.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














تامێسک و چاره‌سه‌رکردنی
زۆرێک له خه‌ڵکی توشی تامێسک ده‌بن. تامێسک په‌یوه‌ندی به سه‌رماوه (هه‌ڵامه‌ت) نییه. تامێسک به‌هۆی ڤایرۆسی هێرپس سمپلێکس ڤایرۆسی جۆری یه‌که‌م HERPES SIMPLEX VIRUS دروست ده‌بێت.
ئه‌م ڤایرۆسه به‌هۆی پێست یان لیکه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. زۆربه‌ی خه‌ڵک له مناڵییه‌وه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بن. تووشبوو تا و کزانه‌وه‌ی پووک، کزانه‌وه‌ی قوڕگ و ئاوسانی رژێنه‌کان هه‌یه. دوای یه‌که‌م تووشبوون، ڤایرۆسه‌که خۆی به‌بێده‌نگیی له‌ناو ده‌ماره‌کانی پێستدا ده‌شارێته‌وه. لهههندێکدا، ڤایرۆسه‌که قه‌ت جارێکی تر ده‌رناکه‌وێته‌وه. ئه‌وانی تر زووزوو تووشی هه‌وکردن ده‌بنه‌وه. به تووشبوونه‌کانی دوای یه‌که‌م جار ده‌وترێت زنجیره هێرپسی دووه‌می=تامێسک.
تاکو ئێستا دکتۆره‌کان نازانن بۆچی ئه‌م ڤایرۆسه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و ده‌بێته هۆی تامێسک. به‌ڵام ده‌زانن که هه‌ندێ باری وه‌ک سترێس له‌وانه‌یه هۆکاربێت بۆ ته‌شه‌نه‌کردنی. سترێسی وه‌ک عه‌قلیی و عاطفیی، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ددان و نه‌خۆشیی و عه‌زیه‌تدانی لێوه‌کان و به‌رکه‌وتنی خۆر له‌وانه‌یه ببنه هۆی چالاک کردنی ڤیرۆسه‌که و دروست بوونی تامێسک.
هیچ چاره‌سه‌رێک نییه بۆ دروستنه‌بوونی تامێسک. هه‌ندێ ده‌رمان هه‌یه به‌کاردێت بۆ زوو جاکبوونه‌وه‌ی تامێسک. ئه‌م ده‌رمانانه یارمهتیکهمبوونهوهی ئازار و ناڕه‌حه‌تییه‌که‌ی ده‌ده‌ن. ده‌رمانه‌کانی وه‌ک (valacyclovir (Valtrex، famiciclovi (Famir) و acyclovir (Zovirax) به‌سوودن بۆ زوو چاکبوونه‌وه‌ی. ئه‌م ده‌رمانانه نابنه‌هۆی له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌که. ده‌توانیت ئه‌م ده‌رمانانه به‌کاربهێنی هه‌ر که تووشبویت.
هه‌رله سه‌ره‌تای خورانی پێستی نزیک له لێوه‌کانت ئه‌م ده‌رمانه وه‌ربگریت باشه. ده‌ست به‌جێ به‌کارهێنانی یه‌کێک له‌ئه‌م ده‌رمانانه ده‌بێته هۆی وه‌ستانی ده‌رکه‌وتنی. هه‌ندێ که‌س له‌کاتی تووشبوونی سترێسدا به‌کاری ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی تووش نه‌بن.
ئه‌م ده‌رمانانه به‌شێوه‌ی هه‌توان=مه‌رهه‌م هه‌ن وه‌ک peniciclovir (Denavir). به‌کارهێنانی ئه‌م کریم و مهرههمانه ده‌بنه هۆی بچووک کردنی تامێسک، و زوو کاڵبوونه‌وه‌ی. هه‌رکه زانیت تووش ده‌بیت زوو ئه‌م مه‌رهه‌مه له جێگه‌ی خورانی پێستت بده
dr.soran

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست خۆش بەسوودە

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas
له‌سه‌ر هێڵ نییه










دەستت خۆش بێت دادە کەلسوم گیان بۆ دانانی ئەم بابەتە بەسودە هەر بژیت
دەستی دکتۆر سۆرانیش خۆش بێت ، ماندو نەبێت ،
هیوادارم بەردەوام و سەرکەوتوو بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش وه‌لا من زوو زوو تامییسكهم لئ دیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zoor supas kak brwa mamnunm daste toshxoshbeit
zor supas dllan xan dasttxosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش دادة كةلسوم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس كاكه MirDin ههمنوونم 
له‌سه‌ر هێڵ نییه