❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#201 2012-08-13 22:55:33

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٣٠) كاتی نوێژی خه‌وتنان و دواخستنی


٢٢٢ـ عن عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: أَعْتَمَ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم) ذَاتَ لَيْلَةٍ حَتَّى ذَهَبَ عَامَّةُ اللَّيْلِ، وَحَتَّى نَامَ أَهْلُ الْمَسْجِدِ، ثُمَّ خَرَجَ فَصَلَّى فَقَالَ: (إِنَّهُ لَوَقْتُهَا، لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي). [بخاري / مواقيت الصلاة / فضل العشاء/٥٤١]

واته

عائشه‌(ر.ض) ده‌ڵێ: شه‌وێكیان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) نوێژی خه‌وتنی دواخست هه‌تا زۆربه‌ی شه‌و ڕۆیشت و خه‌ڵكی ناو مزگه‌وت خه‌وتن، ئینجا هات و نوێژی كردو فه‌رمووی: (له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر گران نه‌بوایه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌تم، ئه‌مه‌ كاتیه‌تی).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#202 2012-08-13 22:57:01

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٣١) ناوى نويَذى خةوتنان


٢٢٢ـ عن عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: أَعْتَمَ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم) ذَاتَ لَيْلَةٍ حَتَّى ذَهَبَ عَامَّةُ اللَّيْلِ، وَحَتَّى نَامَ أَهْلُ الْمَسْجِدِ، ثُمَّ خَرَجَ فَصَلَّى فَقَالَ: (إِنَّهُ لَوَقْتُهَا، لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي). [بخاري / مواقيت الصلاة / فضل العشاء/٥٤١]

واته‌:

٢٢٣ـ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) قَالَ: قالَ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (لَا تَغْلِبَنَّكُمُ الْأَعْرَابُ عَلَى اسْمِ صَلَاتِكُمْ العِشاءِ، أَلَا إِنَّهَا في كتابِ اللهِ الْعِشَاءُ، وَهُمْ يُعْتِمُونَ بِالْإِبِلِ). (عبدالله) كورى (عمر) (خوای لێ ڕازی بێت) دةلَىَ: ثيَغةمبةرى خوا(صلی الله عليه وسلم) فةرموويةتى: (عةرةبة دةشتةكيةكان زالَ نةبن بةسةرتانا لةسةر ناوى نويَذى خةوتنان، بة(عةتةمة) ناوى بةرن ضونكة لةقورئانةكةى خوادا بة(عشاء) هاتووة، عةرةبى دةشتةكى لةتاريكى شةودا وشتر ئةدؤشن ئةيخةنة تاريكيةوة ئةوان بة وشتر دؤشين دةلَيَن عةتةمة).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#203 2012-08-13 22:58:13

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٣٢) ڕێگری له‌دواخستنی نوێژ له‌كاتی خۆی


٢٢٤ـ عَنْ أَبِي ذَرّ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (كَيْفَ أَنْتَ إِذَا كَانَتْ عَلَيْكَ أُمَرَاءُ يُؤَخِّرُونَ الصَّلَاةَ عَنْ وَقْتِهَا؟ أَوْ: يُمِيتُونَ الصَّلَاةَ عَنْ وَقْتِهَا). قَالَ: قُلْتُ: فَمَا تَأْمُرُنِي؟ قَالَ: (صَلِّ الصَّلَاةَ لِوَقْتِهَا، فَإِنْ أَدْرَكْتَهَا مَعَهُمْ فَصَلِّ، فَإِنَّهَا لَكَ نَافِلَةٌ).

واته‌:

(ابو ذر) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (حاڵت چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستانێكت له‌سه‌ربێت، نوێژ دوابخه‌ن له‌كاتی خۆی؟ بیفه‌وتنێنن ده‌ڵێ: وتم : چ فه‌رمانێكم پێده‌كه‌یت؟ فه‌رمووی: (نوێژ له‌كاتی خۆیدا بكه‌، ئه‌گه‌ر به‌نوێژه‌كه‌ی ئه‌وانیش گه‌یشتیت نوێژیان له‌گه‌ڵدا بكه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ سوننه‌ت بۆت).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#204 2012-08-13 22:59:53

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٣٣) چاكترین كار نوێژه‌ له‌كاتی خۆیدا


٢٢٥ـ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ (رضي الله عنه) قَالَ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): أَيُّ الْعَمَلِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: (الصَّلَاةُ لِوَقْتِهَا). قَالَ: [قُلْتُ]: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: (بِرُّ الْوَالِدَيْنِ). قَالَ: [قُلْتُ]: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: (الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ). فَمَا تَرَكْتُ أَسْتَزِيدُهُ إِلَّا إِرْعَاءً عَلَيْهِ.

واته‌:

(عبدالله) كوڕی (مسعود) ده‌ڵێ: پرسیارم كرد له‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) كام كار زۆر چاكه‌؟ فه‌رمووی : (نوێژ له‌كاتی خۆیدا) ده‌ڵێ: [وتم] پاشان چی؟ فه‌رمووی: (چاكه‌ كردن له‌گه‌ل دایك و باوكا). وتم: پاشان چی؟ فه‌رموی: (جهاد له‌ ڕێی خوادا) بۆیه‌ پرسیاری ترم نه‌كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌زیه‌تی نه‌كه‌م.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#205 2012-08-13 23:02:17

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٣٤) ئه‌وه‌ی گه‌یشت به‌ڕكاتێك گه‌یشتووه‌ به‌نوێژه‌كه‌


٢٢٦ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (مَنْ أَدْرَكَ رَكْعَةً مِنَ الصَّلَاةِ فَقَدْ أَدْرَكَ الصَّلَاةَ). [بخاري / مواقيت الصلاة / ٥٥٥]

واته‌:

(ابوهریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌وه‌ی گه‌یشت به‌ڕكاتێك له‌نوێژه‌كه‌ ئه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ به‌نوێژه‌كه‌).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#206 2012-08-13 23:03:46

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٣٥) هه‌ركه‌س خه‌وتبوو له‌كاتی نوێژدا یان له‌بیری چوو هه‌ركاتێ بیری كه‌وته‌وه‌ بابیكات


٢٢٧ـ عَنْ أَبِي قَتَادَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: خَطَبَنَا رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فَقَالَ: (إِنَّكُمْ تَسِيرُونَ عَشِيَّتَكُمْ وَلَيْلَتَكُمْ، وَتَأْتُونَ الْمَاءَ إِنْ شَاءَ اللَّهُ غَدًا). فَانْطَلَقَ النَّاسُ لَا يَلْوِي أَحَدٌ عَلَى أَحَدٍ، قَالَ أَبُو قَتَادَةَ: فَبَيْنَمَا رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَسِيرُ حَتَّى ابْهَارَّ اللَّيْلُ وَأَنَا إِلَى جَنْبِهِ، قَالَ: فَنَعَسَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فَمَالَ عَنْ رَاحِلَتِهِ فَأَتَيْتُهُ فَدَعَمْتُهُ مِنْ غَيْرِ أَنْ أُوقِظَهُ، حَتَّى اعْتَدَلَ عَلَى رَاحِلَتِهِ، قَالَ: ثُمَّ سَارَ حَتَّى تَهَوَّرَ اللَّيْلُ مَالَ عَنْ رَاحِلَتِهِ، قَالَ: فَدَعَمْتُهُ مِنْ غَيْرِ أَنْ أُوقِظَهُ حَتَّى اعْتَدَلَ عَلَى رَاحِلَتِهِ، قَالَ: ثُمَّ سَارَ حَتَّى إِذَا كَانَ مِنْ آخِرِ السَّحَرِ مَالَ مَيْلَةً هِيَ أَشَدُّ مِنَ الْمَيْلَتَيْنِ الْأُولَيَيْنِ حَتَّى كَادَ يَنْجَفِلُ، فَأَتَيْتُهُ فَدَعَمْتُهُ، فَرَفَعَ رَأْسَهُ فَقَالَ: (مَنْ هَذَا). قُلْتُ: أَبُو قَتَادَةَ، قَالَ: (مَتَى كَانَ هَذَا مَسِيرَكَ مِنِّي). قُلْتُ: مَا زَالَ هَذَا مَسِيرِي مُنْذُ اللَّيْلَةِ، قَالَ: (حَفِظَكَ اللَّهُ بِمَا حَفِظْتَ بِهِ نَبِيَّهُ). ثُمَّ قَالَ: (هَلْ تَرَانَا نَخْفَى عَلَى النَّاسِ). ثُمَّ قَالَ: (هَلْ تَرَى مِنْ أَحَدٍ). قُلْتُ: هَذَا رَاكِبٌ، ثُمَّ قُلْتُ: هَذَا رَاكِبٌ آخَرُ، حَتَّى اجْتَمَعْنَا فَكُنَّا سَبْعَةَ رَكْبٍ، قَالَ: فَمَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) عَنِ الطَّرِيقِ فَوَضَعَ رَأْسَهُ، ثُمَّ قَالَ: (احْفَظُوا عَلَيْنَا صَلَاتَنَا). فَكَانَ أَوَّلَ مَنِ اسْتَيْقَظَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) وَالشَّمْسُ فِي ظَهْرِهِ، قَالَ: فَقُمْنَا فَزِعِينَ، ثُمَّ قَالَ: (ارْكَبُوا). فَرَكِبْنَا فَسِرْنَا، حَتَّى إِذَا ارْتَفَعَتِ الشَّمْسُ نَزَلَ، ثُمَّ دَعَا بِمِيضَأَةٍ كَانَتْ مَعِي فِيهَا شَيْءٌ مَنْ مَاءٍ، قَالَ: فَتَوَضَّأَ مِنْهَا وُضُوءًا دُونَ وُضُوءٍ، قَالَ: وَبَقِيَ فِيهَا شَيْءٌ مِنْ مَاءٍ، ثُمَّ قَالَ لِأَبِي قَتَادَةَ: (احْفَظْ عَلَيْنَا مِيضَأَتَكَ، فَسَيَكُونُ لَهَا نَبَأٌ). ثُمَّ أَذَّنَ بِلَالٌ بِالصَّلَاةِ فَصَلَّى رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) رَكْعَتَيْنِ، ثُمَّ صَلَّى الْغَدَاةَ، فَصَنَعَ كَمَا كَانَ يَصْنَعُ كُلَّ يَوْمٍ، قَالَ: وَرَكِبَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) وَرَكِبْنَا مَعَهُ، قَالَ: فَجَعَلَ بَعْضُنَا يَهْمِسُ إِلَى بَعْضٍ: مَا كَفَّارَةُ مَا صَنَعْنَا بِتَفْرِيطِنَا فِي صَلَاتِنَا؟ ثُمَّ قَالَ: (أَمَا لَكُمْ فِيَّ أُسْوَةٌ). ثُمَّ قَالَ: [أَمَا] إِنَّهُ لَيْسَ فِي النَّوْمِ تَفْرِيطٌ، إِنَّمَا التَّفْرِيطُ عَلَى مَنْ لَمْ يُصَلِّ الصَّلَاةَ حَتَّى يَجِيءَ وَقْتُ الصَّلَاةِ الْأُخْرَى، فَمَنْ فَعَلَ ذَلِكَ فَلْيُصَلِّهَا حِينَ يَنْتَبِهُ لَهَا، فَإِذَا كَانَ الْغَدُ فَلْيُصَلِّهَا عِنْدَ وَقْتِهَا). ثُمَّ قَالَ: (مَا تَرَوْنَ النَّاسَ صَنَعُوا). قَالَ: ثُمَّ قَالَ: (أَصْبَحَ النَّاسُ، فَقَدُوا نَبِيَّهُمْ، فَقَالَ أَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ -(رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ)-: رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) بَعْدَكُمْ، لَمْ يَكُنْ لِيُخَلِّفَكُمْ. وَقَالَ النَّاسُ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) بَيْنَ أَيْدِيكُمْ. فَإِنْ يُطِيعُوا أَبَا بَكْرٍ وَعُمَرَ يَرْشُدُوا). قَالَ: فَانْتَهَيْنَا إِلَى النَّاسِ حِينَ امْتَدَّ النَّهَارُ وَحَمِيَ كُلُّ شَيْءٍ، وَهُمْ يَقُولُونَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ هَلَكْنَا، عَطِشْنَا، فَقَالَ: (لَا هُلْكَ عَلَيْكُمْ). ثُمَّ قَالَ: (أَطْلِقُوا لِي غُمَرِي). وَدَعَا بِالْمِيضَأَةِ، فَجَعَلَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَصُبُّ، وَأَبُو قَتَادَةَ يَسْقِيهِمْ، فَلَمْ يَعْدُ أَنْ رَأَى النَّاسُ مَاءً فِي الْمِيضَأَةِ تَكَابُّوا عَلَيْهَا، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (أَحْسِنُوا الْمَلَأَ، كُلُّكُمْ سَيَرْوَى). قَالَ: فَفَعَلُوا، فَجَعَلَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَصُبُّ وَأَسْقِيهِمْ حَتَّى مَا بَقِيَ غَيْرِي وَغَيْرُ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم)، قَالَ: ثُمَّ صَبَّ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فَقَالَ لِي: (اشْرَبْ). فَقُلْتُ: لَا أَشْرَبُ حَتَّى تَشْرَبَ يَا رَسُولَ اللَّهِ. قَالَ: (إِنَّ سَاقِيَ الْقَوْمِ آخِرُهُمْ [شُرْبًا]). قَالَ: فَشَرِبْتُ، وَشَرِبَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم)، قَالَ: فَأَتَى النَّاسُ الْمَاءَ جَامِّينَ رِوَاءً. قَالَ: فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ رَبَاحٍ: إِنِّي لَأُحَدِّثُ هَذَا الْحَدِيثَ فِي مَسْجِدِ الْجَامِعِ إِذْ قَالَ عِمْرَانُ بْنُ حُصَيْنٍ: انْظُرْ أَيُّهَا الْفَتَى كَيْفَ تُحَدِّثُ، فَإِنِّي أَحَدُ الرَّكْبِ تِلْكَ اللَّيْلَةَ. قَالَ: قُلْتُ: فَأَنْتَ أَعْلَمُ بِالْحَدِيثِ، فَقَالَ: مِمَّنْ أَنْتَ؟ قُلْتُ: مِنَ الْأَنْصَارِ، قَالَ: حَدِّثْ فَأَنْتُمْ أَعْلَمُ بِحَدِيثِكُمْ. قَالَ: فَحَدَّثْتُ الْقَوْمَ، فَقَالَ عِمْرَانُ: لَقَدْ شَهِدْتُ تِلْكَ اللَّيْلَةَ، وَمَا شَعَرْتُ أَنَّ أَحَدًا حَفِظَهُ كَمَا حَفِظْتُهُ.

واته‌:

(ابو قتاده‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) وتاری بۆ ده‌داین فه‌رمووی: (ئێوه‌ به‌ڕێگاوه‌ن ئه‌مشه‌وه‌تان، خوا حه‌زكات سبه‌ینێ ده‌گه‌ن به‌ئاو) خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌رچوون، كه‌س لای نه‌ده‌كرده‌وه‌ بۆ كه‌س، (ابو قتاده‌) ده‌ڵێ: له‌كاتێكا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) به‌ڕێگادا ده‌رۆیشت هه‌تا نیوه‌ی شه‌و ڕۆیشت و منیش له‌ته‌نیشتیه‌وه‌ بووم، ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) وه‌نه‌وزی ده‌دا، لاربوویه‌وه‌ له‌سه‌ر وڵاغه‌كه‌ی، ده‌ڵێ: منیش خێرا ڕاستم كرده‌وه‌و خه‌به‌ریشم نه‌كرده‌وه‌، ده‌ڵێ: ئینجا ڕۆیشت هه‌تا زۆربه‌ی شه‌وه‌كه‌ ڕۆیشت [دووباره‌] به‌سه‌ر وڵاغه‌كه‌یه‌وه‌ لاربوویه‌وه‌، ده‌ڵێ: ڕاستم كرده‌وه‌ له‌سه‌ر وڵاغه‌كه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌به‌ری بكه‌مه‌وه‌، ئینجا ڕۆیشت هه‌تا كاتی كۆتایی پارشێو، ئه‌مجاره‌یان زۆر لار بوویه‌وه‌ زیاتر له‌دوو جاره‌كه‌ی پێشوو هه‌تا خه‌ریك بوو بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌، خێراهاتم ڕاستم كرده‌وه‌ سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌ فه‌رمووی: (ئه‌وه‌ كێیه‌؟) وتم: (ابوقتاده‌) فه‌رمووی: (له‌كه‌یه‌وه‌ ئاوا له‌گه‌ڵ مندای له‌ڕێگادا؟) وتم: هه‌موو ئه‌مشه‌و له‌خزمه‌تتا بووم، فه‌رمووی : (خوا بتپارێزێت چۆن تۆ پارێزگاری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یت كرد) ئینجا فه‌رمووی: (ئایا واده‌بینی ئێمه‌ دیار نه‌بین له‌خه‌ڵكیه‌وه‌) ئینجا فه‌رمووی: (ئایا كه‌س ده‌بینی) وتم: ئه‌وه‌ سوارێكه‌، ئینجا وتم : ئه‌وه‌ سوارێكیتره‌، هه‌تا كۆبووینه‌وه‌ بووین به‌حه‌وت كه‌س، ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رe) له‌ڕێگاكه‌ لایدا سه‌ری خسته‌ سه‌رزه‌وی، ئینجا فه‌رمووی: (ئاگاتان له‌نوێژه‌كانتان بێت) یه‌كه‌م كه‌س كه‌هه‌ستا پێغه‌مبه‌ری خوابوو (صلی الله عليه وسلم) خۆریش له‌پشتیه‌وه‌ بوو، ده‌ڵێ: خێرا هه‌موو هه‌ستاین به‌شڵه‌ژاویی، ئینجا فه‌رمووی: (سواربن) ئێمه‌ش سوار بووین و‌ كه‌وتینه‌ڕێ هه‌تا خۆر به‌رزبوویه‌وه‌، دابه‌زی، ئینجا داوای مه‌سینه‌یه‌كی كرد كه‌من پێم بوو كه‌مێك ئاوی تێدابوو، ده‌ڵێ: سووكه‌ ده‌ستنوێژێكی گرت، كه‌مێك ئاوی تێدامابوو، ئینجا به‌(ابوقتاده‌)ی فه‌رموو: (مه‌سینه‌كه‌ت بپارێزه‌ بۆمان ئه‌وه‌ ناوبانگێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت) ئینجا بیلال بانگیداو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) دوو ڕكات نوێژی كرد، پاشان نوێژی به‌یانی كرد، هه‌روه‌كو ڕۆژانی ڕابوردوو، ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) سواربوو، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیا سواربووین، ده‌ڵێ : هه‌ندێكمان به‌چپه‌ به‌هه‌ندێكمان وت: (ئایا كه‌فاره‌تی ئه‌وه‌ی كه‌نوێژه‌كه‌مان دواخستبوو ده‌بێ چی بێت؟) ئینجا فه‌رمووی: (ئایا من سه‌رمه‌شق نیم بۆ ئێوه‌) پاشان فه‌رمووی : (ئاگاداربن خه‌وتن نابێته‌ كه‌مته‌رخه‌می و، به‌ڵكو كه‌مته‌رخه‌می ئه‌وه‌یه‌: كه‌سێك نوێژێك نه‌كات هه‌تا كاتی نوێژێكیتر دێت، هه‌ركه‌س وایكرد با هه‌ركاتێ بیری كه‌وته‌وه‌ نوێژه‌كه‌ بكات ئه‌گه‌ر كه‌وته‌وه‌ سبه‌ینێ. باله‌كاته‌كه‌ی خۆیدا بیكات) پاشان فه‌رمووی: (ئه‌و خه‌ڵكه‌ چییان كرد؟) ئینجا وتی: خه‌ڵكی ڕۆژیان لێبویه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان لێون بووبوو، ابوبكرو عمر (ر.ض)وتیان: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) له‌دواتانه‌وه‌یه‌، ئه‌و زۆر دواناكه‌وێ لێتان، خه‌ڵكه‌كه‌ وتیان: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) لێتان پێشكه‌وتووه‌، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی ابوبكرو عمر بن به‌هه‌ڵه‌دا ناچن) قه‌تاده‌ ده‌ڵێ: [زۆری پێنه‌چوو] گه‌یشتین به‌خه‌ڵكه‌كه‌، كاتێ خۆر به‌رزبوویه‌وه‌ هه‌مووشتێ گه‌رم بووبوو خه‌ڵك ده‌یانوت : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌وتاین، تینومانه‌، فه‌رمووی: (نافه‌وتێین) ئینجا فه‌رمووی: (جامه‌كه‌م بۆ ده‌ربێنن) داوای مه‌سینه‌كه‌ی كرد، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ئاوی ڕۆكرده‌ جامه‌كه‌و (ابو قتاده‌) ده‌یدانێ، كاتێ خه‌ڵكی مه‌سینه‌كه‌یان بینی كه‌ڵه‌كه‌یان كرد له‌سه‌ری، پێغه‌مبه‌ری (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (باش پڕی كه‌ن، هه‌مووتان تێرئاو ده‌بن) قه‌تاده‌ ده‌ڵێ: به‌قسه‌یان كرد، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ئاوی ڕۆده‌كردوو منیش ئاوه‌كه‌م ده‌دانێ هه‌تا كه‌س نه‌ما من و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) نه‌بێ. ده‌ڵێ: ئینجا ئاوی تێكردوو به‌منی فه‌رموو بخۆره‌وه‌، منیش وتم: ناخۆمه‌وه‌ هه‌تا تۆ نه‌خۆیته‌وه‌ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ئاودێری خه‌ڵكی ده‌بێ له‌دوای هه‌موویان بخواته‌وه‌) منیش خواردمه‌وه‌، ئینجا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) خواردیه‌وه‌ ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ تێرئاو بوون و پشوویاندا، (عبدالله) كوڕی(رباح) ده‌ڵێ: من له‌مزگه‌وتا ئه‌م فه‌رمووده‌م بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌گێڕایه‌وه‌، (عمران) كوڕی(حصين) وتی: وریابه‌ ئه‌ی گه‌نج بزانه‌ چۆن ئه‌و فه‌رمووده‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ڕاستیدا من یه‌كێك بووم له‌و كاروانه‌ی ئه‌و شه‌وه‌، عبدالله ده‌ڵێ وتم: كه‌واته‌ تۆ زاناتری به‌م فه‌رمووده‌یه‌، وتی: تۆكێی؟ وتم: له‌(انصارة)ه‌كانم، وتی: كه‌وابوو تۆ بیگێڕره‌وه‌، ئێوه‌ زاناترن به‌فه‌رمووده‌كه‌تان. ده‌ڵێ: گێڕامه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌، عمران وتی: له‌وشه‌وه‌دا من له‌وێ بووم.. واهه‌ستم نه‌كردووه‌ كه‌كه‌سێك هه‌بێت له‌من باشتر ئه‌و فه‌رمووده‌ی له‌به‌ركردبێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#207 2012-08-13 23:07:19

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٣٦) نوێژ له‌یه‌ك پۆشاكدا


٢٢٨ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّ سَائِلًا سَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) عَنِ الصَّلَاةِ فِي الثَّوْبِ الْوَاحِدِ؟ فَقَالَ: (أَوَلِكُلِّكُمْ ثَوْبَانِ). [بخاري / الصلاة في ثياب/ ٣٥١]

واته‌:

(ابوهریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پرسیاركه‌رێك پرسیاری له‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) كرد له‌باره‌ی نوێژه‌وه‌ له‌یه‌ك پۆشاكدا؟ ئه‌ویش به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه‌ فه‌رمووی: (بۆ هه‌موو یه‌كێكتان دوو پۆشاكی هه‌یه‌).


٢٢٩ـ عن عُمَرَ بْنَ أَبِي سَلَمَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يُصَلِّي فِي ثَوْبٍ وَاحِدٍ مُشْتَمِلًا بِهِ فِي بَيْتِ أُمِّ سَلَمَةَ، وَاضِعًا طَرَفَيْهِ عَلَى عَاتِقَيْهِ. [بخاري / الصلاة في ثياب/ ٣٤٩]

واته‌:

(عمر) كوڕی (ابو سلمه‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوام(صلی الله عليه وسلم) دیووه‌ نوێژی ده‌كرد له‌یه‌ك پۆشاكدا كه‌ پێچابوی له‌خۆی له‌ ماڵی (ام سلمه‌) هه‌ردووچمه‌كه‌كه‌ی خستبووه‌ سه‌ر هه‌ردووشانی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#208 2012-08-13 23:08:56

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٣٧) نوێژ له‌پۆشاكی خه‌تخه‌تدا


٢٣٠ـ عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ: قَامَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يُصَلِّي فِي خَمِيصَةٍ ذَاتِ أَعْلَامٍ، فَنَظَرَ إِلَى عَلَمِهَا، فَلَمَّا قَضَى صَلَاتَهُ قَالَ: (اذْهَبُوا بِهَذِهِ الْخَمِيصَةِ إِلَى أَبِي جَهْمِ بْنِ حُذَيْفَةَ وَأْتُونِي بِأَنْبِجَانِيِّهِ، فَإِنَّهَا أَلْهَتْنِي آنِفًا عن صَلَاتِي). [بخاري / الصلاة في ثياب/ ٢٦٦]

واته‌:

(عائشه‌) (ر.ض) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) هه‌ستا ده‌ستیكرد به‌نوێژ له‌به‌رگێكی چوارگۆشه‌دا كه‌ خه‌تخه‌ت بوو، سه‌یری خه‌ته‌كانی ده‌كرد، كاتێ له‌نوێژه‌كه‌ی بوویه‌وه‌، فه‌رمووی: (ئه‌م به‌رگه‌ ببه‌ن بۆ (ابوجهم) كوڕی (حذیفة)به‌رگێكی ئه‌ستووری ساده‌ بۆ من بهێنن، چونكه‌ خه‌یاڵی بردم له‌نوێژه‌كه‌مدا).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#209 2012-08-13 23:10:19

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٣٨) نوێژ له‌سه‌ر حه‌سیر


٢٣١ـ عَنْ إِسْحَقَ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي طَلْحَةَ، عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه): أَنَّ جَدَّتَهُ مُلَيْكَةَ دَعَتْ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) لِطَعَامٍ صَنَعَتْهُ، فَأَكَلَ مِنْهُ، ثُمَّ قَالَ: (قُومُوا فَأُصَلِّيَ لَكُمْ). قَالَ أَنَسُ [بْنُ مَالِكٍ]: فَقُمْتُ إِلَى حَصِيرٍ لَنَا قَدِ اسْوَدَّ مِنْ طُولِ مَا لُبِسَ، فَنَضَحْتُهُ بِمَاءٍ، فَقَامَ عَلَيْهِ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم)، وَصَفَفْتُ أَنَا وَالْيَتِيمُ وَرَاءَهُ، وَالْعَجُوزُ مِنْ وَرَائِنَا، فَصَلَّى لَنَا رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) رَكْعَتَيْنِ ثُمَّ انْصَرَفَ. [بخاري / الصلاة في ثياب/ ٣٦٦]

واته‌:

(اسحاق) كوڕی(عبدالله) كوڕی(ابوطلحة) له‌ (انس) كوڕی (مالك)ه‌وه‌ بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ موله‌یكه‌ی نه‌نكی بانگێشتنی پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله عليه وسلم) كرد بۆ خواردنێك كه‌ سازی كردبوو، ئه‌ویش لێی خوارد، پاشان فه‌رمووی: (هه‌ستن با نوێژتان بۆ بكه‌م) (انس) ده‌ڵێ: هه‌ستاین له‌سه‌ر حه‌سیرێكی ئێمه‌ كه‌له‌به‌ر كۆنی ڕه‌ش دا گه‌ڕابوو، ئاورشێنێكم كرد به‌ئاو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) چووه‌ سه‌ری من و مندالێكی بێباوك له‌دوایه‌وه‌ ڕیزبووین (پیره‌ ژنه‌كه‌ش له‌دوامانه‌وه‌ بوو)، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) دوو ڕكاتی بۆ كردین و پاشان ڕۆیشت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#210 2012-08-13 23:11:29

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٣٩) نوێژ به‌نه‌عله‌وه‌


٢٣٢ـ عن سَعِيدِ بْنِ يَزِيدَ قَالَ: قُلْتُ لِأَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه): أَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يُصَلِّي فِي النَّعْلَيْنِ؟ قَالَ: نَعَمْ. [بخاري / الصلاة في ثياب/ ٣٧٣]

واته‌:

(سعید) كوڕی(یزید) ده‌ڵێ: به ‌(انس) كوڕی(مالك)م (خوای لێ ڕازی بێت) وت: ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا به‌نه‌عله‌كانیه‌وه‌ نوێژی ده‌كرد؟ وتی: به‌ڵێ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#211 2012-08-13 23:12:44

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٠) یه‌كه‌م مزگه‌وت له‌سه‌رزه‌ویدا كرایه‌وه‌


٢٣٣ـ عَنْ أَبِي ذَرّ (رضي الله عنه) قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَيُّ مَسْجِدٍ وُضِعَ فِي الْأَرْضِ أَوَّلُ؟ قَالَ: (الْمَسْجِدُ الْحَرَامُ). قُلْتُ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: (الْمَسْجِدُ الْأَقْصَى). قُلْتُ: كَمْ بَيْنَهُمَا؟ قَالَ: (أَرْبَعُونَ سَنَةً، وَأَيْنَمَا أَدْرَكَتْكَ الصَّلَاةُ فَصَلِّ، فَهُوَ مَسْجِدٌ). [بخاري / الانبياء/ ٣١٨٦].

واته‌:

(ابوذر)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) كام مزگه‌وت یه‌كه‌م مزگه‌وته‌ له‌سه‌رزه‌ویدا؟ فه‌رمووی: (مزگه‌وتی حه‌رام) وتم : پاشان كام؟ فه‌رمووی: (مزگه‌وتی ئه‌قسا) وتم: ماوه‌ی نێوانیان چه‌نده‌؟ فه‌رمووی: (چل ساڵ، له‌هه‌ر شوێنێكیش كاتی نوێژ هات نوێژ بكه‌، ئه‌وه‌ مزگه‌وته‌).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#212 2012-08-13 23:14:08

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٢) له‌باره‌ی ئه‌و مزگه‌وته‌وه‌ كه‌له‌سه‌ر ته‌قوا دامه‌زراوه‌


٢٣٥ـ عن أَبي سَلَمَةَ بْنَ عَبْدِ الرَّحْمَنِ قَالَ: مَرَّ بِي عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ)، قَالَ: قُلْتُ لَهُ: كَيْفَ سَمِعْتَ أَبَاكَ يَذْكُرُ فِي الْمَسْجِدِ الَّذِي أُسِّسَ عَلَى التَّقْوَى؟ قَالَ: قَالَ أَبِي: دَخَلْتُ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فِي بَيْتِ بَعْضِ نِسَائِهِ، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَيُّ الْمَسْجِدَيْنِ الَّذِي أُسِّسَ عَلَى التَّقْوَى؟ قَالَ: فَأَخَذَ كَفًّا مِنْ حَصْبَاءَ فَضَرَبَ بِهِ الْأَرْضَ ثُمَّ قَالَ: (هُوَ مَسْجِدُكُمْ هَذَا) لِمَسْجِدِ الْمَدِينَةِ. قَالَ: فَقُلْتُ: أَشْهَدُ أَنِّي سَمِعْتُ أَبَاكَ هَكَذَا يَذْكُرُهُ.

واته‌:

(ابو مسلم) كوڕی (عبد الرحمن) ده‌ڵێ: عبد الرحمن كوڕی (ابو سعید الخدری) (خوای لێ ڕازی بێت) تێپه‌ڕی به‌لاماندا، ده‌ڵێ: پێم وت: چۆنت بیستووه‌ له‌ ابوبكر باسی ئه‌و مزگه‌وته‌ بكات له‌سه‌ر ته‌قوا دامه‌زراوه‌؟ وتی: باوكم وتی: چوومه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) له‌ماڵی یه‌كێ له‌خێزانه‌كانی، وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) كام له‌و دوو مزگه‌وته‌ له‌سه‌ر ته‌قوا دامه‌زراوه‌؟ ده‌ڵێ: چنگێ چه‌وی هه‌ڵگرت و كێشای به‌زه‌ویدا ئینجا فه‌رمووی: (ئا ئه‌م مزگه‌وته‌ی ئێوه‌یه‌) مزگه‌وتی مه‌دینه‌ ده‌ڵێ: وتم: شایه‌تی ده‌ده‌م من له‌باوكم بیستووه‌ ئاوا باسی ده‌كرد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#213 2012-08-13 23:15:23

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٣) خێری نوێژ له‌مزگه‌وتی مه‌دینه‌و مه‌ككه‌


٢٣٦ـ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ): إِنَّ امْرَأَةً اشْتَكَتْ شَكْوَى، فَقَالَتْ: إِنْ شَفَانِي اللَّهُ لَأَخْرُجَنَّ فَلَأُصَلِّيَنَّ فِي بَيْتِ الْمَقْدِسِ، فَبَرَأَتْ، ثُمَّ تَجَهَّزَتْ تُرِيدُ الْخُرُوجَ، فَجَاءَتْ مَيْمُونَةَ زَوْجَ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) تُسَلِّمُ عَلَيْهَا، فَأَخْبَرَتْهَا ذَلِكَ، فَقَالَتِ: اجْلِسِي فَكُلِي مَا صَنَعْتِ، وَصَلِّي فِي مَسْجِدِ الرَّسُولِ (صلی الله عليه وسلم)، فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَقُولُ: (صَلَاةٌ فِيهِ أَفْضَلُ مِنْ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاهُ مِنَ الْمَسَاجِدِ، إِلَّا مَسْجِدَ الْكَعْبَةِ).

واته‌:

(ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: ئافره‌تێك سكاڵایه‌كی كرد، وتی: ئه‌گه‌ر خوا چاكی كردمه‌وه‌ ده‌چم له‌ (بیت المقدس) نوێژ ده‌كه‌م، چاك بوویه‌وه‌، ئینجا خۆی ئاماده‌كرد ده‌یویست بڕوات، كه‌چی مه‌یمونه‌ی هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) هات بۆ لای بۆ هه‌واڵ پرسینی، ئه‌ویش له‌وه‌ ئاگاداری كرد، [مه‌یمونه‌] وتی: دانیشه‌ چیت دروست كردووه‌ بیخۆ، له‌مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله عليه وسلم) نوێژ بكه‌، من له‌پێغه‌مبه‌ری خوام(صلی الله عليه وسلم) بیستووه‌ ده‌یفه‌رموو: (نوێژ تیایدا چاكتره‌ له‌هه‌زار نوێژ له‌مزگه‌وته‌كانی تردا، جگه‌ له‌مزگه‌وتی كه‌عبه‌).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#214 2012-08-13 23:16:47

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٤) هاتن بۆ مزگه‌وتی (قباء)و نوێژكردن تێیدا


٢٣٧ـ عَنِ ابْنِ عُمَرَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَأْتِي مَسْجِدَ قُبَاءٍ رَاكِبًا وَمَاشِيًا، فَيُصَلِّي فِيهِ رَكْعَتَيْنِ. [بخاري / التطوع/ اتيان مسجد قباء / ١١٣٦]

واته‌:

(ابن عمر) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) به‌سواری و یان به‌پێ ده‌هات بۆ مزگه‌وتی (قوباء)دوو ڕكات نوێژی تێدا ده‌كرد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#215 2012-08-13 23:18:37

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٥) خێری ئه‌وه‌ی مزگه‌وتێك بۆ خوا دروست بكات


٢٣٨ـ عَنْ مَحْمُودِ بْنِ لَبِيدٍ (رضي الله عنه): أَنَّ عُثْمَانَ بْنَ عَفَّانَ (رضي الله عنه) أَرَادَ بِنَاءَ الْمَسْجِدِ، فَكَرِهَ النَّاسُ ذَلِكَ، فَأَحَبُّوا أَنْ يَدَعَهُ عَلَى هَيْئَتِهِ، فَقَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَقُولُ: (مَنْ بَنَى مَسْجِدًا لِلَّهِ بَنَى اللَّهُ لَهُ فِي الْجَنَّةِ مِثْلَهُ). [بخاري / / المساجد / من بنى مسجداً/ ٤٣٩]

واته‌:

(محمود) كوڕی (لبید) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: (عپمان)كوڕی(عفان) (خوای لێ ڕازی بێت) ویستی مزگه‌وت دروست بكاته‌وه‌، خه‌ڵك ئه‌وه‌یان ڵێناخۆش بوو، حه‌زیان ده‌كرد، وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌ بۆیه‌ وتی: له‌ڵێغه‌مبه‌ری خوام(صلی الله عليه وسلم) بیستووه‌ ده‌یفه‌رموو: (هه‌ركه‌س مزگه‌وتێك بۆ خوا دروست بكات خوا له‌ به‌هه‌شتا به‌وێنه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ دروست ده‌كات).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#216 2012-08-13 23:19:40

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٦) خێری مزگه‌وته‌كان


٢٣٩ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (أَحَبُّ الْبِلَادِ إِلَى اللَّهِ مَسَاجِدُهَا، وَأَبْغَضُ الْبِلَادِ إِلَى اللَّهِ أَسْوَاقُهَا).

واته‌:

(ابوهریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (خۆشه‌ویسترین وڵات له‌لای خوا مزگه‌وته‌كانیه‌تی، ناشیرین ترین وڵاتیش له‌لای خوا بازاره‌كانیه‌تی).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#217 2012-08-13 23:27:36

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٧) خێری زۆری هه‌نگاوه‌كان بۆ مزگه‌وته‌كان


٢٤٠ـ عَنْ أُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ (رضي الله عنه) قَالَ: كَانَ رَجُلٌ مِنَ الْأَنْصَارِ بَيْتُهُ أَقْصَى بَيْتٍ فِي الْمَدِينَةِ، فَكَانَ لَا تُخْطِئُهُ الصَّلَاةُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم)، قَالَ: فَتَوَجَّعْنَا لَهُ، فَقُلْتُ: لَهُ يَا فُلَانُ لَوْ أَنَّكَ اشْتَرَيْتَ حِمَارًا يَقِيكَ مِنَ الرَّمْضَاءِ، وَيَقِيكَ مِنْ هَوَامِّ الْأَرْضِ. قَالَ: أَمَ وَاللَّهِ مَا أُحِبُّ أَنَّ بَيْتِي مُطَنَّبٌ بِبَيْتِ مُحَمَّدٍ (صلی الله عليه وسلم)، قَالَ: فَحَمَلْتُ بِهِ حِمْلًا حَتَّى أَتَيْتُ نَبِيَّ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فَأَخْبَرْتُهُ، قَالَ: فَدَعَاهُ فَقَالَ لَهُ مِثْلَ ذَلِكَ، وَذَكَرَ لَهُ أَنَّهُ يَرْجُو فِي أَثَرِهِ الْأَجْرَ، فَقَالَ لَهُ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم): (إِنَّ لَكَ مَا احْتَسَبْتَ).

واته‌:

(ابی) كوڕی (كعب) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پیاوێك له‌(انصار)یه‌كان ماڵه‌كه‌ی دوورترین ماڵی مه‌دینه‌بوو، هیچ نوێژێكی نه‌ده‌بوارد له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلی الله عليه وسلم) ده‌ڵێ: دڵم سووتا بۆی، وتم: ئه‌ی فڵان ئه‌گه‌ر كه‌رێكت بكڕیایه‌ بتپارێزێت له‌ گه‌رمای هاوین و بتپارێزێت له‌ مارو مێرووی زه‌وی، ده‌ڵێ: سوێند به‌خوا حه‌زناكه‌م ماڵه‌كه‌م له‌پاڵ ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلی الله عليه وسلم) بێت، ده‌ڵێ: ئه‌وه‌م له‌دڵما هه‌ڵگرت هه‌تا هاتمه‌ خزمه‌ت، پێغه‌مبه‌ری خوا پێم راگه‌یاند، ده‌ڵێ: بانگی كردو ئه‌وه‌ی پێ فه‌رموو ئه‌و ده‌یه‌وێ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ خێری ده‌ست بكه‌وێت، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو: چیت داوا كردووه‌ خوا ده‌تداتێ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#218 2012-08-13 23:30:18

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٨) ڕۆیشتن بۆ نوێژه‌كان گوناه ده‌سڕێته‌وه‌و پله‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌


٢٤١ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (مَنْ تَطَهَّرَ فِي بَيْتِهِ ثُمَّ مَشَى إِلَى بَيْتٍ مِنْ بُيُوتِ اللَّهِ، لِيَقْضِيَ فَرِيضَةً مِنْ فَرَائِضِ اللَّهِ، كَانَتْ خَطْوَتَاهُ إِحْدَاهُمَا تَحُطُّ خَطِيئَةً، وَالْأُخْرَى تَرْفَعُ دَرَجَةً).

واته‌:

(ابوهریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌س له‌ماڵی خۆیان ده‌ستنوێژ بگرێت و پاشان بڕوات بۆ ماڵێك له‌ماڵه‌كانی خوا، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رزێك له‌فه‌رزه‌كان خوا ئه‌نجام بدات، هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێكیان گوناهێك لاده‌بات، ئه‌وه‌یتریان پله‌یه‌ك به‌رزی ده‌كاته‌وه‌).


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#219 2012-08-13 23:33:28

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٩) به‌ئارامی هاتن بۆ نوێژ و په‌له‌نه‌كردن


٢٤٢ـ عن أَبِي قَتَادَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: بَيْنَمَا نَحْنُ نُصَلِّي مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فَسَمِعَ جَلَبَةً، فَقَالَ: (مَا شَأْنُكُمْ). قَالُوا: اسْتَعْجَلْنَا إِلَى الصَّلَاةِ، قَالَ: (فَلَا تَفْعَلُوا، إِذَا أَتَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَعَلَيْكُمُ السَّكِينَةُ، فَمَا أَدْرَكْتُمْ فَصَلَّوْا، وَمَا سَبَقَكُمْ فَأَتِمُّوا). [بخاري / الاذان / قول الرجل فااتتنا الصلاة / ٦٠٩]

واته‌:

(ابو قتاده‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له‌كاتێكا ئێمه‌ له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) نوێژمان ده‌كرد گوێی له‌ ده‌نگی په‌له‌په‌لیه‌ك بوو، فه‌رمووی: ئه‌وه‌ چیتانه‌. وتیان: په‌له‌مان كرد بۆ نوێژ، فه‌رمووی: (ده‌وا مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتن بۆ نوێژ ده‌بێ ئارام و له‌سه‌ر خۆبن، به‌چه‌ندیا گه‌یشتن بیكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پێشتانه‌وه‌ كراوه‌ ته‌واوی بكه‌ن).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#220 2012-08-13 23:36:12

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٥٠) ده‌رچوونی ئافره‌تان بۆ مزگه‌وته‌كان


٢٤٣ـ عَنْ زَيْنَبَ الثَّقَفِيَّةِ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) قَالَتْ: قَالَ لَنَا رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (إِذَا شَهِدَتْ إِحْدَاكُنَّ الْمَسْجِدَ فَلَا تَمَسَّ طِيبًا).

واته‌:

(زینب الثقفية) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) پێی فه‌رمووین: (ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكتان ویستی ئاماده‌ی مزگه‌وت ببێت با بۆن نه‌دات له‌خۆی).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net