❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆچه‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-01-02 13:22:15

نالی سلێمانی
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-01-02
دواترین سه‌ردان: 2014-01-18
په‌یامه‌كان: 53
ویبگه‌
WindowsFirefox

کۆچه‌ر

هۆ كچه‌كه‌...   *...

من كۆچه‌رم

به‌ دوایی كۆچی تۆ ده‌كه‌ڕێم

له‌ زستاندا ...

له‌ ناو قوردا

له‌به‌فردا....له‌شه‌خته‌دا

ماندوونابم

پشووناده‌م

له‌ هاویندا...

به‌و گه‌رمایه‌

ڕێگه‌ ئه‌بڕم

گه‌ر تینووم بوو

ئاره‌قی نێو چه‌وانم ده‌خۆم

تیشكی خۆر ئه‌كه‌ به‌ ئامانج

هه‌ر ڕێ ئه‌بڕم

له‌ پایزدا ...

گه‌ر گه‌ڵای زه‌رد

لاشه‌ی له‌ر زۆكم داپۆشێ*

هیچ كۆڵ ناده‌م

به‌ره‌و كڤه‌ی با كه‌ی ئه‌ڕۆم

هه‌تا ئه‌شقه‌م له‌ به‌هاردا

چرۆ ئه‌كات

ئینجا ئه‌وسا

ده‌ست له‌ مل تۆ

به‌ره‌و خه‌ونی سه‌وزی خۆشی

هه‌نگاو ئه‌نێین

به‌ره‌و ڕووگه‌ی هیوای خۆمان

ڕێگا ئه‌بڕین

هه‌تا ئه‌مرین...

*            *                *                *

نالی سلێمانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net