.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ژمارەیەكی زۆر بەكتریا لەنێو دەمدا دەژین، كە بە ملیۆنان مەزەندە دەكرێن، ئەگەر كەسێك بۆ ماوەیەك دەم و ددانەكانی نەشووشت، ئەوا ژمارەی بەكتریاكانی نێو دەمی نزیك دەبێتەوە لە ژمارەی دانیشتووانی گۆی زەوی، زانایان زیاتر لە 700 پۆلی بەكتریای جۆراوجۆریان لەنێو دەمدا دۆزیوەتەوە.
نێو دەمی سەگ پیسترە یان مرۆڤ؟
هیچ سەرچاوەیەك یان زانستێك نییە بیسەلمێنێ نێو دەمی مرۆڤ پاكترە لەنێو دەمی سەگ یان بەپێچەوانەوە، هەریەكە لە سەگ و مرۆڤ دەمیان پڕە لە بەكتریای جۆراو جۆر، كە لەوانەیە لە ژمارەدا نزیكبن لە یەكەوە، ئەگەر بەراورد بكرێن، بەڵام زیاتر لە 100 جۆر میكرۆب هەیە لەنێو لیكی سەگ و پشیلە، كە دەتوانن مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشی بكەن.
خواردنی كەوتوو مەخۆن
هەرچەندە ئەوە راستە تاوەكو خۆراك بۆ ماوەیەكی زیاتر لەسەر زەوی بمێنێتەوە ژمارەیەكی زیاتر میكرۆبی پێوە دەلكێت، بەڵام لەگەڵ كەوتنە خوارەوەی خۆراك بۆ سەر زەوی ژمارەیەكی زۆر میكرۆبی پێوە دەلكێت، ئەوەش مانای ئەوەیە فڕێدانی باشترە لە خواردنی.
ئایا هەوكردنی پووك بە ماچ دەگوازرێتەوە؟
هەرچەندە بەكتریاكان دەچنە لیكیشەوە، بەڵام نەخۆشی پووك یەكێك نییە لە نەخۆشییە گوێزراوەكان لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە. نەخۆشی پووك بەشێوەیەكی ئاسایی لەو كەسانەدا گەشە دەكات، كە پووك یان ددانەكانیان تەندروست نەبێت، ئەگەر نێودەمت تەندروست نەبێ، ئەوا لە مەترسی ئەوەدا دەبی نەخۆشی پووكی كەسێكی دیكەت بۆ بگوازرێتەوەو درێژ خایەنیش بێت. كۆمەڵەی پزیشكانی ددانی ئەمریكا پێشنیازی كردووە، كە دەبێ هەركەسێك رۆژانە دووجار بە فڵچەو دەرمان ددانەكانی بشوات و دوو جاریش پەتی ددان بەكاربێنێ، هەندێكجاریش بەكارهێنانی گیراوەی تایبەتی پاككەرەوەی دەم بەسوودە بۆ سنورداركردنی نەخۆشییەكانی پووك.
هەرگیز فڵچەی كەسانی دیكە بەكارمەهێنە
كۆمەڵەی پزیشكانی ددانی ئەمریكا دەڵێ "گۆڕینەوەی فڵچەی ددان لەنێوان دوو كەسی جیاوازدا مەترسی تووشبوون بە هەوكردن و گواستنەوەی نەخۆشی زیاد دەكات، هەروەها بەكارهێنانی قەڵەمی لێو بۆ سوراو و سپیاو، یان پەرداخی خواردنەوەی كەسانی دیكە پێش شووشتنی، یان جگەرەی دەمی كەسانی دیكە، مەترسیدارە.
فڵچەی ددان چۆن هەڵبگیرێت؟
كۆمەڵەی پزیشكانی ددانی ئەمریكا پێشنیازی كردووە دوای ددان شوشتن فڵچەی ددان شوشتنەكە بە ئاو بشۆرێت و لە هەوای كراوەدا دابنرێت، چونكە هەواكە وادەكات وشك ببێتەوە، بەڵام ئەگەر لە قەپاخی داخراودا هەڵبگیرێت، ئەوا ژینگەیەكی شێداری لەبار بۆ گەشەی بەكتریا دروست دەبێت.
بەپێی زانیارییەكانی كۆمەڵەی پزیشكانی ددانی ئەمریكا شووشتنی فڵچە بە گیراوە پاككەرەوەكان، كاریگەرییەكی ئەوتۆی نییە لەسەر پاككردنەوەی فڵچەكە، بەڵام دەبێتە هۆی خراپكردنی ریشاڵەكان و ئەو ماددەیەی فڵچەكەی لێدروستكراوە. ئەو كەسانەی تاقم یان شتێكی دیكەی ددان بەكاردێنن پێویستە راوێژ لەگەڵ پزیشكی ددانەكانیان بكەن بۆ چۆنیەتی پاكڕاگرتنیان.
ئایا فڵچە گۆڕین كاریگەری هەیە بۆ كەمكردنەوەی بەكتریا؟
كۆمەڵەی پزیشكانی ددانی ئەمریكا دایناوە، كە هەر كەسێك پێویستە دوای سێ یان چوار مانگ فڵچەی ددانەكەی بگۆڕێت، ئەوەش لەبەر دووركەوتنەوە نییە لە بەكتریا، بەڵكو لەبەر خراپبوون و لەكاركەوتنی ریشاڵەكانی فڵچەكەیە.
كەمكردنەوەی بۆنی ناخۆشی نێو دەم
لەوانەیە بەكارهێنانی گیراوەی پاككردنەوەی دەم، ببێتە هۆی لابردنی بۆنی ناخۆشی نێو دەم، بەڵام هەرگیز ناتوانن كلسی كەڵەكەبووی ژێر پووك و سەر ددانەكان لاببەن، كە هەندێكجار هۆكاری دروستكردنی بۆنی ناخۆشی نێو دەمەو، هاڵاوی بۆن ناخۆشی دروستدەكات لەكاتی ئاخافتندا.
چای سەوز بۆ ددان و پووك باشە
جگە لە سوودەكانی دیكەی، لێكۆڵینەوەكان پێشنیازیان كردووە خواردنەوەی چای سەوز دەبێتەی هۆی تەندروست راگرتنی پووك و هەروەها مەترسی كەوتنی ددانەكان بەهۆی نەخۆشی پووك و ئێسكی ددانەكانەوە كەمدەكاتەوە.
هەموو بەكتریاكانی ناو دەم
زیانبەخش نین
لەنێو دەمدا بەكتریای سوودبەش و بەكتریای زیانبەش هەیە، هەندێك جۆری زیندەوەری ورد هەیە لەنێو دەمدا دەردراوی تایبەتی دەڕێژێت بۆ كوشتنی بەكتریا زیانبەخشەكان، لێكۆلەران سەرگەرمی دروستكردنی جۆرە دەرمانێكی ددانن كاریگەربێ لە دژی پێكهاتنی پلاك لەسەر ددانەكان. چونكە زۆربەی ئەو بەكتریایانەی لە دەمدا هەن، بەشێك دەبن لەو توێژە رەنگ سپییە زەردباوەی لەسەر ددانەكان دروستدەبێ كە بە پلاك ناسراوە، ئەوەش گەورەترین هۆكاری دروستكەری هەوكردنی پووك و كلۆركردنی ددانەكانە، تەنیا یەك ددان دەتوانێ نزیكەی 500 ملیۆن بەكتریا هەڵبگرێت، هەر لەبەرئەوەش ددان پێویستی بە شتن و بە فڵچەو بەكارهێنانی پەتی ددان و گیراوە پاككەرەوەكانە.
س:باخجه
لهسهر هێڵ نییه








دەس خۆش زۆر بەسوودە سەرکەوتوبیت

لهسهر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش دلان كيا ن زؤر بةسودبوو

لهسهر هێڵ نییه






لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوباس هاورئ یانی ئازیزم
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش بهسوده


لهسهر هێڵ نییه