❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جیرۆكیكی راسته‌قینه‌ی.........كجیك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-08-08 20:32:36

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

جیرۆكیكی راسته‌قینه‌ی.........كجیك

چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌..... ......،،،،کچێک


خوازبێنیکه‌ری زۆرم ئه‌هاتن،به‌ڵام به‌ هیچیان ڕازی نه‌بووم چونکه‌ هه‌ستم ئه‌کرد که‌ هیچیان له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کانی من یه‌کیان

ه‌ده‌گرته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر تێپه‌ری و به‌کاره‌که‌مه‌وه‌ زۆر سه‌رقاڵ ببوم، کاتێ به‌ ئاگا هاتمه‌وه‌ ته‌مه‌نم زۆر به‌ خێرایی

تێپه‌ری کردبوو، ته‌مه‌نم گه‌یشتبووه‌ 34 ساڵ ، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ نقومی خه‌می داهاتوی خۆم ببم، چونکه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا

زه‌ماوه‌ند نه‌کردنم بووه‌ هۆی گرێیه‌ک له‌سه‌ر دڵم، [color=#993366]


پاشماوه‌یه‌ک کوڕێک هاته‌ خوازبێنیم،هه‌رجه‌نده‌ باروگوزه‌رانی ئابوری زۆر باش نه‌بوو به‌ڵام هه‌رچۆنێک بوو ڕازی بووم که‌

زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ بکه‌م، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه‌ ئه‌وه‌ی که‌ په‌یمانامه‌ی هاوسه‌رێتی ده‌ربهێین،کوڕه‌که‌ داوای پێناسه‌ی که‌سێتی

لێ کردم بۆ مامه‌ڵه‌که‌،منیش پێناسه‌که‌ی خۆم پێدا،

بۆ ڕۆژی داهاتوو ته‌له‌فونیکم بۆ کرا له‌ لایه‌ن باوکی کوڕه‌که‌وه‌و ووتی ده‌بێت هه‌ر ئێستا بتبینم، منیش چووم بۆ دیداری باوکی

کوڕه‌که‌، ئه‌ویش پێناسه‌که‌ی منی له‌ گیرفانی ده‌رهێناو پرسیاری کرد:

ئه‌م ساڵی له‌دایک بونه‌ی تۆ ڕاسته‌ ؟

ووتم: به‌ڵێ ڕاسته‌..

باوکی کوڕه‌که‌ ووتی: که‌واته‌ ته‌مه‌نت زۆری نه‌ماوه‌ بگاته‌ 40 ساڵ..

منیش ووتم: من 34 ساڵم خۆ هێشتا ته‌مه‌نم نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ 40 ساڵ ..

ووتی : بۆ من هیج جیاوازییه‌کی نییه‌ تۆ ئێستا له‌ 30 تێپه‌ڕیویت،له‌م ته‌مه‌نه‌دا مناڵ بوون بۆ تۆ زه‌حمه‌ته‌، ببینه‌ من ئه‌مه‌وێت

نه‌وه‌کانی کوڕه‌که‌م ببینم، نامه‌وێت وه‌جاخی کوره‌که‌م کوێر بێت...

ئه‌م قسانه‌ زۆر نیگه‌رانی کردم ، له‌مه‌به‌ستیان تێگه‌یشتم که‌ چیان ده‌وێت، منیش به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانیه‌که‌م بۆ

فڕێدانه‌وه‌، به‌ یه‌کجاری وازم لێیان هێنا،

پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ خه‌م و په‌ژاره‌ به‌سه‌ربرد، بڕیارم دا که‌ عه‌مره‌یه‌ک بکه‌م تاکو که‌مێک له خه‌م و په‌ژاره‌کانم

بڕه‌وێته‌وه‌، به‌م جۆره‌ سه‌ردانی ماڵی خوام کرد له‌ شاری مه‌ککه‌، له‌به‌رده‌م ماڵی خوادا زۆر به‌ کوڵ ئه‌گریام و ئه‌پاڕامه‌وه‌ له‌ خوا

داوام له‌ خوای گه‌وره‌ کرد که‌ ده‌رگای ڕه‌حمه‌تی خۆی له‌من بکاته‌وه‌و ڕزگارم بکات له‌م خه‌م و په‌ژاره‌یه‌ی که‌ تیایدام، پاش ئه‌وه‌ی

نوێژ و ویرده‌کانم ته‌واو کرد ئافره‌تێکم بینی له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌قورئانی ده‌خوێند به‌ ده‌نگێکی زۆر خۆش ، کاتێ گه‌یشته‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ که‌

ده‌فه‌رموێت(وَكَانَ فَضْلُ اللّهِ عَلَيْكَ عَظِيماً) منیش دڵم پڕ بوو که‌وتمه‌ گریان فرمێسکه‌کانم وه‌ک باران ده‌باری ، پاشان ئافره‌ته‌که‌

سه‌رنجی ڕاکێشام به‌م ئایه‌ته‌ی که‌ ده‌فه‌رموێت(ولسوف يعطيك ربك فترضى) به‌ڕاستی وام ئه‌زانی یه‌که‌م جاره‌ گوێم له‌م ئایه‌ته‌

ببێ، به‌ڵام ئه‌م ئایه‌ته‌ سوکنایی هێنایه‌ دڵمه‌وه‌ هه‌ستم به‌ دڵخۆشییه‌کی زۆر کرد ،

پاش ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی عه‌مره‌م به‌جێ هێنا، خۆم ئاماده‌ کرد تاکو بگه‌ڕێمه‌وه‌ قاهیره‌، له‌ناو فڕۆکه‌که‌دا بوم له‌سه‌ر کورسییه‌ک

دانیشتم، له‌ ته‌نیشت کورسییه‌که‌مه‌وه‌ کوڕێکیش دانیشتبوو ، کاتێک فڕۆکه‌که‌مان گه‌یشته‌وه‌ فرۆکه‌خانه‌ی قاهیره‌ که‌ دابه‌زیم له‌

فرۆکه‌که‌ ، له‌ ژووری چاوه‌روانیدا هاوسه‌ری هاوڕێکه‌م بینی ، پرسیارم لی کرد : چی ئه‌که‌ی لێره‌ ؟

ووتی : چاوه‌ڕوانی هاوڕێکه‌مم ، له‌وکاته‌دا هاورێکه‌ی ده‌رکه‌وت پاشان زانیم هاوڕێکه‌ی هه‌ر ئه‌و کوره‌ بوو که‌ له‌ فڕۆکه‌که‌دا له‌

ته‌نیشت کورسییه‌که‌مه‌وه‌ دانیشتبوو، پاشان باوکم هات بۆ پێشوازیم و گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌...

کاتێک گه‌یشتمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌و جلوبه‌رگه‌کانم ڕێک ده‌خست ، که‌مێک حه‌سامه‌وه‌ هاوڕێکه‌م ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و پێی ووتم که‌

هاوڕێی مێرده‌که‌م تۆی زۆر به‌دڵه‌و هه‌ر ئه‌مشه‌و ئه‌یه‌ویت بتبینێت له‌ماڵی ئێمه‌...

منیش زۆر به‌لامه‌وه‌ سه‌یر بوو چونکه‌ شتێکی چاوه‌نواڕنه‌کراو بوو،منیش ڕاوێژم به‌ باوکم کرد له‌وباره‌یه‌وه‌، پێی ووتم بڕۆ کچم

له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ خێرێکی تیا بێت بۆت...‌

منیش چووم بۆ ماڵی هاوڕێکه‌م،پاش ئه‌و دیداره‌مان زۆری پێنه‌چوو کوڕه‌که‌ هاته‌ خوازبێنیم و پاش مانگ و نیوێک پێک هاتین و

زه‌ماوه‌ندمان کرد پێکه‌وه‌، که‌ به‌ڕاستی جارێکی تر هیوا بۆ ژیانم گه‌ڕایه‌وه‌..

پاشان ژیانی هاوسه‌ریمان ده‌ست پێکرد به‌ گه‌شبینی و خۆشییه‌وه‌ سوپاس بۆ خوا هه‌موو ئه‌و هیوایانه‌ی که‌ هه‌م بوو له‌ هاوسه‌ره‌که‌مدا بینیمه‌وه‌، له‌ خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و ڕێزگرتن وه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ که‌سوکارمدا زۆر باش بوو..

پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌ریمان تێپه‌ڕی هیچ نیشانه‌یه‌کی دووگیانیم له‌ خۆمدا نه‌ده‌بینی، بۆیه‌ هه‌ستم به‌

نیگه‌رانییه‌کی زۆر کرد چونکه‌ ته‌مه‌نم 36 ساڵ تێپه‌ڕی بوو، داوام له‌ هاوسه‌ره‌که‌م کرد که‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچم خۆم بپشکنم لای

پزیشک، چونکه‌ له‌وه‌ ده‌ترسام که‌ نه‌توانم مناڵم ببێت..

پاش ئه‌وه‌ی شیکردنه‌وه‌و پشکنینم بۆ خۆم کرد لای باشترین پزیشکی نه‌خۆشییه‌کانی ئافره‌تان، له‌ ئه‌نجامی پشکنینه‌که‌دا

پزیشکه‌که‌ مژده‌ی داپێم که‌ دووگیانم .. منیش زۆردڵم خۆش بوو سوپاسی خوام کرد بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر هیوای پێ به‌خشیمه‌وه‌..

پاش چه‌ند مانگێک له‌گه‌ڵ دووگیانیدا که‌ به‌سه‌رم برد ، به‌ڵام زۆر ئازارم چه‌شت به‌م دووگیانیه‌مه‌وه‌، هه‌ستم به‌ بارێکی زۆر

نائاسایی ئه‌کرد له‌ خۆمدا، ئه‌مزانی ئه‌وه‌ به‌ هۆی گه‌وره‌یی ته‌مه‌نمه‌وه‌ بوو ، به‌ هه‌ر حاڵ هیچم له‌ باره‌ی مناڵه‌که‌مه‌وه‌ نه‌ده‌زانی ،

چونکه‌ نه‌م ده‌ویست بزانم کوڕه‌ یان کچه‌، ته‌نها ئه‌وه‌م ده‌ویست که‌ خوا هه‌رچییه‌کم بداتێ ببێته‌ مایه‌ی خێر بۆمان،

کاتی له‌دایک بوون ده‌ستی پێکرد، له‌نه‌خۆشخانه‌ پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک جێبه‌جێکرا پزیشکێکی ئافره‌ت هاته‌ لام به‌

زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ ووتی پیرۆزه‌ .. تۆ حه‌زت ئه‌کرد مناڵه‌که‌ت کچ بێت یان کوڕ؟

منیش ووتم : گرنگ نییه‌ به‌لامه‌وه‌ کوڕ بێ یان کچ ته‌نها ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت مناڵم ببێت،

پزیشکه‌که‌ ووتی : باشه‌ پێت چۆنه‌ حسن و حسێن وفاطمه‌ت هه‌بێت؟

منیش ووتم : تێناگه‌م ، مه‌به‌ستت چییه‌؟

پزیشکه‌که‌ پێی ووتم : پیرۆزه‌ خوای گه‌وره‌ 3 مناڵی پێ به‌خشیت ..!!

به‌ڕاستی له‌ خۆشیدا نه‌ مده‌زانی چی بکه‌م ، چونکه‌ پاش ئه‌م هه‌موو نیگه‌رانییه‌ به‌ هۆی ته‌مه‌نمه‌وه‌ قه‌د به‌ خه‌یاڵمدا نه‌ده‌هات

که‌ هه‌موو ئه‌م شتانه‌ ببینم به‌ خۆمه‌وه‌، به‌ڵام هیچ شتێک لای خوا گران نییه‌، ئه‌وه‌ ته‌نها ده‌رگای میهره‌بانی خۆی بوو که‌ خوای

گه‌وره‌ دوای هه‌موو ئه‌م ناڕه‌حه‌تییانه‌ی که‌ به‌سه‌رم هات لێی کردمه‌وه‌...

منیش زۆر سوپاسی خوای گه‌وره‌م کرد بۆ ئه‌م هه‌موو نیعمه‌تانه‌ی که‌ پێی به‌خشیم.. ده‌ستم کرد به‌ گریان و ئایه‌ته‌که‌م ئه‌وته‌وه‌

که‌ ئه‌فه‌رموێت:

( ولسوف يعطيك ربك فترضى )


( وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا )

س.رۆزكار نیت[/color]

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-08-09 13:20:54

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: جیرۆكیكی راسته‌قینه‌ی.........كجیك

دەستەکانت خۆش بێت دڵان گیان
زۆر زۆر کاریگەرە
سەرکەوتوو بیت...

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-08-09 13:59:47

barin.dlopa
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-07-20
دواترین سه‌ردان: 2013-10-29
په‌یامه‌كان: 13
MacOSXSafari

Re: جیرۆكیكی راسته‌قینه‌ی.........كجیك

........dast xo6 zor baswda

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-8eea340cbb.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-08-09 14:38:23

Ahmad hawlery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-12
دواترین سه‌ردان: 2014-01-19
په‌یامه‌كان: 661
WindowsFirefox

Re: جیرۆكیكی راسته‌قینه‌ی.........كجیك

ئه و ده ست و په نجانه ت خۆش بێت دلان گیان سه رکه وتو بیت
زۆر کاریگه ره زۆر به سوده

Kurdzhin

✿بـاعـــالــــه م بـێــژن تــه نـیــا ئــه و بـێــکه ســه
مــه یــلـــی تــۆم تـــه نــیــــا لــه عــالـه م بــه ســه✿


عـه بــــاس کــــه مــه نــدیـــــــــ♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-08-10 11:35:55

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: جیرۆكیكی راسته‌قینه‌ی.........كجیك

ده‌ست خۆش زۆر به‌ مانا بوو وه‌ڵا ده‌بێت هه‌موو که‌سێک سه‌بر و ارامی هه‌بێت له‌سه‌ر ناخۆشی و ڕازی بێت به‌ قه‌ده‌ری خۆی
2
8

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net