❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ چۆن ده‌ژین؟ به‌وێنه‌:وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-23 13:47:02

عمر محمد94
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سيدصادق
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 119
WindowsSafari

گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ چۆن ده‌ژین؟ به‌وێنه‌:وه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a6f542eacb.jpg
‌http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-fc1be249c8.jpg
زۆرێكمان تێڕوانینی جیاوازمان به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ریلاو  ژیانی ئه‌وان هه‌یه‌و زۆرجار وه‌كوو مرۆڤی دڕنده‌ و بێ‌ به‌زه‌ی دێنه‌ به‌رچاومان كه‌ كاریان چه‌ته‌یی و فڕاندن و كوشتنه‌، ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنه‌ له‌ مێشكی ئێمه‌دا چه‌سپا كه‌ له‌كاتی شه‌ڕی براكوژیدا وێناده‌كران، به‌ڵام گه‌ر سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی گه‌ریلاكان له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ چیای قه‌ندیل بكه‌یت، ئه‌وا ئه‌و تێڕوانینه‌ت به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت، چونكه‌ ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی گه‌ریلاكان فێری شه‌ڕ بكه‌ن، فێری ئه‌وه‌یانده‌كه‌ن كه‌ به‌ته‌واوی باوه‌ڕو قه‌ناعه‌تی خۆیانه‌وه‌ شه‌ڕبكه‌ن، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ زۆرێك له‌و گه‌ریلایانه‌ زیاتر له‌ 15 ساڵ به‌و چیایانه‌وه‌بن و ژیانی پارتیزانی هه‌ڵبژێرن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ موچه‌یان هه‌بێت، چونكه‌ گه‌ریلاكان موچه‌یان نییه‌و گه‌ر به‌ كارێك بێنه‌ شار به‌ پێی پێویستی ئه‌و كاره‌یان پاره‌یان پیده‌دریت، هه‌ریه‌ك له‌و گه‌ریلایانه‌ش زۆر مه‌به‌ستیانه‌ كه‌ بیروباوه‌ڕی خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه‌، بۆنمونه‌ له‌ كچه‌ گه‌ریلایه‌كم پرسی كه‌س له‌ نێو ئێوه‌دا هه‌یه‌ كه‌ نوێژبكات، به‌ڵام ئه‌و زیاتر له‌ چاره‌كێك باسی بیروبۆچونه‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی له‌ سه‌ر ئاین بۆده‌كردم، كه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام به‌ باڵپیشتی قسه‌كانیان به‌ كتێب و بیروبۆچونه‌كانی ئه‌و دێننه‌وه‌و به‌ ڕێبه‌ر ئاپۆ ناوی ده‌به‌ن، باش ئه‌وه‌ش به‌ كورتی ده‌یوت "به‌شێكی كه‌م له‌ گه‌ریلاكان نوێژ و رۆژوو ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونكه‌ لێره‌ هه‌مووكه‌س ئازاده‌، به‌لام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی زۆرمان موسوڵمانین".

گه‌ریلاكان له‌ كوردانی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان پێكهاتون و به‌مه‌به‌ستیش مه‌فره‌زه‌و بنكه‌كانی گه‌ریلا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تێكه‌ڵ داندراون، بۆنمونه‌ گه‌ر 4 گه‌ریلا له‌ شوێنێكدا پێكه‌وه‌ دابندرێن، ئه‌وا هه‌ریه‌كه‌یان له‌ پارچه‌یه‌كی جیاوازی كوردستانه‌وه‌ داده‌نرێت، بۆئه‌وه‌ی كوردی هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ تێكه‌ڵی یه‌كتر ببن، به‌شێكی زۆریش له‌ گه‌ریلاكان له‌ ته‌مه‌نێكی منداڵیه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ڕیزه‌كانی گه‌ریلاوه‌ كردووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ته‌مه‌نی گه‌ریلاكان له‌ نێوان 15 ساڵ تا 60 ساڵیان تێدایه‌، تارا خوشمیر كه‌ كچه‌ گه‌ریلایه‌كی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌و ده‌ساڵی
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d5f47fb779.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-46a7522659.jpg
ته‌مه‌نی له‌ نێو گه‌ریلاكاندا به‌سه‌ر بردووه‌، له‌و كاته‌شه‌وه‌ دایك و باوكی خۆی نه‌بینیوه‌، گه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌شی لێبكه‌یت كه‌ هه‌ستت چۆنه‌ كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ له‌ دایك و باوكت دوریت، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌ پاڵپشتی قسه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌وڵده‌دات ئه‌وه‌ت بۆ بسه‌لمێنێت كه‌ دایكی راسته‌قینه‌ی ئێمه‌ كوردستانه‌و ئه‌و نایه‌وێت وه‌كوو ژنێكی ئاسای ته‌واوی ته‌مه‌نی له‌خزمه‌تی پیاوێكدا به‌سه‌رببات، به‌ڵكوو شه‌ڕ بۆ ئازادی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، تارا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌و كه‌سێكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاینی ئیسلامه‌وه‌، به‌ڵام بارودۆخی  ژیانی چیا بواری ئه‌وه‌ی نادات په‌رستشه‌ ئاینیه‌كان ئه‌نجامبدات.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a3e6cf4ff3.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-1e4510d570.jpg
له‌ زنجیره‌ چیایه‌كدا كه‌ سه‌رت له‌ سه‌ركه‌شیه‌كه‌ی ده‌سوڕمێت و تا به‌چاوی خۆت نه‌یبینیت له‌وه‌ تێناگه‌یت بۆچی ئه‌م ناوچانه‌ به‌ده‌ستی هیچ حكومه‌تێك ناگیرێت گه‌ریلاكان به‌وپێیه‌ی شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن وه‌كوو مه‌فره‌زه‌ی 8 بۆ 9 كه‌سی دابه‌شبون و رۆژانه‌ كاروباره‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، ئه‌وان هه‌موو به‌یانیه‌ك كاتژمێر 4:30 ی به‌یانی هه‌ڵده‌ستن و سه‌عات 5 نانی به‌یانی ده‌خۆن، دواتر گه‌ر كه‌شو هه‌وا له‌باربێت، مه‌شقی رۆژانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و دواتریش گه‌مه‌و یاری ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌ كچه‌ گه‌ریلاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان هه‌ندێكجار یاری تۆپی پێو باله‌ ده‌كه‌ن،
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b7a57f1997.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-6e2354f8c5.jpg
یاخود پێكه‌وه‌ داده‌نیشت و گۆرانی ده‌ڵێن، كاتێكی زۆری رۆژانه‌شیان به‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی تایبه‌ت به‌ شۆڕشه‌ جیاوازه‌كانی جیهان و رێنمایه‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌خوێننه‌وه‌،
نیوه‌ڕوان گه‌ریلاكان به‌ هاوبه‌شی و به‌بێ‌ جیاوازی له‌ نێوان كوڕان و كچاندا خواردن دروستده‌كه‌ن،
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-dcca8940fb.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9b75602c11.jpg
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش برنج و فاسۆڵیا و نیسك و ساوه‌ر و په‌تاته‌و باینجان و زه‌ڵاته‌ ده‌خۆن و جارجاره‌ش مریشك  و گۆشت ده‌خۆن، گه‌ر میوانیشیان بێت ئه‌وا هه‌موو توانایان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی باشترین خواردنی خۆیانی پێشكه‌ش بكه‌ن، دواتریش به‌ شێوازی تیۆری و پراكتیكی مه‌شقی سه‌ربازی ده‌كه‌ن و به‌ هه‌مانشێوه‌ نیوه‌ڕۆ، نانی ئێواره‌ش ئاماده‌ده‌كه‌ن،
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d686ed3cd5.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-0968811bd4.jpg
شه‌وانیش له‌ بنكه‌كه‌ی خۆیان به‌دیار ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فیزیۆن و سه‌ته‌لایته‌وه‌ كه‌ سه‌حنی سه‌ته‌لایه‌ته‌كه‌یان له‌نێو دارودره‌خداو به‌ گوێنی شاردۆته‌وه‌، ته‌ماشای كه‌ناڵه‌ كورديةكانى نزيك له‌ خۆیان ده‌كه‌ن و كاته‌كانی خۆیان به‌سه‌رده‌به‌ن و به‌باسكردنی سیاسه‌ت و هه‌ندێكجاریش قسه‌ی نه‌سته‌ق و گاڵته‌كردن شه‌وانیان تێده‌په‌ڕێنن و دواتریش یادگاریه‌كانی رۆژانه‌یان ده‌نوسنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ گه‌ریلاكان ده‌فته‌ری یادگاری خۆی هه‌یه‌و به‌شێكی زۆر له‌ ده‌فته‌ری ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ی گۆڕستانی شه‌هیدانی قه‌ندیل هه‌ڵگیراون، له‌ پاش كاتژمێر 12ی شه‌وه‌وه‌ ده‌خه‌ون و بۆبه‌یانی هه‌مان سیناریۆ دوباره‌ده‌كه‌نه‌وه‌، شێوازی ژیان و خه‌و خواردنی گه‌ریلاكانیش به‌ پێی كات و گوزه‌رانیان ده‌گۆرێت، چونكه‌ گه‌ریلاكان زو زو ئاڵوگۆڕیان پێده‌كرێت و له‌ بنكه‌یه‌كه‌وه‌ ره‌وانه‌ی بنكه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌كرێن بۆ كاری نوێ و تازه‌، هه‌ربنكه‌یه‌كیش به‌پێی گونجاوی و بۆره‌خساندنی رۆژ خواردن ئاماده‌ده‌كات و له‌ بنكه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ بنكه‌یه‌كی دیكه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، هه‌ندێكجاریش یاپراخ و كفته‌و خواردنی كورده‌واری بۆخۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-909d8b17db.jpg
به‌شێكی زۆر له‌ گه‌ریلاكان جگه‌ره‌ده‌كێشن، به‌ڵام به‌هه‌مووشێوه‌یك مه‌شروب و  ژنهێنان و شوكردنیان لێقه‌ده‌غه‌كراوه‌، هه‌رچه‌ند گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكاندا بكه‌یت ناتوانیت قه‌ناعه‌تی پێبهێنیت كه‌ بۆچی شوناكه‌ن یاخود ژن ناهێنن، چونكه‌ ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆیزم بۆ شۆڕش و ئه‌وان تا ئامانجه‌كانی خۆیان له‌ شۆڕشدا به‌دی نه‌هێنن بیر له‌و جۆره‌ شتانه‌ ناكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گه‌ر كچ و كوڕێكی گه‌ریلا پێكه‌وه‌ سێكس بكه‌ن و ئاشكرا ببن، روبه‌روی كوشتن ببنه‌وه‌، به‌ڵكوو ئه‌وان ده‌لێت ئه‌و گه‌ریلایانه‌ به‌باشی له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆیزم تێنه‌گه‌یشتون و ده‌بێت دوباره‌ بنێردرێنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ی تایبه‌تی گه‌ریلاكان.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-8f75e2969c.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-7ff1af578e.jpg
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش كچه‌ گه‌ریلاكان ره‌نگ وروی شاخیان لێنیشتوه‌و گرنگی به‌ جوانی خۆیان ناده‌ن، ئه‌وان هیچ بابه‌تێكی جوانكاری به‌كارناهێنن، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری كچه‌ گه‌ریلاكان خه‌نه‌ له‌قژ و ده‌ستیان ده‌ده‌ن، هه‌رگه‌ریلایه‌كیش له‌ پاكوخاوێنی جلوبه‌رگی خۆی به‌رپرسه‌ و ده‌بێت هه‌ركه‌سێك خۆی جلی خۆی بشوات.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-7ff1af578e.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-515b30a081.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f68d1c3e21.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-fd5e3b4ef3.jpg[/siz




سه‌رچاوه‌ /  http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d85c637c7c.png

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن عمر محمد94 (2012-10-23 13:59:03)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-10-23 18:14:19

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsFirefox

Re: گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ چۆن ده‌ژین؟ به‌وێنه‌:وه‌

dast xosh serkawtw byt

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن rezhnay (2012-10-23 18:14:49)

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net