.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









ھەموو ئەوانەی کە بۆ حەج و عومرە سەردانی مەککەی پیرۆز دەکەن و دەچنە ناو مزگەوتی حەرام، سەریان لەوە سووڕدەمێنێت کە بۆچی زەوی مزگەوتی حەرام تەنانەت لە وەرزی ھاوینیش ھەمیشە ھەر سارد و فێنکە! لە ھەمووان زیاتر ئەندازیارەکان ئەم پرسیارە دەکەن!
ئاخر زۆر ئەستەمە لە ھاوین بتوانیت بەپێی پەتی بۆ چەند مەترێکیش لەناو شاری مەککە بڕۆیت، چونکە بنی پێت بە سووتان دەسووتێت! باشە ئەی بۆچی حاجی و عومرەکاران و نوێژخوێنانی ناو مزگەوتی حەرام بەپێی پێ ئاوا بە ئاسوودەیی ھاموشۆ دەکەن و تەواف دەکەن؟ تەنانەت ئەگەر لە چلەی ھاوینیش بێت لەجیاتی بنی پێیەکانیان بسووتێت ھەست بە ساردی و فێنکی دەکەن؟! لە وەڵامی ئەم پرسیارەددا دەڵێین: ( ناو مزگەوتی حەرام و دەوروبەری حەرەم بە جۆرە کاشییەک رووپۆش کراوە کە بەردەکەی تەنھا لە وڵاتی یۆنان ھەیە، بەردەکەش رەنگی سپییە و ناوی (تاسوس)ە. ئەم بەردە تەبیعەتی وایە کە شەوان ساردی وەردەگرێت و بەڕۆژ دەیداتەوە! بۆیە ئەندازیارێکی میسری بەناوی (محمد کمال اسماعیل) کە سەرپەرشتیاری فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی حەرام بووە و ئێستاش تەمەنی ٩٠ ساڵە، بۆیەکەمین جار بیری لەوە کردووە کە رووی زەویی مزگەوتی حەرام بەو جۆرە کاشییە رووپۆش بکرێت، چونکە ئەوکات حاجی و عومرەکاران ھەست بە گەرمی ناکەن و بەپێی پەتی و بەئاسوودەیی مەناسیکەکانی حەج و عومرە ئەنجام دەدەن. شایانی باسە ئەم ئەندازیارە داوای کرد کە لە یۆنان لە بەردی تاسوس کاشی دروست بکرێت، بەڵام ئەستوورییەکەی ٥ سانتیمەتر بێت، چونکە ئەو بەردە تا ئەستوورییەکەی زیاتر بێت ئەوەندە زیاتر شەوان ساردی وەردەگرێت و بەڕۆژ دەیداتەوە. (خودا پاداشتی ئەو ئەندازیارە بداتەوە).
=========
لەماڵپەری ئیسلام بۆ هەمووان وەرگیراوە
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh gyan zor basuda zanyareyakat
sarkawtw bet

لهسهر هێڵ نییه



[ده ست خؤشبيت
لهسهر هێڵ نییه






دةست خؤش ئةمةش جاكةى خواى بالأ دةسته بؤ بةندةكانى
لهسهر هێڵ نییه