❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئەزانیت كۆلسترۆڵ چی یە؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-09-06 14:54:12

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsSafari

ئەزانیت كۆلسترۆڵ چی یە؟


ئەزانیت كۆلسترۆڵ چی یە؟

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-7a7a8e0b62.jpg
وشەی کۆلسترۆڵ ناوبانگی لەئەکترەکانی سینەما زیاترە! ھەمیشە لەسەر زمانی ھەمووانەو لەسەر زۆربەی رێنماییەکانی خواردەمەنی نووسراوە زۆر لەو خۆراکانەی ھاوردە دەکرێن شانازیی دەکەن کە ناوەرۆکەکانیان کۆلسترۆڵی کەمە، یان ھەر تیایدا نییە. بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە زانیاریی خەڵک ھەر ئەوەندەیە کە کۆلسترۆڵ مادەیەکی خراپەو دەبێت خۆتی لێدوور بخەیتەوە، بێئەوەی بزانن چییەو ئەرکی لە لەشدا چییە.
کۆلسترۆڵ چییە
کۆلسترۆڵ بریتیە لەمادەیەکی چەوریی کە لەش پێویستیەتی بۆ کاری گرنگی وەک دروستکردنی خانەی نوێ لەلەشدا، واتە: کۆلسترۆڵ مادەیەکی نامۆ نییە لەلەشداو ژەھریش نییە. کە مرۆڤ بڕی زۆر لەو خواردانەی خوارد کە کۆلسترۆڵ، یان وەک دەوترێت (چەوریی پاراو)ی تێدابێت یان نەخۆشیەکی(بۆماوە)ی ھەبێت ئەوە دەبێتە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلسترۆڵ لە جەستەدا. ئەمەش مەترسیی رەقبوونی خوێنبەرەکان زیاد دەکات کە لەوانەیە ببێتە ھۆی تێکچوونی خوێنبەرەکانی دڵ یان سەکتەی مێشک. لەڕاستیدا جگەر ٨٠% ی کۆلسترۆڵی پێویست بۆ لەش دابیندەکات.
ئەم حاڵەتە بە پشکنینی خوێن دەستنیشاندەکرێت.
کۆڵسترۆڵ
چەندبێت باشە؟
باشتروایە کە ئاستی کۆلسترۆڵ لە خوێندا لە ٢٠٠ میللیگرام کەمتر بێت و تاوەکو ٢٣٩ ش ھەر ئاساییە، بەڵام لە ٢٤٠ زیاتر، ئەوە بەبەرز دادەنرێت.
کۆلسترۆڵ لەخوێندا بەھەندێک جۆر لە پرۆتینەوە دەلکێت (لیبۆبرۆتینی لێدەکەوێتەوە) کە سێ جۆرە: زۆر خەست و کەم خەست و زۆرکەم خەست.
کەم خەستەکە کۆلیسترۆلی خراپە(دوژمن)، چونکە دەبێتە ھۆی گیرانی خوێنبەرەکان .بەڵام زۆر خەستەکە کۆلیسترۆڵی باشە(دۆست) کە ناھێڵێت کۆلیسترۆڵ لەناو خوێنبەرەکاندا کۆببێتەوە، چونکە زیادەکەی دەبات بۆ جگەرو لەوێشەوە فڕێدەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی کەلای خەڵک ناسراوە بەگلیسریدی سیانیی(ترایگلیسرید)جۆرێکی دیکەیە لەچەوریی کە لەمرۆڤی ئاساییدا لەخوێندا زۆر کەمە. ئاستی ئاسایی ئەم چەوریە سیانیە لەنێوان ١٥٠ و ١٩٩ دایە .لە ٢٠٠ زیاتر بێت بەبەرز دادەنرێت. ئەو جۆرەی کە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت بریتیە لەشەکرەو چالاکیی گلاندی(دەرەقیە)و خۆراکی نادروست و قەڵەویی و وەرزش نەکردن. جۆرەکەی دیکە کە کۆنترۆڵ ناکرێت بریتیە لە بۆماوەیی.
بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ کێشەیەکی بێدەنگە، چونکە نیشانەی تایبەتیی نییە. کێشەکەش لەوەدایە کە نیشانەکانی دەرناکەوێت تاوەکو سیرایەت نەکات بۆ سەکتەی مێشک یان رەقبوونی خوێنبەرەکانی دڵ.
.چۆن ئاستی کۆلیسترۆڵ کەمدەکەیتەوە ؟
دوو رێگەی سەرەکی ھەیە: یەکەم گۆڕینی خوەکانی خواردن و خۆ لاوازکردن. دووەم بەکارھێنانی دەرمان.
بەڵام لەگەڵ بەکارھێنانی دەرماندا دەبێت رێگەی یەکەمیش پەیڕەو بکرێت. وەرزشکردن ئاستی کۆلیسترۆڵی دۆست بەرز دەکاتەوەو کۆلیسترۆلی دوژمن کەمدەکاتەوە. خۆ لاوازکردن دەتپارێزێت لە گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ و سەکتەی مێشک

^astera^

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-09-07 14:44:16

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsXPMSIE7

Re: ئەزانیت كۆلسترۆڵ چی یە؟

ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌ڕێز ئه‌ستێره‌ :-

هه‌تا بڵێیت بابه‌تێکی جوان و به‌سووده‌ ،به‌و هیوایه‌ی بێبه‌شمان نه‌که‌یت له‌زانیاریه‌کانت ..

دووباره‌ ده‌ست خۆش بێت به‌هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ڕێزتان
.

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-09-10 08:30:51

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsSafari

Re: ئەزانیت كۆلسترۆڵ چی یە؟

زۆر سوپاس كاك (داوین )ی به‌ریز ده‌ستی تۆش خۆشبیت خۆشحالم به‌دلی تۆ بووه‌ به‌ هیوای سوود وه‌رگرتن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ^Astera^ (2012-09-10 08:33:25)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net