.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











إِنَّ الحَمْدَ للهِ؛ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوذُ بِاللهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِيَ لهُ.
وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ -وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ-. وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ.
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ} [آل عمران: 102].
{يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيراً وَنِساءً وَاتَّقُوا اللهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيباً} [النساء: 1].
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيداً. يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزاً عَظِيماً} [الأَحزاب: 70 - 71].
أَمَّا بَعْدُ:
فَإِنَّ أَصْدَقَ الحَدِيثِ كِتَابُ اللهِ، وَخير الهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ صلى الله عليه وسلم، وَشَرَّ الأُمُورِ مُحْدَثَاتُهَا، وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ، وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلاَلَة
خوشکی خواناس ئەوەی بەردەستت بریتیە لە هەندێک ئامۆژگاری کە هەڵهێنجراون لە قورئان و فەرموودە بۆ ئەوەی (پێش\کاتی) چونە بازاڕت سودیان لێوەربگریت و ڕەچاویان بکەیت :
١-بزانە خوشکی مسوڵمانم کە بازەڕەکان بێزراوترین شوێنە لای خوای پەروەردگار.
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: (أَبْغَضُ البِلادِ إِلَى اللهِ أَسوَاقُهَا) مسلم واتە: بێزراوترین شوێن لای خوای پەروەردگار بازاڕەکانە.
ئیمامی نەوەوی باس لە هۆی بێزراوی بازاڕ دەکات و دەفەرمووێت(١): لەبەرئەوەی جێگای فێڵ و هەڵ خەڵەتاندن و ڕیباخۆری وسوێند خواردنی درۆو سەرپێچی وەعد و پشتکردنە لە زیکری خوا .
٢-دەی کەوابوو خوشکەکەم مەڕۆ بۆ بازاڕ تەنها کاتێک نەبێت کە پێویستەیەکی زۆر گرنگت دەبێت. چونکە ماڵەکەت ئەو شوێنەیە کە تیایدا لە هەموو شوێنێک زیاتر لە خوای پەروەردگار نزیکیت.
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: (وَأَقْرَبُ مَا تَكُونُ مِنْ رَبِّهَا: إِذَا هي في قعر بيتها) صحيح ـ ((التعليق الرغيب)) (1/ 136) , ((الإرواء)) (1/ 303/273). ئیمامی ثەوری دەفەرمووێت(٢) : هیچ شوێنێک بۆ ئافرەت لە ماڵەکەی باشتر نیە. ------------ ١ - شرح صحيح مسلم (٥\ ١٧١) 2 - الاستذكار(٢\٤69)
وەهەروەها زانایان لە لێکدانەوەیان بۆ ئایەتی (وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ) الأحزاب:33 دەفەرموون:ماناکەی ئەوەیە کە ڵەماڵەکانتان بمێننەوە و دەرمەچن تەنها بۆ پێویستی نەبێت.
٣-پێویستە پێش چونەدەرەوەت ئیزن وەربگری لە {هاوسەرەکەت یان باوکت یان ......}
4-ئەم شتانەی کە ئەتەوێت بیانکڕیت دیاریان بکە پێش ئەوەی بچیت بۆ بازاڕ بۆ ئەوەی دوای کڕینیان بگەڕێیتەوە ماڵەوە.
٥- بەلار و لەنجە بەڕێگادا مەڕۆ بەڵکو هەوڵبدە ڕۆیشتنەکەت مامناوند بێت.
٦-کاتێکی باش هەڵبژێرە بۆ چونە بازاڕت [بۆ نموونە درەنگانی عەسر مەڕۆ یان لەوکاتانەی کەبازاڕەکان قەرەباڵغ تر دەبن وەک چەند ڕۆژێکی کەم پێش جەژن....].
٧-تاوانێکی گەورە:بەداخەوە ئافرەتی مسوڵمان وای لێهاتووە نوێژەکەی بکاتە قوربانی بۆ بازاڕەکەی بۆیە دەبینین زۆربەی ئافرەتان لە ڕۆژی چونە بازاڕیان یەکێک لە نوێژەکانیان دەچێت ئەگەر زیاتر نەبێت، بێئاگا لەوەی کەوا پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: (ئەوەی نوێژێکی-لەڕیوایتێکی تردا: نوێژیی عەسر- بچێت وەکو ئەوە وایە ماڵ و منداڵی لەدەست دابێ و فەوتابێ) صحيح ـ ((التعليق الرغيب)) (1/ 170 و 198)
٨-ئاگاداربە کاتی زۆر بە فیڕۆ نەدەیت لە بازاڕەکاندا چونکە کات زۆر گرانبەهایە ئەوەندە بەسە بۆ سەلماندنی گرانبەهاییەکەی کە پەروەردگار سوێندی پێ خواردوە لەچەند شوێنێکی قورئان لە سورەتەکانی: الليل(1 – 2 ) المدثر( 33 – 34) التكوير( 17 – 18) الانشقاق( 16 – 17) الفجر( 1 – 2)الضحى( 1 – 2) العصر( 1 – 2) . ئیبن مەسعود-ڕەزای خوای لەسەر-دەفەرموێت :لە هیچ شتێک پەشیمان نەبوومەتەوە وەکو پەشیمان بوونەوەم لە ڕۆژێک کە خۆر تیایدا ئاوابووە و تەمەنم تیایدا زیادی کردووە بەڵام کردەوەی چاکم تیایدا زیادی نەکردووە. جا خوشکەکم هەوڵبدە کەمترین کات لەبازاڕ بەفیڕۆ بدەیت.
٩- دروست نیە بە تەنها سەرکەوی لەگەڵ شۆفێر چونکە ئەو بەتەنها کەوتنەیە کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەربارەی فەرموویەتی: (أَلَا لَا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلَّا كَانَ ثَالِثَهُمَا الشَّيْطَان) الترمذي. واتە:ئاگاداربن ئافرەت و پیاوێکی بێگانە تەنها ناکەون ئیلا سێهەمینیان شەیطانە جا خوشکەکەم گومانت چۆنە بەرمبەر دوو کەس کە سێیەمیان شەیطان بێت، کێ لە خۆی دڵنیایە کە لە خشتە نابرێت؟! هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کە ئافرەت لەکاتی چونە بازاڕی پێوستە مەحرەمێک یان ئافرەتێکی تری لەگەڵ بێت.
١٠-زۆرترین هەوڵت بدە بۆ ئەوەی پۆشاکەکەت بەشێوەیەکی تەواو شەرعی بێت لە بازاڕدا چونکە ئەو شوێنە مرۆڤی فاسق و دڵ نەخۆشی زۆر تیایە .
ووریابە و ئاگاداربە حیجابی فەڕەنسی و ئیماڕاتی و.... ئەو حیجابە نیە کە خوای پەروەردگار داوای لە ئافرەتانی مسووڵمان کردووە بیپۆشن بەڵکو حیجابەکەت عەبا بەڕێز و بەحیشمەتەکەتە وە گەر بڵێی گەرمە دەڵێم ئاگری جەهەنەم گەرمترە ژیانێکی کەمی دونیا مەگۆڕەوە بە دوارۆژێکی پڕ لەناز و نیعمەتی نەبڕاوە ، ئیتر خۆت سەرپشک بە!!
١١-چاوت بپارێزە لە سەیر کردنی پیاوانی بێگانە ، چونکە ئەوە نەزەر کردنە . پەروردگار فەرموویەتی (وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ) النور:٣١ واتە: وە بەئافرەتانی بڕوادار بڵێ: با چاویان دابگرن لەئاست نامهحرهدا.
وە هەروەها پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی :زینای چاو نەزەرکردنە. متفق علیە.
وە خوشکی بەڕێزم بزانە زۆربەی ئافات و ناخۆشیانەی تووشت دەبێت سەرەتاکەی بەهۆی نەزەر کردنەوە بووە
١٢-بیرت نەچێت سەڵام کردن لەئادابە بەرزەکانی ئیسلامە و بەهۆیەوە خێرێکی زۆر دەستئەخەیت.
١٣-خۆت بۆندار نەکەیت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ فَمَرَّتْ عَلَى قَوْمٍ لِيَجِدُوا رِيحَهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ » واتە : هەرئافرەتێک بۆن لەخۆی بدات و ڕۆیشت بەلای پیاوانێک تا بۆنی بکە ئەوە زیناکەرە.
وە هەروەها فەرموویەتی: «إِذَا شَهِدَتْ إِحْدَاكُنَّ الْمَسْجِدَ فَلَا تَمَسَّ طِيبًا» مسلم واتە: ئەگەر یەکێک لە ئێوەی ئافرەتان ئامەدەبوو لە مزگەوت(واتە : دەیەوێ بێت بۆ نوێژ) بانزیکی عەتر نەکەوێتەوە. خوشکە بەڕێزەکەم ئەوە بۆ مزگەوت ئەی بۆ بازاڕەکان...؟!
١٤-پرسیار لە شتێک مەکە کە سوودت پێناگەیەنێت [یان مامەڵەی شتێک مەکە کە ناتەوێت بیکڕیت]. هەوڵبدە زیادە مەسرەفی مەکە.
١٥- قسە بەنەرمی و لاواندنەوە مەکە لەگەڵ پیاوان با دڵ نەخۆشان زیانت پێنەگەیەنن (فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ) الأحزاب: ٣٢ واتە:لهگهڵ نامهحرهمدا قسه بهنهرمیی و ناسكیی و نازهوه مهكهن نهوهكو ئهو كهسهی كه دڵی نهخۆشی(خراپ و بهدرهوشتی) تێدایه، تهماح بیگرێ و بورووژێتو زیانتان پێبگەیەنێت.
١٦-زۆر درێژە بە قسەکانت مەدە لەگەڵ فرۆشیارەکان بەڵکو باوتەکانت بە گوێرەی پیویست بێت و بەکاتێکی کەم تەواو بێت
١٧- هەوڵبدە زیادە مەسرەفی مەکە.
١٨- بەدەوری هەموو مۆدەیەکی نوێ هەڵمەسوڕێ بەڵکو با دینەکەت لەپێش هەموو شتێکەوە بێت نەوەک جوانی.
١٩-با لەبازاڕیشدا بانگەوازکاربی هەوڵبدە هەنێد نامیلکە یان ووتاری مامۆستایانت لابێت بۆ ئەوەی لەکاتی گونجاودا بیدەیت بە ئافرەتان.
و صلی الله علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه وسلم
لەبڵاوکراوەکانی پەیجی مرواری
لهسهر هێڵ نییه



خوا باداشتت بداته وه براكه م زور به سوده

لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاس هیوادارم سودت لێ بینیبێت
لهسهر هێڵ نییه



جزاك الله الجنة يااخي.

لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاس خوای پەروەردگار پاداشتی تۆش بداتەوە لەسەر خوێندنەوی
لهسهر هێڵ نییه