.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














گوێ پێکهاتوه له سێ به‌ش گوێی ناوه‌وه، ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه، ئه‌و به‌شه‌ی له نێوان گوێی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌یه پێی ده‌ڵێن گوێی ناوه‌ڕاست که بریتیه له ژورێک دیوی ده‌ره‌وه‌ی په‌رده‌ی گوێیه، دیوی ناوه‌وه ده
ماره‌کانه جۆگه‌یه‌ک هه‌یه ئه‌م ژووره ده‌به‌ستێته‌وه به لوته‌وه پێی ده‌ڵێن جۆگه‌ی ئۆستاکی چه‌وریه‌کی تێدایه که ده‌بێت هه‌وای پاکی تیابێت، هه‌ندێک جار بۆشایی ئه‌م ژووره ئیلتیهاب ده‌کات و کۆده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک دهردراویتر.
هۆکاره‌کانی:
هه‌ندێک جار به‌هۆی هه‌ڵامه‌ته‌وه له رێگه‌ی جۆگه‌ی ئۆستاکیهوه، هه‌ندێک جاریش له ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت له‌کاتێکدا په‌رده‌ی گوێ کون بوبێت کاتێک ئاو ده‌چێته گوێچکه‌وه ئیلتیهابهکهش ده‌چێته گوێچکه‌ی ناوه‌ڕاسته‌وه، هه‌ندێک جاریش له رێگه‌ی خوێنه‌وه که مرۆڤ توشی ئیلتیهابی ڤایرۆسی ده‌بێت و ده‌گوێزرێته‌وه بۆ گوێچکه و ئیلتیهاب ده‌کات، ئیلتیهابی گوێی ناوه‌ڕاست سه‌ره‌تا به ئیلتیهابی ڤایرۆسی ده‌ست پێده‌کات و زۆرجاریش دوای ئه‌وه ده‌بێت به ئیلتیهابی به‌کتری.
نیشانه‌کانی:
نیشانه‌کانی ئیلتیهابی گوێچکه‌ی ناوه‌ڕاستی تیژ ئه‌وه‌یه هه‌ندێک جار ده‌نگێکی لێوه دێت و توشی تا ده‌بێت و زۆرجار نیشانه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌رده‌که‌وێت که هۆکاری هه‌وکردنی گوێی ناوه‌ڕاسته وه‌ک نیشانه‌ی جیوب و هه‌ڵامه‌ت.
نیشانه‌کانی ئیلتیهابی گوێچکه‌ی ناوه‌ڕاستی درێژخایه‌ن ئه‌وه‌یه زۆرکات که ئیلتیهابی تیژ دوباره ده‌بێته‌وه ئازار به گوێچکه ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ش جۆری چالاک و ناچالاکی هه‌یه.
چاره‌سه‌ر:
چاره‌سه‌ری ئیلتیهابی تیژ زیاتر ده‌رمانه به‌تایبه‌ت که هه‌ندێک نه‌خۆشی بوبێته هۆکاری دروستبونی و ده‌رمانی هه‌ڵامه‌ت و هه‌روه‌ها ئه‌نتی بایۆتیک و هه‌ندێک هێورکه‌ره‌وه‌ی پێده‌درێت هه‌تا چاک ده‌بێته‌وه که‌م جار پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌کات بۆ پاک کردنه‌وه‌ی ئیلتیهابه‌که.
ئیلتیهابی درێژخایه‌ن زیاتر پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ریه بۆ پاک کردنه‌وه‌ی ئیلتیهابه‌که و چاک کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه‌ی که ئازاری پێگه‌شتوه.
خۆپاراستن:
ده‌بێت په‌تا و هه‌ڵامه‌ت ئیهمال نه‌کرێت کاتێک توش ده‌بیت پێویسته ده‌رمان به‌کاربهێنێت، ئه‌و که‌سانه‌ش که ئیلتیهابی درێژخایه‌نیان هه‌یه و په‌رده‌ی گوێیان ته‌قیوه ده‌بێت چاره‌سه‌ری بکه‌ن بۆ خۆپاراستن له توشبون به ئیلتیهابی گوێچکه، چونکه هه‌موو ئه‌مانه هۆکارێکن بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه.
fb

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh bo aw zanerea hawre barez

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه








swpas
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش سةركةوتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








swpas
له‌سه‌ر هێڵ نییه