❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوود و زیانه‌كانی هه‌نار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-31 19:44:35

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

سوود و زیانه‌كانی هه‌نار

سوود و زیانه‌كانی هه‌نار

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2cfa61e673.jpg


هه‌نار كه‌ میوه‌یه‌كی پایزه‌یه‌ و دره‌خته‌كه‌ی نزیكه‌ی پێنج مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه‌، جگه‌ له‌ سووده‌ تایبه‌تییه‌كانی له‌ دابه‌زینی كۆلیسترۆل و زیادكردنی گواستنه‌وه‌ی خوێن بۆ دڵ، شه‌ربه‌ته‌كه‌ی و گه‌ڵاكه‌ی و تویكڵه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر سوودی هه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ لێره‌دا سوود و زیانه‌كانیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

سووده‌كانی شه‌ربه‌تی هه‌نار:

1- ده‌بێته‌ هۆی ئاسانكردنی پرۆسه‌ی هه‌رسكردن:
پزیشكانی زانكۆی هارڤارد له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ‌ به‌كارهێنانی توێكڵ و گه‌ڵای هه‌نار رۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌ و چاره‌سه‌رێكی باشیشه‌ بۆ سكچوون و كۆلێرا و رشانه‌وه‌، راشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی چای گه‌ڵای هه‌نار یاخود توێكڵه‌كه‌ی سوودێكی زۆری‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌ هه‌یه‌.

2- ده‌بێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م نه‌خۆشییه‌كانی دڵ:

یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ گرنگه‌كانی تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌ستووربوونی دیواری خوێنبه‌ره‌كانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆربوونی كۆلیسترۆڵی خوێنه‌وه‌ دروست ده‌بێت، لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن خواردنی هه‌نار یاخود خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته‌كه‌ی ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی بڕی زیاده‌ی كۆلیسترۆڵ له‌ له‌شدا و ده‌بێته‌ رێگریكردن له‌ دروستبوونی كلۆت له‌ خوێندا.

3- ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌ند شێرپه‌نجه‌یه‌كی تایبه‌ت:

لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانكۆی هارڤارد دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یاخود پرۆستاتیان هه‌یه‌ شه‌ربه‌تی هه‌نار زۆربخۆنه‌وه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ شه‌ربه‌تی هه‌نار به‌ چاره‌سه‌رێكی باشی زۆربه‌ی جۆره‌كانی تری شێرپه‌نجه‌ داده‌نرێت.

له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌نار و شه‌ربه‌ته‌كه‌ی چه‌ند زیانێكی هه‌یه‌ ، پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی نایۆكلینك رایانگه‌یاندووه‌ هه‌ندێك جار خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی هه‌نار له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ ده‌رمانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كۆلیسترۆڵ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كاریگه‌ری ده‌كاته‌سه‌ر چالاكی گورچیله‌ و له‌كاری ده‌خات.

زیانێكی تری شه‌ربه‌تی هه‌نار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڕێكی زۆری شه‌كری‌ تێدایه‌ بۆیه‌ خواردنه‌وه‌ی كوپێك شه‌ربه‌تی هه‌نار هاوشێوه‌ی بوتڵێكی كۆكا كۆلا شه‌كری تێدایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌ خراپه‌.


س:خه‌ندان

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net