.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







خۆشەویستی جوانترین گوڵە كاتێ بەڕووی مرۆڤدا دەكرێتەوە.خۆشەویستی ئەو هەستەیە كە كۆتاییی نایەت و سنوری نی یە.هەرچەندە توشی ئازارو و خەفەت و ناخۆشی بین.خۆشەویستی ڕاستەقینە كۆتاییەكەی شادی هێن نییە.ئەسڵەن بێ كۆتاییە.بەتایبەت گەر ئەم شهش نهێنییەی تیا بوو.ئەم شهش نهێنییە لەلایەن پزیشکی دەروونی كوەیتی موسی الجویسر ئاماژەی پێ كراوە كە ئەمانەن:
یەكەم:خۆشەویستی
هەر تاكێك لە بەرامبەرەكەی تێدەگات.گوزارشت كردن لەو تێگەیشتنە لە ڕێگای بەهێزی هێزی پێكەوە بوون دەبێت لە نێوانیاندا.وەك ئەوەی بڵێ من پەیوەندیم پێتەوە هەیە وەك ئەوەی تۆ پەیوەندیت بە منەوە هەیە بەبێ ئەوەی كە تێبینی ئاستی زانست و زانیاری تۆو ئاستی سۆزداری و جەستەیی تۆم كردبێت.
دووەم – چاودێری كردن و گرنگی پێدان:
چاودێری كردن و گرنگی پێ دان هەست كردنە بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر پێویستیەكانی كەسی بەرامبەرمان.بەوپێ یەی گرنگی پێ دان و چاودێری كردن لە ناخی دڵمانەوە بێت و بە ڕاستگۆیی بێت.هەروەها بۆ دڵنیایی كردنی دەرونمان و پارێزگاری بێت.لەسەر ئەو بنەمایەش بێت هەریەكەمان ئەوی كەمان دڵخۆش و شادمان دەكات.بەنەخۆشی یەكێكمان بەرامبەریشمان هەست بە نەخۆشی دەكات و لە ناخۆشی و ماتەمینیشدا ئەوی تر هەمان هەستی دەبێت.
سێیەم – تێگەیشتن:
لێكۆلینەوەو تێگەیشتن گوزارشتە لە گرنگترین خاڵ كە پێویستە هاوسەرەكان ڕەچاوی بكەن.لەبەرئەوەی هاوسەر لە چاوی خێزانەكەیەوە هەموو دنیا دەبینێت.وە لێ ی تێدەگات تێگەیشتنێكی ڕاست و دروست.گەر هاتوو گوێ گرتنی تەواو هەبوو لە نێوانیاندا.
چوارەم- ڕێزگرتن:
ڕێزگرتن ماف و پێویستی هەموو تاكێكە.بەڵكو هەست كردنە بە دڵنیایی.هەموو تاكێك مافی خۆیەتی ژیانی خۆی هەڵبژێرێ هەروەها بەرپرسە لە ژیانی خۆی.بۆیە پێویستە هاوسەرەكان ئەوە بزانن كە هەریەكەیان مافیان هەیە ڕێز لەیەك بگرن.
پێنجەم- ڕێزدانان بۆ یەكتر و داننان بە جوانیەكانی یەكتردا:
بۆ نمونە سوپاس كردنی بەرامبەر بۆئەو دڵسۆزییەی كە هەیەتی بۆی یان سوپاسگوزاری بەرامبەر كە بووتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ ماڵكەی.ڕێزگرتنی سروشتیش بریتی یە لە یارمەتی دانی یەكتر و دڵسۆزبوون بۆ یەكترو هەست كردن بە بەرپرسیارێتی بۆ هاوكاری كردنی یەكتر.
شەشەم- قبوڵ كردن:یەكتری قبوڵ كردن یەكێكە لە خاڵە گرنگەكان من چۆنم تۆش چۆن بی پێویستە یەك قبوڵ كەین لە خۆشی و ناخۆشی دا.
بابەتەکەت گواسترایەوە بەشی هەمەڕەنگ چونکە زیاتر ناوەڕۆکەکەی لەو بەشەوە نزیکە، وە تکایە لەداهاتودا ئاماژە بدە بە سەرچاوەی بابەت،
بەڕێوەبەرایەتی...
لهسهر هێڵ نییه





10stt xosh be azizm zor jwanw rasta
hiwam waia hamw kase la jianida
btwane wa be


لهسهر هێڵ نییه