.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






چیرۆکی ئەو پیاوەی دوای( ٤٠ )ساڵ بانگ دان بە کافری مرد
إبن القیم الجوزی ڕەحمەتی خوای لێبێت لە کتێبەکەی خۆی دەڵێت!!
لە شاری بەغداد پایتەختی عێراق پیاوێک ھەبوو (٤٠)ساڵ بانگ بێژ بوو لەیەکێک لە مزگەوتەکانی بەغداد
ڕۆژێک لەسەر ئەو جێگا بەرزەی بانگی لێ ئەدا ئافرەتێکی دراوسێی مزگەوتی بینی
زۆر جوان بوو لە ڕووی سیماو رووخسارو رواڵەت دا
شەیتان توانی فێڵی لێبکات بەھۆی ئەوەی دامەزراو نەبوو ئەگەرچی (٤٠) ساڵ خەڵکى بانگ ئەکرد بۆ مزگەوت
خۆشەویستی ئەو ئافرەتەی کەوتە دڵەوە دوای تەواو بوونی نوێژ بەبەر دەرگای ماڵی ئەو ئافرەتەدا دەرۆشت و قسەی لەگەل کرد
دوای چەند ڕۆژێک قسە کردن لەگەڵ ئافرەتەکە رێک کەوت کەوا یەکتر ببینن
ئافرەتەکە گووتی من مەسیحیم تۆش موسڵمانی من ناتوانم پەیوەندی خۆشەویستیم لەگەڵ کەسێک بێت
لەسەر دینی من نەبێت بەو مەرجە ئەتوانم خۆشەویستیم لەگەڵت ھەبێت ئەگەر بێیتە سەر دینی ئێمە!!!!
پیاوەکەش ووتی جا ئەوە کەی کێشەیە ھەر ئێستا ئەبم بە مەسیحی لەبەر خاتری تۆ
ئافرەتەکەش پێی ووت دەی تۆزێ عەرەق بخۆ مادام بویتە مەسیحی
ئەویش دەستی کرد بە خواردنەوەی عەرەق
گوتی بڕۆ قاتی سەرەوە ئەگەر باوکم ھاتەوە پێی ئەڵیم تا مۆڵەتی لێ وەربگرم و شووت پێ بکەم
لەبەر ئەوەی پێشتر فێری ئەوە نەبوو عەرەق بخواتەوە زۆری خواردەوە تا بەتەواوی بێ ھۆش بوو
لە کاتی چونە قاتی سەر لە قادرمەکە بوو بەھۆی ئەوەی زۆری خواردبویەوە کەوتە خوارەوەو گیانی لەدەست دا و بەکافری و بەسەرخۆشی مرد !!
باوکی کچەکە ھاتەوەو بینی پیاوێک لە ماڵیان کەوتوە کچەکە بۆی باس کرد کە ئەوە بانگ بێژی مزگەوت بوو ھات بوبە مەسیحی بۆ ئەوەی من بخوازێت لەماڵی ئێمە مرد
باوکی كچەكە ووتی (٤٠)ساڵ بانگ دانی قوربانی جوانی تۆ کرد ؟!!!!!!!!!
دەستی دایە تەرمەکەی فرێی دایە دەرەوە گوتی ئەوە بۆ ناو زبڵدان باشە
بەرێزان ...
ئەو بەسەرھاتە زۆر پەندوو ئامۆژگاری تێدایە بەڵام گرنگترین یان ئەوەیە کە مرۆڤی موسڵمان
دەبێت خۆراگر بێت بەردەوام بێت ئارامگربێت لەسەر پەیام و پەیڕەوو پبرۆگرامی نازدارو سەروەرمان
ئیستیقامەمان ھەبێت لەسەر ئەم دینە ھەموو کات و ساتێ خوامان لەیادبێت سەرپێچی فەرمانەکانی نەکەین لەبەر ئەوەی ھیچ کەسێک لە ئێمە نازانێ کەی ئەمرێت و چۆن ئەمرێت ..
إتق اللە حیثما کنت
ئامادەکردن و وەرگێرانی مامۆستا (حسێن گردەجالی)
س - فەیسبووک

لهسهر هێڵ نییه





راستەئەو٤٠ساڵ بانگی یاوە بەڵام لەناخەوە خاڵی بووەئیمانی لاوازبووە
هەرلەبەرئەوەبووەبەبووکەڵەی دەس ئافرە تیک تابەکافری مردگەرکەسیک بڕوای تەواوی بەخواهەبئ بڕواناکەم وای بەسەربئ.
دەس خۆش براگیانم

لهسهر هێڵ نییه






دةست خؤش بةلأم زؤر به داخم بؤ ئةم بانك بيزه
لهسهر هێڵ نییه





دەستەکانت خۆش بابەتێکی بەهێزە.زۆر لەمرۆڤەکان خاوەن ئیرادەیەکی بێ هێزن زۆر جار کۆنترۆڵی خۆیان لەدەست ئەیەن.ئەمە
تەنیاکەس نیە کەتوشی ئەمەبوە.شێخی سەنعانیش یەکێک بولەوانەی کەبەهۆی کجێکی گاور لەدین وەرگەرا.
لهسهر هێڵ نییه





دەستتان خۆش هاوڕێ بەڕێزەکانم
,, دکتــــۆر علــــى شەریعەتـــى دەفەرمـــوێ( پێم باشترە بە پێڵاوەوە بە بازاڕدا بڕۆم و بیر لە خوا بکەمەوە ,,, نــــەک لە مزگەوتا دابنیشـــــم و بـــیر لە پێڵأوەکانم بــــکەمەوە)
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
