.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئەڕۆم و کۆچ ئەکەم
هەرگیز ناگەڕێمەوە
بەڵێ هەرگیز ناگەڕێمەوە
ئەڕۆم و هەمووتان بەجێ ئەهێڵم
ΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩ
چیتر بەدواما مەگەڕێن
خۆتان ماندوو مەکەن
نامبیننەوە
هەندێکتان زۆر باش بوون لەگەڵما
نرختان زانیم و
زۆر ڕێزتان گرتم
♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣
هەندێکیشتان زۆرخراپ بوون
زوڵمتان لێکردم
خراپەی زۆرتان کرد بەرامبەرم
زۆرتان هەستتان بە بوونم نەکرد لە نێوانتانا
هیچ حسابێکتان بۆ نەکردم
بە شێوەیەک مامەڵەتان لەگەڵ ئەکردم
واتان ئەزانی هیچ نرخێکم نیە
╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬
ئێستاش ئەڕۆم
ئەڕۆم و هەرگیز ناگەڕێمەوە لاتان
ئیتر ژیانتان بێ من ئەبێ و هەرگیز نامبیننەوە
بەڵام چاک بزانن
سوێند بە یەزدانی مەزن
پەشیمان ئەبنەوە .....
ΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩ
پەشیمان ئەبنەوە کە لە ناوتان نەماوم و جێم هێشتوون
سوێند بە یەزدانی مەزن
پەشیمان ئەبنەوە لەو مامەڵەیەی لەگەڵتان کردووم
کاتێک لە نێوانتانا بووم
پەشیمان ئەبنەوە لەوەی کە فەرامۆشتان کردم
╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬
هەمووتان دڵنیابن
بەچاک و خراپتانەوە
هەلێکی زێڕینتان لەدەست دا کە لە نێوانتانا بووم
زۆر بەداخەوە نەتان ناسیم
هیچ گرنگیتان پێ نەدام و
هەوڵتان نەدا باش بمناسن
چونکە فەرامۆشتان کردبووم
♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣
ئێستاش ئەڕۆم و جێتان ئەهێڵم
گەر ئەتانەوێ ئێستا بمناسن
فەرموون وردە وردە
لەسەرخۆ
وەرنە خوارەوە
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
هەروەک پیشەی ڕابوردوتان
پەلە مەکەن
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
هێواش هێواش وەرنە خوارەوە
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓
↓

ئێستا ئەمناسنەوە ؟؟؟
ئەزانن کێم ؟؟؟
من ئێستام
ئەمڕۆم
ئەم چرکەیەم
داهاتووتانم
کە بە نێوانتانا تێ ئەپەڕم زۆر لەسەرخۆ
بێ ئەوەی هیچ سودێکم لێ وەرگرن
♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣
من کاتژمێرم
ئەو کاتژمێرەی کە تێ ئەپەڕم
بێ ئەوەی گوێم پێ بدەن
من کاتم
ئەو کاتەی کە لە ژیانتانا هیچ حیسابێکم بۆ ناکەن
من ئەو ڕۆژەم
کە ڕۆیشتم ناگەڕێمەوە تا ڕۆژی قیامەت
╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬
بیرتان چوو کە کات شمشێرە
گەر نەیبڕی ئەتبڕێ ؟؟؟
من کاتم
من بۆشاییەکانی ژیانتان بووم
بۆ لەدەستتان دام ؟؟؟
بیرتان کردەوە چەند کاتتان کوشت لە ژیان ؟؟؟
چەند کاتتان بەفیڕۆدا ؟؟؟
بێ ئەوەی ئیشێک بکەن ؟؟؟
بێ ئەوەی بەرهەمێكتان هەبێت ؟؟؟
ΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩ
چەند ڕۆژتان بەسەربرد
بێ ئەوەی کارێک بکەن
بۆ ئەم دنیا و
بۆ ڕۆژی دواییتان ؟؟؟
چەند کاتتان بەسەربرد
بە شتی بێ نرخ و پڕوو پووچ ؟؟؟
دێتەوە یادتان ؟؟؟
╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬
بۆۆۆۆۆۆۆ ؟؟
نەتانزانی کات هەتا بەسەرچێ
لە تەمەنی خۆتان کەم ئەبێتەوە ؟؟
نەتانزانی هەتا کات بەسەرچێ
بواری بوونتان لە ژیانا کەم ئەبێتەوە ؟؟؟
♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣
خۆتان بە مسوڵمان ئەزانی ؟؟؟
ئەی بۆ ملکەچی فەرمانەکانی خوای گەورە نەبوون ؟؟
بیرتان چوو کە خوای گەورە بە ئێوەی سپاردم ؟؟
نەتانبینی کە خوای گەورە چەندجار سوێندی بە من خوارد ؟؟؟
وشەکانی ( العصر ) و ( الفجر ) تان نەبینی لە قورئانی پیرۆزا ؟؟
بیرتان چوو کە پێغەمبەری خوا ( درودی خوای لەسەربێت )
ئامۆژگاری کردن لەسەر کات بەفیڕۆدان ؟؟؟
دوای ئەوەش لەدەست دانی تەمەن ؟؟؟
╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬
بیرتان چوو کە فەرمووی :
شبابك قبل هرمك
صحتك قبل سقمك
غناك قبل فقرك
فراغك قبل شغلك !!!!
حياتك قبل موتك ؟؟؟؟؟؟؟؟
ΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩΩ
پێم ناڵێن کەی هەست بە نرخم ئەکەن ؟؟؟
ڕاست بڕۆن
چەند ساڵ تەمەنتان بە فیڕۆدا ؟؟؟
١٥ ساڵ ؟
٣٠ ساڵ ؟
زیاتریش ؟؟؟
ئێستا بیر لە هەموو وشەکانم بکەنەوە
دڵنیابن ناگەڕێمەوە ناوتان
ئەوەی لە دەستتان دا
ڕۆیشت و هەرگیز بە دەستی ناهێننەوە
╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬╬
ئەوەی ڕۆی ڕۆی
دڵنیابن هەمویتان لەدەست دا و
کۆتایی هات
ئەوەی ماوە داهاتوە
من بەردەوامم و بە نێوانتانا گوزەر ئەکەم
دێم و ئەڕۆم و ناگەڕێمەوە
♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣
دەی بزانم لەم چرکەیە بەدواوە
گوێتان گرتوە بۆ وتەکانم ؟؟
نرخم ئەزانن ؟؟
هەلەکان لەدەست نادەن ؟؟
دەی بزانم لە ئێستا بەدواوە
چی ئەکەن ؟؟؟
وا منیش یەکەم چرکەم بەڕێ ئەکەم
دوام کەون !!!
مەهێڵن چرکەکانی دوای من
بێ سوود بە نێوانتانا گوزەر بکەن
بێ سوود بڕۆن !!!
♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥
نووسینی (( هێمن زانکۆ ))
(( تایبەتە بە یانەی ئازیزی کوردژین ))
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ♫ Hemn Zanko ♫ (2012-11-13 09:07:13)
له‌سه‌ر هێڵ نییه




دةست خؤشبت كاك هيمن بةراستى نوسينيكى زؤرجوانة..سةركةوتوبى بةردةوام بى هةموكت...
....كات بةنرخترين شتة كةرؤى دووبارة ناكةريتةوة....

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش خاڵه هێمن گیان
به‌ڕاستی جوان و نایابه و پڕ له وانه و په‌ند و ئامۆژگاریه
بۆ ئێمه‌ی هاوڕێیان و قوتابیانی زانکۆی کوردژینت
خاڵه گیان به‌هیوام هه‌موو بیر له کاته‌کانی ته‌مه‌نمان بکه‌ینه‌وه
و بزانین چۆن به‌سه‌ریده‌به‌ین ،،، هیوام وایه جه‌نابیشتان ته‌مه‌ندرێژبن
و هه‌میشه له بابه‌تی جوان و نایابی خۆت بێبه‌شمان نه‌که‌ی
سه‌رکه‌وتووبیت دووباره ده‌سه‌کانت خۆش خاڵه هێمنه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو له‌برای به‌ڕێزم کاکه هێمن :-
ده‌سته‌کانت خۆش بێت برای ئازیزم ، ههتابڵێ ی نوسینه‌که‌ت پڕه له‌جوانی ، پڕه لهڕاستگۆی ...
پڕه له‌وه‌فا ، پڕه له‌دڵسۆزی ، من نوسینهکهتم ، وه‌کو هێمن زانکۆ ، خوێنده‌وه ...
له‌و ماوه کورته‌ی ته‌مه‌ن و کاتم له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان ، هه‌موو کات نرخم زانیویت و خۆت که‌سێکی به‌ڕێز بویت ..
هه‌موو کات و ساتێکم له‌و یانه‌و ماڵپه‌ڕه .. هه‌ستم به‌بونی به‌ڕێزت کردوه ،
له‌په‌روه‌ردگارم ئه‌پاڕێمه‌وه .... که‌هه‌رگیز ...کات ... له‌برایه‌کی به‌ڕێزی وه‌کو تۆمان نه‌کات ،
وه‌کو جاران بێیته‌وه ناومان و به‌قسه خۆشه‌کانت جارێکی تر دڵه‌کانمان خۆشبکهیتهوه ..
هه‌میشه جێگات رێزه له‌لای داوین ..
دوباره ده‌سته‌کانت خۆش بێت ... ته‌مه‌ن درێژ‌و له‌ش ساغ بییت ...برا به‌ڕێزه‌که‌م .


له‌سه‌ر هێڵ نییه




دەستت خۆش بێت کاک هێمن بەڕاستی نەمزانی مەبەستت کاتە تا گەشتمە سەعاتەکە ئەم ووت ئاخۆ لە چی عاجز بوبێت
باش بوو مەبەستت کات بوو کوردژین پێویستی بە کەسی وەک بەڕێزت هەیە
تەمەن درێژ و ئاسودە بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










dastakant xosh bet yaxwa kaka hemny zeda aziz, barasty zor jwan w pr wata bww
zor shteky nayabt nwsywa , harbzhyt w sarkawtww bardawam byt

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh kak hemn zor be manaya


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس هاوڕێیانی ئازیزم ..... دەستی ئێوەش خۆش و هیوای بەختەوەریتان بۆ ئەخوازم ...... کاک داوین گیان ئیشەڵڵا بە پێی توانا لەگەڵتانم و لە خزمەتتانام .... دانابڕێم لێتان پشت بە خوای گەورە .... سەربەرز و سەرفرازبن .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستت خۆش بێت کاک هێمن بەڕاستی نەمزانی مەبەستت کاتە تا گەشتمە سەعاتەکە ئەم ووت ئاخۆ لە چی عاجز بوبێت
باش بوو مەبەستت کات بوو کوردژین پێویستی بە کەسی وەک بەڕێزت هەیە
ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه هێمن گیان بابه‌تێكی گرنگ و زۆر زۆر جوان بوو ، له‌شت ساغ بێ و هه‌میشه ئاسووده بیت برا گیان .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن D I L M A N (2012-11-18 07:35:10)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس کاک دیلمان گیان برای زیدە ئازیزم .... دەستی تۆش خۆش بێت .... هیوای سەرفرازیتان بۆ ئەخوازم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه










کاکه گیان زیڕه به‌م عاله‌مه مه‌که ئه‌وه چی‌بوو تا ره‌سمه‌که‌م بینی ئینجا ئه‌هۆن بومه‌وه
ده‌ست خۆش بێت کاک هێمن گیان دوای ماوایه‌کی زۆر له دابڕان یه‌که‌م بابه‌ت که سه‌رنجی راکێشام و کردمه‌وه و خوێندمه‌وه ئه‌م نوسینه جوانه‌ی به‌ڕێزتان بوو.. بیرتان ئه‌که‌م


له‌سه‌ر هێڵ نییه








بەڕاستی نازانم چی بنووسم بۆ ئەم نووسینەت کاکە هێمن گیان
یاخوا دەستەکانت خۆش بن و خودا سەرکەوتووت بکات
هیوامە بەردەوام بیت و ئاسوودە و بەختەوەر بیت.
خۆشەویستیم بۆت کاکە گیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس ئەزیزم Frishtai Jwani .... دەستی تۆش خۆش ... یاخوا قەت زیڕە نەکەیت هههههههههههههه ... هەردەم بەڕێز و ئازیزیت .
سوپاس برای زێدە ئازیزم کاک Muslim ... دەستی تۆش خۆش بێت گیانی من .... هیوای سەربەرزی و سەرفرازیتان بۆ ئەخوازم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده ست و جا‌وت خوش بيت به راستى زوركاريكه ره
ده بيت قه درى كات بزانين ئه كه ر كات نه يبرى
ئه تبريت هه ربزيت به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆشی بۆ تۆی به‌ڕێز، بابه‌ته‌كه جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه هێمن گیان بابه‌تێكی گرنگ و زۆر زۆر جوان بوو ، له‌شت ساغ بێ و هه‌میشه ئاسووده بیت برا گیان .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dastakant xosh bet kak hemn ba hiway bardawamit

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ ئێوەش ئازیزانم دەستی ئێوەش خۆش و هیوای سەربەرزی و سەرفرازیتان بۆ ئەخوازم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه