.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سەفەر
له‌گه‌ل ته‌نیاییدا ئه‌دوێم
له‌گه‌ل سه‌ره‌تای چرکەکانی ته‌مه‌ن هه‌نگاو ده‌نێم
بیرێکی پەنگرانە
قیت دەبێتەوە و
چیلکەکانی من و تۆ و ئەو و ئەوان ..... دەسوتێنێت
بۆیە ...
له‌گه‌ل ئاره‌زووه‌کانی (با) په‌یتا په‌یتا
نیگاکانمان تێکه‌ل ده‌که‌ین و
له‌و دیو سنوره‌کانی ئه‌به‌دی
له‌گه‌ل کاتژمێره‌کان ژوان ئه‌به‌ستین
ئیتر له‌شه‌وی جه‌نجالی ئێره و
به‌یانیه‌کی ئه‌وێ ناترسم
کاتێک به‌سه‌ر بالای لاسکه گیایه‌کی سه‌وز
تنۆک تنۆک ئهچۆڕێمهوه و
له خه‌یاڵی کچه ره‌ش ئهسمهرهکەدا
ئه‌بم به رۆمان
ئه‌ترسم تۆ له ژێر سێبه‌ری سه‌مایه‌کی کزا
هه‌نگاو بنێت و
له‌گه‌ل
دوا وێستگه‌ی حه‌رفه‌کانی ئه‌وێ بهگژدابچیت و
له نێو خه‌ونی حیکایه‌تی
شاعیرێکی ون فه‌نا ببیت و
وه‌ک گوڵه‌کانی ئێره دڵیان بکه‌ن
به دیاری دره‌خته‌کان و
دره‌خته‌کانیش گه‌ڵاکانیان بکه‌ن به ئه‌فسانه و
له نێو رۆحی منا سه‌فه‌ر بکه‌ن
سیروان خۆشناو


له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو هاوڕێ ئازیزه‌که‌م :-
ده‌ست و پێنوست جوانتر ،هه‌ستی جوانت گه‌شاوه‌تر هاوڕێ گیان ،
هه‌موو ده‌م نووسینه‌کانت ئاسوده‌یی و ئارامی ئه‌به‌خشێ به‌دیده‌ی تارم....
به‌هیوای به‌رده‌وامی بۆ هاوڕێکه‌م .... کامه‌ران بییت ... هاوڕێ گیان ،،
برات //// داوین


له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو کاکە داوین گیان
هاورێی خۆشەویستم سوپاسی وشە جوانەکانت دەکەم
خوێندنەوەی تۆ خۆشحالم دەکات زۆر ، پەیامەکانی بەرێزتان
هاندەری زیاتری منن دەستی تۆش خۆش بێت هەربژیت
هەست و ناخت جوانە
لەگەل خۆشەویستیم بۆ تۆی گوڵ
له‌سه‌ر هێڵ نییه