.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سلاو هاورێیان و ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست وا ئه‌م جاره‌ش له به‌شێکی تری لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی شاعیری گه‌وره گۆران پێتان ده‌گه‌مه‌وه بۆ پێشکه‌ش کردنی به‌شی دووه‌م هیواخوازم سودی لێوه‌رگرن له به‌شی یه‌که‌م پێشه‌کیه‌کم بۆ نوسین له‌گه‌ل کێشی شیعری لای گۆران ئه‌مجاره‌ش باس له سه‌روا ده‌که‌م بۆتان فه‌رموون
سه‌روا
وه‌ک ده‌زانین له سه‌رده‌مى کلاسیک دا شیعر به جۆرێک بووه که ئه‌بوایه هه‌موو شیعره‌که به سهروایهکى یه‌کگرتوو بهاتایه خواره‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین . له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌بوایه شاعیر له هه‌موو پیته‌کان شیعرى نووسیبواو له سه‌رواکان به‌کاریهێنا با ، واته سه‌رواى شیعره‌که‌ى هه‌مووى به پیتێکى دیار‌و یه‌کگرتوو کۆتایى هاتبا . که ئه‌مه مه‌رجێک له مه‌رجه‌کانى شاعیریه‌تى بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا . ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین له رووى به‌کارهێنانه‌وه ده‌بینین هه‌موو شاعیرانى کلاسیک له سه‌ر ئه‌م ڕێچکه‌یه رۆیشتوون و خۆیانیان لىَ لا نه‌داوه ، ته‌نها له ههندىَ کات نهبىَ ئه‌ویش لاى (خانى) له داستانى (مهم و زین) که جۆره سهروایهکى به‌کارهێناوه (مه‌سنه‌وى) ، ئه‌م کێشه‌ش له بنه‌رتدا ئێرانیه (خانى) به‌کارى هێناوه ئه‌مه‌ش له به‌ر درێژى (مهم و زین) بووه.
[ خه‌تات فه‌رموو که خۆشه چین و ماچین
که ناچین لێره خۆشه چینى ماچین
بڕۆت هه‌ر چین و په‌رچه‌م چین له سه‌ر چین
ئه‌مه‌نده چینه قوربان پێم بڵێ چین
شکافێکه کڵافەی نافى زولفت
دەڕێژێ میسک و عه‌نبه‌ر لێره تا چین](
که دێینه سه‌ر باسى گۆران وهنهبىَ که ئه‌م جۆره سهروایهى به‌کارنه‌هێناوه به‌لام لاى ئه‌و مه‌رج نه‌بووه . شیعره‌کانى سه‌ره‌تاى گۆران له سه‌ر شێوازى کلاسیک بووه ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى ئه‌وان بووه له سه‌رى وه‌ک له‌م نمونه‌یه‌ى خواره‌وه دهردهکهوىَ :
[ کڵاو لار ، گورجى که‌و ره‌فتار ! نه‌زه‌ر ناکه‌ى ئهرۆى ئۆغر
له تیرى ئاهى ناکامیم حه‌زه‌ر ناکه‌ى ئهرۆى ئۆغر
به دووتا ئه‌شکى حه‌سره‌ت خوێن ئەبارێنێ به سه‌ر ده‌شتا
ته‌ماشاى لاله‌زارى ڕاگوزه‌ر ناکه‌ى ئهرۆى ئۆغر ]
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌م پارچه‌ى شیعره‌ى سه‌ره‌وه‌ى گۆران بکه‌ین ده‌بینین که‌وا هه‌مان سه‌رواى به‌کارهێناوه ، به‌لام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى شیعره‌کانى پىَ نههۆنیتهوه. به‌لام گۆران له جیهانى نوێى شیعرى دا ئه‌و ئایدیا چه‌سپاو و بناغه‌و کۆت و زنجیرانهى به راستیه‌کى گه‌شبین تێکشکاندو بنیاتى شیعرى کوردى گۆڕى و ئه‌م جۆره سهروایهى له‌لاى خۆى نه‌هێشت و ڕیشه کێشى کرد، نرخى تایبه‌تى به ڕه‌هه‌نده جوانهکانى سه‌روا دا و یه‌کێتى سه‌رواى گۆرى و سه‌رواى دووى به‌کارهێنا به‌ها جوانهکانى شیعرى په‌ره‌پێدا و سه‌رده‌مێکى تازه‌و نوىَ و، وه‌ک بڵێین جل وبهرگێکى ره‌نگاو ره‌نگى کرده به‌ر ئه‌ده‌بى کوردى .
[ کانییه‌کى ڕوونى به‌ر تریفه‌ى مانگه شه‌و
له بنیا بله‌رزێ مرواریى زیخ و چه‌و
جوانتره له لاى من له ده‌ریاى بێ سنوور
شه‌پۆڵى باته به‌ر تیشکى ڕۆژ شڵپ و هوور ِِ ] (
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یرى ههندىَ شیعرى گۆران بکه‌ین ئه‌بینین جۆره سهروایهکى تر‌ى به‌کارهێناوه ئه‌ویش دوور‌و نزیکى سهرواکانه له یه‌کترى که ره‌نگه بۆ جوانى و مۆسیقا‌و ئاوازدارى شیعره‌که و تام و چێژ وه‌رگرتن بىَ لێى که زۆر هونه‌رمه‌ندانه‌و بوێرانه توانیویه‌تى خۆى له‌م جۆره ئاڵوگۆڕیه بدات وشیعرى کوردى له‌و سه‌رده‌مه به‌ره‌و پێشه‌وه ببات.
[ ده‌گریم و ده‌سوتێم هه‌ر وه‌کوو مۆم ،
ئاهم ئه‌گاته گۆشى گه‌ردوون ؛
مات و کز و مه‌لوول و مه‌حزوون
بۆ حاڵى غه‌ریبى ، بێکهسیى خۆم ! ](
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌م پارچه‌یه بکه‌ین جۆره سهروایهکى نوێى تیا ئه‌بینین که نیوه دێرى یه‌که‌م وچواره‌م وه‌ک یه‌که ، نیوه دێرى دووه م سێى یه‌م وه‌ک یه‌ک، جگه له جوانى شێوازى دارشتنه‌که ئاواز‌و مۆسیقایه‌کى تایبه‌تیشى هه‌یه ، هه‌ستان دابهزێنێکى ناسک ئه‌که‌وێته به‌ر چاو به تایبه‌تى له نیوه دێرى دووه‌م و سێى یه‌م .یان ههندىَ جار سهرواکانى زۆر له یه‌کترى دوور کردونه‌ته‌وه‌و سىَ سىَ یان چوار چوار گۆڕیویه‌تى .
[ له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕۆحم وه‌کوو چاوى گوى ،
ئانێکى به قه‌د ساڵىَ پڕى زه‌هرى ئه‌له‌م بوو ،
ناگا : هه‌میسان نیشته‌وه لافاوى ته‌بیعه‌ت ،
ئاهیسته ... نه‌ما زه‌لزه‌له و نهعرهیى حیدده‌ت !
که‌وته ته‌نکى هه‌ورى ڕه‌ش و چڵکنى پێشوو ،
ئهلوانى قه‌زه‌ح تێکه‌ڵى بوو ، کون بووه ناوى ؛ ]
به‌کارهێنانى ئه‌م جۆره سهروایانه جگه له جوانى هۆنراوه‌که ، ڕه‌نگه بۆ ده‌وله‌مه‌ند کردنى شیعرى کوردى ئه‌م ههولانهى دابن . بۆ زیاتر بره‌و دان به ئه‌ده‌ب و گۆڕینى ئه‌و رێبازه‌ى که له سه‌رى ئهڕۆیشتووه ، که تائێستاش به سه‌ر ئاماده دائهنرىَ و چه‌ندین شاعیرى پاش خۆى له سه‌ر ڕێچکه‌ى ئه‌و رۆیشتوون .
[ خوا که‌ى بولبولى باغى سه‌را ! هه‌ر چه‌نده پاییزه ،
به خوێنى خۆم گوڵت بۆ ئاو ئه‌ده‌م ، سا بۆ بلاوێنه !
له‌گه‌ل ئه‌و جوانه پاکانه‌ى له ده‌ورم مه‌یتیان ڕیزه
له خوێنا وێنه شێواوین ، به دایکمان بناسێنه !](
یاخود بۆ زیاتر ئارایشکردنى شیعر سه‌رواى دابه‌ش کردووه و دنیایه‌کى تر‌ى خولقاندووه ، توانا‌و به‌هره‌ى خۆى تیا به‌رجه‌سته کردووه هه‌موو گرفته‌کانى پێش خۆى به تاسه‌یه‌کى رۆمانسیانه شکاندووه شاعیرانه خۆى له ناو ره‌نگه قه‌شه‌نگه‌کان دۆزیوه‌ته‌وه ، گشت ته‌قه‌لاى له پێناو گه‌شه پێدانى زمان و شیعر بووه که دڵسۆزانه ئاره‌قه‌ى بۆ ڕشتووه، به‌هاى ئیستاتیکى سامانێکى به‌نرخى شاعیر بووه. هه‌میشه نیشانه‌ى هه‌ره به‌رزى گه‌شه‌کردنى گیانى شیعر بووه ، ئاشکرایه که شاعیر هه‌موو شتێکى کردووه له پێناو جوانى ناسیدا .
ئاماده‌کردنی // سیروان


له‌سه‌ر هێڵ نییه









له‌سه‌ر هێڵ نییه










کاکه هێمن زۆر سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌ت و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که
خۆشحال بووم که به دڵت بوو هیوادارم که سودی هه‌بێت بۆ ئه‌ندامان و ئه‌ده‌ب دۆستان
هه‌ربژیت دووباره زۆر سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆشبن برای بەڕێزم بابەتێکی جوانە و ماندوو بوونی پێوە دیارە بەهیوای سەرکەوتنت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه