.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سلاو هاورێیان
هاوکاریم بکه‌ن له دروست کردنی راپۆرتێک سه‌باره‌ت به کۆمپیته‌ر
تێ بی نی/
نابێت باس له به‌رنامه‌ی[ئکسس*ئێکسل*وورد]بکات
سوپاس بۆ هه‌موتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سه‌ره‌تا سلاو خاتوو ماڤی باسه ئه‌ی راپۆرته‌که‌ت له‌سه‌ر دروست بونی کۆپیوته‌ر مێژووه‌که‌ی یا زانستی کۆمپیوته‌ر یا دۆس ویندۆس ...... هید به‌عام روونتر ئاماژه‌ی پیبکه مادام به‌ریزت تیبینیت هه‌یه له‌سه‌ری که‌نابێت ئه‌وانه بیت ئه‌ی چی بیت دلنیابه لیرهس هه‌موو هاوکارتن

له‌سه‌ر هێڵ نییه






مێژوی کۆمپیته‌ر
لەگەلڕ بوونى مرۆڤ لەسەرزەوى زانست دەستى پێکردوە ، هەر لەو کاتەى کە مرۆڤ لە دەورو پشتى خۆى کۆڵیوەتەوە هەندآ بۆچونى هەبووە دەربارەى دەورو پشت خۆى ئەویش خۆى لێ بپارێزآ ئەگەر زیانبەخش یاخود بۆ مەرامەکاى خۆ بەکاربێن ئەگەر سوود بەخش بوو ، جا هەرلەو کاتەوە زینجیرە چالاکیەکانى مرۆڤ دەستى پێکردووە ، ئەم زینجیرە چالاکیانەش بۆتە هۆى ئەم ڕاپەڕینە زاستە کە ئەمڕۆ دەیبینین لە هەموو ڕوویەکەوە ، جا لەبوارەکانى کۆمپیتەر و ژمێرکاریەوە مرۆڤ لە کۆنەوە هەوڵیداوە کە کردارەکانى بە ساناترین شێوە ئەنجام بدات بۆیە هەمیشە بیریان لەوە کردۆتە کە ئامێرێک دابهێنن کە کردارە ژمێریەکانى بۆ ئاسا بکات.لە سەرەتادا ئەتوانین بڵین کە مرۆڤ بەر لە هەزاران سالڕ پێش زایین ژمێرکارى بەکارهێاوە بە هۆى دەست ، وە لە ساڵانى (500پ.ز ) بابلیەکان توانى بۆ یەکەم جار ئامێرێک دروست بکات و بە کار بهێآ بۆ ژمێرکارى کە لە هەرچوار کردارەکانى (کۆکردنەوە ، لێدەرکرد ، دابەش کرد ، لێکدان ) جێبەجآ بکات ، ئەم ئامێرە کە پێى دەگوترا ئەباکەس( Abacuc) لە هەندآ ستونى لە دار درووستکراو وە چەند مۆریەکى ڕیزکراو لەم ستونەدا پێک هاتوە .لە دوا ئەم ئامێرەش لە ساڵانى (150 پ.ز ) ئامێرى ( ئەمسترلاب)astrolabe داهێرا ئەم ئامێرەش ئامێرێکى زانستىیە بەزۆرى لەمس دروست کراوە ، ژمێرکاریەکى ڕێکى پێوانەى وورد دەدات وە لەبوارەکانى بیرکارى و ئاسمان ناسى و جوگرافیابەکارهاتووە .بیرکارى زانى ئینگلیزى (ولیەم ئۆترد ) لەساڵى (1632)زاینى ئامێرێک نوێى داهێنا بۆ دۆزینەوەى هەندێ نەخشەى بیرکارى وە ناوى لێ‌نرا ( ڕاستەى خلیسکاو ) Slide Rule وە لە ساڵى (1642 ز) زاناى فەڕەنسى( بلەیز باسکاڵ ) ئامێر ێکى درووستکرد بۆ ئەوەى لە کۆکردنەوەى باجدا یارمەتى باوکى بدات ،چونکە باوکى باجگر بوو ، ئامێرەکەى باسکاڵ تەنها کردارەکانى کۆکردنەوەو لێدەرکردنىئەنجام دەدات بۆیە زاناى ئەڵمانى (گۆت فرێد لێبنز)دەستکارى ئامێرەکەى باسکاڵى کرد بۆئەوەى کردارەکانى لێکدان و دابەشکردن و دۆزینەوەى ڕەگى ژمارەکانیش ئەنجام بدات .ئەمجارە زانایەکى فەرەنسى بەناوى (جۆزیف مارى جاکوارد) کارتێکى دروست کرد کەبەهۆى کون کردنى لەشوێنى جیاجیا توانى لەسەر مەکینەى دورمانى ببەستێت بۆئەوەى دەرزیەکانىئاڕاستە بکات.هەرچەندە ئەم دەزگایە پەیوەندى ڕاستەو خۆى بە کۆمپیتەرەوە نیە بڵام بەکاهێنانى کارتى کورنکراو لەدوایدا لەزانستى کۆمپیتەر بەکارهات .زاناى بیرکارى ئینگلیزى (تشارلز باباج) کەلەساڵانى 1793 _ 1871 ژیاوە لەماوەى تەمەنى توانى دوو ئامێر دروست بکات کە ناویان مەکینەى شیکەرەوە و مەکینەى جیاوازى بوو،ئەزانایە ئامێر ى شیکەرەوەى لەساڵى 1882 ز دروستى کرد ، نەیتوانى ئامێرەکەى تەواو بکات بەهۆى بەرەنگاریە تەکنەلۆژیەکانى سەردەمەکەى سەرەراى ئەمەش دەتوانرێ باباج بەیەکەم کەس دابنرێ کەهێڵە بنەرەتیەکانى نەخشە کێشانى ژمێریارىئەلیکترۆنیەکانى (کۆمپیتەر )داناوە لەبەر ئەم هۆیەش بوو ناوى لێ‌نرا باوکى کۆمپیتەر .لەپاش باباج زاناى سویدى (جۆرج سمیو تیز) هات ئامێرێکى وەک ئەو ئامێرەى کە زانا باباج تەواوى بکات دروستى کرد. جۆرج بوڵى زاناى ئیرلەندى لەساڵى 1854 لقێکى زاستى ماتماتیکى داهێنا کەئیستا پێى دەوترێت جەبرى بۆڵى ،ئەم جەبرە پشت بە دوو هێما دەبەستێت .لەساڵى1889 د.هێرمان هۆلێرس دەزگایەکى داهێنا بۆ بە کارهێنانى لە ئاماردا ، د.هێرمان پەیمانێى لە گەلڕ حوکمەتى ئەمەریکا بەست کەدەزگایەکەى بۆ سەرژمێرکردن بەکاربهێنآ لە ساڵى 1890 بە مەرجآ بۆ هەر هەزار کەس 65 سەنت وەربگرآ . لە دواییدا د.هێرمان ئامێرەکەى بەکرآ دایە ( کەنەدا و نەمسا و ڕوسیا ) . لە ساڵى 1896 د.هێرمان کۆمپانیایەکى دامەزراند بۆ بەرهەم هێنانى ماینەکەى ئەم کۆمپانیایە لە ساڵى 1911 لە گەلڕ چەند کۆمپانیەکى تر یەکیان گرت بۆ دامەزرانجتى کۆمپانیى ( ژمارردن – خشتەکردن – تۆمارکردن ) وە لە ساڵى 1924 بەڕێوەبەرى ئەم کۆمپانیایە ناوى کۆمپانیاکەى گۆڕى بۆ ( کۆمپانیاى ماکینەى نێو دەوڵەتى) (IBM) کە کورتکراوەى (Internztionat business machinecorporatin ) وە ئێستا ئەم کۆمپانیایە یەکێکە لە کۆمپانیایە مەزنەکانى دروست کردنى کۆمپیتەر .لە ساڵانى ( 1920-1950) تەکنەلۆجیاى کارتە کونکراوەکەى جاکواردى توێژینەوەى لەسەر دەکراو بەرەو پێش دەچوو ، تا لەساڵى 1930 دەزگایەک درووست کرا کەپێى دەگوترا ماکینەى ژمارکدنى ئەلیکتڕۆمێکانیکى (FAM ) کە کورتکراوەى (Electrommechanica accountiong machine ) بوو ، ئەم ئامێرە دەیتوانى کارە بیرکاریەکان بەشێوەیەکى خۆکار ئەنجام بدات .د.جۆن ئەتاناسۆف لە زانکۆى ویلایەتى ئەیاوا لە گەلڕ قوتابیەکەى کلیفۆرد بیرى نمونەیەکى کۆمپیتەریان لە ساڵى 1939 بۆ ماوەى سآ سالڕ درووست کرد ، د. جۆن ئەتاناسۆف لە کۆمپیتەرەکەى کەناوى لێنابوو ABC ( Attanasoff berry computer ) هیچ بەشێکى مێکانیکى بەکارنەهێنابوو بەڵکو لوولەى بەتاڵکراو ( لەمپا ) و بازنەى کارەبایى بەکارهێناوە ، وە کردارە بیرکاریەکانى بە پێى جەبرى بۆڵى بەڕێوە دەچوو، ءەئەم زانایە ڕێگەى خۆشکرد بۆ درووست کردنى کۆمپیتەرى نوآ . لە ساڵى 1944 توانرا بۆ یەکەم جار کۆمپیتەرێک درووست بکەن بەناوى (مارک -1 ) Mark -1 لە لایەنە پرۆفیسۆرى زانکۆى هارڤارد (هاوارد ئەیکین ) بە هاوکارى کۆرمپانیاى (IBM) نەخشەى بۆ کێشراو درووست کرا ، ئەم کۆمپیتەرە لە ماکینەى شیکەرەوەى باباج دەچوو وە لەساڵى 1945یش زاناى هەنگارى (جۆن ڤۆن نیومان) بیر‌و ڕایەکى نوآى هێنایە ناو گۆرەپانى کۆمپیتەرەوە ئەویش (داکردنى پڕۆگرام و داتا‌کان لە یادگادا بەر لەوەى لەسەر کۆمپیتەر بڕوێنرێن ) ئەم داهێنانە نوآیە تەکنیکى پیشەسازى کۆمپیتەرى گۆڕآ وە تا ئێستاش هەموو کۆمپیتەرەکان لەسەر ئەم بنەمایە درووست دەکرێن .ئینجا لە ساڵى 1946 (د.جۆن مۆکلى) لە گەلڕ چەند زانایەک لە زانکۆى (پەنسلفانیا) کۆمپیتەرێکیان بۆ سووپاى ئەمەریکا درووست کرد کە ناوى ئینیاک (EVIAC) کەکورتکراوەى (Electronic Namerical Integrater Computer ) ئەم کۆمپیتەرە لە کۆمپیتەرەکەى پێش خۆى کەمآ خێراتر بوو وە هەروەها لە دروست کردنیدا 18000 هەژدە هەزار لوولەى بەتالڕکراو (لەمپا) تێدا بەکارهاتبوو ، لە یەک خولەکدا دەیتوانى 5000کردارى کۆکردنەوە و 500کردارى لێکدان ئەنجام بدات . لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بوون لەسەر ئەوەى کە کۆمپیتەرى قەبارە بچوک و خێراتر لەوانى پێشتر درووست بکەن ، وە ئەمجارە ئەم زانستە بۆ مەبەستى بازرگان‌یش بەکاربێنن ، ئەوە بوو لە ساڵى 1950 یەکەم کۆمپیتەر بۆ مەبەستى بازگانى درووست کرا کەناوى (یونیڤاک-1) (UNIVAC-1) (Univeral Automitic Computer ) وە ئەمەش هەر لوولەى بەتالڕکراو (لەمپا)ى تێدا بەکار هاتبوو ، وە هەروەها حوکمەتى ئەمەریکا زۆر سوودى لە ئامێرە وەرگرت بۆ ئامارى ساڵى 1951 وە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لە ئەمەریکا بەکارهات .وە کۆمانیاى (IBM) لە ساڵى 1953 کۆمپیتەرى (IBM-701) وە لە ساڵى 1954 کۆمپیتەرى (IBM-650) درووست کرد‌و بڵاوى کردەوە لە بازاڕ.لەساڵانى 1947ترانزستۆر Transistar دروست کرا ،وە لە ساڵانى 1958 1959 - ترانزستۆر لە بوارى کۆمپیتەر بەکارهات، ئەم ترانزستۆرە لە لەمپا بچوکترە وە بە متمانەترە بەتوانا تریشە . کۆمپانیاى هۆنیۆڵ Haneyweel یەکەم کۆمپیوتەرى لەساڵى 1959 درووست کرد‌و ناوى لێ‌نرا هۆنیۆڵ -4 (Haneyweel-4) .
لە ساڵى 1959ئەندازیار (جاک کیبلى) لە دەزگاى تێکساس ئینتیگرێتى ic داهێنا . لە دواى ساڵى شەستەکان زاناکان توانیان قەبارەى کۆمپیتەر بچوکتر بکەنەوە لە وانى پێشتر وە یەکەم کۆمپیتەرى بچوکیش لە لایەن کۆمپانیا DOC لە ساڵىى 1963 بە ناوى PDP8 ، وە لەساڵى 1964 کۆمپانیاى (IBM) کۆمپیتەری (IBM SYSTEM 360) ى درووست کرد ئەم کۆمپیتەرە هەم قەبارەى بچوک بوو وە نرخیشى هەرزان بوو بۆیە کۆمپانیى (IBM) تا سەرەتاى ساڵى حەفتاکان نزیکەى 25 کۆمپیتەرى درووست کرد .
ساڵانى حەفتاکان چەند ڕووداوێکى گرنگ لە مێژووى کۆمپیتەر ڕوویدا ئەوانیش داهێنانى پرۆسێسەر Microprocessor وە دامەزراندنى هەردوو کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت Microsoft ە کۆمپانیاى ئەپڵ Apple، لە ساڵى 1971زاناى ئیتاڵى (د.فیدریکۆ فاگین) لە کۆمپانیاى ئینتیلڕ Intel ئینتیگریتێکى درووست کرد کە زۆربەى کردارە ماتماتیکى و ژێبێژیەکان ئەنجام دەدات وە ناوى لێنا پرۆسێسەر Microprocessor ، لە ساڵى 1975 یش( بێل گیبسن و پۆل ئەڵێن )کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت Microsoft یان دامەزراند کە ئێستا یەکێکە لە کۆمپانیا یە هەرە مەزنەکانى دروستکردنى کۆمپیتەر و بەرنامە وەتوانى لەساڵى 1985 سیستەمى ویندۆز (windows ) دابهێنن .لە ساڵى 1980 کۆمپانیاى سۆنى یەکەم دیسکى موگناتیسى (3.5Flopy )دروستى کرد ، لەساڵى 1977 دوو گەنجى خولیاى کۆمپیتەر (ستیڤن یۆپس ستیڤ وونزیاک) نەخشەیەکى دانا بۆ کۆمپیتەرێک کە لەماڵاندا بەکاربێت لەئەنجامدا کۆمپیتەرى ئەپڵ_II APPLE_II)) یان دروست کرد . کۆمپانیاى(IBM) کۆمپیتەرێکى دروست کرد کە لەماڵاندا بەکارهات ناوى لێنا (IBM_PC) ،ئەم کۆمپیتەرە لەساڵى 1982 نزیکەى835000 هەشت سەد و سى و پێنج هەزار کۆمپیتەرى لێ فرۆشرا .
بۆ یەکەمین جار کە ماوس کارى پێکرا لەساڵى 1984 بوو کۆمپانیاى ئەپڵ کۆمپیتەرى ماکنتۆس (MACINOSH)ى دروست کرد کەزۆربەى کارەکانى بە ماوس ئەنجام دا ،بەم جۆرە ماوس شۆرشێکى گەورەى لە جیهانى کۆمپیتەر بەرپا کرد . لە ساڵى `1987 توتنرا 256 ڕەنگ بۆ کۆمپیتەر دابنرێت ئەمەش بۆ هۆى زیاتر درەکەوتنى وێنەکان بەڕوونى کەچى تا ئەو کاتە کۆمپیتەرەکان یەک ڕەنگ بوون .
لە دواى ئەمە زاناکان هەڵسان بە پۆڵین کردنى کۆمپیتەر لەسەر چەند بنەمایەک بەتایبتى لەسەر بنەماى ئەو تەکنەلۆژیایەى کە لە دروست کردنى بەکارهات ،بەمەش کۆمپیتەرەکانیان ب پێنج نەوە دابەش کرد
کۆمپیتەرەکانى نەوەى یەکەم 1946_1958:
گرینگ‌ترین سیفەتە جیاکەرەوەکانى ئەم نەوەیە کە بەتەواوى لەتوخمى کارەبایى دروست کراون واتە لەهیچ پارچەیەکى میکانیکى پێکنەهاتووە ،وەبەکارهێنانى لوولەى ئەلیکترۆنى بە تاڵ کراو (لەمپا) و گەرەیى قەبارەکەى و بەکاربردنى ووزەیەکى زۆر وە هێواش لە کارکردن‌دا .
کۆمپیتەرەکانى نەوەى دووەم 1958-1964 :
کۆمپیوتەرەکانى ئەم نەوەیە لەجیاتى لوولەى ئەلیکترۆنى بە تاڵ کراو (لەمپا) ترانزستۆریان بەکارهێنا ئەمەش واى کرد قەبارەى کۆمپیتەرەکان بچوکتر بێت و وە کەمێک خێراتر .
کۆمپیتەرەکانى نەوەى سێیەم 1964_1970:
لەم نەوەیەدا ئینتیگرێتى IC (INTEGRETED CIRCUIT)دروسکراو لە بوارى کۆمپیتەر بە کارهات ،ئەم کۆمپیتەرانەش قەبارەیان بچوکترەو خێرایشیان زۆرترە
کۆمپیتەرەکانى نەوەى چوارەم 1970_1980:
لەم کۆمپیتەرانە ئینتیگرێتە گەورەکان بەکارهات ،وە ئەم کۆمپیتەرانە یادێکى هەیە کەتواناى عەمبارکردن(داکردن) ى زۆرە سەرەڕاى ئەمەش نرخیان هەرزانە و خێرایان زۆرە .
کۆمپیتەرەکانى نەوەى پێنجەم دواى ساڵى 1980:
لەم نەوەیەدا کۆمپیتەرەکانى ناو ماڵ دەرکەوتن و زیرەکى دەست کرد و لاسایى کردنەوەى هەستەکانى مرۆڤ سەرى هەڵدا ،وە لە دروستکردنیدا (پرۆسێسەر )ى تێدا بەکار هات.
حسن شيخ وةسانى
سه کۆی نوسین
////////////////
چه‌ند زانیارێکی به‌سود بۆ کۆمپیته‌ر
سه‌ره‌تا بچۆره سه‌ر
Start
پاشان
Search
له‌دوایدا په‌نجه‌ره‌یه‌کت بۆ ده‌کاته‌وه که ده‌توانیت له ڕێگه‌یه‌وه بگه‌ڕێیت به‌دوای گشت بابه‌ته‌کانی ناو
کۆمپیوته‌ره‌که‌ت
کلیک له
picture
ده‌که‌ین و هم وشانه دهنهوسن
*.png;*.jpg;*.bmp;*.pcx;*.tga;*.tif;*.psd*
به‌دوایدا
enter
ذيكيێةوو چاوهرێدهکهین هه‌موو وێنه‌کان ی ناو کۆمپیته‌ره‌که‌ت نیشان ده‌دات
.......................
2.
به ريزان به م جه ند هه نگاوه که‌مه بزانه كؤمبيته ره كه تان له مه وداى ئيشكردنيدا جه ند سالَ و سه عات ئيشى كردووه
من خؤم تاقيمكردؤته وه ئه وه ى خؤم ل سه دا سه د ته واو ئه ليت كه له وبروايه م
هاورييه كيشم كؤمبيته ريكى كرى دواى 2 رؤز تاقيمكرده وه له وه ى ئه ويشا ته نها جه ند سه عاتيكى نوسى و قه ناعه تم هينا كه راسته
هه نكاوه كان:
1. ئه جيته ستارت باشان run له وى ده نوسيت cmd
2. باشان بؤكسيك ديت له و شوينه ى كه خؤى ئامازه بؤ نوسين ده كات ده نوسيت systeminfo ئينجا ئينته ر ئه كه يت و بؤكسيك ديت
3. له بؤكسه كه دا جه ند زانياريه كمان بيده دات له ناو هه موويانا ديت سيرى زانياريه كه ى به رامبه ر
system up time ده كه يت كه زانيارى هه موو كاته كانى ئيشكردنى كؤمبيته ره كه ت نيشان ئه دا
------------------
سی‌وسێ نهێنی کیبۆرد
F9
بۆ كردنه‌وه‌ی دوو كه‌وانه‌ی ئاماده‌كراو
ctrl+f
بۆ گه‌ڕان به دوای هه‌ر وشه‌یه‌كدا كه له‌و كاره‌ی به‌رده‌ستدایه
ctrl+s
بۆ خه‌زن كردنی ئه‌و كاره‌ی كه كردوته
ctrl+ Shift
شوێنی نوسین ده‌باته لای ڕاست
ctrl+Shift
به پێچه‌وانه‌وه
alt+f4
بۆ داخستنی ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ی كهكردوتهتهوه
alt+esc
ده‌توانیت له په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه بچیت بۆ په‌نجه‌ره‌یه‌كی تر
alt+tab
به‌كاردێت ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ره‌ی زۆرت كردبویه‌وه ده‌توانیت ئه‌و په‌نجه‌ره دیاری بكه‌یت كه‌ده‌ته‌وێت
alt+Shift
لای راست نوسینی عربی ده‌گۆڕێت بۆ ئینگلیزی
alt+Shift
لای چه‌پ به پێچه‌وانه‌وه
f2
بۆ گۆڕینی ناوی ئه‌و فا یله‌ی ده‌ته‌وێت
Shift + E
بۆ نوسینی زه‌مه‌ی زمانی عه‌ره‌بی
Shift + X :
بۆ نوسینی سكون له زمانی عه‌ره‌بیدا
Shift + Q :
بۆ نوسینی فه‌تحه له زمانی عه‌ره‌بیدا
Shift + A
بۆ نوسینی كه‌سره
ژ Shift
بۆ نوسینی شه‌ده له زمانی عه‌ره‌بیدا
Shift + Z
بۆ نوسینی مه‌ده له‌زمانی عه‌ره‌بیدا
Shift + W
بۆ نوسینی تنوین فه‌تح له زمانی عه‌ره‌بیدا
Shift + S
بۆ نوسینی تنوین كه‌سره له زمانی عه‌ره‌بیدا
Shift + R
بۆ نوسینی تنوین زه‌مه له زمانی عه‌ره‌بیدا
Shift + T
بۆ نوسینی له زمانی عه‌ره‌بیدا
Shift + V : {
Shift + C : }
Shift + F : ]
Shift + D : [
Shift + J بۆ درێژكردنه‌وه‌ی پیـــــــــــت به‌م شێوه‌یه
Ctrl + C كۆپی
Ctrl + X بڕین
Ctrl + V په‌یست
Ctrl + Z گه‌ڕانه‌وه
Ctrl + A دیاری كردن
Ctrl + ESC بۆ نیشاندانی په‌نجه‌ره‌ی سه‌ره‌كی STA
سه رچاوه ملـــازم
حسێن خۆشنـاو
/////////
هیوای سوود وه رگرتن

له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو گیان بزانه ئه‌م بابه‌ته چۆنه
مێژووی ویندۆز له ڤێرژنی 1.0 ه‌وه بۆ ڤیستا
هه‌رچه‌نده زۆرترین سیسته‌م كه رِووبهرِووى رِهخنه بووه‌ته‌وه به درێژایى ده‌رچوونى هه‌موو ڤێرشنهكانیهوه سیسته‌مى ویندۆز بووه , بهلاَم سهرِهرِاى ئه‌مانه سیسته‌مى ویندۆز به سه‌ركه‌وتووترین سیسته‌م داده‌نرێت بۆ كارپێكردنى كۆمپیوته‌رى كه‌سى , وه به‌ملیۆنه‌ها كۆمپیوته‌ر كه كار به‌م سیسته‌مه ده‌كه‌ن شاهێدن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى ئه‌م سیسته‌مه , وه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكى كه‌مه پێشوازیمان له ڤێرشنێكى نوىَى خێزانى ویندۆز كرد , كه ئه‌ویش windows vista 2006 بوو , كه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر سه‌رنج رِاكێش تر هات له‌وانه‌ى پێش خۆیدا , وه‌كو ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت پێمان بڵىَ كه‌وا vista 2006 به‌رهه‌م هێنراوى ئه‌م ساته نه‌بووه , به‌ڵكو ئه‌مه به‌رهه‌مى بیست و چوار ساڵ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنى ئه‌م سیسته‌مه‌یه .
زۆربه‌مان ده‌زانین ده‌رباره‌ى سه‌ره‌تاى سیسته‌مى ویندۆز كه‌وا ڤێرشنى 3.1 بوو , وه ده‌رچوو له‌ساڵى 1992 , بهلاَم نه‌مان ده‌زانى ئه‌و كات كه‌وا سه‌ره‌تاى سیسته‌مى ویندۆز پێش ئه‌وكاته بووه به نۆ ساڵ , له مانگى سێپته‌مبه‌رى ساڵى 1981 كۆمپانیاى مایكرِۆسۆفت هه‌ڵسا به په‌ره‌پێدانى سیسته‌مى ( interface manager) به ئامانجى په‌ره‌پێدانى رِووكارى كارى وێنه‌یى , ئه‌میش به پێشكه‌ش كردنى رِێگایهكى نوىَ وساده بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئامێرى كۆمپیوته‌ر , وه ئه‌وكاته به‌سه‌ر ده‌رچوونى ڤێرشنى یه‌كه‌مى سیسته‌مى ms-dos ته‌نها سیانزه مانگى تێپهرِ كردبوو , وه ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه به‌رده‌وام بوو بۆ ماوه‌ى بیست و پێنج مانگ له ژێر كىَ بهركێیهكى به‌هێز له‌گه‌ڵ سیسته‌مى تر , كه ده‌رچووبوون له‌و كاته‌دا وه‌كو Xerox , nvsion , apple lisa , تا كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت په‌رده‌ى لادا به‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى سیسته‌مێكى نوىَ له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 1983 , وه‌له‌و كاته‌دا ناسرا به windows 1.0 .
Windows 1.0
گه‌رچى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت هه‌ڵسا به بانگه‌شه كردنى ڤێرشنى یه‌كه‌مى ویندۆز له تشرینى یه‌كه‌مى 1983 , بهلاَم به شێوه‌یه‌كى رِهسمى بلاَونهبووهوه له بازارِدا تا پاش دوو ساڵ له ده‌رچوونى , واته ساڵى 1985 , windows 1.0 هات به رِووكارێكى وێنه‌یى , وه چه‌ندین به‌رنامه و ئامێرى له خۆ گرتبوو , گرنگترینیان به‌رنامه‌ى ms-dos executive , بۆ ئیداره كردنى مه‌له‌فه‌كان , وه كردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌كان و فۆڵده‌ره‌كان به دوو كلیكى ماوس , بهلاَم كرداره‌كانى تر‌ى وه‌كو كۆپى كردن و گواستنه‌وه‌و رِهش كردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دران له رِىَى لیسته‌كانه‌وه , وه هه‌روه‌ها بوونى به‌رنامه‌ى پهیوهندىیهكان Terminal و به‌رنامه‌ى كارگێرِى زانیارىیهكانى كه‌سى calendar وه ده‌فته‌رى ناونیشان file card , وه هه‌روه‌ها بوونى ( control panel ) ێكى ساده‌و ئاسان , وه ئه‌نجام دانى كردارى گه‌وره‌كردن maximize و بچوككردن minimize , وه گۆرِینى قه‌باره (size)ى په‌نجه‌ره‌كان , وه ده‌ركه‌وتنى شێوه‌ى رِهمزهكان ( Icons) بۆ یه‌كه‌م جار .
Windows 2.0
له مانگى نیسانى ساڵى 1987 مایكرۆسۆفت ڤێرشنى windows 2.0 ده‌ركرد , كه هات به‌هه‌مان به‌رنامه‌و ئامێركارى شێوه‌ى پێشوو له‌گه‌ڵ ههندىَ گۆرِانكارى له رِووكارى كاری‌دا , دیارترینیان تواناى گواستنه‌وه‌ى رِهمزهكان و په‌نجه‌ره‌كان له‌سه‌ر رِووكارى شاشه‌دا , وه له كۆتایى 1987 ڤێرشنێكى تر‌ى windows 2.0 ده‌رچوو , به ناوێكى نوىَ windows/386 , وه تێیدا زیاد كرا تواناى كارپێكردنى زیاد له‌به‌رنامه‌یه‌ك له به‌رنامه‌كانى dos له زاكیره‌ى پاشكۆى ( Extended memory ) , وه له ڤێرشنى windows 2.0 بۆ یه‌كه‌مین جار گرنگى سیسته‌مى ویندۆز به‌دیاركه‌وت وه‌كو ژینگه‌یه‌كى به‌هێز بۆ به‌كارهێنانه‌كانى تر , وه چه‌ندین به‌رنامه‌ى تایبه‌ت دانرا بۆ كاركردن له رِێگارى ویندۆزه‌وه , بۆ نمونه به‌رنامه‌ى word , Excel , corel draw , page maker , micrografx designer .
Windows 3.0
له مانگى ئایارى ساڵى 1990 ویندۆزى windows 3.0 كه‌وته بازارِهوه , له‌گه‌لچ چه‌ندین چاكسازى , دیارترینیان پاڵپشتى كردنى شاشه‌كانى VGA بۆ یه‌كه‌مین جار , وه چه‌ندین گۆرِانكارى گه‌وره‌ى تێدا ئه‌نجام درا ,
گرنگترینیان وه ده‌ركه‌وتنى دوگمه‌كان و ههندىَ رِهمزى تر به شێوه‌ى كاركردنى سىَ دوورى ( 3D) , وه هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ى ms-dos excutive گۆرِدرایهوه به به‌رنامه‌ى program manager و file manager , وه هه‌روه‌ها وهدیاركهوتنى ئایكۆنه‌كان ( icons) به شێوه‌یه‌كى رِوونتر , وه‌كو شێوه‌كانى ئایكۆن له سیسته‌مى
ماكینتۆش , وه له‌لایه‌كى تره‌وه له‌م ڤێرشنهدا تایبه‌تمه‌ندى گرتن و به‌ردان ( drag & drop) زیادكرا بۆ زۆر له كاره‌كان , بۆ نمونه توانرا كارى كۆپى و گواستنه‌وه ئه‌نجام بدرێت به هۆى تایبه‌تمه‌ندى ( drag & drop) له‌ناو به‌رنامه‌ى file manager , وه چه‌ندین كارى جه‌وهه‌رى ئه‌نجام درا له نێو control panel كه‌وا چه‌ندین ئامێرى نوىَى گرته‌وه وه‌كو تواناى دانانى وێنه بۆ سه‌ر رِووكارى شاشه وه ده‌ست گرتن به‌سه‌ر رِنگهكانى په‌نجه‌ره‌كان , وه‌له‌م ڤێرشنهدا به‌رنامه‌ى Task manager زیادكرا , كه لهرِێیهوه دهتوانرىَ گواستنه‌وه‌ى خێرا ئه‌نجام بدرىَ له نێوان كرداره‌كان و په‌نجه‌ره كراوه‌كان .
وه هه‌روه‌ها گۆرِینى به‌رنامه‌ى paint كه هه‌بوو له هه‌ردوو ڤێرشنهكانى 1.0 و 2.0 بۆ به‌رنامه‌ى paint brush , كه چه‌ندین ئیمكاناتى بۆ زیادكرا , گرنگترینیان خه‌زن كردنى وێنه به شێوه‌ى BMP و PCX , وه گرنگترین زیادكارى كه رِووى دا له‌م ڤێرشنه دانانى سیسته‌مى رێنمایىیهكان help بوو , كه پشتى ده‌به‌ست به ته‌كنه‌لۆژیاى hypertext , وه بۆ زانیارى یارى spider solitaire بۆ یه‌كه‌مین جار له‌م ڤێرشنهوه ده‌رچوو .
Windows 3.1
له مانگى نیسانى ساڵى 1993 كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت ویندۆى windows 3.1 بلاَوكردهوه , كه سه‌ركه‌وتنێكى زۆر گه‌وره‌ى به‌خۆوه بینى , كه ته‌نها به تێپهرِبوونى شه‌ش هه‌فته به‌سه‌ر بلاَوبوونهوهى له نێو بازارِدا نزیكه‌ى سىَ ملیۆن نوسخه‌ى لىَ فرۆشرا , وه ئه‌م ڤێرشنه گۆرِانكاریهكى جه‌وهه‌رى واى تیانه‌كرابوو له‌گه‌ڵ ڤێرشنى پێش خۆیدا , ته‌نها له سنورێكى به‌رته‌سكدا نه‌بێت , ئه‌ویش به‌وه‌ى ویندۆز ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ك شێوه‌ى سه‌ره‌كى read mode كارناكات , به‌ڵكو له‌سه‌ر ئامێرى 286 وه به‌رزتر , وه چه‌ندین به‌رنامه‌ى نوىَ زیادكرا بۆ program manager به نێوى startup , كه به‌كارهێنه‌ر دهتوانىَ چه‌ندین به‌رنامه بخاته نێو ئه‌م فۆڵده‌ره , بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى كارپێكردنى سیسته‌مى ویندۆز ئه‌وانیش بكه‌ونه كار , وه كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت دووباره پاڵپشتیه‌كى دروست كرد بۆ كارته‌كانى ده‌نگ , وه له‌م ڤێرشنهدا بۆ یه‌كه‌م جار screen saver دانرا له‌ناو ویندۆز , وه هه‌روه‌ها زیادكردنى تواناى دانان و لابردنى پێكهاته‌كانى ویندۆز , وه پاڵپشتى كردنى فۆنته‌كانى true type , وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڤێرشنهدا ویندۆز بووه ژینگه‌یه‌كى دروست بۆ كرداره‌كان , وه به‌هه‌زاران به‌رنامه گه‌شه‌ى پێكرا به‌تایبه‌تى بۆ كارپێكردنى له رِىَ ى ئه‌م ویندۆزه .
Windows NT 3.1
له مانگى ئابى ساڵى 1993 مایكرۆسۆفت بانگه‌شه‌ى ده‌رچوونى ڤێرشنێكى نوىَ ى ویندۆزى كرد به نێوى windows NT 3.1 , كه له رِووكاردا هه‌مان رِووكارى ڤێرشنى پێش خۆى هه‌بوو , بهلاَم به بىَ پێویست بوونى سیسته‌مى DOS , وه‌كو چۆن له‌یه‌م ڤێرشندا ویندۆز گه‌شه‌ى پێكرا له‌سه‌ر سیسته‌مى 32 بیت .
وه له دواییدا توانرا كار بهكردارهكانى 32 بیت بكات به كهفائهتێكى به‌رزتر , وه ئامانج له ده‌رچوونى ئه‌م ڤێرشنهدا پێشكه‌ش كردنى سیسته‌مێكى به‌هێز بوو بۆ به‌كارهێنه‌ران له كۆمپانیاكان و دام و ده‌زگاكان , كه ئامێره‌كانیان په‌یوه‌ستن به تۆرِى نێوخۆیى LAN , وه هه‌روه‌ها به‌شدارى كردنى مه‌له‌فه‌كان و پرێنته‌ر و ئیداره‌كردنى به‌كارهێنه‌ران له‌ناو تۆرِدا .
Windows 3.11 for workgroups
له تشرینى دووه‌مى ساڵى 1993 مایكرۆسۆفت بانگه‌شه‌ى ده‌رچوونى ڤێرشنێكى نوىَ ى ویندۆزى كرد به نێوى windows 3.11 for workgroups , كه پاڵپشتیه‌كى ته‌واوى ده‌كرد له كارپێكردنى ئامێرى كۆمپیوته‌ر له نێو تۆرِى نێوخۆیى LAN , له‌گه‌ڵ زیادبوونى گرنگیدان به تۆرِى نێوخۆیى له‌نێو كۆمپانیاكان و داموده‌زگاكان .
Windows 95
وه له ئابى 1995 مایكرۆسۆفت ڤێرشنى windows 95ى راگه‌یاند , له نێو پرِۆپاگهندهیهكى زۆر سه‌رنج رِاكێشدا , كه هیچ به‌رهه‌مێك له مێژوودا واى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو , وه windows95 داده‌نرێت به‌خاڵى وه‌رچه‌رخان له مێژووى ڤێرشنهكانى ویندۆز , ئه‌میش هات بهرِوكارێكى نوىَ و جیاواز , وه به‌رنامه‌ى program manager گۆرِدرا به‌به‌رنامه‌ى windows explorer , وه هه‌موو شێوه‌كانى چوارگۆشه‌ى گفتوگۆ و پێكهاته‌كانى تر‌ى ویندۆز شێوه‌یه‌كى سىَ دووریان وه‌رگرت ( 3D) , وه هه‌روه‌ها دوگمه‌ى close كه نیشانه‌ى (X) هه‌یه زیادكرا بۆ هه‌موو په‌نجه‌ره‌كان و چوارگۆشهكانى گفتوگۆ , وه رِووكارى شاشه نه‌مایه‌وه ته‌نها بۆ پیشاندانى رِهمزى په‌نجه‌ره‌كان و كورتكراوه‌ى به‌رنامه‌كان , به‌ڵكو توانرا مه‌له‌ف و فۆڵدهرهكانیش پیشان بدرێن له‌سه‌ر رِووكارى شاشه , وه له‌گه‌لچ چه‌ندین رِهمزى تایبه‌ت وه‌كو my computer كه ده‌رگایه‌كه بۆ چوونه نێو ناوهرِۆكى ئامێرى كۆمپیوته‌ر , وه network neighborhood بۆ پیشاندانى كه‌ره‌سته‌كانى تۆرِى نێوخۆیى , وه recycle bin بۆ بینینى ئه‌و شتانه‌ى كه رِهش كراونه‌ته‌وه , وه ده‌توانین لێره‌وه‌ش لایان به‌رین به‌ته‌واوى له‌سه‌ر هارددسك , وه هه‌روه‌ها ویندوز 95 هات خۆى و به‌رنامه‌ى Microsoft exchange , كه ئه‌میش به‌رنامه‌یه‌كه بۆ نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى و ناردنى نامه‌ى فاكس , وه بۆ یه‌كمین جار كۆمپانیاى مایكرِۆسۆفت پهرِههڵدهرهوهى ئینته‌رنێتى internet explorer خسته نێو سیسته‌مى كارپێكردنى ویندۆز , وه به‌رنامه‌ى داواكردنى ته‌له‌فۆن كه پاڵپشتى پرۆتۆكۆڵى TCP/IP ده‌كات له رِێگاى پرۆتۆكۆڵى PPP , له‌مه‌وه په‌یوه‌ندى كردن به تۆرِى ئینته‌رنێت پێویستى به هیچ به‌رنامه‌یه‌كى تر ناكات , وه بۆ یه‌كه‌مین جار لیستى start به‌دیاركه‌وت , وه كو شوێنێكى سه‌ره‌كى وه رِێگایهكى خێرا بۆ گه‌یشتن به به‌رنامه دابهزێنراوهكان له‌ناو ئامێره‌كه‌دا , وه هه‌روه‌ها لیستى مه‌هام Task bar به‌دیاركه‌وت بۆ گواستنه‌وه له‌نێو به‌رنامه‌كان و په‌نجه‌ره‌كان .
Windows NT 4.0
پاش تێپهرِبوونى ساڵێك به‌سه‌ر ده‌رچوونى windows 95 , له ئابى 1996 كۆمپانیاى مایكرِۆسۆفت بانگه‌شه‌ى ده‌رچوونى windows NT 4.0 ى كرد , كه به‌هه‌مان شێوه‌ى رِووكارى ویندۆزى 95 هات , له‌گه‌ڵ ههندىَ ئیمكاناتى تایبه‌ت به سیسته‌مى windows NT , له واقیعدا windows NT4.0 هیچ شتێكى نوىَ ى پێشكه‌ش نه‌كرد به‌ئاشكرا , به‌ڵكو ته‌نها بریتى بوو له تێكهڵیهكى نێوان windows95 و windows NT 3.5 , بۆ نمونه control panel هه‌موو شته‌كانى وه‌كو هى windows 95 بوو .
له‌گه‌ڵ زیادبوونى ههندىَ ئامێرى تر وه‌كو services , Devices , كه ئه‌مانیش ئامێرى تایبه‌تن به سیسته‌مى windows NT , وه هه‌روه‌ها زیادبوونى به‌ندى Administrative Tools له نێو لیستى start , كه پێكهاتووه له چه‌ندسن به‌رنامه‌ى تایبه‌ت بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ تۆرِهكان .
Windows 98
وه له حوزه‌یرانى ساڵى 1998 مایكرۆسۆفت هه‌ڵسا به‌ده‌ركردنى windows98 , وه له‌م ڤێرشنهدا هه‌ڵسا بهپهیوهندكردنى هه‌ردوو به‌رنامه‌ى windows explorer و internet explorer , وه له‌گرنگترین تایبه‌تمه‌ندى یه‌كانى ویندۆزى 98 بریتى بوو له تایبه‌تمه‌ندى Active desktop , كه رِىَ ئه‌دا به پیشاندانى لاپهرِهكانى وێب له‌سه‌ر رِووكارى شاشه , وه هه‌روه‌ها مایكرۆسۆفت له‌م ڤێرشنهدا سیسته‌مێكى نوىَ ى ده‌ركرد بۆ رِێنمایى یه‌كان Help كه ناسراوه به Hyper Help كه مه‌له‌فاتى رِێنمایى یه‌كانى گۆرِى بۆ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانى لاپهرِهكانى ئینته‌رنێت , وه ویندۆز 98 هات خۆى و ڤێرشنێكى نوىَ ى به‌رنامه‌ى پهرِهڵدهرهوهى ئینته‌رنێت ( internet explorer 4.0 ) كه پاڵپشتیه‌كى ته‌واوى زمانى Html 4.0 ده‌كات , وه هه‌روه‌ها سیسته‌مێكى نوىَ ى مه‌له‌فاتى داهێنا ( FAT 32 ) , كه رِێگا ئه‌دا به مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دیسكى رِهقى قه‌باره به‌رز (زیاتر له 2 گێگا بایت ) , وه هه‌روه‌ها ئه‌م ڤێرشنهى ویندۆز پاڵپشتیه‌كى ته‌واوى كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و پارچه ته‌كنه‌لۆژیایه‌ى ئه‌و كات وه‌كو ئامێره‌كانى DVD وه ده‌رچه‌كانى USB وه كارته‌كانى AGP .
Windows 2000
Windows2000 ده‌رچوو له مانگى شوباتى ساڵى 2000 , وه‌كو ته‌واو كاریه‌ك بۆ سیسته‌مى سه‌ركه‌وتوویى windowsNT , هات خۆى و رِووكارێكى نوىَ و پێشكه‌وتوو , له‌م ڤێرشنهدا وه‌كو ویندۆز 98 ههماههنگیهكى ته‌واو جىَ بهجىَ كرا له نێوان سیسته‌مه‌كه‌و تۆرِى ئینته‌رنێت , وه بۆ یه‌كه‌مین جار Device manager زیادكرا , بۆ ئاسان كردنى كردارى زیادكردنى كارته‌كان و پارچه نوىَ یه‌كانى كۆمپیوته‌ر .
وه هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ى computer management زیاد كرا , كه ههڵدهسىَ به دابین كردنى یه‌كه‌یه‌كى رِێكخستن له هه‌موو پێكهاته‌كان و تایبه‌تمه‌ندى یه‌كانى سیسته‌م , وه هه‌روه‌ها له‌م ڤێرشنهدا چه‌ندان به‌رنامه دانرا بۆ ههڵسورِاندنى تۆرِى نێوخۆیى , وه هه‌روه‌ها ئاسانكاریهكى زۆرى تێدا ئه‌نجام درا بۆ شىكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاره ئاڵۆزانه‌ى كه له سیسته‌مى windows NT هه‌بوون .
Windows Me
له ئه‌یلولى ساڵى 2000 كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت بانگه‌شه‌ى ده‌رچوونى سیسته‌مێكى نوىَ ى ویندۆز كرد به نێوى windows Me یاخود windows Millenuem , وه له‌واقیعدا ویندۆز مى بریتى یه له په‌ره‌پێدانى ویندۆز 98 , وه ههندىَ گۆرِانكارى تیاكرا له رِووكارى كار‌و ههندىَ به‌رنامه‌و ئامێرى نوىَ , وه ده‌ركه‌وتنى فۆڵده‌رى my document له‌سه‌رووى رِووكارى شاشه‌وه واته له‌سه‌رووى فۆڵده‌رى my computer , وه له‌نێو فۆڵده‌رى my document چه‌ند فۆڵدهرێكى تایبه‌ت دانرا , له نێوانیاندا فۆڵده‌رى my picture كه دهتوانىَ ناوهرِۆكى وێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى بچوككراوه پیشان بدات , وه هه‌روه‌ها له‌م ڤێرشنهدا چاره‌سه‌ریه‌كى ته‌واو دانرا بۆ دانانى تۆرِى نێوخۆیى له مالاَندا , وه هه‌روه‌ها پێشكه‌ش به‌رنامه‌ى internet explorer 5.5 , وه به‌رنامه‌ى بینینى مه‌له‌فاتى ده‌نگ و رِهنگ windows media player7 , وه به‌رنامه‌ى movie maker بۆ مۆنتاج كردن و ده‌ستكارى كردنى مه‌له‌فه‌كانى ڤیدیۆ .
Windows xp
له تشرینى یه‌كه‌مى 2001 دا كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت هه‌ڵسا به‌ده‌ركردنى ڤێرشنى windows xp , كه به‌گرنگترین ڤێرشن داده‌نرێت هه‌ر له ویندۆز 95 ه‌وه تا ئه‌و كات , وه له‌م ڤێرشنهدا چه‌ندین گۆرِانكارى و چاكسازى تێدا كرا , به شێوه‌ى ستراتیژیه‌تێكى نوىَ و رِووكارێكى نوىَ خۆى پیشان دا , لیستى start شێوه‌یه‌كى ته‌واو نوىَ ى وه‌رگرت , كه پێكهاتووه له‌دوو ستوون , ستوونى راسته پێكهاتووه له كورتكراوهكانى فۆڵده‌ره‌كان و كرداره‌كان وه‌كو my computer و my documents و control panel و ئه‌وانى تر , وه ستوونى چه‌پ دابه‌ش كراوه بۆ سىَ به‌ش , به‌شى سه‌ره‌وه دوو كورتكراوه‌ى به‌رنامه‌كانى internet explorer و outlook express ى تێدایه , وه به‌شى ناوه‌راست له كۆمه‌ڵێك كورتكراوه پێكهاتووه كه دهگۆرِێن بهپىَ ى ئه‌و به‌رنامانه‌ى به‌كاریان ده‌هێنین , وه به‌شى خواره‌وه ده‌توانین بگه‌ین به هه‌موو به‌رنامه‌كان كه دابه‌زێنراون له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌مان , وه له‌م ڤێرشنهدا چاكسازیه‌كى دروست كرا بۆ گهرِان به‌دواى مه‌له‌فه‌كان و فۆڵده‌ره‌كان , وه هه‌روه‌ها سیسته‌مى رِێنمایى یه‌كان Help گه‌شه‌ى پێدرا , وه به‌رنامه‌ى media player 8.0 تێدا به‌كارهات , وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رنامه‌ى تر , وه چاكسازى كرا له به‌رنامه‌ى ئینته‌رنێت , ئه‌ویش به‌وه‌ى ڤێرشنى نوىَ ى internet explorer به‌كارهات , وه هه‌وه‌ها توانى پاراستنى ئامێره‌كه‌ت لهدزهكردن له‌لایه‌ن هاكه‌ره‌كانه‌وه له رِێگاى تایبه‌تمه‌ندى internet connection firewall كه وه‌كو دیوارێكى ئاگرین كاتردهكات بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى ده‌ره‌كى , وه چه‌ندین به‌رنامه‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌و وه‌كو Mcafee personal firewall و Norton personal و zonealarm pro وه چه‌ندانى تر .
Windows 2003 server
كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت له 24ى مانگى ئازارى 2003 دا ده‌رچوونى یه‌كه‌م نووسخه‌ى windows 2003 server ى دواى چاوهرِوانیهكى زۆر‌و دواكه‌وتنى بۆ چه‌ند جارێك رِاگهیاند , ئه‌م ویندۆزه ده‌توانرێت له‌زۆر بواردا كارى پێبكرێت به پىَى پێویستى هه‌ر ده‌زگایه‌ك , وه‌ك له‌بواره‌كانى نووسین و بلاَوكردنهوه , هه‌روه‌ها له‌بواره‌كانى ئینته‌رنێت و ناردنى نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى و به‌ستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى یه‌كان به‌یه‌كه‌وه و سهرهرِاى بواره‌كانى ده‌نگ و رِهنگ .
ویندۆزى 2003 له چوار ڤێرشن پێكهاتبوو
1.سێرڤه‌رى بنهرِهتى ( windows server 2003 standard editor ) ئه‌م ویندۆزه ئه‌گونجێت وه‌ك سێرچهرێكى بچوك یان ناوه‌ندى به‌كاربهێنرێت له بواره‌كانى چاپ و بلاَوكردنهوهو په‌یوه‌ندى كردن به ئینته‌رنێته‌وه وهه‌روه‌ها وه‌كو رِێگایهكى سه‌ره‌كیش بۆ بلاَوكردنهوهى پرِۆگرامه تهنفیزییهكان ( application program ) .
2.سێرڤه‌رى پرِۆژهكان ( windows 2003 server Enterprise Edition ) ئه‌م ویندۆزه ئه‌گونجێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا‌و دام و ده‌زگا گه‌وره‌كان .
3.windows 2003 server Datacenter edition . سێرڤه‌رى Datacenter edition به به‌هێزترین سێرڤه‌رى خێزانى ویندۆزى 2003 داده‌نرێت كه دروستكراوه به شێوه‌یه‌كى نمونه‌یى
تاوه‌كو كاربكات له‌گه‌ڵ پرِۆژه ههستیارو ناسكه‌كاندا .
4.windows 2003 server Web Edition . سێرڤه‌رى Web Edition ویندۆزێكى نمونه‌یى یه بۆ كاركردن له‌سه‌ر سایته‌كان و پرِۆگرامهكانى ئینته‌رنێت و چه‌ندین پرِۆگرامى ئهپلیكهیشنى تر .
Windows vista 2006
به پىَ ى رِاگهیاندنى كۆمپانیاى مایكرِۆسۆفتى ئه‌مریكى به‌م دواییانه ڤێرشنێكى نوىَ ى ویندۆز ده‌رچوو , به نێوى vista 2006 یاخود windows .net , ئه‌م ڤێرشنه گۆرِانكارى و چاكسازییه‌كى زۆرى تێدا كراوه له‌چاو ڤێرشنهكانى تر , ئه‌وه‌ى جىَى سه‌رنجه له ویندۆزى 2006 رِووكارێكى زۆر
جوانى بۆ كراوه , كه ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ ڤێرشنهكانى تر .
ویندۆز ............... به‌ره‌و كوىَ ؟
پاش ئه‌وه‌ى گهرِانێكى دوور‌و درێژمان كرد به‌نێو مێژووى گه‌شه‌كردنى سیسته‌مى ویندۆز , بۆمان به‌دیاركه‌وت كه‌وا كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت له ڤێرشنهكانى یه‌كه‌مى ئه‌م سیسته‌مه ته‌ركیزى كردۆته سه‌ر دابین كردنى رِووكارێكى كردارى وێنه‌یى , بۆ ئاسان مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر , به پێچه‌وانه‌ى سیسته‌مى MS-DOS كه‌له‌م رِووهوه زۆر لاواز بوو , له‌دواى ڤێرشنى 3.0 ده‌ست كرا بهگۆرِینى ویندۆز بۆ ژینگه‌یه‌كى كارى ته‌واو بۆ كارپێكردنى كرداره‌كان , كه‌ئه‌مه‌ش هۆكارێكى گرنگه له‌سه‌ركه‌وتنى ئه‌م سیسته‌مه لهمرِۆدا , چونكه ئێمه نارِۆین بۆ به‌كارهێنانى سیسته‌مى كارپێكردن ته‌نها بۆ سیسته‌مه‌كه , به‌ڵكو له‌پێناو ئه‌و كردارانه‌ى كه كارى ته‌واو ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه , وه‌له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونى گرنگى دان به تۆرِهكانى نێوخۆیى , مایكرۆسۆفت هه‌ڵسا به دابین كردنى كه‌ره‌سته‌كان هه‌ر له ڤێرشنى windows for work group 3.11 تا وه‌كو پێكهێنانى سیسته‌مێكى ته‌واو كار بۆ تۆرِهكانى ناوخۆ به‌دابین كردنى هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانى پێویست به نێوى windows NT , وه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى تۆرِى ئینته‌رنێت كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت هه‌ڵسا به‌ده‌ركردنى windows 95 بۆ ئاسان كارى كردارى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ تۆرِى ئینته‌رنێت , وه هه‌روه‌ها ده‌ركردنى windows 98 بۆ جێگیركردنى په‌یوه‌ندى نێوان ویندۆزو ئینته‌رنێت , وه‌كو بینیمان هه‌موو دهرچووهكانى ویندۆز هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ پاڵپشتى كردنى ته‌كنه‌لۆژیاى نوىَ هه‌رله ده‌رچوونیه‌وه , بهلاَم ئایا ویندۆز به‌ره‌و كوێمان ده‌بات ؟
له رِاستیدا هه‌موو ده‌رچووه نوىَیهكانى ویندۆز نزیكمان ئه‌كه‌نه‌وه له رِێگاى سروشتى , كه مرۆڤ پشتى پىَ دهبهستىَ وه مامه‌ڵه‌ى پىَ ده‌كا له‌گه‌ڵ هه‌موو شته‌كان له ژیانیدا , ئه‌میش به پاڵپشتى كردنى سیسته‌مى ده‌نگ و ته‌كنه‌لۆژیاى نوىَ , وه پێش بینى كردنى كاره‌كان وه‌كو مرۆڤ , كهبهكارهێنهر پێویستى پىَ ى ده‌بێت له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه .
c4kurd

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ هاوکاریه‌کانتان
کوری هه‌ژار برای به‌رێزم داوام لێ کراوه راپۆرت بنوسم سه‌باره‌ت به کۆمپیته‌ر هه‌ر بابه‌تێک بێت کێشه نیه ته‌نها باس له مایکرۆسۆفت*ئکسس*ئکسل*وورد*نه‌کات
زۆر سوپاس بۆ
کاکه بروا
کوری هه‌ولێری
کوره هه‌ژار
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سلاو هاورێیان به‌س من پێوستم به ڕاپۆرتێکه زانیاری له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی Exel ی تێدابێ زۆرم پێویسته

له‌سه‌ر هێڵ نییه