.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپیتهرانهی كه ئێستا له بازاڕه‌كان دانراون پرۆگرامی دژه ڤایرۆسیان تێدایه، ئه‌م ڕاستییه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر زۆری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان و قبوڵ كردنیان له‌لایه‌ن پیشه‌سازی كۆمپیوته‌ره‌وه، وه‌ك قه‌ده‌رێك كه رزگاربوونی نه‌بێت. حاڵی حازر هه‌زاره‌ها ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر هه‌یه، كه ده‌توانین به‌سه‌ر چه‌ندان گروپ پۆلینیان بكه‌ین، به‌ڵام هه‌موویان ده‌كه‌ونه ناو پێناسه‌یه‌كی ساكاری هاوبه‌شه‌وه، ئه‌ويش ئه‌وه‌یه ڤایرۆس: بریتییه له پڕۆگرامێكی كۆمپیوته‌ر كه به ئه‌نقه‌ست داده‌ڕێژرێت، تاكو به پڕۆگرامێكی تر بلكێت، كه له پڕۆگرامه ره‌سه‌نه‌كانیش نزیك ده‌بێته‌وه، یاخود خۆی دهلكێنی پێوه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت، له‌وكاته‌ی كه به‌رهه‌مه‌كه‌ش نوێ ده‌كرێته‌وه خۆشی ده‌گۆڕێت، هه‌ر جاره‌ی كه كاره‌كه‌ش دووباره بكرێته‌وه، وه‌ها خۆی ده‌رده‌خات كه كۆپییه‌كه ته‌واو وه‌ك كۆپیه‌كه‌ی پێش خۆیه‌تی .
ڤایرۆسه‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌رێكه‌وت نه‌بێت، بهدیارناكهون، به‌گشتی له‌لایه‌ن پڕۆگرامسازی شاره‌زاو چالاك ده‌نووسرێن و دیزاین ده‌كرێن، دواتر رێگایه‌ك ده‌دۆزنه‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان له ئامێری ئه‌و به‌كاربه‌رانه‌ی كه‌بێ ئاگان، هه‌رچه‌ندی پڕۆگرامی دژه ڤایرۆسیش به‌هێزبێت، ئه‌وه پڕۆگرامسازهكانی ڤایرۆس هه‌وڵه‌كانی خۆیان زیاتر ده‌كه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی ڤایرۆسی ژیرتر و به‌هێزتر. له‌لایان زۆرینه‌ی داڕێژهرانیش مه‌به‌ست له گه‌شه‌پێدانی ڤایرۆسه‌كان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و ئاره‌زووكردنه بۆ سه‌لماندنی سه‌ركه‌وتن و ده‌رخستنی ئاستی لێزانی خۆیان، هه‌ندێكی تریشیان به حهپهساندنی كه‌سانی تر له كۆمپیوته‌ره‌كانیان و سكاڵاكردن له ده‌ستیان، یاخود بێزاركردن و زیان پێ گه‌یاندن و چێژ وه‌رده‌گرن.
ڤایرۆساكانی كۆمپیوته‌ر به‌توانستی ئه‌نجامدانی زیان به‌ناوبانگن، به‌ڵام له راستیدا زۆربه‌یان زیان به‌خش نین، راسته هه‌ندێكیان فایله‌كان ده‌سڕنه‌وه، یاخود به‌كاری تێكده‌رانه هه‌ڵده‌ستن به‌ڵام زۆربه‌یان ته‌نیا بێزاری دروست ده‌كه‌ن. هه‌ندێكیشیان هه‌رگیز هه‌ستیان پێ ناكرێت له‌لایان به‌كاربه‌رانی ئاسایی، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه بڵێین ڤایرۆسه بێ زیانه‌كان هیچ كاریگه‌ریه‌كی خراپیان نییه، چونكه له رووبه‌ڕی سه‌یڤ كردن له‌سه‌ر هارد و به‌شێك له یادگای كۆمپیوته‌ر شوێن ده‌گرن و به‌شێك له وزه‌ی چاره‌سه‌ركردنیش به‌كار ده‌هێنن، كه‌واته كار له خێرایی و توانستی كۆمپیوته‌ره‌كان ده‌كه‌ن، هه‌تا ئه‌گه‌ر هیچ زیانێكی دیاریشیان نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوو بایه‌خ به ئاماده‌كردنی دژه ڤایرۆس نه‌درا، بۆیه له ماوه‌یه‌كی كورتدا زیانه‌كان گه‌یشتنه ملیۆنه‌ها دۆلار، به‌ڵام ئێستا به‌كاربه‌ر ده‌توانێت تا ئاستێكی باش خۆی له زیانه‌كانی ڤایرۆسه‌كان به دوور بگرێت، لێره‌وه گه‌شتێك ده‌كه‌ین بۆ ناو خراپترین و مه‌ترسیدارترین ئه‌و جۆره ڤایرۆسانه‌ی كه كۆمپیوته‌ره‌كان به‌ده‌ستیان ناڵاندوویانه.

1. ڤایرۆسی برین 1986
برین یه‌كه‌م ڤایرۆسی راسته‌قینه‌یه كه ساڵی 1986 دۆزرایه‌وه، ئه‌م ڤایرۆسه زیانی به ئامێری كۆمپیوته‌ر نه‌گه‌یاند، به‌ڵام پیشه‌سازی دروست كردن و به‌هه‌رمهێنانی ڤایرۆسه‌كانی خستهكایهو له ماوه‌ی 20ساڵدا بیرۆكه‌ی ڤایرۆسی به‌زیاتر له 100000دروستكه‌ری ڤایرۆس به‌خشی.
2. مایكل ئه‌نجلۆ 1991
ڤایرۆسی مایكل ئه‌نجلۆ خێراترین جۆری ڤایرۆسه كه دووچاری سیسته‌می Ms-Dos ده‌بێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌شی داگیرسان و هه‌موو جۆره هاردێكی فلۆپی كه بچێته ناو كۆمپیوته‌ر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به خێراییه‌كی زۆر، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نهێنی له چه‌ند مانگێك دا، به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه داتاكانی ناو ده هه‌زار كۆمپیوته‌ری تێكدا.
3. ڤایرۆسی میلیسا 1999
ئه‌م ڤایرسه له رێگای ناردنی پۆستی ئه‌لیكترۆنی له‌نێوان كۆمپیوته‌ره‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپیوته‌ری به ته‌واوی وێران كرد، به‌ڵام خۆش به‌ختانه دروستكه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركراو ماوه‌ی 20مانگیش فه‌رمانی به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پا.
4. ڤایرۆسی خۆشم ده‌وێی 2000
ئه‌م ڤایرۆسه به‌و جۆره ده‌ناسرێت كه یه‌كه‌م جۆری ڤایرۆسه كه به‌كاربه‌ران له خشته به‌رێت، بۆ كردنه‌وه‌ی فایلێك، كه له شێوه‌ی نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی دێت و ژماریه‌كی زۆریش له نامه‌ی بێ كه‌لك ده‌نێرێته ناو كۆمپیوته‌ره‌كانی تر، كه هه‌ڵده‌ستن به سڕینه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها فایل، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر شاراوه‌یه، ژماره‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه كه‌وتنه به‌ر كاریگه‌ریشی به 10%ی ئامێره‌كان داده‌نرێت، به‌مه‌ش زیانه‌كان به 5.5ملیار دۆلار خه‌ملێنرا، كه‌واته ئه‌م ڤایرۆسه خراپترین جۆری ڤایرۆسه.
5. ڤایرۆسی كود رید 2001
ئه‌م ڤایرۆسه سێرڤه‌ری تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتی لامه‌به‌سته نه‌ك به‌كاربه‌ران، چه‌ندان سايتی ئهلیكترۆنیشی تێكداوه‌و شاڵاویشی كردۆته سه‌ر ناونیشانی ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر، له‌وانه ئه‌م ماڵپه‌ڕو ئامێرانه‌ی كه تایبه‌تن به كۆشكی سپی.
6. ڤایرۆسی نیمدا 2001
ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ر سیسته‌می شاڵاوه‌كانی ڤایرۆسی كۆد رید داڕێژراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك "نامه ئه‌لیكترۆنیه‌كان، ماڵپه‌ڕه‌كان، په‌یوه‌ندی كردنی تۆڕی ئینته‌رنێت" تا بگات به ئامێره‌كان، ئه‌م ڤایرۆسه‌ش دووچاری سێرڤه‌ری تۆڕه‌كان و ئامێره‌كان ده‌بێت و به‌خێراترین ڤایرۆسیش داده‌نرێت له رووی بڵاوبوونه‌وه‌دا.
7. ڤایرۆسی كلیز 2002
ڤایرۆسی كلیز به‌هێزترین ڤایرۆسه كه دووچاری پۆستی ئه‌لیكترۆنی بۆبێت له ساڵی 2002، به گوێره‌ی ئه‌و ماوه درێژه‌ی كه تێیدا هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌زاره‌ها به‌كاربه‌ری ناو تۆڕه‌كه كرد، شاره‌زایان به درێژایی 7مانگ وه‌ها پێشبینیان ده‌كرد ئه‌م ڤایرۆسه هێشتا هه‌ڕه‌شه له فایله‌كان و زانیارییه‌كانی به‌كاربه‌ران ده‌كات، به‌مه‌ش گرفتی گه‌وره‌ی ئه‌منی و زانیاری بۆ زۆر كه‌س دروستكرد.
8. ڤایرۆسی سلامهر 2003
سلامهر كرمێكه كه به‌خێرایی بڵاوده‌بێـته‌وه، ته‌نیا له 100خولهك 7500سیسته‌می تووش كرد، كه وه‌ك ڤایرۆسی كود رید تۆڕی ئینته‌رنێت هێواش ده‌كات و هه‌زاره‌ها ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنیش داده‌خات.
9. ڤایرۆسی مای دووم 2004
مای دووم وه‌ها ناسراوه كه خێراترین ڤایرۆس بێت كه دووچاری پۆستی ئه‌لیكترۆنی و ئامێری كۆمپیوته‌ر بێت، بۆیه زۆر نامه‌ی بێ كه‌لكی نارد، هه‌روه‌ها بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌لكترۆنی كۆمه‌ڵه‌ی Sco به‌كارهێنرا.
10. ڤایرۆسی ساسه‌ر 2004
ئه‌و ڤایرۆسه‌ى که‌بووه هۆى تێکدانى 17%ى کۆمپیوته‌ره‌کانى هه‌موو جیهان و به هه‌زاران ملیۆن زیانى گه‌یاند به کۆمپانیا زۆر گه‌وره‌کانى جیهان. ته‌نانه‌ت "C.I.A"ی ئه‌مریکى به‌تایبه‌ت ده‌گه‌ڕا بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه‌ى دروست کردوه که له ساڵى 2004 ته‌شه‌نه‌ى کرد به‌شێوه‌یه‌کى زۆر به‌ربڵاو, كارى ڤایرۆسه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو کاتێک ئینته‌رنێتمان پێ ده‌کرد کۆمپیوته‌ره‌که بۆ ماوه‌ى یه‌ک ده‌قه کارى ده‌کردو دواتر لهخۆوە ده‌کوژایه‌وه.
11. ڤایرۆسی ستورم 2007
ستورم خێراترین جۆری ڤایرۆسی نوێیه، له رێگای پۆستی ئه‌لیكترۆنی بڵاوده‌بێته‌وه، له‌دوا ئاماردا ده‌ركه‌وتووه كه 10ملیۆن ئامێری كۆمپیوته‌ر دووچاری بوو
سه‌رچاوه:c4kurd
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ئاكۆ 1994 (2011-06-28 17:35:07)

له‌سه‌ر هێڵ نییه







به‌هیوای پر زانیاری بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش كاكه ئاكۆ ،
به‌هیوای به‌رده‌وامیت ،
هه‌رشاد و سه‌ركه‌وتووبیت .


له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس كاك خه‌لات
تۆش سه‌ركه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






babaty ky baswda
serkawtwbet
bahy way bar dawamet

[/]له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس Roza 93 گیان بۆ په‌یامه جوانه‌كه‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةستت خوش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه