.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














سحر الكلمات

یەکێك لە پاشاکانی فرنسا بریارێك دەرئەکات کە تیێدا زێرو ئالتون و خشلی رازاندنەوە لە ژنان قەدەغە بکات بیکەن بە خۆیانەوە ،ئەم بریارەش وەلامدانەوەیەکی گەورەو مانگرتنی ژنانلی ئەکەویتەوە ئیتر ژنان بە قسەی پیوەکانینان ناکەن و بووە هۆی دەنگەدەنگ لە شارەکەدا لەسەر ئەم بریارەو ، هەتا دەبوو زیاتر دەنگی مانگرتووەکان بەرزدەبۆوەو ژنانیش زیاتر لە جاران ئالتون و جۆرەکانی خشلیان بە کار ئەهێنا ، بۆیە پاشا ش شلەژا سەری سورما بوو ئەبێ چی بکات.....؟
لەبەر ئەوە داوای کرد کۆبونەوەیەکی بە پەلە بۆ راوێژکاران بکەن ئەوانیش هاتن ،
گفتوگۆ دەستی پێکرد
یەکێکیان وتی :با لەم بریارە بکشێینەوە بۆ هەموو لایەك باشترە.
ئینجا یەکێکی تریان وتی:نەخێر ئەگەر بکشیینەوە لەم بریارە ئەمە نیشانەیە بۆ بێ هێزیمان بەلگەیە لەسەر ترسنۆکیمان ، ئەبێ پشانیا ن بەین کە هێزی ئێمە لەسەروو هێزی ئەوانەوەیە ،،، ئیترە راوێزکاران بووون بە دوو بەشەوە هەندێکیان لەگەل رای یەکەما بوون هەندێکیان لەگەل رای دووەمدا بوون .
پاشاش وتی: بوەستن بوەستن.... ئادەی پیاوی حەکیمی ئەم شارەم بۆ بێنن..
کاتێك پیاو چاك و حەکیمەکە هات کێشەکەیان بۆ باس کرد، پێی وت ئەی پاشا کەس بەقسەت ناکات ئەگەر تۆ بیر لەوە بکەیتەوە کە خۆت ئەتەوێت ،نەك ئەوی ئەوان ئەیانەوێت .
پاشاش پیی وت :ئیستا ئەبێ چی بکەین..؟
لەبریارەکەمان پاشگەزبینەوە..؟؟
پێی وت نەخێر بەلام بریارێك دەربکە کە بەکارهێنانی ئالتون خشل قەدەغەیە ،چونکە جوانەکان پێویستیان پیی نیە بەکاری بێنن بۆی جوان بن،ئینجا بشلێ بەلام بۆ ئەوانە قەدەغە نییە کە ناشریننو گەورەن لەتەمەندا بەکاری بێنن بۆی ناشرینەکەیانو گەورەییەکەیان بشارنەوە ...
پاشاکە بریاری دا.....
هەر ئەوەنەی هەوالەکە گەیشتە ژنان ، خێرا هەموو ژنەکان هەرچی ئالتون و خشلیان لەملدابوو بەکاریان هێنابوو هەموو لایان بردو دایانکەند لەملیاندا هەموو وا سەیری خۆی ئەکرد کە جوانەو پیویستی بە ئالتون نیە بۆی خۆی جوان دەرخات ..
ئینجا پیاوە تێگەیشتووەکە بە پاشای وت: ئێستا خەلك بەقسەت ئەکەن کە بە مێشکیان بیر ئەکەیتەوەو بایەخ بە گرنگیەکانیان و هەستەکانیان ئەدەی ..
حیکمەتەکەی
دارشتنی وشەکان هونەرە پیویستی بە دەربرینی جوانە فیری بین لە قسەو بریارەکان و پەروەردەکردنەکانماندا بۆئەوەی بانگەشە بۆ ئەوە بکەین لە رییەوە کە ئەمانەوێت ئەویش لە رێی دەربرینی جوانی وشەکان و هیچ شتێکیش هێندەی نەرمی دەربینی وشەکان وبەدەمی خەندەوە لە دلدا زوو جێگیر نابێت ،خۆزگە پیاوانیش لەمە تی دەگەیشتن .
وەرگێرانی لە عەرەبیەوە :رێژین
لهسهر هێڵ نییه