.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






ئە شکەوتەکەی ئەفلاتون
لە مێژووی فیکردا، کەم وێنە ههیە بەقەد وێنەی ئەشکەوتەکەی ئەفلاتون بەناوبانگبێت. لە کتێبی "کۆمار"داو لە زمانی سوکراتەوە، ئەفلاتون باسی ئەشکەوتێکمان بۆ دهگێڕێتەوە، کۆمەڵێک مرۆڤی تێدایە، ههر لەمناڵییەوە لەوێدا زیندانکراون. ئەم زیندانیانە، بەشێوەیەک ملیان بە زنجیر بە پێیانەوە بەستراوەتەوە، نەدەتوانن بڕۆنو بجوڵێن، نەدەتوانن ئاوڕ بۆ دوای خۆیان بدەنەوە. تاقە شتێک زیندانییەکان دەتوانن بیبینن، ئەو بەشە دیوارەی ئەشکەوتەکەیە کە لەبەردەمیاندا قووتبۆتەوە. لەپشتی زیندانییەکانەوە ئاگرێک کراوەتەوە کە ئەوان نایبیننو لە نێوانی ئەوانو ئاگرەکهشدا کۆمەڵێک داھۆڵ یان بووکەشوشە ههن کە دەجوڵێنەوەو سێبەرەکانیان دەکەونە سەر ئەو دیوارەی کە زیندانییەکان دەیبینن. ئەو سێبەرانە تاقە شتێکن زیندانییەکان بیبینن، بۆیە وادەزانن تاقە شتێک لە ژیانو بووندا ههبێت، ئەو سێبەرانەنو وەک ههقیقەت مامەڵەیان دەکەن. ئەم زیندانییانە لەناو ئەم وەھمو نەزانینو سەرلێشێوانەدا دەمێننەوە تا یەکێکیان زنجیرەکانی دەستوپێی دەشکێنێتو ئەشکەوتەکە بەجێدەھێڵێت. لەدەرەوەی ئەشکەوتەکەدا خۆرو دونیای ڕاستەقینەی شتەکانو دیاردەکان دەبینێت. ئیتر بۆیدەردەکەوێت کە ئەوەی ئەو بەدرێژایی تەمەنی لە ئەشکەوتەکەدا بینیویەتی ههقیقەت نییە، بەڵکو کۆمەڵێک سێبەرو وەھمەو ھیچیتر. سێبەری ئینسانیش نا، بەڵکو سێبەری کۆمەڵێک داھۆڵو بووکەشوشە، کە ئەمان بە ههقیقەتیان زانیوە. ئەم چیرۆکەی ئەفلاتون لێکدانەوەی جیاوازی بۆ کراوەو بەچەندان شێوە خوێندراوەتەوە. ههندێک ئەم چیرۆکە وەک کێشەی زانینو ناسینی واقیع مامهڵەدەکەن، واتە وەک کێشەیەکی ئەبستمۆلۆژی یان مەعریفی تەماشایدەکەن. ئەو پرسیارانەی لێرەدا دەکرێن، پرسیاری لەبابەتی ئایا تا چەند ئەو زانیاریانەی ئینسان لەسەر دونیاو دیاردەکانی ههیە، ڕاستە؟ واقیع چییەو وەھم چییە؟ ههقیقەت کامەیەو سێبەرەکانی ههقیقەت چین؟ لەم دیدەدا ئینسان دەشێت شتگەلێک بۆ ماوەیەکی درێژ وەکو ڕاستی تەماشابکات، بەڵام ههمان ڕاستی دەکرێت وەک وەھمێکی گەورە دەرکەوێت، گەر لە گۆشەنیگایەکی دیکەوە تەماشایبکرێت. ههندێک کەسی دیکە چیرۆکی ئەم ئەشکەوتەیان وەک چیرۆکی ڕۆڵی زانا، فەیلهسوفو خوێندەوارانێک وێناکردوە کە دەتوانن لەڕێگای شکاندنی زنجیرەکانی سەر عەقڵو بیرکردنەوەیانەوە بە ڕاستی بگەنو خۆیان لە زیندانی ئەو وێنەو بۆچوونو تێگەیشتنانە ڕزگاربکەن کە تا ئەو ساتە باڵادەستبوون. ئەم کەسانە لە دیدی ئەفلاتوندا ئەو نوخبە بچووکەن کە ڕاستی ئەدۆزنەوەو ئەم دۆزینەوەشیان مافی ئەوەیان پێئەدات کە حوکم بکەنو دونیا بەڕێوەببەن. ههموو فەلسەفەی سیاسی ئەفلاتون لەسەر ئەم بیرۆکە نوخبەوییە بونیادنراوە، فەلسەفەیەک داوای ئەوەدەکات فەیلەسوفان، یان نوخبەیەکی خوێندەوار، یان ههر نوخبەیەک خۆی بەخوێندەوار بزانێت، دونیا بەڕێوەبباتو خەڵک گوێیانلێبگرێت. ئەو کەسەی لە ئەشکەوتەکەی ئەفلاتوندا زنجیرەکان دەکاتەوەو خۆرو دونیای ڕاستەقینە دەبینێت، دەگەڕێتەوە بۆ ناو ئەشکەوتەکە بۆئەوەی ڕاستییەکان بۆ کەسانی ناو ئەشکەوتەکە بگێڕێتەوە. ئەو کەسە خۆشی سەفەرەکەی بۆ دەرەوەی ئەشکەوتەکە، وەک سەفەر لە نەزانینەوە بەرەو زانین، لە سێبەرو وەھمەوە بەرەو ههقیقەت وێنادەکات. ئەمەش ئەو دیدە نوخبەییە تاکە کەسییە پەڕگیرەی لادروستدەکات کە ئەو تاقە کەسێکە ههقیقەت دەزانێت، بۆیە دەبێت تاقە کەسێکیش بێت مافی قسەکردنی ههبێتو ههموو ئەوانیدی پێویستە گوێیلێبگرنو گوێبەستیبن. ترسناکترین لێکدانەوە بۆ ئەم چیرۆکە ئەفلاتونییە، لێکدانەوە دینییەکەیەتی کە دەکرێت دوو شێوەیان لەیەکدی جیابکەینەوە. یەکەمیان خوێندنەوەیەکی بێگوناههو باس لە ویستی ناسینو ئارەزووی گەڕانی ئینسان بەدوای خوداوەنددا دەکاتو ههوڵدان بۆ دەرچوون لە ئەشکەوتەکە، وەک گەڕانی بەردەوامی ئینسان بەدوای خودادا وێنادەکات. ئەو خۆرەی ئەو کەسەی دەیبینێت دەکرێت وەک ڕەمزی تێگەیشتنو ههقیقەتی ڕەھا، وەک ساتەوەختی بینینی ڕاستەقینەی جیهان لە ههقیقەتی خۆیدا، وەک دەرکەوتێک لە دەرکەوتەکانی خودا، وێنابکرێت. واتە ئەم خوێندنەوە دینییە دەکرێت بە ئاقارێکی سۆفیانەو ئیشراقیانەدا بڕواتو لەو ئاقارهشدا بمێنێتەوە. بەڵام کێشەکە لەوهدایە ئەم خوێندنەوە سۆفییانەیە تێکەڵ بە خوێندنەوەیەکی سیاسی ببێتو وابکات جۆرێک لە سۆفیزمی سیاسی دروستببێت. کە کەسێک وابزانێت ههقیقەتێکی خودایی پێیەو دەبێت بەناوی ئەو ههقیقەتە خوداییەوە حوکمبکات. دەرکەوتە دیارەکانی ئەم سۆفیزمە سیاسییە لەدونیای ھاوچەرخدا، دەکرێت لە دیاردەی خومەینیو بن لادنو سەید قوتبدا بدۆزینەوە. خوێندنەوەی سیاسی سۆفییانەی ئەم ئەشکەوتە وادەکات دین یەکسانبکرێت بە ههموو ههقیقەتو پیاوانی دینیش بەتاقە قسەکەرو پارێزەری ههقیقەت. ئەم دیدە سەفەر بۆ دەرچوون لە ئەشکەوتەکە، وەک سەفەر لە تاریکییەوە بەرەو ڕوناکی، لە زوڵمەتەوە بەرەو ههقیقەت، لە جاھیلیەتەوە بەرەو دین وێنادەکاتو دەسەڵاتی مەعریفی کورتدەکاتەوە بۆ دەسەڵاتی دینیو دەسەڵاتی دینیش دەکاتە دەسەڵاتێکی سیاسی. گەڕانەوەی ئەو کەسە بۆ ناو ئەشکەوتەکە، دەبێتە گەڕانەوەی دین بۆ ناو ئەو ئەشکەوتەو ڕێکخستنەوەی دونیای ناوەکی ئەشکەوتەکە لەسەر بنەمای دینو بوونی پیاوانی دین بە تاقە قسەکەری ئەو دونیایە. لەم خوێندنەوەیەدا ههر خودی گەڕانەوەی ئەو کەسە بۆ ناو ئەشکەوتەکە، دوای بینینی دونیا، مافی ئەوەی پێئەدات داوای ئەوە لەخەڵک بکات لەقسەی دەرنەچنو ئەم پیاوە دەگەڕێتەوە بۆ ناو ئەشکەوتەکان بۆئەوەی دەرسی نەزانەکان دابداتو ڕێگای ڕاستیان پیشانبداتو پێیانبڵێت بەو شێوەیە بژین کە ئەو بۆیان دەستنیشاندەکات. ئاشکرایە ئەم تێگەیشتنە بۆ ههقیقەتو بۆ سیاسەتو بۆ پەیوەندی نێوان سەرکردەو خەڵک، تێگەیشتنێکی پڕ مەترسییەو ڕەچەتەیەکە بۆ پیادەکردنی سیاسەتێکی تۆقێنەری بێدەنگکردنو بونیادنانی سیستمێکی دیکتاتۆری ھاروھاج. دیوە عەلمانییەکەی ئەم خوێندنەوە دینییە، لە تیورەی حیزبی پێشڕەوو سەرۆکی بێوێنەو ههمووشتزاندا بەرجەستەیە، کە گوایە چاوساغی کۆمەڵگا دەکات بەرەو بەختیاریی تەواوەتی. لینینیزمو ستالینیزمو بەعسیزم دیوە نادینییەکەی ئەم خوێندنەوە تایبەتەی ئەشکەوتەکەی ئەفلاتونن. لێرەشدا نوخبەیەکی بچووکی ههمووشتزان، سەرکردەیەک، پیاوێکی ههمووشتزان ئامادەیە کە دەزانێت مێژوو بەرەو کوێ دەڕواتو ئینسان پێویستە چیبکات بۆئەوەی ڕێگای بەختەوەری بزرنەکات. چەندانی وەک عەبدولناسرو سەدامو عەرەفاتو زۆربەی سەرکردەکانی کوردیش، خۆیان وەک ئەو تاکەکەسە وێنادەکەن کە ئەشکەوتەکەیان بەجێهێشتوەو گەڕاونەتەوە بۆ ئەوەی کەسانی ناو ئەشکەوتەکە لەدونیا تێبگەیەنن. ئەم دیدە ئەفلاتونییە، ئەو مافە بەههموو دەسەڵاتدارێک ئەدات بەناوی زانینێکەوە کە گوایە ههر ئەو دەیزانێت، ههموومان بە دانیشتوی ئەو ئەشکەوتە بزانێتو داوای گوێڕایەڵیمان لێبکات. عەقڵو زانینی ههموومان وەک عەقڵو زانینی زیندانییەکانی ناو ئەشکەوتەکە مامەڵەبکاتو وامانببینێت وەک ئەوەی لەباتی ههقیقەتو واقیع، کۆمەڵێک وەھمو سێبەرو وێنەی خەیاڵیو ناڕاست ببینین. مەترسی ئەم شێوازە لە بیرکردنەوە، لەوەدایە کە ههموومان دەخاتە ژێر ڕەحمەتی ههموو ئەوانەوە کە خۆیان بەو کەسە دەزانن کە گوایە ئەشکەوتەکەیان بەجێهێشتوەو ههقیقەتیان پێیە. دەرکەوتە سیاسییەکەی ئەم دیدە ئەفلاتونییە، دیکاتۆریەتێکی ترسناکە

لهسهر هێڵ نییه






ده ستت خؤش هيوادارم سه ركه وتو بى و به رده وام بى

لهسهر هێڵ نییه