێستا حوكمی عیدامم بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام حوكمه‌كه‌م گورا بو حوكمی هه‌تا هه‌تای له‌كۆتایدا زۆر په‌شیمانم و ده‌ڵێم تكا له‌هه‌موو خوشك و دایكێك ده‌كه‌م كه هه‌رگیز سیقه به‌هیچ كورێك نه‌كه‌ن و قه‌ت پهنانهبهن بۆ كاری له‌م شێوه‌یه، چونكه ژیانی زیندان هه‌موو رۆژێك مردنێكه ئێمه مردوین ته‌نها به جسته زیندووین.
شادیه تویژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی : ده‌ڵێت مرۆڤ كاتێك هه‌ڵه ده‌كات بیر له ئه‌نجامه‌كه‌ی ناكاته‌وه بۆیه ئه‌م چیرۆكه‌ش ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه ساڵه‌كانی 90 دا ئافره‌ت ببوه قوربانی ده‌ستی باوك و برا نه‌ی ده‌توانی خۆی بریار له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌سه بدات و چه‌نده‌ها كه‌س به‌م شێوه‌یه به‌نای بردوته به‌ر ئه‌وه خۆی بكوژێت یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه میردێتی و خۆشی ناوێت بیكوژێت.
sarchawa:bakrajo

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه








spas dlan gean daste tosh xoshbet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








چیرۆکێکی کاریگەرە
دەست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








spas hula geane dl
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh karigarbwwww
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر کاریگه‌ره ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zoor spas bo ewash
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن lano hawleri (2012-07-23 19:03:09)
له‌سه‌ر هێڵ نییه