.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









واجب بوونی نوێژى جومعە و جەماعەت
نوێژى جومعە و نوێژى جەماعەت واجبە لەسەر پیاوان لەبەر ئەو بەڵگانە:-
1- خواى بەرز دەفەرمووێ: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِي لِلصَّلَاةِ مِن يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ] (الجمعة : 9) واتە: (ئەى ئەو کەسانەى بڕواتان هێناوە ئەگەر بانگ کرا بۆنوێژ لە ڕۆژى جومعەدا -یەکسەری- بڕۆن بۆزکرى خواو واز لەکڕین و فرۆشتن بێنن ئەوە چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە دەزانن).
2- وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم دەفەرمووێ : «من ترك ثلاث جمع تهأونا بها طبع الله على قلبه» (صحيح الجامع : 6143) واتە: (هەر کەسێک سێ جومعە واز لێبێنێ بەکەمى بزانێ ئەوا خوا خەتم لەسەر دڵى دەدا.
3- وە دەفەرمووێ : (لقد هممت أن امر بالصلاة فتقام ثم اخالف الى منازل قوم لا يشهدون الصلاة فأحرق عليهم) رواه البخاري واتە: (ویستم ئەمر بکەم بە نوێژ داببەسترێ پاشان بچمە ماڵى ئەو کەسانەى ئامادەى نوێژ نابن ماڵەکەیان بەسەردا بسوتێنم) .
4- (أتى رسول الله -صلى الله عليه وعلى اله وسلم- رجل أعمى، فقال يا رسول الله، إنه ليس لي قائد يقودني الى المسجد، فسأل رسول الله -صلى الله عليه وعلى اله وسلم- أن يرخص له، فرخص له، فلما ولى دعاه فقال هل تسمع النداء -بالصلاة- قال نعم، قال فأجب) رواه مسلم واتە: (پیاوێکى کوێر هاتە لاى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ووتی ئەى پێغەمبەرى خوا کەسێک نیە دەستم بگرێ و بمهێنێ بۆ مزگەوت، داواى لەپێغەمبەرى خوا کرد کەمۆڵەتى بدا نەیەت بۆ نوێژى جەماعەت، ئەویش مۆڵەتی دا، کەکابرا پشتی لە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم کردو ویستی بڕوا بانگى کرد پێی فەرموو ئایا بانگ بۆ نوێژ دەبیستی گوتى بەڵێ، فەرمووى دە وەڵامى بانگ بدەوە-یانی وەرە بۆ نوێژ).
5- وە دەفەرمووێ صلى الله علیه وعلى اله وسلم : «من سمع النداء فلم يأته فلا صلاة له إلا من عذر» (صحيح الجامع : 6300) واتە: (هەر کەسێک بانگ ببیستێ و وەڵامى نەداتەوە ئەوە نوێژى بۆ نیە ئیللا لەبەر عوزر نەبێ) .
وەرم گرتووە لە کتێبی (چەند باسێک لە فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم) کۆکردنەوەو نوسینی : باوکى حارث
سةرجاوة:-مالبةرى سةلةفى كورد

لهسهر هێڵ نییه