.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











جارێكيان ئيمام (ئه‌حمدى كورِى حه‌نبه‌ل)، خاوه‌ن و سه‌رمه‌شقى مه‌زهه‌بى حه‌نبه‌لى ره‌حمه‌تى خواى لێبێت، گوێى له يه‌كێك له قوتابيه‌كانى خۆى بوو كه ده‌يگوت: (من هه‌موو شه‌وێك خه‌تمێكى قورئان ده‌كه‌م)، واته هه‌موو قورئان كه شه‌ش هه‌زار ئايه‌ت زياتره ته‌نها به شه‌وێك ده‌خوێنێته‌وه.
ئيمام ئه‌حمه‌د: سه‌رى سورمايه‌وه و به‌لايه‌وه زۆر گرنگ بوو كه ئه‌مه‌ى بيست له‌و قوتابيه، چونكه ئيمام ئه‌حمه‌د: به‌خۆى ئاواى نه‌ده‌كرد.
هه‌ڵبه‌ته قورئان خوێندن كارێكى زۆر پێويست و به‌سوود و پيرۆزه به‌ڵام ووردبونه‌وه له قورئان و حاڵيبون لێى و گوێرِايه‌ڵى كردنى و جێبه‌جێكردنى و په‌يرِه‌وكردنى بنه‌ماكان و داوكاريه‌كانى له ژيانى خۆماندا زۆر پێويستتر و به‌سوودتر و پيرۆزتره.
به‌هه‌رحاڵ با بگه‌رێينه‌وه لاى ئيمام ئه‌حمه‌د: و بزانين چى ده‌كات له‌گه‌ڵ قوتابيه‌كه‌ى و چى ده‌ڵێت:
ئيمام ئه‌حمه‌د: قوتابيه خۆشه‌ويسته‌كه‌م بيستم كه جه‌نابت شه‌وانه خه‌تمێكى قورئان ده‌كه‌ى، وايه ؟ !
قوتابى: به‌ڵێ جه‌نابى ئيمام وايه، هه‌موو شه‌وێك ده‌توانم خه‌تمێكى قورئان بكه‌م و به ته‌واوى بخوێنمه‌وه.
ئيمام ئه‌حمه‌د: ده‌م و ده‌ستت خۆش بێت به‌راستى كارێكى زۆر گه‌وره‌يه، باشه داواكاريه‌كم هه‌يه لێت ئه‌گه‌ر بۆمى بكه‌يت.
قوتابى: وه‌ى به‌سه‌ر چاو ئيمام و مامۆستاى خۆشه‌ويستم ئه‌مر بكه.
ئيمام ئه‌حمه‌د: ئه‌م شه‌وه‌ى دێت كه ويستت وه‌ك شه‌وانى تر قورئان خه‌تم بكه‌ى، وا بێنه به‌ر چاوت كه‌وا من وا له‌لات دانيشتومه و گوێ له قورئان خوێندنه‌كه‌ت ده‌گرم و تۆش بۆ من قورئان ده‌خوێنيت.
قوتابى: زۆر باشه ، خۆشحاڵده‌بم.
رۆژى دوايى قوتابيه‌كه هاته‌وه لاى ئيمام ئه‌حمه‌د.
ئيمام ئه‌حمه‌د (لێى پرسى): ئه‌رێ قوتابيه ئازيزه‌كه‌م ئه‌م شه‌و چۆن بووى له‌گه‌ڵ خه‌تمكردنى قورئانه‌كه‌ت ؟
قوتابى: بڵێم چى مامۆستا ! نه‌متوانى خه‌تمه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م، توانيم له هه‌موو سى جزوه‌كه‌ى قورئان ته‌نها يه‌ك جزوى قورئان بخوێنمه‌وه!!
ئيمام ئه‌حمه‌د: بۆ ؟!؟ ئه‌ى هه‌موو شه‌و خه‌تمێكت نه‌ده‌كرد ؟
قوتابى: وايه ، به‌س ئه‌مجاره‌يان كه حيسابى جه‌نابتم كرد وا گوێ له قورئان خوێندنه‌كه‌م ده‌گرى نه‌متوانى زياتر له جزوێك بخوێنم چونكه ده‌بوا زۆر به وردى و له‌سه‌ره‌خۆيى بخوێنمه‌وه.
ئيمام ئه‌حمه‌د: ده‌ى باشه ئه‌م شه‌وه‌ى داهاتو هه‌وڵده خه‌تمه‌كه‌ت ته‌واو بكه‌ى به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان وا دابنێ وا پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) دانيشتوه و گوێ له قورئان خوێندنه‌كه‌ت ده‌گرێت.
قوتابيه‌كه وه‌عدى دا به مامۆستاكه‌ى كه ئه‌م شه‌و بێت هه‌وڵى جددى بدا كه هه‌ر چۆنێك بێت خه‌تمه‌كه‌ى ته‌واو بكات، رۆژى دواتر ديسان قوتابيه‌كه هاته‌وه لاى ئيمام ئه‌حمه‌د.
ئيمام ئه‌حمه‌د (دوباره پرسى): ئاده‌ى قوتابيه ئازيزه‌كه‌م ئه‌م شه‌و چۆن بووى ؟
قوتابى: نازانم چى بڵێم ! نه‌ك هه‌ر نه‌متوانى خه‌تمه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م، ته‌نانه‌ت نه‌متواني يه‌ك جزوى قورئانيش بخوێنمه‌وه!! چاولێبوون و گوێگرتنى پێغه‌مبه‌رم له‌به‌رچاو گرت كه وا له خزمه‌تيمه هه‌ر ته‌نها توانيم يه‌ك سوره‌ت بخوێنمه‌وه.
ئيمام ئه‌حمه‌د: ده‌ى خه‌م مه‌خۆ شتێكى باشت كردوه، ئه‌م شه‌وه‌ى دێت ديسان هه‌وڵى خۆت بده به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان وا دابنێ كه قورئان خوێندنه‌كه‌ت بۆ زاتى (الله)ى ميهره‌بانى هه‌ميشه بينه‌ره بۆ حاڵت، هه‌ميشه بيسه‌ريشه بۆ ده‌نگت.
رۆژى دواتر بۆ جارى سێيه‌م قوتابيه‌كه هاته‌وه لاى ئيمام ئه‌حمه‌د و زياتر په‌شۆكاو بوو.
ئيمام ئه‌حمه‌د (پرسياريكرد): قوتابيه ئازيزه‌كه‌م ئه‌م شه‌و چه‌ند قورئانت خوێند ؟
قوتابى (به‌شه‌رمه‌زاريه‌وه): بڵێم چى قوربان، كاتێك نيه‌تم هێنا كه بۆ (الله) بخوێنم و حيسابى ئه‌وه‌م كرد وا (الله)ى ميهره‌بانى هه‌ميشه بينه‌رى هه‌ميشه بيسه‌ر چاودێرمه نه‌متوانى زياتر له ئايه‌تێك بخوێنمه‌وه، چونكه شه‌رمیشكۆ دايگرتم له‌وه‌ى كه قورئان بخوێنمه‌وه به په‌له و به‌بێ ئه‌وه‌ى لێى حاڵى ببم و بزانم (الله) چيم لێداوا ده‌كات، به‌ڵام له راستيدا ئه‌وه‌نده‌ى سوود و له‌زه‌تم له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و تاقه ئايه‌ته‌م كرد ئاوا سوود و له‌زه‌تم له خه‌تمكردنه‌كه وه‌رنه‌ده‌گرت.
ئيمام ئه‌حمه‌د: ئا ئه‌مه بوو مه‌به‌ستى من كه قورئان بخوێنيته‌وه به له‌سه‌ره‌خۆيى و به تێفكرين و وردبونه‌وه تا به باشى سوودى لێوه‌ربگريت و بزانى ئه‌وه (الله)ـه‌يه له رێگه‌ى قورئانه‌وه قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات. كه‌واته ئێستا فێربووى چۆن قورئان بخوێنيته‌وه بۆ (الله)، وايه؟
قوتابى: به‌ڵێ، ئێستا زۆر چاك فێربووم.
ئيمام ئه‌حمه‌د: ده‌ى هه‌وڵده به‌رده‌وام ئاوا بژيت و ئاوا به‌قه‌ده‌ر و قيمه‌ته‌وه نامه و په‌يام و كتێبى په‌روه‌ردگاره‌كه‌ت و خاوه‌نه‌كه‌ت و به‌ديهێنه‌ره‌كه‌ت و فه‌رمانه‌رِه‌واكه‌ت بخوێنيته‌وه و له خزمه‌تيدا بيت.
س/سایتى گـــازى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









دةستةكانت خؤشبيت مالةكةم
بابةتيكي بةسود بوو سةركةوتوبيت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ماريا نووسی:
دةستةكانت خؤشبيت مالةكةم
بابةتيكي بةسود بوو سةركةوتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ پەیامە جوانەکانتان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةستةكانت خؤشبيت مالةكةم
بابةتيكي بةسود بوو سةركةوتوبيت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن rezhnay (2012-10-05 21:07:50)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دەست خۆش بەساقە زۆر بەسودوو کاریگەربوو بۆم
هەر سەرکەوتوو سەرفراز بیت گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه