.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌وڵاتی كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراوه و هه‌فته‌ی رابردو ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكراكراوه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌خه‌ون چانسی دابه‌زینی كێشیان له‌كه‌سانی تر زیاتره.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆردهخهون به‌تایبه‌ت له‌شه‌ودا، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌رنامه‌ی خۆراكی تایبه‌ت ئه‌نجامده‌ده‌ن كێشیان زۆر داده‌به‌زێت، چونكه به‌خه‌وتن ئه‌و كه‌سانه كه‌متر هه‌ست به‌برسێتی ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش كه‌متر بیر له‌خواردن ده‌كه‌نه‌وه، كه‌یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی زیادبونی كێش.
هه‌روه‌ها له‌شی ئه‌وكه‌سه له‌كاتی خه‌وتنیدا جۆره هۆرمۆنێك ده‌رده‌دات كه‌ده‌بێته هۆی تواندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌وریانه‌ی ناو خوێن كه‌ده‌بنه هۆی زیادبونی كێش.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا چاودێری (245) كه‌س كرا بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ، به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ده‌خه‌وتن، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه به‌ڕێژه‌ی (33%) زیاتر چانسی دابه‌زینی كێشیان هه‌بوه، له‌كه‌سانی تر.
س:باخجة
له‌سه‌ر هێڵ نییه