.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه

















هۆشەنگ شێخمحەمەد
٢٠١١
لە وێنەیەکدا
ماندووبووم، درۆ ناکه‌م له چاوه‌ڕوانی..
به‌ڵێن
بۆ تۆ
ده مردنیشدا
ده‌مووچاوم بێ خه‌نده، بهجێنایهڵم
تاتو
وێنه‌ی قه‌برێک له‌سه‌ر ده‌ستم ده‌کێشم و ده‌نێویدا ده‌نووم
ته‌مێك ده‌که‌مه ماسکی روخسارم
ده بن سینگی خۆمدا هه‌نارێک داده‌نێم
دڵێکی بێ برینی له‌سه‌ر ده‌کوتم
دوو لاپه‌ڕه‌ی سپی جه‌ریده‌یه‌ک ده‌خه‌مه جێی سییه‌کانم
په‌نچه‌کانم بۆ ئه‌نگوستیله‌یه‌ک کۆده‌که‌مه‌وه
ده دووکه‌ڵدا پۆرترێتی مرۆڤ تاتو ده‌که‌م
له شیرێکی سپی‌دا.. مانگایه‌ک
ده بیره‌وه‌ری جاده‌یه‌کدا بۆنی خۆڵ
ره‌سمی دارێک له‌سه‌ر جگه‌ره‌یه‌ک ده‌کێشم
دوو پنت ده‌نێوان من .. تۆدا داده‌نێم
یه‌کیان تاتۆی جه‌رگی من و ئه‌ویدیکه‌ش دڵی شینی تۆ
له‌سه‌ر قونی ئه‌و دنیایه‌دا تاتوی نیشتمانێکی ره‌ش رسم ده‌که‌م
خەت
دە نێو دەستمدا،
قەڵەمجافێک، خەتێک بە دووی ئەسەرێکی خۆمدا دەکێشێ
ناوی (دنیا) بە دەزوێکەوە دەکەم
لەسەر سینەمدا فوێک دەکەمە وشەی زستان
دە وشەی خانوودا، شوێنپێی ماڵەکەم
لە (ژیان)دا، لە وێنەی مانادا دەگەڕێم
لەسەر خۆڵ دەنووسم : ئەستێرە
کوتان
(1)
ئاوازێك له سه‌ر ده‌ستم
رووخسارێك له‌سه‌ر دڵم
سه‌فه‌ر له‌سه‌ر رێگه‌كان
باران له‌سه‌ر رووم
باخچه‌یه‌ك له‌سه‌ر دیواری ماڵه‌كان و
كچێكی رووت له‌سه‌ر سایلۆ
وێنه‌ی دڵێک له‌سه‌ر ته‌مدا ده‌کێشم و ده‌چمه نێوی
بۆ تۆ وێنه‌ی هه‌نارێک ده‌کێشم
له جێی دڵی خۆمی داده‌نێم
(٢)
لەسەر دەستم وێنەی فەزایەک دەکێشم
لە جێی دڵت، هەنارێک
لە شوێن دەستت پەلکە رێحان
بردن
لە جێی مەڕێک، جادەیەکی قیڕ لەسەر پەڕێکی سەوز دەڵەوەڕێنم
یادەوەریی دەکەمە سەفتە کاخەزێک و
لە پێڵاوێکی نوێ فڕێی دەدەم
(ئێستا) لەسەر وەڕەقەیەک دەگەچڵێنم
لە جیاتی گوو، تەنهایی و زنجیر
مرۆڤ دەبەمە سەر کاخەز
نەهاتنەوە
تانۆکێک به درێژی خۆی بردمی
بێ پێکه‌نین ..
حیت حیت هه‌موو شته‌کان له شیعر ده‌ستێنمه‌وه
وشه نا، بێ برین خوێن، ده‌که‌مه ژیان
ده‌سه‌ر دڵی به‌خته‌وه‌ریدا ده‌دانیشم
رێبوارێک ته‌ماشای چاوم ده‌کات بڕوا ناکات سه‌فه‌ر ده‌دڵی مندا داده‌نیشێت
وا ده‌زانێت ژیان ته‌نیا یه‌ک رووی خوشک حیزی هه‌یه!
چارەنووس
دێره‌دا مردووم..
ئێره هه‌ندێجار هه‌ناره ده بن مه‌مکی تۆدا و
هه‌ندێجاریش خانه‌ی سه‌ودا..
هه‌ندێجار رێحانه ده‌نێو لهپتدا و
هه‌ندێجاریش .. وای له هه‌ندێجار...
* * * *
چاوم پڕی ته‌مه..
سه‌ر برژانگم په‌ڕی رووناکی
تۆش.. به شێوه‌ی زه‌یتونێک ده چاومدا ... چاره‌نووس
* * * *
جەریدەیەک، مرۆڤێک و تەنهایی
پێکەوە دەبنە کاخەز
باخێک، دڵێک و ئازادی
پێکەوە لە بن پەیڤێک دادەنیشن
له‌وێدا، ته‌نیا
(1)
دنیا به‌قه‌د له‌پی ده‌ستێک بچووک ده‌بێته‌وه
رێحان له‌وێ چاوی ده‌شوات
ئاسکێک به‌دووی جوانیێکدا غار ده‌دات
دڵی منیش له‌وێدا
ته‌پ ته‌پ له‌سینه‌م به‌رده‌بێته‌وه.
(2)
له‌وێدا زه‌مین بێ چاڵوچۆڵه
له بهیارێکی دارهشین ده‌چێت
له چاوی سه‌وزی من ده‌چێت
(3)
بۆنی رێحان له‌و ده‌سته ده‌فڕێت
له سینه‌ی وشه‌یێکی من ده‌نیشێته‌وه
(4)
دنیایێک هه‌یه ، ماڵێکی تێدایه
ئی رێحانێک و چاوی سه‌وزی چرایێکه
ئی دوو بوونه‌وه‌ر جوانن و بیر له جوانی ناکه‌نه‌وه
(5)
دنیایێک هه‌یه ماڵێکی تێدا ئی من و تۆیه
له‌و ماڵه‌دا گوڵدانێک رێحان هه‌یه
له‌و رێحانه‌دا دنیایێک بۆن هه‌یه و چۆڕ چۆڕ ده‌ڕژیته له‌پی تۆوه
له‌پی تۆش ،،، ئای له له‌پی تۆش......
(6)
گه‌ردونێک هه‌یه، به‌قه‌د مه‌مکی تۆ بچووک و به‌قه‌د لێوه‌کانت ته‌نک
له‌وێدا، من له ته‌نکایی لێوی تۆوه له بچووکی مه‌مکی تۆوه
ته‌پ ته‌پ ... دڵم .. وای دڵم!
(7)
ژنێک هه‌یه، ته‌نیا چرپه‌ی هه‌یه، بێده‌نگ، به هه‌ناسه
دنیایێک ده‌گۆڕێ...
له‌وێدا، ژنێک هه‌یه به هه‌ناسه دنیایێک ده‌گۆڕێت!
(8)
ماڵێک هه‌یه، ماڵی رێحانه
له‌وێدا.. بۆن دنیا خه‌لق ده‌کات،
له‌وێدا بۆن له ژنێکدا ده‌ڕژێته دنیا
(9)
دنیایێک هه‌یه، ژنێکی تێدا، هه‌میشه تاقانه
هه‌میشه مه‌ست به بۆنی رێحان
(10)
له‌وێدا زه‌مینێک هه‌یه، ته‌نیا
جوانی شین ده‌بێت، کانیاوێک هه‌یه
رێحان ته‌نیا
له‌وێدا سه‌ری خۆی ده‌شوات،
له‌وێدا دنیایێک هه‌یه پاک ده‌بێته‌وه.
(11)
له‌وێدا ژنێک، که‌ده رێحانه،
پیاوێک چرایه،
له‌وێدا دنیایێکی زۆر گه‌وره هه‌یه، ته‌نیا
کهدێک رێحان و چاوێکی سه‌وزی تێدایه.
(12)
دنیایێک هه‌یه ده‌ستکردی هه‌ناسه‌یێکه،
له شه‌وێکی بێده‌نگیدا له دایک بوو
هه‌ناسه‌که ته‌نیا گوتی
(قوربانت بم!) دنیایێک له شه‌وێکی بێده‌نگدا به‌ربۆوه
(14)
دنیایێک هه‌یه، وشه ته‌نیا
بۆنی رێحان ده‌دات،
ته‌می سه‌وزی چاوێکی هه‌ڵگرتووه
ته‌پ ته‌پ دلێک ده‌یبا.
(15)
له‌وێدا، دوو به دوو، بێده‌نگ
ده‌ڕژێنه نێو قاوه‌یه‌ک بۆنی رێحانی گرتووه
له‌وێدا دنیایێک هه‌یه
ژنێک ته‌نیا، پیاوێک ته‌نیا
دوو ناوی ته‌نیا، تاق و ته‌نها یێکدی ده‌نوسنه‌وه
(16)
له‌وێدا،مێردێکی دوور،
ژنێکی دوور،
وه‌ک خه‌ونێکی دوور، له چاوی یێکدیدا ده‌ته‌قنه‌وه.
(17)
پیاوێکی مات، ژنێکی بێده‌نگ
چاو ده‌بڕنه ماڵێک که لهدنیایێک هه‌یه.
له‌وێدا، دڵ ته‌پ ته‌پ، بانگیان ده‌کاته سه‌ر دنیایێک
ده‌نگ نا، خوا نا، هه‌ناسه درووستی کردووه.
(18)
ماڵێک هه‌یه، ژنێک هه‌یه، پیاوێک هه‌یه
هه‌موویان، هه‌ن،ته‌نیا
(19)
پیاوێکی به‌خته‌وه‌ر، ژنێک منداڵ ده‌کاته‌وه،
ژنێک مندال ده‌بێته‌وه، دڵی پیاوێک به خۆی ده‌داته‌وه
(20)
پیاوێک یه‌که‌مجاره، حه‌ز ده‌کات مه‌رگی ژنێک ببینێت
ژنێک یهکامجاره حه‌ز ده‌کات مه‌رگی پیاوێک ببینێت.
له‌ویدا، (ره‌بی مه‌رگت نه‌بینم،قسه‌یێکی ئه‌نانییه)
شهرتییان کردووه، که‌سییان به‌ری یێکدی نه‌مرن.
(21)
له‌وێدا، پیاویک هه‌یه، ژنێک هه‌یه،
ئیدی له‌وێدا دنیایێک هه‌یه، دڵ رێکیدهخا،
له‌وێدا، ئه‌قڵ بار ده‌کا
ماڵ بۆ که‌دی رێحانێک و جرایێکی سه‌وز جۆڵ ده‌کا.
له‌وێدا. پیاویک ده‌ڵێ دڵم وای، ژنێک ده‌لێ دڵم وای
له‌وێدا، ته‌نیا.


له‌سه‌ر هێڵ نییه







KAK Sirwan to wenai gola rehanayak ba bonixosht hamo dawro bart mast krdwa dast xosh xamat babarakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه









خامەت هەردەم گه‌شاوه‌بێت هاورێی به‌رێز
وشەکان هەڵقوڵاوی ناخێکی پاک و جوانە...
دەستەکانت خۆش بێت لە کارەکانتدا
هیوام وایە بەردەوام بیت لە کاری نوسیندا
بێبه‌شمان نه‌که‌ی لههۆنراوهجوانهکانت

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو هاوڕێ
ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕێ به‌ڕێزه‌که‌م ، هه‌موو کات هۆنراوه‌کانت ، ئاسوده‌یی ده‌به‌خشێته ،
دڵی داوین .. دڵت شاد ، به‌هیوای به‌رده‌وامی و له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ به‌ڕێزتان ..ئاسوده‌بن ..
ئه‌و ده‌ست و پێنووسهت ڕه‌نگینتر بێت ... هاوڕێم .


له‌سه‌ر هێڵ نییه