.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






لە (٨) ی ڕەمەزانی ساڵی (٩) ی کۆچیدا غه زای تەبووک لەنێوان موسوڵمانان و کافرەکان ڕوویدا
*********************
لە (١٥) ی ڕەمەزانی ساڵی (٣) ی کۆچی ئیمامی حوسێن کوڕی ئيمامىعلی کوری ئەبی تالب
لە دایک بوو خوا لێیان ڕازی بێ
*********************
لە (١٥) ی ڕەمەزانی (٦) مانگ دووای کۆچی فاتیمەی کچی پێغەمبەران (ص) کۆچی دوایی کرد
*********************
شەوی ھەینی (١٥) ڕەمەزانی ساڵی (٤٠) ی کۆچی (ئيمامى علی) لە رێگەی مزگەوت بەدەستی
(عبدالرزای) خوارج زامدارکراو لە (١٧) ی ڕەمەزانی ھەمان ساڵدا کۆچی دوایی کرد
*********************
لە (١٧) ی ڕەمەزانی ساڵی (٥٨) ی کۆچی عائیشەی دایکی ئيمانداری خێزانی پێغەمەرامان (ص)
کۆچی دوایی کردوو لە گۆڕستانی بەقیع نێژرا
********************
لە (١٨) ی ڕەمەزانی ساڵی (٦٤٢) ی زانینی خالیدی کورێ وەلید کۆچی دوایی کرد
********************
لە (٢٧) ی رەمەزانی سالێ (١٩٨٣) ی زانینی یەکەم بانکی ئیسلامى بەسەرمایەی (٣٠٠) ملیۆن
ریال لە وڵاتی قەتەر کرایەوە
********************
لە (٣٠) ی ڕەمەزانی ساڵی (٢٥٦) ی کۆچی (ئيمامى بو خاری ) فەرمودەناس کۆچی دوایی کرد
کە خاوەنی (صحيح البخارى)یە
********************
لە ڕەمەزانی ساڵی دەیەمی پێغەمبەرایەتی ئەبو تاڵبی قەڵاو پشتیوان و مامی پێغەمبەرامان (ص)
کۆچی دوایی کرد
********************
لە ڕەمەزانی ساڵی دەیەمی پێغەمبەرایەتی (خەدیجە) ی خێزانی پێخەمبەرمان (ص) کۆچی دوایی کرد
********************
لە ڕەمەزانی ساڵی (٢) ی کۆچی سەرفیترە لەسەر موسوڵمانان پێویست کرا
********************
لە (٦) ی ڕەمەزان تەوڕات لەلایەن خوای گەورە بۆ پێغەمبەر (مو‌سا) ھاتە خوارەوە ، ھەروەک لە فەرموودەی (ا بن ا سقح) داھاتووە
********************
لە (١٠) ی ڕەمەزان خوای گەورە (صحف) بۆ ئیبراھیم پێغەمبەر ناردە خوارەوە سەلامی خوای لێبێت
********************
لە (١٣) ی ڕەمەزان خوای گەورە (ئينجيل) ی بۆ پێغەمبەر (عیسا) ناردە خوارەوە
********************
فه‌یسبوک
سودەوەرکرتن لە فێنکی دەروون
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن یاسه‌مین (2012-08-02 11:08:56)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
25.بزانه كه رۆژی جه‌ژن رۆژی سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاره، مه‌یكه‌ره رۆژی به‌ره‌ڵاكردنی ده‌روون له‌وانه‌ی له‌م مانگه‌دا لێت قه‌ده‌غه‌كردبوو.
25-له‌كاتی خۆشی و شادیی جه‌ژندا، برا هه‌تیو و په‌ككه‌وته و بێكهسهكانت له‌یاد بێت، بزانه كه ئه‌وه‌ی تۆی به‌سه‌ر ئاواندا فه‌زڵ كردووه، ده‌توانێ شوێنهكانتان پێ بگۆڕێته‌وه، جا به‌په‌له سوپاسی خوا بكه‌و دڵیان بده‌ره‌وه.
26-ئاگاداربه به‌بێ بیانوو رۆژوو نه‌شكێنیت، چونكه ئه‌وه‌ی رۆژوویه‌كی ره‌مه‌زان بشكێنێت، رۆژووی یه‌ك ساڵ تۆڵه‌ی ناكاته‌وه.
27-به‌شی خۆت له ئیعتیكافی مزگه‌وت دابنێ.
28-واباشه شه‌وو و به‌یانیی جه‌ژن به ئاشكرا (الله اكبر) بكه‌یت تا كاتی نوێژ.
29-هه‌وڵده بهشت له رۆژووی خۆبه‌خشانه هه‌بێت و رۆژووگرتنت ته‌نها له ره‌مه‌زان نه‌بێت. 30-له‌خۆت بپرسه‌وه له هه‌موو كاروبارێكدا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پارشێوكردن :_
هەموو ئوممەتی ئیسلام لەسەر ئەوەن کە پارشێو کردن خێرە ، کەس بە نەکردنی گوناهبار نابێت . ئەنەس ـ خوا لێی رازی بێت ـ دەفەرموێ : پێغەمبەر فەرمووی: ( تَسَحّرُوا؛ فإنَّ في السَّحور بركة . رواه البخاري، ومسلم ) واتە : پارشێو بکەن ، چونکە خواردنی پارشێو بە فەڕو ( بەرەکەت ) ە . سَحُور : خواردن و خواردنەوەی پارشێوە ، سُحُور : کاتەکەیەتی .
المقدادی کوڕی مەعد یەکریب دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر فەرموویەتی :( عَليكُمْ بهذا السَّحور ؛ فإنه هو الغِذاءُ المبارَكُ . رواه النسائي بسند جيد ) واتە : پارشێو بکەن ، چونکە خۆراکێکی بە بەرەکەتە .. چونکە رۆژووەوان بەهێزتر دەکات و توانا‌و ووزەی زیاتری پێ دەبەخشێت کە رۆژووەکەی لا ئاسانتر دەکات .
چی پارشێوە ؟
بە هەر بڕە خواردن وخواردنەوەیەک بێت ، کەم یان زۆر پارشێوەکە حسێبە ، با بە قوومە ئاوێکیش بێت . چونکە ئەبو سەعیدی خودری ـ خوا لێی رازی بێت ـ گێڕاوێتییەوە کە پێغەمبەر فەرموویەتی : ( السَحورُ بركةٌ فلا تَدْعُوهُ ، ولَو أنْ يَجْرَع أحدُكُمْ جَرْعَةَ ماءٍ ؛ فإنَّ اللّهَ وملائكتَهُ يُصَلُّونَ على الُمَتَسحِّرينَ . رواه أحمد ) واتە : پارشێو بەرەکەتە ، وازی لێ مەهێنن ، با قوومە ئاوێکیش بێت بیخۆنەوە ، چونکە خوا‌و فریشتانی خوا دوعا بۆ رۆژووەوانان دەکەن .
کاتی پارشێو :
هەر لە نیوە شەوەوە تا سپێدەی بەیانی بە کاتی پارشێو حسێبە ، تا دواتر خرێت خێرترە . زەیدی کوڕی پابت ـ خوا لێی رازی بێت ـ فەرمووی : ( تَسَحّرْْنَا مَعَ رسولُ اللّهِ صلى الله عليه وسلم ، ثُمَّ قُمْنَا إلى الصلاةِ ، قلتُ : كَمْ كانَ قَدْرُ مَا بينِهِمَا ؟ قالَ : خَمْسِينَ آيةً . رواه البخاري، ومسلم ) واتە : لە خزمەت پێغەمبەردا پارشێومان کرد ، پاشان هەستاین بۆ نوێژ ، ووتم : ماوەی نێوانیان چەند بوو ؟ فەرمووی : ئەوەندەی کە پەنجا ئایەت بخوێنیت .
عەمری کوڕی مەیموون دەفەرموێ : ( كانَ أصحابُ محمدٍ صلى الله عليه وسلم أعجَلَ النَّاسِ إفطاراً ، وأبْطَأهُمْ سُحوراً . رواه البيهقي بسند صحيح ) یاوەرانی پێغەمبەر لە هەموو کەس بەپەلە تر بوون بۆ رۆژوو شکاندن ، لە هەموو کەسیش زیاتر پارشێویان دوا دەخست
face book
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ئامۆژگارییه‌كانی ڕه‌مه‌زان
1-وابكه مانگی ره‌مه‌زان ببێته خاڵی لێپرسینه‌وه‌و به‌هێزكردنی كرداره‌كانت و پێداچوونه‌وه‌و راستكردنه‌وه‌ی ژیانت.
2-هه‌وڵده نوێژی ته‌راویح به‌كۆمه‌ڵ له‌ده‌ست نه‌ده‌یت، چونكه پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێبێ) ده‌فه‌رموێت: ((من صلی مع الإمام حتی ینصرف كتب له قیام لیله )).
3-ئاگاداربه زیاده‌ڕۆیی له سامان و هیچ شتێكی دیكه‌دا نه‌كه‌یت، چونكه زیاده‌ڕۆیی حه‌رامه و بهشت له پاداشتی خێره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
4-نیه‌تت وابێت و به‌ته‌مابه دوای ڕه‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕاهاتویت.
5-له تێپه‌ڕینی كات و به‌دوای یه‌كداهاتنی باره‌كان په‌ند وه‌ربگره بۆ كۆتایی هاتنی ته‌مه‌ن.
6-ئه‌م مانگه مانگی په‌رستش و كرده‌وه‌یه نه‌ك خه‌وتن و ته‌مبه‌ڵی.
7-زمانت له‌سه‌ر زیكر رابهێنهو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا مه‌به كه به كه‌می یادی خودا ده‌كه‌ن.
8- هه‌ركه هه‌ستت به برسیه‌تی كرد، به‌بیرت بێته‌وه كه تۆ لاوازیت و ناتوانی واز له خواردن و شتی دیكه بهێنیت، كه هه‌مووی نیعمه‌تی خودان.
9-مانگی ڕه‌مه‌زان به هه‌ل بزانه تا هه‌رده‌م له خواردنی ئه‌وانه به‌دووربیت كه سودی نیه و زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێ.
10-بزانه كه كاركردن ئه‌مانه‌ته، جا له خۆت بپرسه‌وه له‌وه‌ی به‌پێی پێویست ئه‌نجامی بده‌یت.
11-پهلهبكه له داواكردنی لێبوردن له‌و كه‌سه‌ی سته‌مت لێیكردووه، به‌رله‌وه‌ی له چاكه‌كانت ببات.
12-هه‌وڵده به‌ربانگ به ڕۆژوه‌وانێك بكه‌یته‌وه، تا پاداشتی وه‌كو ئه‌وت هه‌بێت.
13-بزانه كه خوا له هه‌مووكه‌س به به‌خشنده‌تره و له هه‌موو كه‌س به به‌زه‌ییتره، ته‌وبه له ته‌وبه‌كاران وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سزاكه‌ی زۆر تونده، بوار ده‌دا به‌ڵام فه‌رامۆش ناكات.
14-ئه‌گه‌ر گوناهێكت كرد و خوا بۆتی داپۆشی، بزانه كه ئه‌مه ئاگاداركردنه‌وه‌یه تا ته‌وبه بكه‌یت، ده‌سا به‌په‌له ته‌وبه بكه و نیازت وابێت هه‌رگیز بۆی ناگه‌ڕێیته‌وه.
15-بزانه خوای گه‌وره بواری پێداوین پشوویه‌ك به ده‌روون بده‌ین به‌شتانێك حه‌رام نه‌بن، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی بكه‌یت و كات هه‌مووی بكه‌یته پشوودان، هه‌لی چاكه‌ی زیاده‌ت له‌ده‌ست ده‌چێت.
16-هه‌وڵده زیاتر لێكدانه‌وه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر و زانسته‌كانی ئایین بزانیت، چونكه وه‌رگرتنی زانست په‌رستشه.
17- له هاونشینانی خراپ دووركهوهو هه‌وڵده به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پیاوچاكاندا بیت.
18-راهاتن له‌سه‌ر زوو چوونه مزگه‌وت، حه‌زی گه‌وره و دڵخۆش بوون به په‌رستش و گفتوگۆی په‌روه‌ردگار دهكهیهنێت.
19-هه‌وڵده ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستتدان به‌ره‌و رێگای سودمه‌ند هانبده‌یت، چونكه ئه‌وان زیاتر له‌تۆ قسه وه‌رده‌گرن.
20-خواردنی جۆراوجۆر له سه‌ر سفره‌ی به‌ربانگ دامه‌نێ، چونكه ئه‌مه كه‌سانی ماڵه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات له خێروبێری رۆژی ڕه‌مه‌زان و خوێندنی قورئان و په‌رستشی دیكه.
21-شه‌وانی ره‌مه‌زان كه‌م هاتوچۆی بازاڕ بكه، به‌تایبه‌تی كۆتایی مانگ، تا ئه‌و كاته به‌نرخانه‌ت له‌كیس نه‌چێت.
22-بزانه كه ئه‌م مانگه پیرۆزه میوانێكهو ده‌ڕوات، جا به‌چاكی میوانداریی بكه، چه‌ند خێرا بیرت ده‌كه‌وێته‌وه كه به‌سه‌رچوو.
23- هه‌وڵده ده شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زان زیندوو رابگریت، چونكه شه‌وانێكی رێزدارن و شه‌وی قه‌دریان تێدایه كه خێری زیاتره له هه‌زار مانگ.
24-بزانه كه رۆژی جه‌ژن رۆژی سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاره، مه‌یكه‌ره رۆژی به‌ره‌ڵاكردنی ده‌روون له‌وانه‌ی له‌م مانگه‌دا لێت قه‌ده‌غه‌كردبوو.
25-له‌كاتی خۆشی و شادیی جه‌ژندا، برا هه‌تیو و په‌ككه‌وته و بێكهسهكانت له‌یاد بێت، بزانه كه ئه‌وه‌ی تۆی به‌سه‌ر ئاواندا فه‌زڵ كردووه، ده‌توانێ شوێنهكانتان پێ بگۆڕێته‌وه، جا به‌په‌له سوپاسی خوا بكه‌و دڵیان بده‌ره‌وه.
26-ئاگاداربه به‌بێ بیانوو رۆژوو نه‌شكێنیت، چونكه ئه‌وه‌ی رۆژوویه‌كی ره‌مه‌زان بشكێنێت، رۆژووی یه‌ك ساڵ تۆڵه‌ی ناكاته‌وه.
27-به‌شی خۆت له ئیعتیكافی مزگه‌وت دابنێ.
28-واباشه شه‌وو و به‌یانیی جه‌ژن به ئاشكرا (الله اكبر) بكه‌یت تا كاتی نوێژ.
29-هه‌وڵده بهشت له رۆژووی خۆبه‌خشانه هه‌بێت و رۆژووگرتنت ته‌نها له ره‌مه‌زان نه‌بێت. 30-له‌خۆت بپرسه‌وه له هه‌موو كاروبارێكدا. face book
له‌سه‌ر هێڵ نییه
مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز
نوسینی/ مامۆستا مه‌لا کامه‌ران شاکر// پێش نوێژ و وتارخوێن له مزگه‌وتی ئازادی له شه‌قلاوه
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و ميهره‌بان
چه‌ند تێبينی گرنگ ده‌رباره‌ی مانگی ره‌مه‌زان
-----------------------------------------------------
١- پێناسه‌ی رۆژو:- له‌روی زمانه‌وه به‌مانای گرتن دێت وه له‌شه‌رعه‌وه به‌مانای خۆگرتن له‌و شتانه‌ی كه رۆژو به‌تال ده‌كه‌نه‌وه له كاتی به‌يانی دا هه‌تا رۆژ ئاوابون به نيه‌ت .
٢- كۆی زانايان له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه كه رۆژی مانگی ره‌مه‌زان فه‌رزه ئه‌وه‌ی به‌بێ عوزر رۆژی بشكێنێ يه‌كێك له تاوانه گه‌وره‌كانی ئه‌نجام داوه .
٣- پاداشی رۆژو خوا بۆخۆی داناوه واته دياری نه‌كردووه پاداشه‌كه‌ی به‌لكو خۆی زيادی ده‌كات بهبێژمار ، وه دوعا‌و پارانه‌وه‌ی رۆژوه‌وان ره‌ت ناكرێته‌وه ، وه رۆژو له رۆژی قيامهتدا شه‌فاعه‌ت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات ، وه بۆنی ده‌می رۆژوه‌وان خۆشتره له‌لای خوا له بۆنی ميسك ، وه رۆژو پارێزه‌ره له ئاگری دۆزه‌خ، وه ئه‌وه‌ی رۆژێك له پێناوی خوا به‌رۆژو بێت خوا حه‌فتا پايز روی له ئاگری دۆزه‌خ دوور ده‌كاته‌وه ، وه له به‌هه‌شت دا دهرگايهك هه‌يه به ناوی ره‌يان رۆژوه‌وانان له‌م دهرگايهدا ده‌چنه ژوره‌وه .وه ده‌بێ بزانين كه رۆژوی مانگی ره‌مه‌زان روكنهكه له روكنه‌كانی ئيسلام قورئان له‌و مانگه‌دا دابه‌زيوه وه شه‌وێكی تێدايه عيبادهت تێدا خێرتره له هه‌زار مانگ وه كه مانگی ره‌مه‌زان دادێت ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن، وه شهيتانهكان ده‌به‌سترێنه‌وه له‌و مانگه‌دا.
٤- به‌رۆژو بون زۆر سودی هه‌يه وه‌كو زال بون به‌سه‌ر شه‌يتان و شكاندنی شه‌هوه‌ت و پاراستنی ئه‌ندامه‌كان و دور كه‌وتنه‌وه له گوناهه‌كان و ئاماژه‌كردن به يه‌ك مه‌بده‌ئی گشت موسلمانان .
٥- هه‌ندێ له ئادابه‌كانی رۆژو وه سونه‌ته‌كانی:- رشت بون له‌سه‌ر خواردن و تاخير كردنی پارشێو ، كه رۆژئاوابوو په‌له‌كردن له به‌ربانگ كردنه‌وه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم فه‌رمويه‌تی(( لا يزال الناس بخير ما عجّلوا الفطر)) خه‌لك هه‌ر له له‌ش ساغی و چاكه‌دان هه‌تا كاتی رۆژ ئاوابون به‌ربانگ زوو بكه‌نه‌وه . ، وه پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم پێش ئه‌وه‌ی نوێژی مه‌غريبی كردبا له‌سه‌ر چه‌ند ده‌نكه خورماێيك به‌ربانگی ده‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر نه‌با چه‌ند قومه ئاوی ده‌خوارده‌وه.وه پاش به‌ربانگه‌كه‌ی دهپاراوهو دهيفهرموو(( ذهب الظمأ وابتلت العروق وثبت الأجر ان شا‌ء الله)) تێنواتيهكهمان شكا و ده‌ماره‌كان تهربونهوهو پاداشهكهش نوسراوه ان شا‌ء الله . وه دوور كه‌وتنه‌وه له كه‌وتنه ناو تۆری گوناهان وه ئه‌و شتانه‌ی پادشی رۆژو كه‌م ده‌كاته‌وه خۆ خه‌ريك كردن به گه‌مه‌و گالتهو و كات رابواردن به ته‌له‌فزێون و دانيشتنی بێ سودو گه‌ران و كات به فيرۆدان به ياری وه‌كو دامه‌و دۆمينهو سنيانێ و قومار كردن .... چونكه ئه‌م مانگه بۆ تاعه‌ته نه‌وه‌ك كات به‌سه‌ربردن و رۆژ ئاوا كردن به شتی بێ سود. هه‌تا بكرێ خۆی به دوور بگرێ له زۆر خواردن و خواردنه‌وه. وه سه‌خاوه‌تی زياتر بێ له‌م مانگه جا به‌مال به‌خشين ، يان فێركردنی زانست . به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ته‌راويح كردن و سست نه‌بون له‌سه‌ر خواپه‌رستی به تايبه‌تی له پاش پازده‌ی دووه‌م. زۆر چونه مزگه‌وت و مانه‌وه تيادا وه گه‌ران به دوای شه‌وی قه‌در و خۆماندوكردن له تاكه‌كان به تايبه‌تی .
٦- واجبه له مانگی ره‌مه‌زان رۆژووهكان له‌سه‌ر يه‌كتر بێ به‌لام له قه‌زا كردنه‌وه واجب نيه له‌سه‌ر يه‌ك بێت .
٧- رۆژی سونه‌ت كه‌م و كوريهكانی رۆژی فه‌رز پرده‌كاته‌وه له قيامهتدا .
٨- نه‌هی كراوه واته په‌سه‌ند نيه له‌رۆژی سونه‌ت تايبه‌ت كردنی رۆژی هه‌ينی وهيان شه‌ممه به ته‌نيا به رۆژو بێت . هه‌روه‌ها نه‌هی كراوه سال هه‌موی لهسهريهك به‌رۆژو بێت هه‌روه‌ها رۆژی شك كه نازانرێ نه(٣٠) شعبانه يان يهكی ره‌مه‌زان.
٩- زانينی مانگی ره‌مه‌زان و جێ‌گير بونی به هۆی بينينی مانگه واته مانگی ره‌مه‌زان ئه‌گه‌ر نا به‌ته‌واو كردنی شعبان (٣٠) رۆژ ئينجا رۆژی دواتر ده‌بێ به ره‌مه‌زان .
١٠- منال فه‌رمانی پێ ده‌كرێ به به‌رۆژو بون پاش ته‌واو بونی ته‌مه‌نی حه‌وت سالی ئه‌گه‌ر توانای هه‌بێ .
١١- واجبه به‌رۆژو بونی مانگی ره‌مه‌زان له‌سه‌ر هه‌ر موسلمانێكی بالغ و عاقل نێر بێ يان مێ ئه‌گه‌ر عوزرهكانی كه‌باس ده‌كرێ نهيبێ .
١٢- ئه‌گه‌ر كافر له ناو ئه‌و مانگه‌دا موسلمان بو يان منال بالغع بوو لهسهريهتی ئه‌گه‌ر رۆژ بوو ئه‌وه‌ی ماوه نه‌خوات و نه‌خواته‌وه وه ئه‌و رۆژانه‌ی پێش موسلمان بونی يان پێش بالغ بونی قه‌زا كردنه‌وه‌ی ناوێت.
١٣- شێت رۆژوی له‌سه‌ر نيه به‌لام ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار شێته وه هه‌ندێ جار چاك ده‌بێته‌وه ئه‌وا له‌و حاله‌تانه‌ی باشه ده‌بێ به‌رۆژو بێت به‌لام كه شێت بێ رۆژوی له‌سه‌ر نيه.ئه‌م جۆره كه‌سه وه‌كو كه‌سێكی(صرع) ی هه‌بێ وايه.
١٤-ئگه‌ر كه‌سێك له‌ناو مانگی ره‌مه‌زاندا مرد ئه‌وا هيچی له‌سه‌ر نامينێ واته ئه‌ونه‌ده رۆژه‌ی كه مابو نهفديهو نه‌گرتنه‌وه‌ی له‌سه‌ره بۆ سه‌رپه‌رشتياری مردوه‌كه.
١٥- كه‌سێك تازه موسلمان ببو يان دوره له‌ناو موسلمانان وزانايانی ئاينی ئه‌گه‌ر هاتو نه‌يزانی خواردن حه‌رامه به‌رۆژی ره‌مه‌زان هيان جيماع كردن ئه‌وا بۆ به عوزر دائه‌نرێ به‌لام ئه‌وه‌ی ده‌توانێ پرسياربكات و له ولاتی موسلمانانه ئه‌وه بۆی به عوزر دانانرێ .
١٦- ئه‌و كه‌سه‌ی له سهفهردايه تا بهرۆژونهبێ مه‌رجی وايه سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده بێت كه پێی بگوترێ سه‌فه‌ر وه‌هه‌ندێ له‌زانايان وه‌كو بۆ كورت كردنه‌وه‌ی نوێژ ماوه‌ی (٨٠)كم داناوه وه مه‌رجێكی تر سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ گوناهكردن نه‌بێ .
١٧- دروسته ئه‌وه‌ی لهسهفهردابێ به‌رۆژو نه‌بێ جياوازی نيه چ به توانا بێت يان بێ توانا واتهسهفهرهكه كار لهرۆژوهكهی بكات يان نا وه بێ تاقه‌تی بكات يان نا ده‌توانێ به‌رۆژو نه‌بێ چونكه سهفهريه.
١٨- كه‌سێك عه‌زمی وابێ كه به‌سه‌فه‌ر ده‌چێ له‌ره‌مه‌زان نابێ بهرۆژونهبێ به‌لكو تا سه‌فه‌ر ده‌كات ئينجا بۆی هه‌يه رۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت وه هه‌تا له سنوری شاره‌كه‌ی يان ئاوه‌دانی شاره‌كه‌ی ده‌رنه‌چێ بۆی نيه رۆژوه‌كه‌ی بشكێنێ.
١٩- ئه‌گه‌ر رۆژ ئاوابوو به‌ربانگی كرده‌وه پاشان سواری فرۆكهبوو به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبۆوه و خۆری ديت له‌سه‌ری نيه خۆی بگرێله خواردن چونكه رۆژوی خۆی ته‌واو كردوه و له كاتی خۆی به‌ربانگی كردوه .
٢٠- ئه‌گه‌ر لهسهفهركهی گه‌يشته شارێك جگه له شاری خۆی وه نيه‌تی وابوو زياتر له چوار رۆژ بمێنێته‌وه ئه‌وا له لای جمهوری زانايان رۆژوی له‌سه‌ر واجب ده‌بێ .
٢١- ئه‌گه‌ر به‌رۆژو بوو سه‌فه‌ری نه‌بوو پاشان سه‌فه‌رێكی هاته پێش بۆی هه‌يه رۆژوه‌كه‌ی بشكێنێ .
٢٢- ئه‌گه‌ر لهسهفهرهكهی هاته‌وه شاری خۆی هێشتا رۆژ مابوو ئه‌ويش به‌رۆژو نه‌بوو ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ی ماوه با نهخواو نه‌خواته‌وه تا رۆژ ئاوا ده‌بێ وه‌كو ئيحتياط وه‌رگرتن ، به‌لام گرتنه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره بخوا يان نه‌خوات ئه‌ونده‌ی ماوه له رۆژه‌كه‌ی كه هاتۆته‌وه.
٢٣- ئه‌گه‌ر له‌شارێك ره‌مه‌زان بوو ده‌ستی كرد به‌سه‌فه‌ر گه‌يشته شارێكی تر رۆژێك پێشی ئه‌وان به‌رۆژو بون يان پاشی ئه‌وان ئه‌وا حوكمی ئه‌و شاره‌ی هه‌يه كه سه‌فه‌ری بۆ كردوه.
٢٤- هه‌ر نه‌خۆشيه‌ك كه مرۆڤ له سنوری له‌ش ساغی ده‌رچوێنێت بۆی هه‌يه رۆژوه‌كه‌ی بشكێنێ به‌لام نه‌ساغی سوك وه‌كو هه‌لامه‌ت و كۆكينهكی سوك و ژانه سه‌رێكی سوك نابنه هۆ بۆ شكاندنی رۆژو. وه ئه‌گه‌ر به زانياری يان به ئيسپاتی برياری دكتۆری موسلمانی عه‌داله‌ت زاندرا رۆژو كار له‌م كه‌سه ده‌كات يان نهخۆشيهكهی ده‌رنگ چاك ده‌بێته‌وه ئه‌وا بۆی هه‌يه به‌رۆژو نه‌بێت به‌لكو به‌لای هه‌ندێ له‌زانايان مه‌كروهه به‌رۆژوبونی ئه‌و كه‌سه.
٢٥- ئه‌گه‌ر هاتو به‌هۆی بهرۆژوبونهكهی بێهۆش بوو ئه‌وا دهيشكێنێ و قه‌زا ده‌كاته‌وه ، ئه‌گه‌رهاتو له كاتی به‌رۆژو بونه‌كه‌ی بيهۆش كه‌وت پاشان پێش مه‌غريب به خۆهاتهوه يان پاشی مه‌غريب رۆژوه‌كه‌ی دروسته چونكه پێش بێهۆش بونه‌كه‌ی به‌رۆژو بوه ونهيشكاندوه ، وه ئه‌گه‌ر له نوێژی به‌يانی تا مه‌غريب بێهۆش كه‌وت لهخۆچو ئه‌وا كۆی زانايان له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه رۆژوه‌كه‌ی دروست نيه و ده‌بێ قه‌زا بكاته‌وه .
٢٦- ئه‌گه‌ر كه‌سێك برسياتی يان تێنواتی زۆر كاری لێ‌كرد به توندی وه ترسا تۆشی هه‌لاكه‌ت بێ يان توشی فه‌وتانی ههستيارهكانی بێت وه‌ك چاو يان هه‌ر ههستيارێكی تر به‌لام گومانه‌كه‌ی له جێگای خۆی بێ نه‌وه‌ك ته‌نها به كه‌مه ترسێك . وه ئه‌وانه‌ی كه كاره‌كانيان زۆر زه‌حمه‌ت و گرانه نابێ رۆژوهكهيان بشكێنن به‌لام ئه‌گه‌ر بێت‌و رۆژوه‌كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه‌ی له‌ست بدات و هيچ ئيش و كاری تری ده‌ست ناكه‌وێ به‌رۆژ ئه‌وا بۆيان هه‌يه به‌رۆژو نه‌بن و پاشان قه‌زا بكه‌نه‌وه . به‌لام تاقی كردنه‌وه‌ی قوتابيان به عوزر دانانرێ وه به هيچ شێوه‌يه‌ك نابنه عوزر بۆ به‌رۆژو نه‌بون.
٢٧- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشيه‌كه (درێژخايه‌ن نه‌بێ) واته ئومێدی چابونهوهی هه‌يه ئه‌وا نا√ي فديه بدات به‌لكه ده‌بێ كه چاك بۆه رۆژوه‌كه قه‌زا بكاته‌وه. به‌لام نه‌خۆشی موزمن واته درێژ خايه‌ن وه كه‌سی به‌سالا چوو به‌ته‌مه‌ن كه‌ناتوانێ به‌رۆژو بيت ئه‌وا بۆيان هه‌يه له بری هه‌ر رۆژێك فديه بده‌ن.
٢٨- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه چاك بۆوه‌و رۆژوه فه‌وتاوه‌كه‌ی قه‌زا نه‌كرده‌وه تامرد ئه‌وا چه‌ند رۆژی مابوو نهيگرتبو له بری ئه‌و رۆژانه فديه ده‌درێ . يان يه‌ك له خزمه‌كانی ده‌توانی رۆژوه‌كانی بۆ قه‌زا بكاته‌وه .
٢٩- پير و به‌سالا چو كه هێزو توانای رۆژويان نه‌ماوه لهسهريان واجب نيه به رۆژو بن به‌لكو فديهيان له‌سه‌ر واجب ده‌بێ . وه ئه‌گه‌ر گه‌يشتنه رادهيهكی ئه‌وتۆ بيرو هۆشيان نه‌مابوو تهكليفيان له‌سه‌ر نه‌ماوه‌و هيچيان له‌سه‌ر نيه وه له‌سه‌ر كه‌س و كاره‌كه‌شی چونكه تهكليف نه‌ماوه.
٣٠- بۆ رۆژوی واجب وه‌كو ره‌مه‌زان و كه‌فاره‌ت و قه‌زاو نه‌زر ئه‌مانه نيه‌ت هێنان واجبه به‌شه‌و با به‌چه‌ند خولوكێك پێشی به‌يانی بێت گرنگ ئه‌وه‌يه له‌شه‌و بێت ، وه به زمان واجب نيه به‌لكو واجب بونه‌كه‌ی نيه‌ت به دله. وه به‌رو بۆچونی هه‌ندێ زانايان دروسته كه سه‌ره‌تا داخلی ناو مانگی ره‌مه‌زان بو نيه‌تی به‌رۆژوبونی ئه‌ومانگه‌ی هێنا پێويست ناكا هه‌مو شه‌وێ نيه‌ت بهێنێ.
٣١- كه رۆژ ئاوابوو به ته‌واوی ئه‌وا ده‌توانێ رۆژوه‌كه‌ی بشكێنێ با ئاسمان ره‌نگی سۆر يان روناكی مابێ به‌مه‌رجێ رۆژ ته‌واو ئاوا بوبێ .
٣٢- كه به‌يانی دا له‌سه‌ری واجب ده‌بێ واز له‌و شتانه بێنێ كه رۆژو به‌تال ده‌كه‌نه‌وه (خواردن ، خواردنه‌وه....هتد) جا گوێی له بانگ بێ يان نا .
٣٤- ئه‌و شتانه‌ی كه رۆژو به‌تال ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وكات رۆژوی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌تال ده‌كه‌نه‌وه به سێ مه‌رج:- بزانێ رۆژوی پێ به‌تال ده‌بێ – وه له‌بيری بێ كه به‌رۆژوه - وه به‌خورتی لێكردنيش نه‌بێ ، وه ئه‌وانه‌ی كهرۆژو به‌تال ده‌كه‌نه‌وه جگه له خواردن و خواردنه‌وه : جيماع كردن، رشانه‌وه، بێ‌نوێژی ئافره‌تان، منال بون . ٣٥- ئه‌گه‌ر كه‌سێك له بيری نه‌بو به‌رۆژوه خواردی و خوارديهوه رۆژوه‌كه‌ی ناشكێ و دروسته‌و قه‌زاكردنه‌وه‌شی ناوێ .
٣٥- ئه‌گه‌ر كه‌سێك له بيری نه‌بو به‌رۆژوه خواردی و خوارديهوه رۆژوه‌كه‌ی ناشكێ و دروسته‌و قه‌زاكردنه‌وه‌شی ناوێ .
٣٦ – ئه‌گه‌رهاتو رۆژوه‌كه‌ی خۆی به‌تال كرده‌وه به جيماع كردن ئه‌وا كه‌فاره‌ی له‌سه‌ره ناندانی شه‌ست هه‌ژار يان دومانگ به‌رۆژوبون بێ پچران ئه‌مه كه‌فاره‌تی يه‌ك رۆژ ئه‌گه‌ر چه‌ند جار دوباره بكاته‌وه كهفارهتهكه دوباره ده‌بێته‌وه.
٣٧- ئه‌گه‌ر هاتوو جهنابهتی له‌سه‌ربێ و بانگی به‌يانی دا كار له رۆژوه‌كه‌ی ناكات واته رۆژوه‌كه‌ی دروسته.
٣٨- ئه‌گه‌ر پاش نوێژی بويانی خهوتهوهو يان دوای نيوه‌رۆ ئيحتلامی بو رۆژوه‌كه‌ی دروسته‌و به‌تال نابێ .
٣٩-استمناء كردن به‌ده‌ست واته مه‌نی هێنانه‌وه به ئه‌نقه‌ست رۆژو به‌تال ده‌كاته‌وه.
٤٠- رشانه‌وه گه‌ر به ئه‌نقه‌ست نه‌بێ رۆژو ناشكينی .
٤١- برين و خوين لێ هاتن و چونه خواره‌وه‌ی نه‌وت يان به‌نزين له كاتی ههلكيشانی كه‌به‌ده‌ستی ئه‌و نه‌بێ رۆژوو ناشكێنێ .
٤٢- سواك كردنه سونه‌ته له‌هه‌موو كاته‌كانی به‌رۆژوو بون.
٤٣- جگه‌ره رۆژوو به‌تال ده‌كاته‌وه و عوزر نيه بۆ بهرۆژونهبونی.
٤٤- مه‌له‌كردن و خۆتهر كردن يان له خۆ وه‌ردانی جلی ته‌ر به‌ناوی فێنك بونه‌وه رۆژو ناشكێنێ.
٤٥- ئه‌گه‌ر لهبيرنهبو به‌رۆژوه خواردی و خوارديهوه رۆژوه‌كه‌ی به‌تال نابێته‌وه به‌لام كه به‌بيری هاته‌وه شتێكی له ناو ده‌م بو ده‌بێ فره‌ی دا.
٤٦- ئه‌گه‌ر به‌ربانگی كرده‌وه وای زانی بانگی مه‌غريبی داوه‌و بانگيشی نه‌دابوو رۆژوه‌كه‌ی به‌تال ده‌بێ و ده‌بێ پاشان قه‌زا بكاته‌وه .
والله تعالی أعلم بالصواب
____________
له‌سه‌ر هێڵ نییه
» رۆژوو و كاری جنسی... خوای گه‌وره له به‌رئه‌وه‌ی رۆژووی فه‌رزه كردووه سود و قازانج بگه یه نیت به مرۆڤه‌كان ،سه‌رباری ئه وه‌ی كه رۆژوو عیباده تیكه و فه‌رزه له سه ر هه‌موو مووسلمانیكی بالغی عاقل كه عوزری نه‌بیت ده‌بێت به رۆژوو بیت بۆ ره‌مه‌زان و سوننه‌ته له كاته‌كانی سونه‌تدا رۆژوو بگریت وه‌ك دوشه‌ممان و پینج شه‌ممه و ئه‌و رۆژانه‌ی تریش كه له فه‌رموده‌دا هاتووه ، سه‌باره‌ت به رۆژوی سوننه‌ت وه‌ك شه‌ش رۆژی شه‌وال وعاشورا و...هتد . یه‌كێك له سوده‌كانی رۆژوو بریتی یه له ریكخستنی كاروباری جنسی بۆ پیاوان وئافره‌تان به جۆریك كه جیا بكریته‌وه له هه‌لسوكه‌وتی جنسی ئاژه‌ل و به‌رنامه‌یه‌كی بۆ داناوه به تایبه‌ت له ره‌مه‌زاندا خوای بالا ده‌ست ده‌فه‌رمو یت
(ولاتباشرو هن و انتم عاكفون فی المساجد) جوت بونی قه‌ده غه و حه‌رام كردوه له كاتی رۆژوبوندا فه‌رز بیت یان سوننه ت تا رۆژوه‌كه ت ده‌شكێنیت واته له كاتی پارشیو تا بانگی مه‌غریب نابیت هه ستیت به كاری جووت بون، به‌لام كه به‌ربانگ كرایه وه تا پارشیو مۆله‌ت دراوه كه پیاوان و ئافره‌تان هه ستن به كاری جو ت بو ن،وه هه ركه سیك هه ستیت به كاری جو ت بو ن به ره مه ز اندا و له بیری نه بیت به رۆژوه و اته پیاوو ئافره تهكهههردوكیان ئه وه رۆژوه‌كه یان نه شكاوه و ده بیت به رده و ام بن له سه ررۆژوه كه،به لام هه‌ر كه‌س له ره‌مه‌زاندا هه‌ستا به كاری جو تبو ن ئه‌وه جگه له وه‌ی رۆژوه‌كه‌ی ده شكیت و ئه و رۆژه قه رز ارده بیت و ده بیت بیگریته وه كه فاره تیشی ده كه و یته سه ركه بریتیه له ئاز ادكردنه به نده‌یه ك گه‌ر هه بیبوو، یان گرتنه وه‌ی دو مانگ رۆژوو به سه ریه كه وه ،یان شه‌ست هه‌ژار ده‌بیت نان بدات بۆ یه‌ك جوت بو ن ،گه‌ردوو جار جوت بو له‌گه‌ل خیزانیدا ده‌بیت دوو كه فاره‌ت بدات . وه هه‌روه‌ها ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی نه‌توانی له گه ردنیدا یه‌كیك له‌م ئه‌ركانه دهمینیته وه تا تو انای ده بیت، ئه م حوكمه ش ته نها بۆ رۆژوی مانگی ره‌مه‌زانه به‌لام بۆ رۆژوی سوننه‌ت ته نها رۆژوه كه‌ی دهشكیت ، وه كه فاره‌ت له سهرپیاو فه رز ده بیت ، به‌لام ماچ كردن و ده ست بازی و یاری كردن و ههرههلسوكهوتیكی تری جنسی حه رام نیه به مه رجیك مه‌نی نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه له تولی پیاو زێی ئافره‌ت ، چونكه به هاتنه‌وه‌ی مه‌نیش به هه‌ر هۆیه كهوهبیت به هۆی ده‌سته وه یان ماچ كردن و ده‌ست بازی یان خه یال و بیركردنه وه رۆژوو دهشكینیت و ده‌بیت ئه‌و رۆژه بیگیریتهوه ، به‌لام كه‌فاره‌تی ناكه و یته سه ر، به‌لام هه‌ركه س له ناچاریدا مه‌نی هاته وه ئهوهرۆژوهكهی ناشكیت و به‌رده‌وام ده‌بیت له سه‌ر رۆژوه‌كه‌ی ، هه‌ندیك له زانیان بهلایانه وه كه‌راهه‌تی هه‌یه كه پیاو ئافره‌ت كاری جنسی تر بكه‌ن جگه له جوتبون ئه‌ویش له به‌رئه‌وه‌یه كه نه‌وه‌ك پیاوه كه یان ئافره‌ته كه خۆی نه گریت و هه ستن به كاری جو ت بو ن، بی گو مان هه میشه خۆپاراستن چاكتره و ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ویته سه‌رئه و كه سه خۆی گه بزانیت خۆی پی راناگیریت و ده‌كه و یته ئه و حه رامه وه بی گو مان و اچاكتره پیاو ئافره‌ت له ره مه زاندانزیك یهكترنهكهون به مهبستیكاری جنسی تر، به لام گه ركه سیك متمانه‌ی به خۆی هه بیت و بز انیت ناكه ویته ئه‌و گوناهه وه ئاساییه ماچ كردن و ده ست بازی و یاری كردن...
ئیسلام
له‌سه‌ر هێڵ نییه